پارتی شەنگال و شەنگالییەکانی تەسلیم بە داعش کرد، شاکەلیش دەڵێ حکومەتی هەرێم نادیەی رزگار کرد

Friday, 10.12.2018, 20:00

3165 بینراوە


نزیکەی ١٨ ساڵ پێش ئەمڕۆ ئەوکاتەی "ڕیشەی قورئان"م بە چاپ گەیاند، مامۆستای زانکۆی مێژووی تاران مامۆستا (محمەد جەمیل) داوای لێکردم یەکتری ببینین و کە پێکەوە دەربارەی کتێبەکە بدوێین، کاتێک یەکتریمان بینی و ئاڵوگۆڕێکی زۆری ناوەڕۆکی کتێبەکەمان کرد، ئیتر هەر لە هەڵەی ڕێزمانی، هەڵەی ماتماتیکی، پاشان مێژوویی، هەروەها نەگوونجاویان لە ڕووداودا(واقع) باسکرد، مامۆستا بە هەزار و یەک شێوە بڕوبیانووی هێنایەوە، لەوانە لە سورەی مەسدا کە خوا لەگەڵ ئەبوو لەهەب دەبێتە شەڕیان خوا دەپاڕێتەوە کە دەستی ئەبوو لەهەب بەبڕین بچێت، ئاخر خوایەک خاوەن سەراپای هێزە سروشتیەکان بێت، بتوانێت، پەلەوەری وەک تەیری ئەبابیل بنێرێت بۆ شەڕ لەگەڵ لەشکرەکەی ئەبرەهە و لەشکرەکەی ئەبرەهە بکاتە سورەی فیل ژمارە 5 تەرسەقوول، بۆ ئێستا بێدەسەڵاتانە و لەو ئایەتەدا دەپاڕێتەوە کە دەستی ئەبوو لەهەب بەبڕین بچێت، ڕێک وەکوو دەمەتەقێی قوێ ئاگردان، خوا بڵی ژنەکەی ملوانەکەی خورمای لە ملدایە.ووتم مامۆستا خۆت مامۆستای مێژووی زانکۆیت ئاگاداریت کە خۆر ناجوڵێت، ئەمە چۆنە قورئان ئەڵێ خۆر دەڕوات و پاشان لەسەر زەوی دەچێتە چاڵێکی قوڕاویەوە؟ مامۆستا گیان گەردوون بریتیە لە وەک ژمارە بێکۆتاییەکان لە ئەستێرە و زەویش چەقی گەردوون نیە!
ووتم مامۆستا بەپێی هەرسێ ئاینەکە مێژووی مرۆڤ و مرۆڤایەتی دەکاتە ئەو ڕۆژەی کە ئادەم حەوا لە بەهەشت دەرکران بۆ سەر زەوی، ئەو ڕۆژە و کاتی هاتنی ئادەم و حەواش ناگاتە ٨٧٠٠ ساڵ، لەکاتێکدا هەموو دەزانین و خوێندوومانە کە مێژووی مرۆڤ بەپێی بەڵگەی زانستی دەگڕێتەوە بۆ ملێۆنان ساڵ هەربەپێی بەڵگەی زانستی و سەلمێنراو، مێژووی گەشەی مێشکی مرۆڤ دەگەڕێتەوە بۆ ٨ ملێۆن ساڵ، واتا پێش هەشت ملێۆن ساڵ، مێشکی مرۆڤ جێگای ئەو بەشەی کە بەرپرسە لە خۆشی و ناخۆشی ترس، نەبووە، ئەمەش بە پێوانەی ئەو کەللەسەرانەی کە دۆزراونەتەوە و کەللەسەرە هەرە کۆنترینی کەللە سەرەکانن، ووتم مامۆستا خوا چ پێویستەیەکی بەوەهەیە کە گەنج و لاو بخەڵەتێنێت بە کیژی مەمک قووت، یان تەسک کوون نەکراو، " و کواعب واترابا" مامۆستا گیان خۆت مامۆستای مێژوویت و ئاگاداریت کە لە مێژووی کۆنی گرێکدا هاتووە، لەسەر هەموو دەرگای سۆزانیخانەکان ئەمە نووسراوە کە مەمک خڕو قیتمان هەیە، بەمەبەستەوە تەماشای نێو چاوی مامۆستای مێژووی تارانم کردوو، ووتم مامۆستا دەزانیت کە ساڵی ١٩٩١ بەنیازی سەردانی کوردستان لە دیمەشقەوە، لەوی ناسیاوێکم بینی و پێکەوە چووینە مەیخانەیەکەوە، کابرایەک هاتە لامانەوە ووتی کیژۆڵەی مەمک قووت ناسکم هەیە و هەرزانیش، ئەوکاتە بە برادەرەکەمم ووت: مەلا وازمان لێناهێنێت، برادەرەکەم ووتی: ئەمە گەوادە مەلای چی برام؟
منیش ووتم برام قورئانیش لەسورەی نباء ژمارە ٣١ بۆ ٣٣ هەروا ئەڵێ، دیتم مامۆستا نێوچاوگرژ کرد بڕ و بیانوی هێنایەوە.
ووتم مامۆستا تۆ مامۆستای مێژووی و ئاگادارم کە دەزانیت حامورابی تەنانەت چی خواردوە و، چی نەخواردووە، هەروەها ئاگاداری شێوەی ژیانی ئەویت، ئاگاداریشت کە حاموارابی٢٣٢٠ساڵ پێش لەدایکبوونی "محمەدی کوڕی عەبدوڵا" پێغمبەری عەرەب لە دایک ببوە و یەکێک لەیاساکانی حاموارابی کە لە سەر ستونێک هەڵکۆڵدراوە، ئێستا ئەو ستوونە لە مۆزەخانەی لۆڤەری پاریس پارێزراوە، چاو لە جێگەی چاو، لووت لە جێگای ووتی تێدا نوسراوە، ئەمە چۆنە کە قورئان و تەورات و ئیجلیش هەمان یاسای حاموراب دەکەنە یاسای خودا و ئەڵێن خوادا بۆی ناردوین، قورئان ناوی ناوە "سورەی المائدە٤٥؟ سەرتان نەیەشێنم مامۆستا ووتی: ئێمە چۆزانین کە حامورابیش پێغمبەر نەبووە، ووتم مامۆستا ئیتر سوودی نییە گفتووگۆ لەگەڵ یەکتردا بکەین، تۆ لەگەڵ خۆشدا ڕاستگۆ نیت.
هەر بۆ زانینتان لەڕیگای دۆستێکەوە جێگری وەزیری سۆڤێتی پێشووم بینی و پرسیم، بە چاوی بیرکردنەوە بیر بکەرەوە، تەماشا بکە سنووری یەکێتی سۆڤێت هەر لە نەرویج و سویدەوە تا کەنداو و ئێران و چین، پاکستان، کازاخستان کە باشترین شووتی جیهانی هەیە (هەر ئەوکاتە پێکەوە شووتی و ڤۆدگامان دەخواردەوە بەگۆشتی ووشترەوە)، هەروەها کە لە مۆسکۆوە بۆ کازاخستان بە فڕۆکە بەرەو "ئەڵاماتێ" پایتەختی کازاخستان سەرکەووتین ٩ کاتژمێر گڵۆپمان نەدی واتا ئەو سەرزەمینە پان بەرینە چۆڵ هۆڵ بوو، ئەدی بۆچی خەڵک سەرەی بۆ نان دەگرت، ئەدی بۆچی لەم دواییەدا شازادەش بۆ کیلۆیەک مۆز خۆی دەفرۆشت؟
جێگری وەزیرە سۆڤێتیەکە ووتی: تۆ لێرە نەبوویت کە ڕێنمامان بکەیت، منیش ووتم زۆر سوپاس وەڵامەکەم دەست کەووت، دانیشتنەکەم بەجێهێڵا، هەرچی جێگری وەزیرە تکای کرد، کە دانیشم و وتیشی خۆ هێشتا من هیچم نەگووتووە، ووتم با هەموو وەڵامەکانم دەست کەوت، تۆ ووتت کە من لێرە نەبووم، ئەگەر لێرە بومایە و ڕێنمایم بکردنایە ئەوا سۆڤێت نەدەڕووخا، ئێستا زاینم کە بۆ سۆڤێت ڕووخا چونکە تۆ جێگری وەزیر بوویت.
بە کورتی مامۆستا تاوانی هەرە گەورە لە ئەستۆی ئێوەدایە.
پیاوە ئاینەکان لەو ڕەوشە ترسناکتریش، هەوڵدەدەن کە گەلەکەمان بەرەو هەڵدێری ترسناکتر بەڕێ بکەن، لەو هەموو میوە جوان بەسوودەی نیشتیمان، خورما لە لای خەڵکە هەژارەکە پیرۆز دەکەن، لە کەلوپەلە جوانە کوردییەی کەهەمانە، دشداشە لەخەڵکە نەگەبەتەکە دەکەنە ڕێگەی ڕزگاری.
پیاوە ئاینیەکان کە دلسۆزیان بۆ خەڵکەکەی خۆیان هەیە وەک پاپای ڤاتیکان لەبەرزترین دەسەڵاتی کڵێسادا وا بە راستی ددانی پێدا دەنێت، بەئاشکرا ئەڵێ بەهەشت و دۆزەخ ئەفسانەیە، ئادەم و حەواش هەر ئەفسانەیە، بژین بۆ خۆتان.
فەرهاد شاکەلی لە نووسینەکەیدا دەڵێت کە نادیا و سەدانی وەک نادیا بە هەوڵ و کۆششی حوکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕزگار کراون. ئەم قسەیە جگە لەوەی راست نییە، بەڵکو چەواشەکردنی مێژووشە، چونکە دەسەڵاتی کوردیی بە پارتیی و یەکێتییەوە، بە بنەماڵەی تالەبانی و بارزانییەوە، بۆ خۆیان بەتایبەتی پارتیی شەنگالیان تەسلیمی داعش کرد، ئیتر چۆن دەچن رزگاریان بکەن، ئەگەر تاکە تاکە  کردبێتیشیان نابنە رزگارکەر، نابێت ئەمانە لە خەڵکە هەژارەکە بکەنە قارەمان و لە جێگاشیدا قارەمانە ڕاستەقیەنەکانی گەلەکەمان، کە یەپەگە و یەپەژە و گەریلاکان بوون،  لە خەڵک بشارێتەوە، چوونکە هەموومان ئەو فلیمە دۆکۆمێتارەمان بینی کە خانمی پێشکەشکارەکە ڕێگە بە چەکدارەکانی بنەماڵەی مەلا مستەفا بارزانی دەگرێت و لێیان دەپرسێت بۆ کوێ دەڕۆن، بۆ شەنگال و شەنگالیەکان ناپارێزن؟

ئەوەی بینیمان سەردەمێکی کۆن نییە و باسی ڤایکینگەکانی باکوری ئەوروپا ناکایەن، بەڵکوو دوێنێ بوو هەموویمان بە چاوی خۆمان بینی.
فەرهاد شاکەلی وەک هەموو کوردێک ئاگادارە کە حکومەتی هەرێم نەک هەر هاوکاری شەنگالیەکانی نەکرد، بەڵکوو بە پێی هەزاران بەڵگەی ناوەوە و دەرەوە حکومەتی هەرێم خۆی داعشی هێنا و هاوکاریشی کرد ئەمەش بەپێی دان پیانانی داعشەکان خۆیان، بڕوانە ئەو گرتکە ڤیدێۆیە خوودی داعشەکان خۆیان دەدوێن.

فەرهاد شاکەلی لە هەموومان باشتر دەزانێت کە خیانەتی حکومەتی هەرێم  ‌بە هیچی دیکە پێنیە ناکرێت، گوی لە نێچیری خائین زادە بگرە کە چۆن بە گەڵابە درۆ هەڵدەڕێژێت گوایە باشووری کوردستان بەهەشتی ڕۆژنامەنووسە، لەکاتێکدا ئەگەر ویژدانمان زیندووبێت و ئەخلاقمان هەبێت، ئەو ڕاستییە دەزانین کە باشووری نیشتیمان دۆزەخی ڕۆژنامەنووسەکانە، شەهیدکردنی سەردەشت، سۆرانی مامە حەمە، کاوە گەرمیانی و شەهیدانی ١٧ شوبات.
هاوکاری حکومەتی هەرێم بۆ داعش بەڵگەنەویستە، هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانی داعشەوە، سەرجەم نزیکەکانی داعش لەهەولێر تەراتێنیان دەکرد، لەوانە تارق هاشمی، هەموو دیتمان لە تێڤیەکانەوە دەردەکەوت، ئەمە سەڕای ئەوەی کە شیعەکان بەبێ لێکۆڵینەوە ئەوەیان بۆ ئاشکرا بوو، خێڵی مەلا مستەفا بارزانی هاوکاری داعش دەکات و تەنانەت بارزاگانی نەوتیش، 

ڕوسیاش کاتی خۆی ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە کە داعش نەوتی سوریا و باشووری کوردستانیش پێکەوە دەگەیەننە تورکیا، 


 ئەمەوێ بۆ ئەو دوو بەڵگەیە بڵێم کە جگە لەوەی زۆر بە ئاگادارییەوە حکموەتی هەرێم هاوکاری داعشی کردووە، بەڵگەکانیش لە دوو سەرچاوەی جیاواز و دژ بەیەکن: ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوایە ئەوە دەسەلمێنن کە حکومەتی هەرێم بەتایبەت بنەماڵەی مستەفا بارزانی هاوکاری داعش دەکەن، گوێ لەبەڵەگەکان بگرە لە کوڕەکانی بنەماڵەی مەلا مستەفا لەوکاتەی کە ٧٠٠٠ مرۆڤی کورد شەهید کرا، ئەمانیش سەرچۆپی نەوت فرۆشتن دەگرن و دیلەکانی کە پێشمەرگە بەدیل گرتوونی بەرەڵایان دەکەن، پێشمەرەگەیەکی سەر بە بەبنەماڵە "واحیدی کۆمەلی" ئەڵێ: تێناگەم داعشەکان بەدیل دەگرم، کەچی دوایی بەرچاومانەوە لەشاردا پیاسە دەکەن، ئاخر ئێمە دەریایەک خوێنمان داوە، هەر کە ئەو دەنەگەی واحید کۆمەڵی دەگاتەوە گوێی دەسەڵاتدارانی بنەماڵەی مەلا مستەفا، ئیتر واحید کۆمەڵی تووشی سەکەتەی دڵ دەبێت و گیان لەدەست دەدات، ئای کە چەند نامەردیە پێشمەرگە بکوژیت و دوایش بەشداری ماتەمینیەکەی بیت.




(دەنگدراوە: 11 . زۆرباشە: 4.5/5)