خۆتان خۆشبن

Monday, 25/03/2019, 20:43

5340 بینراوە


دوای ئەوەی بۆ دواجار –داعش- و دەوڵەتە بێ سنوور ، بێ جوگرافیا ، بێ سەرۆك وەزیران ، بێ پەرلەمان ، بێ دام و دەزگا ، بێ دەستوور و بێ هیچ بنەمایەکی دەوڵەوت لەلایەن کوردانی ڕۆژئاڤا و هاوپەیمانانی ڕۆژئاوا تێکشکێنران و بوون بە مێژوو، لەئاکامدا ئەو هێزە وەك شێرە بەفرینە توایەوە و نەیتوانی شەڕی کچان و کوڕانی کوردان بکا و لەناو چوون.
دەوڵەوتی بەناو ئیسلامی سووریا و عێراق کە هەر زوو دوای داگیرکردنی شاری موسڵ بە هاوکاری تورکیا و مەسعود بارزانی گورزێکی کەمەر شکێنیان لە کوردە یەزیدیەکان وەشاند و هێزەکانی مەسعود جێیان هێشتن و لەبەردەم کەڵبەی ئەم دەوڵەوتە ئیسلامیە وەك گۆشتی قوربانی پێشکەشیان کردن و وونجر وونجر کران. ئەو کات مەسعود بارزانی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و ووتی؛ ئێستا ئێمە بوینەتە دراوسێی دەوڵەوتی ئیسلامی(داعش) و پێوستە ئەو واقیعە قبوڵ بکەین.
هەر لەو کاتەوە مەسعود بە ڕاوێژکاری ئەردۆگان هیچ کات دژایەتی نەك ئەم دەوڵەوتەی نەکردوە، بەڵکە لەڕێگای بازرگانی چەك و نەوتەوە پاڵپشتی کردوون و لە هەولێر چەندین جار نێچیر بارزانی و مەسعود –ئەبوبەکر بەغداد-ی و ئەمیرەکانیان دەعوت کردوون و زەوی و ماڵیان بۆ دابین کردبوون،هەروەك چۆن زەوی و ماڵیان بە کۆنە بەعسیەکان دابوو. ئەمە سەرباری ئەوەی هەرکاتێ –داعش-لێی بقەومایە گەلێ بەئاسانی ڕوویان ئەکردەوە هەولێر و بۆ چارەسەری بریندارەکانیان و خۆحەشاردانیان لەوێ باشترین خزمەت ئەکران. ئەو کاتەی داعش لە کەرکوك هەڵهاتن پێیان ووترا لە حەویجەوە بەرەو هێزەکانی پارتی بڕۆن وهیچ خەمتان نەبێ. کوردستانپۆست ئەو کات بەڵگەی لەزاری چەکدارێکی داعشەوە بڵاو کردەوە کە ووتی؛پێمان ووتراوە لەکاتی لێقەومان ڕوو بکەینە هێزەکانی پارتی و مەسعود بۆ ئەوەی بمان پارێزن. مەسعود جگە لەکاری بازرگانی و هەواڵگری و کارئاسانی بۆ دەوڵەتەکەی –داعش- توانی دەروازەی سمێلکان و دەروازەکانی تر بەرەو ڕووی کوردانی ڕۆژئاڤا داخات و نەیەڵێت هیچ جۆرە لۆجیستیك  وهێزی سەربازی و مرۆییان بۆ بچێت. مەسعود بەو پەڕی توانایەوە وویستی –ئەنەکەسە- لەکوردانی ڕۆژئاڤا بەربدا و ئەزموونی باشوور(دو ئیدارەیی و شەڕی ناوخۆ) لەوێش دووبارە بکاتەوە.
مەسعود بارگرانی دوای –گیرفاندۆمە-دۆڕاوەکەی وەك خۆی ووتی سەری لەسەر دائەنێ گەر سەر نەگرێ، کەچی لەو ڕۆژەوە خەریکی ئەوەیە خۆی بکاتە مەرجەع و برادەرانی گۆڕان(دۆڕان) هانی ئەوەی ئەدەن کەئەم کەسە کاریزمایە و زوو زوو ئەچن بۆ لای بۆ پۆست وەرگرتن و دەست لێپانکردنەوەی. مەسعود دوای ئەو هەموو شکستەی بەسەر کوردا هێنای بەقەد ئەوەو دەئەوەندەش بەهۆی نەمانی دەوڵەوتی ئیسلامیەکەی عەبوبەکر بەغدای شپرزەی نەکردوە و برسکی لێ بڕاندوە. مەسعود هەموو کورد و کوردستان لە چاو تروکانێك لەناو بچن و مەفح ببنەوە بەقەد نەمانی –داعش-پێی ناخۆش نیە و لەو چەند ڕۆژەی ڕابردووەوە گەر سەیری ڕووخساری بکەین بەتەوای بۆمان دەرئەکەوێ نەمانی –داعش-چەندە کاریگەری نەرێنی لەسەر دروست کردوە.
مەسعود ٣١ ئابی کرد،دۆستایەتی بۆ داعش کرد،شەنگالی فرۆشت، گیرفاندۆمی کرد و ١٦ ئۆکتۆبەری کرد  وەك چۆن باوکی موسڵی فرۆشت ئەمیش کەرکوکی بەهەناسەیەك تەسلیم کردەوە، وا ئێستا دوای نەمانی تەواوەتی داعش و کوژرانی دوا بەیەکی چەکدارەکانیان بەدەستی کوڕان و کچانی ڕۆژئاڤا هیچمان بە مەسعودی بڵێێن جگە؛خۆتان خۆشبن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە