پەیامێک بۆ پیاوەکانی قەندیل و کۆمەڵەی مافی مرۆڤ، حوسێن یەزدانپەنا لە ئەورووپایە و بیدەنە مەحکەمە

Friday, 23/11/2018, 18:01

12081 بینراوە


زۆر دەمێکە شێرە پیاوەکانی قەندیل و هەڤاڵانی گەریلا دەنگی ئازادیخوازی نەتەوەی کوردن و پشتگیری لەمافی مرۆڤ دەکەن و وەک سیاسەتی بنچینەیی خۆیان هەوڵی بۆ دەدەن.
کەس نیە حوسێن کۆنە تەواب (حوسێن یەزدانپەنا ) نەناسێت و تاوانەکانی دەرحەق بە ڕۆڵەکانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەزانێت.
هێشتا خوێنی سێ کوڕە شۆڕشگێڕی خەڵکی ناوچەی مەلەکشایی ئیلام و کفنی چەند گەنجی دیکە و چەند کچی قارەمانی ڕۆژهەڵات ویشک نەبووەتەوە کە بە دەستی حوسێن پاسدار کوژراون و بە بیانووی شەڕی داعش دیزە بە دەرخۆنە کردوون بەداخەوە ڕێبەرانی سیاسی کورد و پارتەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان و هەڤاڵانی قەندیل لێی بێدەنگ بوون.

ئەو کات دەتانگوت حوسێن پاسدار لە ژێر سێبەری دەزگای پاراستنی حیزبەکەی مەسعوود بارزانی دا خۆی حەشار داوە و دەستمان نایگاتێ کە بیدەینە دەستی پۆلیس و مەحکەمە، یان شێخ ئەحسەن نەقشبەندی و دەیانی دیکە دەیانگوت یەکێتی و پارتی ناهێڵن حوسێن بدرێتە دادگا و چەتەکانی توانیویانە دوای ئەنجامدانی تاوان زە ئاسانی بۆی دەرباز بن.!

مخابن کە کاک تاهیر کەماڵی زادە ـ کەسایەتی ناسراوی کورد لە کۆنگرەی نەتەوەیی کورد، چۆن و بە کام پاساو دەتوانێت لە کۆبوونەوەی سیاسی حوسێن تەواب لە شاری ئاڕنهێم لە وڵاتی هوڵەندا بەشداری بکات کە سوور دەزانێت ناوبراو تاوانباری شەڕه و بەشێک بووە لە فیتنەی نێوان پارتی و یەکێتی لە هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆیی لە باشووری کوردستان.
هەڤاڵانی قەندیل ئێوە چۆن سیاسەت دەکەن بەڕاستی؟
هەر حوسێن یەزدانپەنا پەنا نەبوو سیخوڕی لە سەر ئێوە بۆ میتی تورکیا دەکرد و دواتر بە بیانووی دەعوت کرانی لە لایەن کوردانی باکوورەوە خۆی دەگەیاندە تورکیا؟
دەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورد لە ئەوروپا ئەرکی چیە؟
کوشتنی سێ کوڕی ئیلامی، چەند کەسی دیکە لە ناو گرووپەکەی حوسێن یەزدانپەنا تاوان نین کە کەس باسی ناکات و نوقەی لێوەنایەت؟
باشە خۆ دەتانگوت بگاتە ئەورووپا دەیدەینە مەحکمە ئەی کوا و کەی؟
خۆ بەڵگەکانی پولیس و مەحکەمەی سلێمانی لە لاپەڕەی شێخ ئەحسەن نەقشبەندیی لە فەیسبووک هەر هەمووی مەوجوودە، ئەی بۆ سەرەڕای ئەمەش ناوبراو بە ئازادیی لە هۆڵەندا و ئاڵمانیا و فەڕەنسا هاتووچۆ دەکات.
بۆیە وەک داواکاری بەپەلە:
لە هەموو ئازادیخوازان و کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورد و ئەوانەی دەتوانن کەیسی جینایەتەکانی تاوانبار حوسێن یەزدانپەنا بدەنە مەحکەمە، تکایە پشتگیری لە شێخ ئەحسەن نەقشبەندیی و دەیان کەسی دیکە بکەن کە قوربانی سەرەکی چەتەگەری حوسێن کۆنە تەواب و دار و دەستە چەقۆکێش و شەڕلاتانەکەی ئەون.
تکایە کوردستانیانی ئەورووپا و بە تایبەت پەوانەی دانیشتووی هۆڵەندا و ئاڵمانیا، ئاگاداربن کە حوسێن کۆنە تەواب دەستی بە خوێنی دەیان ڕۆڵەی کورد سوورە و هەڵیکوتاوەتە سەر خانەقای نەقشبەندی و دەیان کەسی تیرۆر کردووە و لە ژێر ناوی شەڕی داعش شاردوویەتەوە.
لە کۆتاییدا وەک گلەیی و گازندە لە پیاوانی قەندیل کە هەردەم دەتانگوت ناوبراو جاشی بارزانیە و کەس دەستی پێی ناگات، ئەوە ناوبراو لە ئەورووپایە و بۆ وەدست خستنی بەڵگەش پێوەندی بە شێخ ئەحسەن نەقشبەندییەوە بکەن کە خۆی قوربانی تیرۆی حوسێن یەزدانپەنایە.
تەلەفوونی بەڕێز شێخ ئەحسەن نەقشبەندیی لە وڵاتی سوئید:
0046707672612
ئەوەش بەڵگەکان کە بریتین لە بەڵگەی پولیس و مەحکەمی سلێمانی و شاهێدی و قسەی ئەندامانی پێشووی گرووپی حوسێن یەزدانپەنا.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە