لەسەر وەزن و قافیەی ئەگەر سەری گرت، ئەگەر سەریشی نەگرت

Friday, 01/03/2019, 13:37

30183 بینراوە


کام لاتان قوتابی ڕاستەقینەی نەوشێروان و نەوشیروانیزمن، کام لاشتان بارزگانی پێوە دەکەن و کردوتانە، بە شەرعیەتی، شەرعدان، بە قەحپەیی و حەلاڵکردنی، لە بازاری نەخاسەی سیاسی، بنەماڵەی مسعودی خائین و دۆراو ؟!؛
ئاندریە جید:" ڕیاکاری راستەقینە ئەو کەسەیە، کە درک بە کاری هەڵخەڵەتێنەرانەی خۆی ناکات، لەبەرئەوەی، ڕاستگۆیانە درۆدەکات" 
ئەم ووتەیە بەبێ چەندن وچۆن، ڕەهاییانە، هەردوو لایەنی، خۆبەدەستەوەدەر بە بنەماڵەی کوردکوژی مسعود و ناڕازیەکان، یان ئۆپۆزسیۆنەکەی، ناو بزوتنەوەی دۆران دەگرێتە، جگە لە تاک و تەرایەکی ڕاستگۆ و بەرەوشت و ڕیز لەخۆگر نەبێت، کە درۆ لەگەڵ خۆیان، بەر لەخەڵکانی کوردستان و هەژارانی ناکەن، کە نەک هەرهەڵوێستی خۆیان یەکلایی کردۆتەوە، بەڵکە خۆشیان لە بزوتنەوەکەو ئینحیرافە ئەخلاقیەکەی، بەر لەسیاسیەکەی، جیا کردۆتەوە و بە تەواوەتیش لێی دابڕاون!!؛؛ کە ئەمە دەبێتە پرسیاریش بۆ ئەوکەسانەی، کەدەڵێن: ئێمەش ناڕزاین، لەگەڵ ئەم سیاسەتە نین، دژ بەوەین کە ئێستا سەرانی گۆران دەیکەن، بەڵام... هەزاران بەڵام و بیانۆی، نالۆژیکیانە و نابویرانە و دوو دڵی و خۆ، یەکلانەکردنەوەی خۆیان، یان ڕاستر بڵێین: ناڕازی بوونیان، بە قەناعەتەوە، دەخەنە پاڵ قسەکانیان، کە لەڕاستیدا ، دەیانەویت، وەک کەری دەم جۆگا ئاسا، لە هەردوولا بلەوەڕێن و بۆئەوەی، گەر سەری گرت، ئەوا لەگەڵ سەرانی خائین و مونحەریفی، بزوتنەوەی دۆران، کێشەیان نیە و بەردەوام دەبن و قسەیەکی، ئەوتۆی جدیانەشیان نەبووە، نەک رەخنە! خۆ ئەگەر سەریشی نەگرت، ئەوا لە هەموو نارازیەکان و دژ بە ئینحراف و سەرانی خیانەتکاری دۆران، دەم گەرمانەتر دێن، زمان درێژدەکەن و خۆیان دەکوتنە، ریزی پێشەوە و پێشەوەی، هەموو ناڕازیەک، دیسان وەک ئەوەی نەبای هاتبێت و نەبارانیش باریبێت!! ئەمە یاسایەکە کە هیچ، بەڵامێک و پاساوێک و هەڵەیەک، قبوڵناکات، کە ئەو ئەندامانەی، کە لە هەر حزب و گروپێکدان، لە دژی ئینحراف و خیانەتی فەرزکراو و سەپێنراو، هیچ بوارێکی بۆ چاککردنەوە و ڕاستە ڕێکردنەوە، تیادا نەماوە و ئەو ئەندامانەش، بەتەواوەتی و ڕەهاییانە، خۆیان یەکلایی نەکردەوە و دانەشنەبران، لە بزوتنەوەکە یان حزبەکە و سەرانی، مونحەریف و خائین و خۆبەدەستەوە دەرەکانیان، ئەوا نەک هەر خائین ترن، بەڵکە، لەو جۆرە کەسە، هیچ و پووچانەشن، کە هەمیشە شێواز و کردەوەی هەلپەرستی، بۆ پاراستن و بەرگریکردن، لە بەرژەوەندیە کەسایەتیەکان، بۆ گەدە و گەل و گیرفانیان، تاک و تەنها بیرکردنەوە سیاسەتیانە!! لەوەش بترازێت، هەر قسەیەکی تر بکەن و هەر، بەلام و پاساوێکیش بهێننەوە، جگە لە درۆ و فێڵ لەخۆکردن و خۆ هەڵخەڵەتاندن، بەر لە هەڵخەڵەتاندنی هەژارانی کوردستان نەبێت، وەک خۆیان دەڵێن، هیچ گاڵتەجاڕییەکی تر نیە و نابێت!! ئێستاکە سەرانی بێرەوشتی بزوتنەوەی دۆران، بەشێوەیەک کاری هەڵخەڵەتاندن و درۆ و پروپاگەندەی، ناراست و نالۆژیکیانەی، هەرچی ناوی لۆژیکە دەکەن، بۆ بنەماڵەی مسعودی خائین و دۆراو، کە خودی مسعود و بنەماڵەکەی باوەری پێناکەن و جڕتیان بۆ لێدەدەن!!! ئەوەی کە ئێستا سەرانی دۆران دەیکەن، هیچ یەکێک لە سەرانی قەحپەی، حزبی زەحمەتکێشان و یەکگرتووی پیسلامی و شیوعی و تێکڕایی حزبە، دروستکراوەکانی هاوئاوازیان، بۆ بنەماڵەی مسعودی نامەردیان نەکردووە!! کە بەڕاستی ڕووی هەموویانیان سپیکردەوە و شەڕعیەتیشیان پێدان!!!! دیسان لێرەش دەڵێمەوە: سەرانی بزوتنەوەی دۆران، ئێوە هەرگیزا و هەرگیز، پیاوی ئەو یارییە پیس و چەپەڵە و سیاسەتەی، نێوانی جەلالی و مەلایی خائین و دۆراو نین، چونکە زۆر زۆر، زۆریش لەوە بچووکترن و قونتان، بەرگەی هەردووکیان ناگرێت و هەردووکیان، تا ئەبەد، دوو داگیرکاری خۆماڵین، هەردووکیان دوو ڕووی لیکجیانەکراوەی ئەو دراوەن، کە گەلی کوردمان و کێشەکەیی و گۆمەڵگە و تاکی کوردمانی، خستۆتە هەڵدێری نەمان و تێچوون، بەشێوەیەک کە بەرگریکردن و وەستاندنی، قوربانی زۆری دەوێت. ئەوەی ئەوانە کردیان، بە هەر چوار دەوڵەتە داگیرکارەکەی کوردستان، ئەمەیان پێنەکرا، کە جەلالی و مەلایی و حزبە وابەستە و دەستکردەکانیان، بۆیان ئەنجامدان، بۆ خزمەت و ئەجیندا و بەرژەوەندی ستراتیژیانەی، داگیرکارانی کوردستان و مانەوەی خۆیان و خیزانەکانیان و بەرژەوەندیەکانیان. سەرانی بزوتەوەی دۆران بینیتان کە سەرانی مونحەریفی بەناو زەحمەتکێشان و شیوعی، بە چ جۆرە سۆزانیەتەک، ماکیاژی ڕووی بنەماڵەی بارزانی و مسعودی خوێریان دەکرد؟! بیرتانە چۆن هەموو خیانەتەکانیان بۆ دەشەرعاندن، لە بەناو، ناو پەرلەمان و حکومەت و بزنە گەلە، خڕ بووەنەوەکانیان، بەناو کۆبونەوەکەیان وەک، حییییز بەکان، جا دوای خڕ بوونەوەکانیان، بە کاوێژکردن دەهاتنە دەر، بە لیزانی و حەکیمیەتی مسعودی، گەمژەیان هەڵئەدا، کە ئەو مسعودە تڕۆیەش، هەموو شتێکە تەنهاوتەنها، ئاقڵ و لیزان و سیاسی و حەکیم نەبێت؟!؛؛ دەی سەرانی بزوتنەوەی دۆڕان، نەوشێروانیزمیتان باش.
 ئایا ئێستا ئێوە رووی هەمووی بەناو سەرکردە سۆزانیەکانی حزبە خۆفرۆشەکان، بە بنەماڵەی مسعودی داگیرکار و دوژمن پەرستان، سپی نەکردۆتەوە و مێژووی خۆشتان، هەر لەو ڕۆژەی دروستبوونتانەوە، تا ئەمڕۆکە، بە درۆ نەخستەوە و ڕیسواشتان نەکرد؟!؛ ئاخر چۆن و بەچ شێوەیەک، لە کوێی دنیا و مێژوودا، شتی وا ڕوویداوە، کە لە ڕۆژ ئاوابوون و هەڵاتنێکدا، سەرۆک و سەکردە خائین و دیکتاتۆرەکانی، شوانکارەی وەک مسعود و بنەماڵەکەی، ئاوا بوونەتە ڕیفۆرمخواز؟؟!! هاتوون بەشێوەیەکیش باسی لێوەدەکەن، کە تڕی خۆتان و بزوتنەوەی دۆران و هەرچی، بەناو بەرنامە و پڕۆژەی، کە هەتانە و فشە و فیشاڵ و درۆشتان، پێوە کردووە و دەیکەن، لە بن و بۆتەکەی خۆتان ڕا هەڵکێشاوە و بڕیوە؟!! باشە ئەگەر بنەماڵەی مەلامستۆی، کوردکوژ و خائین، هێندە ریفۆرمست بوونایە، ئێستا ئێوەی مونحەریف و بێڕەوشت، بەناو بزوتنەوەی گۆڕان، بوونتان دەبوو؟! لەوەش زیاتر لە هیچ توالیت و سەرئاوێکیشدا، کەس باسیدەکردن؟! یان بەخەیاڵی هیچ کەسێکی تاکی کوردا دەهاتن؟؟؟!! جا نەک هەر ئێوەی سەرانی دۆراوی، بزوتنەوەی دۆران، ئایا ئەو یەکیەتیەی ئێستاش، کە دایکتانە و سواری دەبن، تەنهاوتەنها، بۆ گەدە و گەڵ و گیرفانتان، کۆیلانە، بۆ بنەماڵەی مسعودی خائین، هیچ وجودێکی دەبوو؟؟!؛ ئایا ئەم هەم و کوردکوژی و خیانەتەی ئێستاکە، لەناو بزوتنەوەی سیاسی، ڕزگاریخوانەی گەلی کوردمانا، ڕوویاندەداو بوونیان دەبوو؟؟؟؛؛ ئایا گەر بنەماڵەی بارزانی هەر لە مەلامستۆ بزن گێیەکەیان ڕا، هێندە ریفۆرمست و باوەریان هەبوایە، بە یەکتر قبوڵکردن و قبوڵکردنی لێکجیاوەزیەکان، لە چوارچیوەی دیموکراسیەت و بەرژەوەندیەکان و بەرەوپێشەوە چوونی، کۆمەڵگەی کوردیمان، ڕەوشی گەلی کوردمان، چ لەسەر ئاستی ناوەخۆمان و چ لەسەر ئاستی دەرەوەمان، هەروەک ئێستا دەبوو؟!! ئایا پێویستی بەوە دەکرد، کە کۆمەڵێک شەلاتی و لاتولوتی، بەناو خوینەواری، گەمژە و نەزان و هەڵقولاوی، بازاری نەخاسەی قەحپەیی، کۆیلایەتی سیاسی و بێرەوشتی و مونحەریفیەت، بێن، باسی گۆران و گۆڕانکاری بکەن، بۆ چەواشەکاری و بەکوشتدانی ڕۆڵەی هەژارانی کوردستان؟؟؟! ئایا خودی بنەماڵەی مسعودی بێکەرامەت، پێوستیان بەوە دەکرد، کە بێن، کۆمەڵێک، سۆزانی بێ دەرپێی و سەماکاری وەک ئێوە، بەکرێ بگرن و بتانهێنن، سەما و ڕێکلامی دەروێشانەیان بۆ بکات، بۆئەوەی خەڵکانی کوردستان، بەتایبەتیش هەژارانی کوردستانی پێ بخەڵەتێنن و بەلاڕێشیاندا بەرن، بۆ مانەوە تەمەندریژی و جەسپاندنی، خۆیان و ئەقڵیەت و کەلتوورە خێڵەکیانەکە و تاریکپەرستیەکەیان؟؟!؛؛ ئەمانە و دەیان و سەدان پرسیاری تری، لەبن نەهاتوو هەن، کە دڵنیام ناتوانن تەنها، وەلامی یەک پرسیاریش، ڕاستگۆیانە و بە ڕەوشتانە، بەخۆتان بدەنەوە، کە مەڵاسدانی بەرژەوەندیە کەساتیە، جاوچنۆکانەیی و کەرامەت فرۆشانەی، خۆتانی تیایا نەدرابێت، بەر لە خەڵکانی هەژاری کوردستان و باوکی هەژاران، وەک خۆتان ناوتان ناو ئێستاکەش، بازرگانی لەشفرۆشی پێوەدەکەن!! گۆران و گۆڕینتان باش. تەنهاوتەنها، نەگۆڕیتان بەشێوە کۆنە نوێکە و سواوەکە، هێشتەوە و نەتان گۆڕی و ناشیگۆڕن!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە