کلیکی ئێرە بکە، تا ئەو وڵاتانەی کە کۆرۆنا گرتوویەتەوە لەگەڵ زنیاریی دیکە بزانیت


دیل بەدیل لەغیابی دەسەڵاتی دادوەری

Tuesday, 01.08.2019, 14:14

1809 بینراوە


دوای ئەوەی ھێزەکانی سەر بەیەکێتی کوری ئەو پیاوەیان دەستگیرکرد لەسنوری گەرمیان  کە بەوە بەناوبانگ بوو (دادگا و یاسا بەمن ناوێرێ ...) ھەرچەندە لەژێر بریاری دادگا ئەو کادیرەی پارتی دەشتگیرکرابوو بەڵام لەبەرامبەر ئەوە عیسمەت ئەرگوشی کادیرێکی یەکێتی نیشتمانی دەستگیرکرد بەبێ ھێچ ھۆکارێک دوور لە بریایری دادگا ...
بۆیە لێرەدا بەپێویستی دەزانم باسی دەوڵەتی یاسا بکەم سیماو خاسڵەسیستەمی  دیموکراسی بزانیین دەسەڵاتی حکومرانی ھەرێم ھێچ خەسڵەتێکی دیموکراسی سەردەمیانەی پێوە دیارە ...
وەکو ھەموومان دەزانین دیموکراسی شێوازێکە لە شێوازەکانی دەسەڵات بەمانایەکی تر دیموکراسی دەسەڵاتی گەل خۆی دەگەیەنێت ،ھەمیشە دیموکراسی وەکو چەکێکی دوو دەم خۆی نیشانداوە ،خۆئەگەر توانرا کۆنترۆڵ بکرێ لەچوارچێوەی یاساو داب ونەریتدا رێک بخرێت ئەوا بەقازانج و بەسووە ،بەپێچەوانەشەوە ئەگەر لە کۆنترۆڵ دەرچوو ئەوا دەبێتە فەوزاو پاشاگەردانی...
*یەکێک لە سیمادیارەکانی دیموکراسی جیاکردنەوە ھەرسێ دەسەڵاتی (یاسادانان ،تەنفیزی ،دادوەری)ە لەیەکتری بەڵام لەوقیعی ھەرێمی کوردستان دەسەڵاتی دادوەری و یاسادانان  ئیفلیج کراوە لەبەرامبەر دەسەڵاتی جێبەجێکار (تەنفیزی) لەرابردوودا بینیمان چۆن دەسەڵاتی تەنفیزی وحیزب پەرلەمانیان پەکخست ،سەرەرای ئەوەی دەسەڵاتی دادوەری لە وەزارەتکدا بچووک کراوەتەوە نەلەرووی ھێز و دارای سەر بەخۆیە پشت بە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارای دەبەستی بۆ بەرێوەبردنی کارەکانی ھەرچەندە بەپێی یاسای (٢٣)ی ساڵی( ٢٠٠٧)ی پەرلەمانی کوردستان ،یاسای دەسەڵاتی دادوەری دەرکرد لە دەسەڵاتی تنفیزی جیاکردەوە بەپێی یاساکە ،ئامانجی ئەو دەسەڵاتە، پاراستنی شکۆمەندی دادوەری و بەدیھێنانی دادوەرییە لە ھەرێم ....
* سەروەری یاسا ھەرچەندە تا ئێستا لەبەر خاتری کەسانێک یاسایەک دادەتاشرێ لەپەرلەمان و دەنگی زورینە بەدەست دێنێ ،تەئویلات بۆ پرەنسیپی راستەقینەی دیموکراسی دەکرێ ،ھەروەکو چۆن لەرابردوو لە ژێر ھەیمەنەی پەرلەمان شەرعیەت بە درێژکردنەوەی ولایەتی سەرۆک ھەرێم درا ...
*بەدیھێنانی ئاشتی و ئارامی ،ئێمە لێرەدا باسی رابردوو ناکەین ھەر لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٩ دەستکرا بە رفاندی کادیری حیزب ،دەستگیرکردنیان بەمەرامی سیاسی  ھەرەشەکردن لە ھاوڵاتیان لەژێر ناونیشانی جیاواز لەلایەن ھێزە میلیشاکانی بنەماڵەو حیزب ...
*خۆش گوزەرانی ئەمەشیان نەتوانرا دوای ٢٧ ساڵ بەدیبھێنرێ لەلایەن دەسەڵاتی خۆماڵی کوردی...
*کونترۆڵ کردنی بازار لەلایەن کۆمپانیاکانی حیزب و بنەماڵە ...
*بەرتەسکردنەوەی ئازادی تاک و کۆمەڵگە لەژێر ناونیشانی پاراستنی ئەمنی قەومی و نیشتمان ...
*نەبوونی ئازادی میدیا و زانکۆکان
*نەبوونی دادوەری کومەڵایەتی لە ئەڵتەرناتفی ئەوە مەکتەبی کۆمەڵاتی حیزب جێ گرتۆتەوە ،
*یەکسان نەبوونی ھەمووان لە بەرامبەر یاسا ،ھەر بەکورتی چۆن ئەکبەر لەگەرمیان گوتی دادگا بەمن ناوێرێ  و عوسمانی حاجی محمود بێژی دادگاو یاسا حەدی نیە داوای من بکات ...
ئەگەر ئێمە فێڵ لەخۆمان نەکەین گۆمەڵگاو دەسەڵاتی کوردی فەری بەسەر دیموکراسیەوە نیە تەواوی سیماو خەسڵەتی حکومرانی خێڵ و فاشیستی بەسەردا زاڵە تا ئێستاکە 
 لەئەنجامی بدەنگ بوونی دەسەڵاتی دادوەری لە ھەرێم و ئەکتف بوونی مەکتەبی کۆمەڵایەتی حیزب و حورف و عادات بەشێوەیەک تاکە چارەسەری کێشەکان بێت  وەکو ئەڵتەرناتفی یاسا و دادگاکان سوودی لێوەرگیراوە  کۆی خاڵ و برگە یاسایەکانی ھەرێم کراوەتە قوربانی حورف و عاداتی خێڵ ،پابەند نەبوونی دەزگاکانی حکومەت بە جێبەجێکردنی بریارەکانی دادگا ، قۆرخکردنی دەسەڵاتی دادوەری و لێکۆڵەری داد لەگرتوخانەکان لەلایەن ھێزەکانی ئاسایشی حیزب و پۆلیس ،نەبوونی ھێزی پۆلیسی دادگا ،
ھەربۆیە لەماوەی رابردوو حاکم شێخ لەتیف گەشتە ئەو قەناعەتەی دەستلەکاربکێشێتەوە لە کاری دادوەری بەھۆی ئیفلیج کردن و کۆنترۆڵکردنی  دەسەڵاتی دادگا لە لایەن حیزب و بنەماڵە ...
ھەربۆیە لە غیابی دەسەڵاتی قەزایی پەنابردرا بە گۆرینەوی دیلەکان لەلایەن یەکێتی و پارتی بەنێوەندگری محمدی حاجی محمود سکرتێری حیزبی سۆشیالست دیموکراتی کوردستان ....




(دەنگدراوە: 4 . زۆرباشە: 4/5)