جوانمێرترین و یاخیترین ڕۆژنامەنووس بەدەستی سی ئی ئەی تیرۆرکرا

Thursday, 08/11/2018, 22:40

9859 بینراوە


"گاری وێب" لەدایک بووی ١٩٥٥ی ٣١ی ئۆگۆست، ڕۆژی تیرۆرکردنی ١٠ی١٢ ٢٠٠٤، گاری وێب بەوە ناسراوە کە گەورەترین نهێنی نێوان گرووپە قاچاخچیەکانی کە قاچاخی بە نەرکۆتیاکەوە "مادەهۆشبەرەکان"دەکەن ئاشکرا کرد، ئەو کاتێک ئەو نهێنییەی ئاشکرا کرد، گیرگرفتی گەورەی بۆ دەسەڵاتداران دروست کرد، ئەنجامیش بووە هۆی دەست لەکار کێشانەوە بەڕیوەبەری گشتی دەزگای سیخوڕی "سی،ئای،ئەی" بەڵام کێشەکە تەنها بەڕیوەبەری سیا نیە، بەڵکوو کێشە کێشەی سیستێمێکە لەسەر بناغەی کوشتن بڕین دەژی، دەبینن هەمو سەرۆکێکی ئەمەریکا شەڕێک یان دوو شەڕی بەرپاکردووە،

لە و شەڕانەشدا ملێۆنەها مرۆڤی تێدا کوژراوە، سەدان شار و گووندی تێدا وێران کراوە، دەست مایەی شەرەکەش چۆتە گیرفانی چەند چاو جنۆکێکی شەڕەوە،لەوانە عێراقی لەمەڕ خۆمان کە سەرکردەیەکی دەست داوێن پاکی وەکوو "عەبدوکەریمی قاسم" یان تیرۆکرد بەهاوکاری کۆنەپەرستەکانی ناوچەکە لەوانەش "مەلا مچە"ی بارزان، هەروەها دوکتۆر "محمەد مسەدەق" دوو ناوبراو هەرگیز هێزی دەسەڵاتیان بۆ خۆیان بەکار نەهێنا وەک خێڵی بلە و مچە، بەڵکوو سەراپای دەسەڵاتیان بۆ بەرژەوەندی خەڵک و خاک بەکار هێنا،ئەوەی کە شەهید قاسم و مسەدەق ئەنجامیاندا بە ئێستاشەوە سەراپایان بناغەیان بە توانای ئەو دوو فریشتە ئەنجامدارا.
بەڵام ئیمپریالیزمی ئەمەریکا هەرگیز دەستیان نەبردووە بۆ دەسەڵاتدارانی هاو شێوەی شای سعودیە کە بۆگەنترین وداڕزاوترینی دەسەڵاتدارانی ئەم جیهنانە، دەتوانین کە بڵێێن کە کۆمەڵێک وەحش ووڵات دەبات بەڕیوە نەک مرۆڤی ئاسایی، پێوسیت بە هێنانەوەی بەڵگە ناکات، چوونکە هەموومان دەزانین کە ئەو جۆرە دەسەڵاتە لە گەڵ و باخەڵ هیچی دیکە لەژیان تێنەگەیشتووتوون تێشناگەن هەرگیز.
"گاری وێب" کە بەتەواوی بۆ ئاشکرا دەبێت کە خوودی سی ئای ئەی بازرگانی لەگەڵ بازرگانە گەورەکانی نەرکۆتیکا دەکات، لە دەسەلات یاخی دەبێت و واز لەکاری ڕۆژنامەوانیش دەهێنیت و ئەڵێ دەسەڵات لەسەر گرامێک دەیان ساڵ لاوانمان زیندانی دەکات، کەچی دەبینن کە خۆیان بەتەن ڕاستەوخۆ لەگارگەکانی نەرکۆتیای ئەمەریکا باشوورەوە دەگەیننە ئەمەریکا، ئیتر دوای ئەوە سی ئای ئەی تیرۆریانکرد، هەرچەند تیرۆرەکەیان نەخستە ئەستۆی خۆیان ونایان نا خۆکوشتن!
ئەم تاوانەش یەکێکە لەو تاوانەنەی کە ئاشکرابوون، ئەوانەی کە ئاشکرانەبوون، ڕەنگە بۆ هەتا هەتایە بە نهێنی بمێنێتەوە.
کلیکی وێنەکە بکە:
جگە لەوانەش گوێ لە "جۆن پیرکەنس" بگرە، کە ئەمەریکا دەستی هەیە لە وێران کردنی دەیان وولات وکاول کردنی ئابووری ووڵاتان.
ئێستاش ئەمەریکا بۆکوژرانی ڕۆژنامەنووسێکی وەک جەمال قاشقچی دەگری و دنییان لێهاتوەتە یەک، بەڵام تەنها ٢ هەفتە پێش کوژرانی جەمال قاشقچی عەرەبستانی سعودیە ٢٩ منداڵی یەمەنی کرد بە تیرت هیچ کامیان نقەیان لێوە نەهات،کەواتە کوژرانی  جەمال قاشچی بە ئاگاداری هەموویان بووە و بگرە پلانیش بووە، چوونکە ئاگادارن کە دەسەڵاتدارانی سعودیە هەموو کارێکی نامەردانەیان لەدەست دێت و ئامادەشن لەپێناو ژیانی خۆیاندا سەراپای سعودیە بدەن بە سووتاندن.
باوەڕم وایە کە کوشتنی قاشقچی پلانێکە بۆ ڕووتاندنەوەی سعودیە، چوونکە ئاگادارن و دەزانن سعودیەکان کێن، ترامپ بە ئاشکرا گەورەترین سووکایەتی بە پاشای سعودیەکرد، کە ووتی ئێمەنەبین ئێوە هیچ نین، تەنانەت ترامپ ووتی پارێزگاری ئێمە نەبێت ئێوە بەرگەی دوو هەفتە ناگرن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە