مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


لە ئەرشیفەوە سێ ساڵ لەمەوبەر: داوای مەحاڵ مه‌كه‌ن!

Wednesday, 31/07/2019, 11:13

5911 بینراوە


تا ئیستاش زۆر کەس بڕوای وایە کە بزووتنەوەی گۆڕان لەبەر ئەوەی ناوەکەی گۆڕانە ئیتر دەتوانێت بیگۆڕێت، چونکە رەوانشاد ئەو ناوەی لێناوە و پەشیمانبوونەوەی نییە کە ئەم ناوە سیحراوییە، گۆڕانکاری دەکات!  ئیتر درەنگ و زوویی کەوتووە! 
ئەوەی من لەم چەند ساڵەدا سەرنج دا و بیرم لێی کردەوە، وشەی گۆڕان بوو، کە تا ئیستا چی گۆڕیوە، هەڵبەت ئەگەر بەراورد لەگەڵ ئیستا و رابردوودا بکەین دەبینین زۆر شت گۆڕاوە، وەکو نمونە ئەو لاتوپوتانەی کە چونە ناو گٶڕانەوە، ئەمڕۆ هەموویان خرپن و گیرفان هەڵاوساو، ئەوەی زمانی کورت بوو، ئەمڕۆ زمانی درێژ، ئەوەی شەرم بوو، ئەمڕۆ بێشەرم، با واز لەوەش بهێنین کە رەوانشاد باسی لە دەسەتاودەستی بنەماڵە دەکرد، رەنخنە لە پارتیی و یەکێتی دەگرت کە نابێت  منداڵەکانیان جێگای باوانیان بگرنەوە، کەچی خۆشی دوای مردنەکەی هەر دوو کوڕەکەی جێگایان گرتەوە و بوونە ملیاردێر، ئەو شوێنەی کە کردبووی بە مەکۆی گۆڕان، ناوی گردی پیرۆزەیان لێنابوو، بوو بە مەرقەد و مەزاری نەوشیروان، کە زۆر کەس دەڵێن، کاک نەوشیروان ژێر گردەکەی بۆ خۆی داگیرکەرد و سەر گردەکەشی  دا بە کوڕەکانی. ئەوانەی کە ئەمڕۆ لەگەڵ گۆڕاندا ماون و کار دەکەن، کەسە نزیکە و خزمەکانی خۆین، وەکو حەمە تۆفیقی چروک.
بە هەر حاڵ با واز لەمە بهێنین و بێینەوە سەر لایەنێکی تر کە من پێش چەندین ساڵ قسەم لەسەر کردووە دەڵێم چیتر داوا له‌ گۆران مەكه‌ن لەوە زیاتر بیگۆرێت، 
 ئەوتا رێباز حەملان کە چووە ناو گۆڕانەوە کێش و وەزنی 60 کیلۆ بوو، دوایی کە گۆڕییان کێشی کاکە رێباز بوو بە 120 کیلۆ، عەلی حەمە ساڵح کە پێشتر کەس نەیدەناسی کوڕێکی شەرمن بوو، ئیستا شەرمی تکاوە و حەز لە خیانەت و درۆکردن دەکات، بەم رۆژگارە بە دەوری پارتییدا تەقەڵ لە درۆ دەدات. هەڤاڵ ئەبوبەکر، کە زمانی کورت بوو، ئیستا ئەوەندە زمانی درێژبووە، وەکو فەرشی سوور لەبەر دەم کۆسرەت و بورپرسەکانی تردا رایدەخات، تا بەرریدا بڕۆن، تەنانەت نەخۆشی فەقەراتی هەبوو، کە بوو بە گۆڕان چاک بوویەوە و دەچێتە بن کۆسرەت رەسوڵ لە فڕۆکەکە دایدەگرێت.. 
بەڵی گۆڕان زۆر شتی گۆڕی، تەنانەت سەرۆکی پەرلەمانەکی خۆشی گۆڕی کەچی هێشتا هه‌ر به‌ته‌مای گه‌رانه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و وه‌زیره‌ ده‌ركراوه‌كانیانە، چونکە لێیان تێکچوو ئەوانیان گۆڕی و لایان بردن، بەڵام چونکە ئەمان ناویان گۆڕانە دەیانەوێت گۆڕانکاری بەردەوام بێت.
 لە کۆتاییدا دەڵێم گۆڕانخوازەکان  داوا له‌ عه‌لی قه‌ره‌داغییه‌كان مه‌كه‌ن، کە به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵكوژی كوردان بێتە ده‌نگ، چونکە ئه‌وان سوێندیان به‌ گۆری ئه‌تاتورك و بارزانی خواردوه‌ كه‌ده‌ست له‌ دۆستایەتییان هه‌ڵنه‌گرن.
داوا له‌ یه‌كێیه‌تی مه‌كه‌ن هه‌ڵوێستێكی ئه‌رێنی بنوێنێ، ده‌بێ پێشتر بپرسین داوا لەکەمە باڵی یەکیتیی بکەین؟ یان کامە باڵی گۆڕان ئەو داواکارییە بەرز بکاتەوە!
هەرچەندە یه‌كێتی شه‌ریكه‌ دزی پارتیه‌، هه‌ندێكیشیان ناشیرینترن چونكه‌ له‌ ژێره‌وه‌ پارتین!
داوا له‌ بارزانی مه‌كه‌ن سنوری رۆژئاوا واڵا بكات، وه‌ك هه‌ندێك ده‌ڵێن هه‌ر هیچ نه‌بێ به‌ رووی ده‌رمان و خۆراكدا، ئه‌وان بۆ سنور داخستن له‌وێن.
داوا لەوانە مه‌كه‌ن كه‌ خراپیان كردووه‌ چاكی بكەن ئەوان بۆ تێکانی هاتوون..
ده‌ستی نزا به‌ره‌و بۆشایی ئاسمان به‌رزمه‌كه‌نه‌وه‌ چاکی بکات له‌ كاتێكدا دەستی دزەکان پڕە لە دۆلار و تاوان و ئەوانیش نوێژدەکەن و خواپەرستن و دەست بەرزدەکەنەوە و چاره‌سه‌ر ئێوه‌ن کە دەستتان بە شتێکی دیکەوە بنێن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە