خەڵكێكی بێ شكۆ لە سایەی ئێوەدا

Thursday, 25/07/2019, 23:58

11830 بینراوە


دوای ١٦ساڵ لە كۆیلایەتی و ژێردەستی بۆ عێڕاقی ئەنفال تازە بە تازە دەڵێن عێڕاق ئەنفالی كردووین
ئێوە نەبوون. شەڕتان. بوو لەسەر سەرۆك كۆماری عێڕاق (عەرەباكان. بۆ سووكایەتی بە كورد هیچ لاری نەبوو ئێوە ببن بە سەرۆك)ئێوە شایەنی هەموو سوكایەتیەكن كە پێتان. بكرێت،هەرچی شێوەی
خیانەت و نەوت دزی هەیە كردتان. ،پەناتان. بۆ هەموو شێوەكانی هەڕاجكردنی خاكونیشتیمان هەیە برد ،هیچ نەماوە نەیكەن.
لە یادی پیرۆزی ئەنفالو زیندوو بەچاڵكردن ،جاشەكانی سەدامی عێڕاق و موستەشارەكانیان. مەدالیای ڕێزلێنان. وەردەگرن. ,ئێوە جارێ بڕۆن. دادگایی خۆتان. بكەن. ،دادگای عێڕاق بە نیشتیمان. فرۆشان. ناكرێت!!
خەڵكی داماوی وەك منتان. لە خشتەبرد بۆ سەربەخۆیی و دەوڵەتی كوردی ئێستاش پەشیمانن و بە شانە سەری حەشدی شەعبی دادەهێنن و خۆتان بە عێڕاقی عەیارە ٢٤ دەزانن !ئێوە هەموو كوردتان لە سنووری ئەخلاقی لادا و
خەڵكی كورد هەست بە هیچ سەروەریەك و كەرامەتی ناكات،
پیرۆزترین شت
لای خەڵكی و مرۆڤایەتی دەنگدانە لە كاتی هەڵبژاردندا ،ئێوە ئەوەشتان سووك و بێ نرخ كرد لای تاكی كورد ،هاتن بە هەزارەها دەنگی درۆ و تەڵەكەبازیتان كرد بە بەرۆكی خەڵكی باكوور،ڕۆژهەڵات،ڕۆژئاوا وەڵات ،بۆ ئەوەی ژمارەی كورسییەكانتان. زیاد بكات،بەس بە گوێدرێژ بڵێن. بڕواتان. پێناكات چونكە لەو ماوەی پێش هەڵبژارندا ئێوە خاوەنی هەموو دزی،خیانەت،گەندەڵییەكانن. بە پلەی ئیمتیاز
ئیتر چۆن ئەو درۆیە بە خەڵكی دەكەن. كە ڕقوكینە و بوغزیان بەرامبەرتان حەوت چینی ئاسمان كەڕ دەكات.
بە هەڕەشە یان چاوسووركردنەوەی میتێكی تورك ئێوە زراوتان دێتە دەرەوە ودێنە سەرچۆك بۆیان،پیرۆزترین. ماڵی كورد بەناو پەڕلەمانەكەیەتی كەچی ئەوەشتان تەسلیمی توركیا كوردووە
ئێوە كوردستان كردووە بە گوندێكی توركیا تەنانەت تورك وەك پارێزگارێكی دیاربەكر تەماشاتان ناكات ، لە چۆكداداندا شێوەتان نییە بۆ هەموو داگیركەرێك تەنانەت پیاوەكانیشیان. سوپای تورك تەراتێنێتی لە هەموو بەشەكانی باشوور ئێوە مێش میوانتان. نییە،تۆپخانەكان و فڕۆكەكانی توركی هاوڕێتان. بە كەیفی خۆیان. گوند،ماڵ،دەشتودەر،باخوبا
خات،ڕەز،مەڕوماڵات كاول داكات و دەسوتێنێ ئێوە بێ فزەن
و تەنانەت زمانتان. گۆ ناكات لە ئاستیان ،سەربازێكی خوڕیان. دەتۆپێت ئێوە بەسەرە چوكیان. بۆ دادەدەن و ئەپاڕێنەوە ،بەدەیان. گوندی ووڵات كاول دەكەن و خوێنی خەڵكەكەی تێكەڵ بەخاك دەكەن ئێوە فزە سسن وەك تورك دەڵێت ! كەركووك كراوە بە شارێكی توركی ،تەنانەت بێ پرس و بڕیاری تورك ئێوە دەست ناكەن. بە ئاودا، ئەم بوو قودس و دڵی كوردستان ،ئەی ئەگەر هێندە پیرۆز نەبوو لاتان. دەبوایە ئێستا چی لەوە خراپتری بەسەردا بهاتایە
،من لەو بڕوایەدام هەڵهاتنتان لە كەركووك بەرنامە داڕێژراوبوو؟؟؟تەنها لە بەر ئەوەی بمێننەوە وەك بنەماڵە حوكمی كورد بكەن
تا ١٠٠٠ساڵیتر !ئیتر چۆن تاكی كورد هەست بە شكۆمەندی و سەروەری خۆی بكات !
بەس پێم. بڵێن. باسی كام ئازایەتی و شكۆمەندی ئێوە بكەم!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە