بلەی ئەحەڕەش ئەو بتەی ئێوە دەیپەرستن، من بەردە بارانی دەکەم

Tuesday, 09/04/2019, 22:29

30584 بینراوە


ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژ بە جەوورووستەمی شای گۆڕبەگۆڕ، ڕاپەڕینێکی ڕەوا و لە جێگای خۆیدابوو، بەڵام زۆر زوو ئیمپریالیزمی جیهانی دەست تێوەرادنی کردوو ڕاپەڕیەنەکەی بەلا ڕیدا برد، سەرەتای ڕاپەڕین خومەینی لە هیچ کوونێکەوە دیار نەبوو، ڕاپەڕین بە ڕابەرایەتی "چریکەهای خلق ئیران، چەپی ئێران" دەستی پێکرد، هەروەکوو "جۆنپیرکەس" لە دانپیانەکانیدا باسی دەکات کە کاریان چەواشەکاری و سەرلێشێواندنی گەلانی جیهانبووە.
ئەوە ڕادیۆ دەنگی ئیسرائیل، دەنگی ئەمەریکا، مۆنتیکارلۆ بوو کە خومەینیان دروستکرد، جگەلە بڵاو کردنەوەی دەنگی خومەینی بەکاسێت هەزرانجار کۆپی کردنەوەی دەنگی خومەینی، خودی فەرەح لە بیرەوەریەکاندا نا راستەخۆی باس لەو ڕاستیە دەکات. تەنانەت هەرچەند شا تەواوی ئێرانی خستببوە ژێر دەستی ئیمپریالیزم، کەچی ڕیگەیانەدا کە شا بگاتە ئەمەریکا، بۆ نیاز پاکی ئەمەریکا لەگەڵ دەسەڵاتی ئایندەی ئێران، خوودی شا چەند جارێک سەرزەنیشتی خۆی دەکات و جنێو بەخۆیی دەدات، کە چۆن بببوە ئەڵقە لەگوێی ئیمپریالیزم، بەهەمان شێوە ئەوەی بەسەر سەدامیشیاندا هێنا هیچی کەمتر نەبوو لە جارەنوووسی شا، ئاخر لەو شەڕەی سەدام و خومەینی دوا قوومبەلەی ئەمبارەکانیان دەرهێناو بە عێراق و ئێرنیان فرۆشت.
چوونکە خومەینیەکان ئارمی " تاغووت و مستەزعەفین" "چەوساوە و چەوسێنەری" بەرز کردبویەوە، بۆ چەواشەکاری هەروا بە سانای نەیوانتوانی دەستبەردای بانگەوازکەیان ببن، ئەو بانگەوازە لەتەواوی داموو دەزگا و ناوەندە سیاسیەکاندا برەوی پەیداکرد، هەر بۆیەش ٤ی٩ی١٩٧٩ پەلاماری سەفارەتی ئەمەریکادرا لەتاران لەلایەن 'چریکهای فدای خلق ایران، هەروەها بەسیجی سوپای ئێرانی" ٥٢ دیبلۆماتی ئێران دەستبەرسەرکرا بۆ ماوەی ٤٤٤ ڕۆژ، سەرەڕای دەستبەسەراگرتنی چەندنین هەزار بەڵگەی نهێنی، کە هەرگیز لەخەونی مرۆڤدا نەبووە، کەبەو شێوە ئیمپریالیزم دەستی هاویشتبێتە ناو کەسایەتیەکانی ئێران و ناوچەکە و ئاگاداری هەموو هەڵسوکەوتەکانی ناوچەکەبێت.ڕەقیبی حزبی تودە
ئەوەی کە لە بەڵگەکاندا ئاشکرابوو، پەیوەستە بە سەرکردایەتی کوردەوە و بۆ ئێمە گرنگە، ناوی زۆربەی هەرە زۆری سەرکردەکانە، لەوانە بلەی ئەحەڕەش، جەلال تاڵەبانی، مەسعود و ئیدریس، عەبدوڵای مهتەدی، سامی عبدوڕلڕەحمان، شوکروڵای بابان، مەزهەری خالقی، (جگەلەوەش نووسەرێکی ئەڵمانی لە کتێبێکیدا بەناوی نەوەکانی سەلاحەدینی ئەیبووبی باس لەوە دەکات کە سامی عبدولڕەحمان لەیەک کاتدا سیخوڕی بۆ سی ووڵات کردووە).
سامی عبدوڕەحمان ئەندامێکی کارای حزبی شیوعی عێراقی بوو، بەڵام پاش پەلامارەکەی بەعس ساڵێ ١٩٦٣، بۆ سەر ئازادیخواهان...
جگەلەوە بەڵگەکانی کە کاک کەمال سەید قادر لە ئەرشیفی "میترۆخین"دا پەیدایکردووە، مەلا مستەفای بارزانی سیخوڕی کردووە بە ٥٠ دۆلار، ئەمانە ئەوانەن کە ئاشکراببون، هێشتا زۆری ماوە کەتەواوی نهێنیەکان ئاشکرا ببین، ئەوەی کەلە کۆنسوڵی ئەمەریکدا دەستی بەسەردا گیراوە، بەدەستی گۆرانیبێژ "مەزهەری خالقی" کە دەبێتە ئاوەڵزاوای جەلال حسامەدین، واتا جەلال تالەبانی، لە نامەکەدا هاتووە کە بلەی ئەحەڕەش نەخۆشە و توانای کارکردنی سیخوڕی نەماوە، ئەگەریش زۆررەکەبەو زوانە بمرێت، بۆیە کە ئێستا مەدی چەپ کۆمەنیستی لە ئێران و کوردستان بەرزبۆتەوە، جەلال تاڵەبانی پێویستە بگەڕێتەوە کوردستان. خودی فەرەح لە بیرەوەرەیەکانیدا ئەڵێ: ترسی زۆرمان لە حزبی تودەهەبوو، بۆیە دەیان حزبی کۆمەنیستیمان دروست کرد، تا ببێتە ڕەقیبی حزبی  تودە و چەواشەکردنی گەلانی ئێران.
بە واتەیەکی دیکە بلەی ئەحەڕەش ڕۆلێ گەورەی هەبووە کە نانەوەی ئاژاوە و پشێووی بۆ بەرەنگار بوونەوەو هەڵکشانی چەپ و کۆمەنیستی، بۆ ئەوەی گەلانی ناوچەکە هەمیشە لەژێر هەژموونی چەوسانەوەدا خۆڕزگار نەکەن. ئەوەشمان بەدیدی خۆمان دیت، چوونکە هەربە هاتنەوە و گەڕانەوەی جەلال تاڵەبانی گۆمە مەنگەکە بەتەواوی شڵەقا، ئەوەبوو دیسان شۆڕشیان چەواشکرد، ئەنجامەکەشی ئاشبەتاڵی دووەم بوو، سەراپای سەرکردەکانی سەرجەم حزبەکان ڕوویان کردە ئەوروپا یان ئەمریکا و کەنەدا.
هەرکە خوینی ئاگادار دەکرێت کە مەسعود و ئیدریسی مەلا مچە ناویان لەناو لیستەکاندا هەیە، کە سیخوڕی بۆ سیا و موسادیان کردووە، خومەینی نایکاتە نامەردی دەستبەجێ فەرمانی لە سێدارەکانی بۆ مەسعود و ئیدریس دەردەکات، بەڵام "بەهەشتی" فرییان دەکەوێت، ئەوەش تەنها لەبەر ئەوەی کە شەڕیان دژی کوردی ئێران پێبکەن، لە کۆتایدا بەهەشتی دەتوانێت کە خوینی قانع بکات ئیسدریس و مەسعود لەسیدارە نەدات، بە بەهانەی کە سبەینێ کوردو دەسەڵات هەر دەبێتە شەڕیان، مەسعود و ئیدریسیش گەواهیداوە کە هەمیشە نۆکەر بوون و دەبن و بەبێ نوکەری خۆفرۆشی ئەوان ژیانیان نیە.
ئەم نهێنیانە لە نامیلەکەیەکەدا لە لایەن چریهەهای فیدای خەلقی ئێرانەوە، هەروەها بەسیج و سوپای پاسداران، هەروەها حزبی دیموکراتەوە بڵاوکرایەوە، بەڵام بەتایبەت سەرانی وەک عەبدوڵای مهتەدی زۆرێکی دیکە بەپەلە هەموو ئەو بڵاوکراوەیان کۆدەکردەوە و لەناویان دەبرد، تانەکەوێتە بەردیدی خوێنەر، لە ئەوروپا زۆر گەڕام بەدوای ئەو نامیلکە، بەڵام هێشتا دەستم نەکەووتووە، ڕەوانشاد "حەمەئاوات" هەیبوو، بەڵێنیشی پێدام بۆم بنێرێت، ئەفسووس ئەویش نەخۆش کەووت و کۆچی دوایکرد و بەدەستم نەگەیشتووە.
هەروەکوو باسمان کرد دیسان ئاشبەڵێکی دیکە، بەڵام ئاشکرا نەکراو ناوینەرا ئاشبەتاڵی دووەم، تا ئەوکاتەی، دیسان بەخت دەرگای لێکردنەوە، ئەوەبوو سەدام بەکەڵەگایی و فرت و فێڵی خوودی سی ئای ئەی کە کوەیتی داگیر کرد، ئاخر هێشتا بیرم ماوە کە سەفیری ئەمەریکا لە عێڕاق بە سەدامی ووت ئەوە کێشەی خۆتانە پەیوەندی بە ئێمەوە نیە و تەداخول ناکەین، تا ئەوکاتەی کە ئیتر سەدام بواری گەڕانەوەی لەکوەیت نەما، بۆیە دیسان ڕۆڵی سەرشانۆی خوێنڕێژی بۆ مەسعود و جەلال دروست بوەوە و هاتنەوە سەرتەختەی شانۆ.
لە دوا پەردەی شانۆ نوێکەدا، هەموو ئاگادارین کە هێزی کۆنەپەرستی بنەماڵەی مچە بارزانی کۆتایی هاتبوو، بە ئاستێک لاواز بوو بوون، کە تەنانەت مانگێک دوای راپەڕین خێڵی مچە هێشتا لەتاران بوون و بیریان لەگەڕانەوە بۆ کوردستان نەدەکردەوە، بەڵام بۆ ئەوەی شانۆکە قۆناغەکانی تەواوکردن بەڕیوەبەرێوە بەرێت، ئەوەبو جەلال تالەبانی مەسعودی هێنایەوە بۆ کوردستان، نەک هەر ئەوەش بۆ ئەوەی کە هێزی کۆنەپەرستی و خێڵەکی دووبارە بگاتەوە ئاستی ٧٠ کان، ئەوەبوو جەلال کۆڵان بەکۆڵان دەگەڕا، کە خەڵک دەنگ بدات بەکاک مەسعود سەرۆکی ئێستا و ئایندەی کوردستان، جەلال بەوەشەوە نەوەستا، بەڵکوو کەسانی نیشتیمان پەروەری ناو یەکێتی سەراپا تەفرووتونا کرد و پەرتەوازەی پێکرد، لەوەش ترسناکتر، جێگەی کەسە ڕۆشنبیر و نیشتیمان پەروەرەکان نێو یەکێتی دایەب دەست کەسانی شەلاتی و سەرسەر وەک مەلا بەختیار و، شێخ جەعفەر ناسراو بە "شێخ ڤێگرا"، کۆسرەت ڕەسوڵی دەرمانفرۆش، خولە سەنگاوی کە سەرەواوێک لە مێشکیدا نیە.
پێویست ناکات کە باسی کۆنە پەرستی بنەماڵەی مچە بارزانی بکەین، چوونکە هەموو دەزانین کە ئاری هەرین کێیە، کە هێمن هەورامی، سەرۆ قادر،ئومێدخۆشناو، فازڵ میرانی...هتد کە نموونەی سووک چروکیترینی ناو هەموو کۆمەلگای جیهانن، ئەندام مەکەتەبی سیاسیەکەیان یادی بەخێر حەمەی مەلا قادر ووتی: چۆن پارتی دیموکرات نیە، ئەی مەگەر ناوی حزبەکەمان دیموکرات نیە؟
خۆگوێشمان لە هێمن هەورامی بوو کە ووتی ماڵەکەی سەرۆک زۆر بچووکە کە بۆ جەژەنە پیرۆزە چوونیە مالەکەی جێگمان نەدەبوویەوە!
بەکورتی بۆ ئەوەی کە قۆناغە دیاریکراوەکانی کە سیا نەخشەی بۆ کێشاوە جەلال تاڵەبانی جیبەجێی کرد، کە قۆناغی مت بوونی کورد و کوردستانە بە پەرتەوازەکردنی ئەوانەی کەلەناو یەکێتیدا نوزەیان تێدا مابوو، لەبەرانبەریشدا بەرزکردنەوە هەژموونی بنەماڵەی مچە بارزانی، ئەنجامەکەشی بەبەرچاوی هەموومانەوە دیارە کە بنەماڵەی مچە بارزانی هەر جارەو قەیرانێک دروست دەکەن تەنانەت هەر ئێستا ناردنی مووچەشیان گەیاندۆتە ئاستێکی ترسناک و تێکچوونی ئاسایش و دروستکردنی قەیرانێکی نوێ لەنێوان بەغداد و هەوڵیر، بەدروستکردنی قەیرانی نێوان هەولێر و بەغدادیش بۆشایی دروست دەبێت بۆ نوێژەنکردنەوەی گرووپی تیرۆریستی وەک داعش. ئاخر بەغداد و هەولێر ڕێک کوووتن کە بڕێکی دیاری کراو نەوت بنێڕنە بەغداد بەرانبەر بە دابین کردنی مووچەی خەڵک، بەڵام ئێستا هەولێر ئەو بڕە مووچە نانیرێت.
بە سعودیە کردنی کوردستان هەرگیز نەدەچووە سەر، ئەگەر جالال تاڵەبانی پاڵپشتی نەکردایە، ئەگەر جەل؛ال تاڵەبانمی نەبوایە هەرگیز یەکێتی بە ڕتیسوایەی ئەمڕۆ بەدەبیندرا، ئەوەی کەلە بارزان خێڵکەی بارزانی دەسەڵاتدار هەموو شتێکە، ئیتر ههەر لە مام و ئامۆزا وکوڕەزوا جێگای دەسەڵات بۆ هیچ کەسێک نەماوەتەوە، بە شێوەیەش نیشتیمان تاڵان دەکەن بەبێ پەروا، خەڵکیش برسیە برسی نیە، کێشيی ئەوان نیە.
بۆیە ئەوەی ئێوە دەیپەرستن دەیان تێڤێ و سەدان ڕۆژنامەتان پێوەی خەریک کردوەو، من بەردە بارزانی دەکەم، بلەی ئەحەڕەش ڕەش بەنموونە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە