ترس لە ڕۆژئاوای نیشتیمان

Wednesday, 10/10/2018, 0:04

4756 بینراوە


زیاتر لە 5 بابەتم لەسەر پڕۆژەی کوردستانی گەورە نووسیووە، کە پشتگیری زلهێزەکانی جیهانی لەگەڵدایە، هەموو جارێکیش گووتوومەکە لەبەر خاتری چاوی کاڵی کورد نیە، بەڵکوو پڕۆژەی "نابۆکۆ" واتا کۆکردنەوەی سەرجەم نەوت وگازی ناوچەکە بە باکۆشەوە،ئەمەش پڕۆژەیە سەرجەم ئەورپاشی لەخۆگرتووە،بەڵام ئەمەریکا دەزانێت کەبەبێ بەشداری پەکەکە ئەم پڕۆژە ناچێتە سەر هەر بۆیەش ڕێخۆشکەریان کرد بۆ یەکەم جار پەکەکە و تورکیا لەنەرویج پێکەوە دانیشتن ٢٠١٢، بەڵام هەر کە تورکیا هەستی بە قوڵی باسەکە کرد، ئەوەبوو ساڵی ٢٠١٣ پەلامارێکی گشتیداو، لەسەراپای هەڵبژرادنەکانیشی شێوان و پشتیشی کردە ئەمەریکا. 
دەقی پڕۆژەکەش یەکەم بۆ پاراستنی چاڵە نەوتەکانی سعودییە لە هەژموونی ئێران و جوڵاندنی شیعە حوسیەکان لە خوارەوە، هەروەها دروستکردنی بەربەستێک دژ بە شیعەی تاران، بەغداد، دیمەشق، تورکیا توانی بە پاڵپشتی بنەماڵەی بارزانی کەم تا زۆر پڕۆژەکانی ئەمەریکا لەق بکات بە بەکارهێنانی داعش ،کێشەکە بگەڕێێتەوە نێو کۆشکی سپی، نێوان دیموکراتەکان کە بنیاد نەری داعش جۆرەکانی دیکەن، ئەمەشیان هیلاری کلینتۆن بە ئاشکرا دانی بەم باسەدا ناوە، دەیان جاریش خوودی "ترامپ"دیموکراتەکانی بەم باسە تاوابنار کردووە و لە مینبەرەکانەوە ئەم باسیەی ووروژااندوەکە داعش دەستکردی دیموکراتەکانی ئەمەریکایە. بە واتایەکی دیکە قازانج بۆکۆمپانایاکانی سەربە دیموکراتەکان نەبێت و بۆ بەرژەوەندی کۆماریەکان بێت، بۆ ئەمەش ئاساییە کە ترامپ بەدەنگی بەرز هاوار بکات، کە داعش و هاو شێوەکانی دەستکردی دیموکراتەکان بێت.
با کەمێک بگەێینەوە بۆ دواوە، نزیکەی تەنها ساڵێک پێش ئەمڕۆ،سعودیە و قەتەر موو بە نێوانیاندا نەدەچوو،لەو کاتەشدا قسەکەری سعودیە "بن جەبر" بە هۆو بەبێ هۆ دەیگووت پەیەدە تیرۆریستە، بەڵام بە سەردانی ترامپ بۆ سعودیە دروێنە کردنی٤٨٠ ملیارد دۆلار، ئیتر نێوان سعودیە و قەتەر و تەنانەت تورکیا سعودیە تیکچوو، لەهەمووی گرنگ تر نوێنەری بن سەلمان بە ٢٠٠ ملێۆنەوە لە کۆڵانەکانی کوبانێ توۆزی دەکرد، ووردە ووردەش ترمپ بەبێ هۆ گێچەڵ بۆ سعودیەکان، دروست دەکات، ترمپ بە ئاشکرا سووکایەتی بە سعودیەکان دەکات، ئەشڵێت (پاشا هاوڕێمە، بەلام ئەگەر ئیمە نەین پارێزین، سعودیەکان بەرگەی ٢ هەفتە ناگرن)!

دەسەڵاتدارانی سعودیە، بۆگەن ترین کۆڕ وکۆمەڵگای سەر ڕووی ئەم جیهانە، شایستەی ئەوەن کەیەکە بەیەکە دەسەلاتدارانیان دادگای بکرێت، بەڵام ئەمەریکا وئەوروپا ساڵەهایە بێدەنگن لەئاست تاوانەکانی سعودییە، ئەی بۆ وا لە پڕ لەسەر"جەمال خاشقچی" بەم بەزەمایان گەورەکرد، بۆ سەرجەم کۆماری و دیموکراتەکان و مەدیای ئەمەریکی لە سعودیە کەووتوونەتە تەقە؟
وەک پێشینان ئەڵێن ئەم ماستە موویەکی تێیدایە، ئەگەر بۆ دواتر بگەڕێینەوە، ئەوا هیچ ڕژیمێک وەک شای ئێران ملکەچی ئەمەریکا نەبوو،کەچی بەدەردێکی برد وەک ئەڵین با بەدەواری شڕی نەکردووە، شەڕی ئێران ئێراق، هەموو ئەوروپا هاوکاری سەدامیان کرد دژ بە ئێران تەنانەت فەرانسا فڕۆکەی "سوپەر ئێتندار"ی خستبووە خزمەت سەدام،کۆتایەکەشیمان بینی کە چیان بەسەر سەدامدا هێنا، تەنانەت سەرتیپی پشکێنەران "هانس بلیکس" ی بەرەگەز سویدی لەبارەگای نەوەتەوە یەکگرتوەکان گەواهیدا کە سەدام هیچ جۆرە چەکێکی کۆکوژی نەماوە، کەچی هەر لێشیاندا، واتا ئەمەریکا هەرگیز دۆستی نیە، بەڵکوو ئەوەی ئەمەریکا بەدوایدا دەگەڕێت تەنها بەرژەوەندییە. ئێستا وەک هەموو دەبینن ئەمەریکا خۆی کەڕ کردووە لەئاست ڕووداوی گووم بوونی" جەمال قاشقچی" بەڵام هەموو دیاردەکان ئاماژە بۆئەوە دەکەن،کە گووم بوونی قاشقچی پیلانێکی ئەمەریکی بێت، قاشقچ دەکەنە قوربانی بۆ دروێنەی ترلێۆنە دۆلارەکانی سعودیە، ترامپ بەئاشکرا هاور دەکات، کە بن سەلمان بە ترلێۆن دۆلاری هەیە و دەبیت لەگەڵماندا بەشیبکات، پێموایە کەئەمەریکا  ئاگادار بێت کە سعودیە دەستی هەیە لە گوومکردنی قاشقچیدا و بەئاگاداری ئەمەریکاش سعودیە ئەوکارەی کردبێت، "فەرەح"هاوسەری شای ئێران ئەڵێ هەر کاتێک کە لەگەڵ ڕۆژئاوا کێشەمان بۆ دروست دەبوو، یەکسەر نوێنەری مافی مرۆڤ دەکەووتنە هەڵدانەوە لاپەڕە کۆنەکان کە کەس بیری نەمابوو،ئێستاش دەبینن سەرجەم ئەودەزگایەنەی کەپەیوەستن بەمافی مرۆڤەوە ئەلێی برێشکەیان لەدەمدایە ئەیڵێن ئەیڵێنەوە، بەڵام دووسێمانگ پێش ئەمڕۆ سعودیە ٦٠ بۆ٧٠ منداڵی یەمەنی کردە تۆز،کەچت هیچ کام لە نە مافی مرۆڤ نە ئەوروپا چرکەیان لێوە نەهات.
هیشتا هەموومان بیرمانە ئێرانی پەت و سێدارە قاسملۆ و هاوڕێکایانیان لەناوەڕاستی ئەوروپا شەهید کرد، هیچ وڵاتێک چرکەی لێوە نەهات!
ئەی ئێستا خێرە سەرجەمی مەدیاکان کردویانە بەهەرا؟!
لەیەکێک لە ڕۆژنامەکانی سوید نزیککەی١٥ ساڵ پێش ئێستا خوێندمەوە،کە ئەم ترامپەی ئێستا ووتی: عەرەب بەس فەلافلیان هەیە، فەلافلیش لە نارنجۆک دەچێت، هەروەها وتیشی:چینەیەکان پێمان ئەڵێن کوڕی سوزانی،ئەمەریکا بارزگانێکی سوزانییە کێ زیاتر بدات بەوی دەفرۆشێت، ترامپ بەبێ پەردە ئەڵێ پارەم نەدەنێ ناتان پارێزین، واتا لەشکرێکیان هەیە بۆکرێ. ئێستا بۆچوونم وایە کە کە سی ئای ئەی و میتی تورکی بەتەواوی ڕێککەوتبن بۆ گووم کردنی قاشقچی و تورکیاش بە تەواویی مل بۆ سی ئای ئەی شۆڕ بکات و ئەمەریکا تەواوی سەرمایەی نەوتی سعودیە بۆ خۆی قۆرخ بکات و میتی تورک سی ئای ئەی ڕێک بکەون، ئاواتی ئامانجی کورد ڕۆژئاوا ببێتە قوربانی،ئومێد دەکەم کە بۆچوونەکەم هەڵە بیت.
بەیەکگرتن دەتوانین کە ئەو پڕۆژە پوچەڵ بکەینەوە، ئەگەر بوو، بەڵام ئەفسووس ئەو بیری یەکگرتنە هەرگیز چاوەڕی ناکرێت لە بنەماڵەی بلە و مچە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە