دۆستێکی دیکەی مەلا بەختیار تاوانێکی گەورە ئەنجام دەدات (بەشی دووەم)

Friday, 11.09.2018, 23:39

16281 بینراوە


رووداوی ژارکردنە ناو خواردن و کوشتنی کەسێک لەلایەن ژنێک و دۆستەکەی، دوایش دەستگرتن بە سەر سامان و موڵکی مێردەکەیدا، نمونەی ئەم رووداوانە زۆرن، کاتێکیش پێزانرابێت، بە پێی یاسا و سیستەمی ئەو وڵاتە تاوانباران بە سزای خۆیان گەیەندراون. کەناڵی تەلەفیزیۆنی (Investigation Discovery) کە تایبەتە بەم جۆرە رووداوانەی ناو ئەمەریکا و وڵاتانی ئەوروپا، زۆر لەم بەسەرهاتانەمان بۆ دەگێڕێتەوە، بۆیە ئەم تاوانە تایبەت نییە بە گەلی کورد، وەکو هەندێک بەڕێز بە کۆمێنتار لە فەیسبوکدا نووسیویانە و دەڵێن قیزمان لە کوردبوون دێتەوە بەڵام ئەو جیاوازییەی لێرەدا هەیە، تەنیا ئەوەیە کە لە لای کورد مەسەلەکە لە کێشە کۆمەڵایەتییەکە دەچێتە دەرێ، دیوێکی سیاسییش وەردەگرێت واتە زۆربەی ئەو کێشە کۆمەڵایەتییانەی باشوور سیاسییشە، چونکە سیستەمەکە یارمەتیدەرە و لەم رووداوەی کە ئیستا قسەی لەسەر دەکەین بەرپرسێک و دەسەڵاتدارێکی یەکێتیی تاوانباری سەرەکییە، کە بە هۆی پۆست و پیاوە چەکدارەکانی دەوروبەری دەستی بۆ ئەو تاوانە بردووە، پۆست و پلەی ئیداری خۆی بەکارهێناوە بۆ دەستدرێژیی و پیاوکوشتن و دەستبەسەرداگرتنی سامان و ماڵی کوژراوەکە، ئەگەر تاوان و کارێکی ئاوا لە وڵاتی یاسا و دیموکراتییدا روو بدات، هەڵبەت سزای ئەو تاوانبارە توند و زیندانکردنی ئەو تاوانبارانە دەبوو، نەک تاوانکار بە ئازادی بسوڕێتەوە و شانازی بە ئەستێرەکانی سەر شانییەوە بکات و بەردەوام بێت لە دەستدرێژیی و بێناموسی، بەڵام بە پێچەوانەوە لای دەسەڵاتی پارتەکانی باشوور ئەم کەسانە پلە و پۆستیان گەورەتر و رێزیان زیاتر دەگیرێت، چونکە خۆشیان لە رێگای تاوانەوە دروست بوون، پێویستییان بەم نمونانەی وەک خۆیانە، تا کۆمەڵگا زەلیلتر و خەڵکی بەدرەوشت و ناشرینتر بکەن.
گێڕانەوەی ئەم رووداوە، هێندەی بۆ ئەو مەبەستەیە، کە دەمانەوێت ئەم تاوانبارەتان پێبناسێنین، بۆ ئەوەشە، کە لایەنێکی دیکە لە نهێنی مانەوەی دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی ئاشکرا بکەین، وەڵامێک وەربگرینەوە، کە بۆچی تا ئیستا کورد رزگاری نەبووە، چونکە نمونەی ئەم تاوانبارانە دەستیان گرتووە بەسەر خەبات و تێکۆشانی گەڵێکدا و بوونەتە بەشێک لە نووسینەوەی مێژووی رەشی گەلەکەمان و برەویان بە خیانەتکاریی داوە.
خیانەت لە خۆیەوە لە دایک نابێت، خیانەتی ژن ومێردایەتی، سەرەتایە بۆ خیانەتی گەورەتر، داوێنپیسی و بەدڕەوشتی رەگی داکوتانی خیانەتی گەورەترە، واتا سەرەنجامی نەبوونی ئەخلاق و موراڵە، کە کاتێک مرۆڤ ئەوەی لە دەست دەچێت، لەوێوە کەسە ناپاکەکان دروست دەبن، دەبنە هەوێنی خیانەتی گەورەتر، کەسێکی وەک ئەم (عەمید زرار)ەی ئاسایشی کۆیە، لە ئیستاوە ئامادەکراوە، نەک خیانەت و دەستدرێژی لە ژن و کەسوکاری خۆی و خەڵکی بکات، بەڵکو ئامادەش کراوە ، کە خیانەت لە گەل و نیشتیمانیش بکات، ویژدانیان تۆپیوە، بۆگەنی بێشەرەفی لێدێت، ئامادەیە هەموو شتێک لە پێناو پۆست و دەسەڵاتی خۆیدا بکات، چونکە سەرچاوەی زەوق و خۆشییە بۆی، توانای دەستدرێژی گەورەتری دەبێت، کە بەردەوام بیکات و شەرم نەکات، شتێک لەلای ئەم عەمید زرارە کە نەیبێت (شەرەف)ە، ئەوەی خەمی بۆ دەخوات و بەردەوام دەیەوێت بەدەستی بهێنێت تەنیا رازیکردنی ئەو دڕندەیەیە کە لە ناوگەڵیدا دەجوڵێتەوە و داوای خۆراکی زیاتری لێدەکات.

ئازادی دەرمانخواردووکراو

با بگەڕێینەوە بۆ گێڕانەوەی سەرەتای رووداوەکە و دیسان بیکەینەوە بە خاڵی دەستپێک بۆ ئەو کارەساتە دڵتەزێنە، کەمێک لەوەی بەشی یەکەم کە باسمان کردبوو بە کورتی دەیگێڕینەوە، تا لەوێوە بە دوور و درێژیی باسی بکەین، کە چی و چۆن روویداوە:
ئازاد خاوەنی دوو ژن بوو، ژنە گەورەکەی بەناوی (حەسیبە)، کە خاوەنی (6) منداڵە، ئەم ژنە لەگەڵ بەرپرسێکی یەکێتیی دەست تێکەڵ دەکات، بە ناوی (عەمید زرار مەجید زیارەتیی)، کە ئیستا بەڕێوەبەری ئیداریی ئاسایشی شاری کۆیەیە. ئەوەی جێگای سەرنجە ئەم عەمید زرارە ئامۆزا و زاوای ئازادیشە، واتە کەسی نزیکی خۆیەتی و خوشکی ئازاد هاوسەرێتی. نۆ کوڕ و دوو کچیان هەیە، ئەم زرارە، ئەگەر هەموو پێناسەیەک بیگرێتەوە، پێناسەی ویژدان و پیاوەتیی نایگرێتەوە، چونکە خاڵی منداڵەکانی خۆی و ئامۆزای کوشتووە و دەستدرێژی کردۆتە سەر خاڵۆژنی منداڵەکانی خۆی، دەرفەتی لە خزمایەتیی و دۆستایەتیی هێناوە و دەستی لەگەڵ خێزانی ژنبراکەی خۆیدا تێکەڵ کردووە، نەک تەنیا بە مەبەستی سێکس و رابواردن، بەڵکو بۆ ئەوەیش کە بەشێک لە سامان و پارە و موڵکی ژنبراکەشی بەرێت و دەستی بەسەردا بگرێت.
وەک پێشتر باسمان کرد، کاتێک دکتۆرە ئوردونییەکان لە خەستەخانە ئاگاداری ئازاد و براکەی دەکەنەوە، کە خواردنی ژاراوی پێدراوە و گورچیلە و میزەڵدانی داڕزاوە، نەشتەرگەریی جگەر و میزەڵدانی بۆ دەکەن، پاش ماوەیەک چاک دەبێتەوە و هەڵدەستێتەوە سەر پێی خۆی، چەند مانگێک بە دوایدا دەگەڕێتەوە بۆ هەولێر.
ئەو سەرچاوانەی، کە باسی رووداوەکەی بۆ کردووم و لە نزیکەوە خۆی ئاگاداری هەموو نهێنییەکانە، تا ئیستا بۆ خۆی نەیوێراوە، بیدرکێنێت، بەم شێوەیە باسی دەکات، وەکو لە بەشی یەکەمدا کەمێکمان باسکرد:
پاش گەڕانەوەی ئازاد بۆ هەولێر، بە پێی خۆی دەچێتە ماڵەوە و خۆی دەکات بە ژووردا، دایکی بە پیرییەوە دەچێت و باوەشی پیدا دەکات، بەڵام ژنەکەی لە شوێنی خۆی سڕ دەبێت و رەنگی تێک دەچێت، دوایی دایکی کە ماڵەکەی نزیک ماڵی کوڕەکەیەتی دەچێت خواردنی بۆ ئامادە بکات، ژنەکەی لێی توڕە دەبێت و ناهێڵێت دایکی خواردنی بۆ دابنێت، خۆی خواردنی بۆ ئامادە دەکات!
ئەم خواردنە چییە و چی تێدەکرێت، کە ژنەکەی بۆ مێردەکەی ئامادە دەکات؟ ئەمە پرسیارێکە، کە دوای ئەوەی زراری دۆستیتان پێ دەناسێنین، نهێنیی ئەوەش لە زمانی خزمێکیانەوە دەدرکێنین.
ئەو خزمەی دەگێڕێتەوە و دەڵێت: حەفتەیەک دوای گەڕانەوەی ئازاد لە ئەردەنەوە بۆ هەولێر تێناپەڕێت، دیسان باری تەندروستی ئازاد تیکدەچێتەوە، خراپتر لە جاران، لەگەڵ رشانەوەدا خوێن بە قوڵپ لە دەمی دەهێنێتەوە، سکی دەئاواسێ و بەردەوام هاوار دەکات، دایکی ئازاد کە ژنێکی پیری بێدەسەڵات دەبێت، دەیەوێت بچێتە ژوورێ و بەدەنگییەوە بچێت، بەڵام ژنەکەی ناهێڵێت، ناچار لەبەر دەرگای دادەنیشێت و دەست دەکات بە گریان،  لە بوکەکە و زراری دۆستی دەترسێت، ئەوانیش لە ژورێکی دیکە دانیشتوون و قریوەی پێکەنینیان دێت، ئەوەندە بێویژدان دەبن، منداڵەکان فێر دەکەن، کە گاڵتە بە نەنکی خۆیان بکەن. ئەمجارە نەخۆشییەکە زۆر بۆ ئازاد دەهێنێت، زۆر پەرێشان دەبێت.

زرار لە ساڵانی 1980کان، لە پشتی جەلال تالەبانی وەستاوە

زرار کە لە پێشمەرگایەتییدا برینپێچ (مضمد) بووە ، خۆی شرینقە لە ئازاد دەدات، خزمەکەی دەگێڕێتەوە، وەکو جاران نایبەنەوە بۆ لای دکتۆر لە هەولێر، رەنگە یەک دوو جار بردبێتیان، بۆیە ئیتر کۆتایی بە ژیانی دێت لە تەمەنی 42 ساڵیدا و لە رۆژی 11 / 10 / 2006 ماڵئاوایی لە ژیان دەکات، چارەنووسی ماڵ و منداڵە بچکۆلەکانی دەداتە دەست ژنێکی خائین و ئامۆزا و زاوایەکی بێشەرەف و بێویژدان.


عەمید زرار کێیە؟!
ناوی تەواوی عەمید زرار، زرار مەجید زیارەتییە، کادیری کۆمەڵەی رەنجدرانی کوردستان و، ناوی نهێنی (هێمن خۆشناو) بووە، لە فەیسبوکدا بەم ناوەوە خۆی دەناسێنێت، لە دەرەوە چەند خولێکی پزیشکی بینیوە، کە لای زۆر کەس لەو سەردەمەدا وەکو دکتۆر سەیر کراوە، سەر بە مەلا بەختیار بووە، دوای ئەوە بووە بە یەکێتی، ئیستا عەمیدی ئاسایشە و بەرێوەبەری ئیداری ئاسایشی کۆیەیە، زۆر کەس بە مام زرار سەرسپی بانگی دەکەن، ئەوەندەی خەریکی راوە ژن و بێنامووسییە، نیو هێندە خەریکی کارکردن نییە، بۆ دەستدرێژیی کردنە سەر کچ و ژنانی کورد، کە بیانوو دەدۆزێتەوە و هەڕەشە دەکات دوایی بە رێککەوتن وکاری سێکسی دەستبەرداریان دەبێت، بەردەوام حەبی ڤیاگرا لە گیرفانیدایە و وەکو تەسبیح لە ناو گیرفانی یاری پێدەکات. ئەم بێناموسە نۆ کوڕ و دوو کچی هەیە، شەش حەوت کوڕی لە ئاسایش و لە دەزگای دژە تیرۆرکار دەکەن، لە هەموویان بێناموستر یەکێکیانە بە ناوی دلێر. (کلیکی فەیسبوکەکەی)


ئەم دلێرە لەگەڵ باوکی خەریکی قاچاخچێتی حەشیشە و مادە هۆشبەرەکانە، لەگەڵ کەسێکدا بە ناوی (جەعفەر عەرەب) پەیوەندیی هەیە، کە مادە هۆشبەرەکان لە قەڵادزێوە دەهێنێت و ئەم ساغی دەکاتەوە، یەکێک لە تایبەتمەندێتی ئەم  حەشیشفرۆشانە راوکردنی کچ و ژنانە کە بە پارە بۆ خەڵکی رادەهێنن و بۆ کڕیارەکانی دەبەن.


ئیستا ئەم دلێرە وەکو ئەو خزمەی باسی دەکات، دەوروخولی کچە بچکۆلەکەی ئازادی داوە، کە کچی پوری خۆشێتی، تەمەنی 13 ساڵە، دەیەوێت دەستدرێژی بکاتە سەر و بۆ بەرپرسێکی یەکێتیی بەرێت، لەبەرامبەر بڕێک پارەی زۆر.(ناوی ئەو بەرپرسە پارێزراوە، چونکە لە حاڵی حازردا بەڵگەمان بە دەستەوە نییە).

لە ئەکاوەنتی خۆی زۆربەی وێنەکان خوێن و کوشتن و توندوتیژی تێدایە، ئەمەش نیشانەی ئاڵۆزیی و نەخۆشی دەرونییە 
پەیوەندی عەمید زرار لەگەڵ دلێری کوڕی زۆر باشە و لەهەموو کوڕەکانی دیکەی زیاتر خۆشی دەوێت. دوو کوڕی دیکەی عەمید زرار، دوو خوشک دەکەنە هاوسەری خۆیان، یەکێکیان دوو گیانە دەبێت، عەمید زرار چەند جارێک فرسەت دەهێنێت لە کاتێکدا بووکەکەی لە حەمام خەریکی خۆشتن دەبێت، لە پڕ خۆی دەکات بە ژووردا و پاش ئەوەی تێر بە رووتی تەماشای دەکات، دەڵێت وەڵا نەمزانی تۆ لێرەیت، یان کە بووکەکەی دەچێت دەست بە ئاوبگەیەنێت دیسان خۆی بە ئاودەستدا دەکات و دوایی بە بیانوویەکەوە دەڵێت نەمزانیبوو تۆ لێرەیت، چەند جارێک ئەمە دووبارە و سێبارە دەکاتەوە. رۆژێک دلێری کوڕیشی فرسەت دەهێنێت، دەچێتە ژوورەوە بۆ لای براژنەکەی و پەلاماری دەدات، جلی لە بەردا دادەدڕێت و ئەویش هاوار دەکات، ناهێڵێت دەستی بۆ بەرێت، یەکسەرکچەکە دەڕواتەوە ماڵی باوکی، پاش ئەوەی سکی دادەنێت، مناڵەکەیان بۆ دەنێرێتەوە دەڵێت ئەمە منداڵی من نییە و نامەوێ هیچ پەیوەندییەکم لەگەڵ ئەم بنەماڵە بێ ئەخلاقەدا بمێنێت.
زراری پیاوکوژ و دەستبەخوێن
چەند جارێک شکات لە دلێر و لە زرار کراوە، بەڵام هیچ سودی نەبووە و سکاڵاکان نەگەیشتونەتە سەروخۆیان. دلێری کوڕی زرار لە ئاسایش کار دەکات لای باوکی، بەڵام دەوام ناکات، چونکە باوکی سەرقاڵی کردووە بەو کارانەی سەرەوە کە باسمان کرد، کوڕەکانی تر سێ چوارێکی دیکەیان لە ئاسایش و دەزگای دژە تیرۆر کار دەکەن، کە لێرەدا جێگای باسکردنی ئەمان لەم رووداوانە نابێتەوە و وازیان لێدەهێنین.

لە ساڵانی 1970 عەمید زرار کە کوڕێکی گەنج دەبێت و هێشتا ژنی نەهێناوە، حەز لە کچی مامی خۆی دەکات و خوشکی ئەم ئازادە دەبێت، کە مارەبڕاوی یەکێکی دیکە دەبێت، باوکی کچەکە کە دەکاتە مامی زراریش، نایداتێ و پێی دەڵێت، کچەکەم مارەبڕاوی کەسێکی ترە، لە دەستگیرانەکەی ناسەندەمەوە لەبەر خاتری تۆ! تۆ سەرسەری و بێناموسی، چاکت دەناسم، تۆ لە لادێ لاقەی بزن و مەڕ و ماکەر و ئاژەڵیش دەکەیت، تازە تەواو بڕۆ بەڕێی خۆتەوە، بۆیە لەو سەردەمەدا زرار و چەند کەسێکی دیکە خۆیان دەگەیەننە بارەگای بارزانی و چاویان بە مەلا مستەفا دەکەوێت، سکاڵا لەسەر مامی خۆی دەباتە لای مەلا مەستەفا، تا مامی ناچاربکات و کچەکەی لە مێردەکەی بسەنێتەوە وبیدات بەم! مەلا مستەفاش دەنێرێت بە شوێن مامەکەیدا و لێی دەپرسێت بۆچی کچی خۆت بەم برازایەت نادەیت؟ ئەویش هەموو رووداوەکەی بۆ دەگێڕێتەوە، مەلا مستەفاش دەڵێت تازە ئەوان هاتوونەتە لای من و داوایان کردووە، تۆ یان دەبێت ئەو کچە لە مێردەکەی بسەنیتەوە، یان هەردەبێت کچێکی خۆتی بدەیتێ، ناچار باوکەکەی لە ترساندا رازی دەبێت و دێتەوە کچێکی تری کە لە پۆلی سێی ناوەندی دەبێت لە ژووری تاقیکردنەوەی سەری ساڵ دەردەهێنێت، هەر ئەو رۆژە ناهێڵێت بمێنێتەوە، بە چاوی پڕ لە فرمێسک و هاواری دایک و خوشک و براکانی، لە ترسی فەرمانی مەلا مستەفا لە زراری مارە دەکەن! بەڵام زرار واز لە بێناموسی خۆی و بێشەرەفی ناهێنیت، پاش چەند ساڵێک فرسەت دەهێنێت، ئەو کچەی کە ئەم دڵی پێوەی بووە و نەیانداوەتێ، ژنی کەسێکی ترە، پەلاماری دەدات و دەستدرێژی دەکاتە سەری، ژنەکەی خۆشی کە دەزانێت مێردەکەی ئەم بێنامووسییەی بەرامبەر بە خوشکەکەی کردووە، هیچ دەسەڵاتی نابێت و پێوەی دەتلێتەوە، تا ئیستا ئەم نهێنییەی شاردۆتەوە.
سەیر بکەن، چۆن قوربانییەکان هەموویان ئامۆزاو کەسی عەمید زرار خۆشێتی، ئیتر ئاخۆ بۆ بێگانە و ژنی هاوڕێکانی چی تری کردبێت و هەوڵی چی دابێت؟!


دوای مردنی ئازادی ژنبرای زرار، هێشا چلەی مردنەکەی ناچێت، زرار بە بەردەوامی سەردانیان دەکات و شەویش دەمێنێتەوە، بیجامە و نەعل و جلی ئازادی خوالێخۆشبوو لەبەر دەکات، وەکو ئەوەی رایبگەیەنێت کە من ئیستا لە جێگای ئازادم، دایکی ئازادیش لە داخی ئەم هەموو نابەرابەریی و زوڵم و ئەم کردار و دیمەنە ناخۆشانە، پاش ماوەیەکی کەم سەردەنێتەوە و دەمرێت، پێش مردنیشی هەر هاواری دەکرد دەیگوت: ژنەکە و زرار کوڕەکەمیان کوشت، من دەزانم دەرمانخواردیان کرد! خۆم گوێم لێیان بووە، کە زرار دەیگوت بڕۆ وانێکی سەیارەکەی زیاتر بۆ تێبکە!
کەس عەقڵی بەلای ئەمەدا نەدەچوو، بەڵام دوای راپۆرتی دکتۆرەکانی ئەردەن، هەموو کەوتبوونە گومانەوە، دایکەکەیان هێوری دەکردنەوە دەیگوت با خوێنێکی تێدا نەڕژێت، دەزانم ئازادی کوڕمیان کوشت، با کوڕەکانی ترم تیانەچن!
دیسان دوای مردنی ئازاد، ئیتر ژنەکەی دەست بەسەر ماڵ و موڵکی مێردەکەیدا دەگرێت و زرار دەبێتە دەمڕاست و جێی متمانە، هەرچیی کاری دوکان و کۆمپانیا هەیە، ئیستا خراوەتە سەر ژنەکەی. لەم دواییەدا کوڕەکانی ئازاد داوا لە دایکیان دەکەن، کە بەشە موڵکی باوکیان وەربگرن، کە هەمووی لەسەر دایکیان تاپۆکراوە، دایکیان توڕە دەبێت و هەڕەشەیان لێدەکات دەڵێت: شەرت بێت وەکو باوکتان لێبکەم! ئەمە گەورەترین بەڵگەیە کە لە دەمی ژنەکە دێتە دەرێ، کە بە پاڵپشتی زراری دۆستی سڵ لەو تاوانە ناکاتەوە.
مەسەلەی دەرمانخواردنی ئازادیش کە ئەو خزمەی دەیگێڕێتەوە: دوای ئەو هەموو ساڵە، ئیستا بۆمان دەرکەوت کە ژارخواردنکردنی ئازاد، بە ئاوی (ئەنتی فریس)ی سەیارە بووە، ئەوەی دکتۆرەکان لە راپۆرتەکەدا ئاماژەیان پێداوە. ئەم جۆرە ئاوە بۆ سەیارە بەکار دەهێنرێت (بۆن، رەنگ و تام)ی نییە، ئەگەر بکرێتە هەر شتێکەوە و بخورێتەوە، بە ناو گەدەی مرۆڤدا دەڕواتە ناو ئەندامەکانی دیکەی لەش، بەتایبەتی لە ناو جگەر و گورچیلە و میزەڵدان رۆدەنیشێت و کاری ئەو ئەندامانە پەک دەخات، هەروەکو ئەمەی کە بەسەر ئازاددا هات.

مەلا بەختیار لەگەڵ د. هیوا لە ئیتالیا و هاوشانی عەمید زرار
لە کۆتاییدا دەمەوێت پرسیارێک ئاڕاستەی مەلا بەختیار بکەم:
بەڕیز مەلا بەختیار دەتوانی نهێنی ئەوەمان پێ بڵێن، کە پەیوەندیی و دۆستایەتیی ئێوە لەگەڵ نمونەی وەکو زرار و دکتۆرەکەی ئیتاڵیادا چییە؟ چی ئێوەی لەگەڵ ئەم نمونە جوانانە کۆکردۆتەوە و بە یەکییەوە بەستۆنەتەوە؟ بۆ ئەم دۆستانەی تۆ کە وێنەت لەگەڵیاندا هەیە و هاتوچۆیان دەکەیت، بەدڕەوشت و داوێنپیس و بێشەرەفن!؟
هەروەها بۆ لاهوری شێخ جەنگیی و کۆسرەت رەسوڵیش: بەشێک لەو تاوانە شان و ملی ئێوەش دەگرێتەوە، چونکە لە ژێر سێبەری ئێوەدا ئەم تاوانبارانە هەموو شتێک دەکەن .