سەرنووسەری تٶڕی میدیای رووداو، گومانی تیرورکردنی بەرپرسێکی روژنامەنووسی لەسەرە

Tuesday, 02.26.2019, 14:48

4720 بینراوە


کەناڵى رووداو کە ئێستا لەناو خەڵک بە کەناڵە  بەکرێگیراوى دەزگاى میتى تورکى ناسراوە، بەڕێوەبەرانى ئەم دەزگا بەدناوە دوا بەدواى تیرۆرکردنى رۆژنامەنووسانى ئازاد، دەستیان بە هەڵمەتى تیرۆرکردنى کەسایەتی مەعنەوى شەهیدانى قەڵەمیش کرد وە و دەکەن ، ئەمەشیان وەک هەنگاوى دووەمى جێبەجێ کردنى پیلانە چەپەڵەکەى دەسەڵات بوە لە هەولدان بۆشیواندنی  دەنگە ئازادیخوازەکان. لاى هەموو کەسێکى بەئاگا و هۆشیار زانراوە کە چۆن رووداو لە رۆژنامە رووزەردەکەى خۆیان بە مانشێتێکى گەورە نووسىبویان (سەردەشت عوسمان ئەندامى ئەنسار ئیسلام بووە)؟! چەندین بابەتیان بلاودەکردەوە کەسەردەشت عوسمان خویدنکار بوە نەوەک روژنامەنوس چونکە مەسعود بارزانی گوتی سەردەشت خويدکاربوە ، بەکورتی رووداو قوربانى کردە تاوانبار و تاوانباریشى کردە قوربانى! هەروەها لاى هەموو خەڵک ئاشکرا کاتێک رۆژنامەنووس ویدات حوسێن تیرۆر دەکرێ، دیسان بەناو رۆژنامەنووسە خۆفرۆشەکانى رووداو راپۆرتى چەواشەکاریان دەکرد بۆ ئەوەى بە خەڵک بڵێن کە ویدات رۆژنامەنوس نەبوە! یان ئەو کەنالە کەی هاتووە روژیک راپۆرتی و هەوالیکی لەسەر ئەو هەموو تاوانەی پارتی و پاراستن لەتیروری روژنامەنوسانی کوردستانەوە بۆ دەستگیرکردنی بکات، بەلام دەچێت راپۆرت و یادی شەهیدانی ڕیگای ئازادی بەنمونە بەکر عەلی و عەلی بوسکانی دەکاتەوە جونکە یەکیتی تیروری کردوون!؟ یان ئەگەر ئەوان ئەوەندە دلسۆزن بۆ تیرورە شەهیدەکانی شەری داعش نەک بەدیریکیش  باس لەشەهید دەنیز فوراتی پەکەکە ناکەن، تەنانەت باس لە کامیرامانەکەی کوردستان تیڤیش ناکەن؟  کەئەو دووەش روژنامەنوس بوون لەشەری داعش ورومالکردندا شەهید بون  

لێرەدا بەپێویستى دەزانین چەند زانیاریەکى ورد بدەینە بەر دیدى خوێنەران تاوەکو زیاتر لەو کەناڵە مەترسیدارە و بەڕێوەبەرەکانى خۆیان بە دوور بگرن
ئاکۆ محەمەد کە پێشتر سەرنوسەرى رۆژنامەى میدیا بووە لاى غەفور مەخمورى پیاوى پاراستنى پارتى. ئیشە نهێنیەکەى کۆنی لەتەک سەرنووسەری   راپۆرتی دەدایەوە ئاساییشى هەولێرە و ئەندامى هۆبەى سیاسى بوو  لە ئاساییشى هەولێر کە ئیش لەسەر دۆسیەى ئەو رۆژنامەنووس و نووسەرانەی دەکرد  کە لە ئاساییشى پارتى دۆسیەیەیان بۆ کراوەتەوە. پیاوى عیسمەت ئەرگوشی بوون،  لە سەردەمى رۆژنامەى میدیاوە خزمەتێکى زۆرى بەو دەزگا بەدناوە کردوە، بەلام دوای دروستکردنی روداو، خۆی و مهاباد قەرەداغی خاوەنی تیزی نیچیرڤانیزمن .

ئاکۆ محەمەد تەنانەت دەستى لە هاوپیشە و هاوڕێکەى خۆشى نەپاراست و تەنانەت گومانی ئەوەی زۆر لەسەرە کەبەشدارى پلانى لەناوبردنى  سەرنوسەری پیشوی خۆی کردوە ئەویش. سەربەست مەحمود بوو کە سەرنوسەری یەکەمی رۆژنامەى میدیا و هەروەها ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان (دروستکراوەکەى پارتى) بوو،  دواى ئەوەى ویستى لە کوردستان رابکات و بەرەو ئەوروپا بچیت  لە ساڵى2000-31-05.پاراستنى پارتى لەرێگەى پلانى بەکارهێنانى ژنە هونەرمەندێک لە هەولێر و لەماڵی خۆی  سەربەست مەحمود لە ماڵی ئەو ژنەی پاراستن دەخنکینن و تیرۆری  دەکەن و راپۆرتیکی ناراست بە تویکاری پزیشکی  هەولێر دەردەکەن کە بۆتە وەک ریکخراویکی پارتی و بەئارەزووی بریاری پاراستن  راپۆرتەکان   دەنووسن  ،  ماوەیەک  هاوسەری ئەو ژنە پاراستنە دەستگیر دەکەن کە لە ماڵیش نەبووە دواتر ئەویش ئازاد دەکەن و تائیستاش کە 19  سال وا  تیپەریوە هیج تومەتباریک دەستگیرنەکراوە لەکاتیکدا ئەگەر پاراستن خۆی و ئەو ستافە تیروریان نەکردبایە بیگومان تائیستا  بکوژەکانیان ئاشکرا  دەکرد ؟
ئاکۆ محەمەد (عەمران کۆکۆیی)
ئاکۆ محەمەد، کە ناوى راستەقینەى خۆى (عومران کۆکۆیی)یە) لەگەڵ غەفور مەخمورى وەک دوو کەسى هەرە نزیک لە سەربەست مەحمود  گومانی ئەوە دەکرێ کەبەشدارى داڕشتن و جێبەجێکردنى پلانى کوشتنى سەربەست مەحمود  لەگەل پاراستینیان کردبێ و ئامانجیش   پێش لە سەفەرەکەى ئەو دەگرن و ناهێڵن لەژێر دەستیان دەرباز ببێت.چونکە سەربەست خۆى پێشتر ئەویش لەناو تۆڕى پاراستن لەگەڵ ئاکۆ و غەفور و .. دەبیت لەژێر ناوى حیزب و رۆژنامە کارى سیخوڕى بۆ پارتى دەکەن. لەبەرئەوە ئاکۆ محەمەد و غەفور مەخمورى ترسى ئەوەیان دەبێت کە سەربەست مەحمود بچێتە دەرەوەى وڵات لەوێ نهێنیەکان ئاشکرا بکات!
سەربەست مەحمود
 سەربەست مەحمود لاى ئەوان باسى بەرنامە تازەکەى خۆى دەکات کە سەفەرکردنە بۆ ئەوروپا، ئەوانیش (پاراستن) پلانى لەناوبردنەکەى دادەڕێژن، لەرێگەى بەکارهێنانى ژنێکەوە  لەناوى دەبەن و ئەو دەنگۆیە بڵاودەکەنەوە کە سەربەست لە سەر مەسەلەى ناموس کوژراوە کەچى راستى رووداوەکە ئەوە بوو کە ژنەکەش خۆى ئەندامى پاراستن دەبێت و بەشێک دەبێت لە جێبەجێکردنى پلانەکە!
سەبەست مەحمود و ئاکۆ محەمەد لە کۆڕێكدا

سەربەست مەحمود چەند رۆژێک پێش ئەوەى بکوژرێت پارچە زەویەکى خۆى بە غەفور مەخمورى و براکانى غەفور دەفرۆشێت!
ئێستاش رووداو و  ئاکۆ محەمەد بەناوى رۆژنامەنوسى و شەهیدى قەڵەم بە بەهەدەردانى نەک سەدان هەزار دۆلار بەلکو گومان لەچەند ملیون دۆلاریک دەکرێ کە بوتە سازکردنی ئەو یادکردنەوە و دابەشکردنی   خەڵاتى شیفا گەردى لە هەولێر ، چونکە خەرجی نوستن و خواردن و تکیت و هینانی ئەو هەموو کەسایەتیە   لەوانە سەروکی پیشوی فەرەنسا کەهەمومان دەزانین هاتنی ئەو کەسایەتیە دیارانە بەپارەی خەیالیە و مەراسیم رێک دەخەن و بەشداری دەکەن وەک ئەوەی لەم کوردستانە بەس شیفا کوژرابیت لەسەر کاری روژنامەگەریی؟  . سەربارى ئەوەى کە شیفاش وەک ئاکۆ فەرمانبەرێکى دڵسۆزى ئەو دامەزراوە تاڵانچی و موخابەراتى و ئیرهابیەى رووداو بوو بەناوى رۆژنامەوانى، بەڵام کوشتن و لەناوچوونەکەشى گوماناوییە! چونکە شیفا خۆى بە بارزانى دادەنا و هەموو خەڵکیش دەزانێت بنەماڵەى بارزانى رێگە نادەن ژنەکانیان لە شوێنى گشتى دەربکەوێت چ جاى راگەیاندن! بۆیە گومان دەکرێت هەر خۆیان لەناویان بردبێت بەناوى داعش!
چانتا بەدەستەکە غەفور مەخموری، لە دوایەوە سەربەست مەحمود

لە هەولێر رێگرى لە دانانى پەیکەرى سەردەشت عوسمان دەکرێ کەچى پەیکەرى شیفا گەردى رووداو دادەنرێ  و پەیکەرەکەى شیفا    لەلایەن خەسرەو جافى کۆنە پیاو و سیخوڕى موخابەراتى بەعس دروست کراوە .ئەو خەسرەو جافەی هەتا رژێمى گۆڕ بەگۆڕى بەعس روخا ئەو جانەوەرە پیسە هەر لە بەغدا لەژێر سێبەرى سەدام حوسێندا بوو. دەیان کەسى شۆڕشگێڕ لەو گەنجە کوردانەى کە رێکخستنى نهێنى بون و لە رۆشنبیرەکان کە لە بەغدا دەژیان بەهۆى راپۆرتەکانى ئەو خەسرەو جافە سیخوڕى کوڕى سیخوڕە ملیان چوە بەرپەتی سیدارە





(دەنگدراوە: 11 . زۆرباشە: 4.5/5)