مەملەکەتی دەستڕۆیشتوو

Sunday, 04/08/2019, 22:40

3059 بینراوە


لەم مەملەکەتەی ئێمەدا شتێک نەماواتەوە بۆ کەسانی دڵسۆز  و کەسی چاکە خواس هەموو بۆ جێبەجێکردنی کارێک دەبێت بچیت بەر دەرگای ئەم بەرپرس و ئەو بەر پرس سەرباقی ئەوەش دەبێت کەسێکی خۆیان پشکیان هەبێت ئیتر گرنگ نیە زەرەر لە خەڵکی دەدات یان بە قازانجی خەڵکییە یان نا گرنگ ئەوەیە بۆ هەر ئیشێک ناو و پشکی ئەمانی تێدا بێت

ئیستا کوڕ ئەو کوڕەیە (دەستی بڕوا)و لەتە زەوییەکی تەجاوز بپچڕێ و بەنزینخانەیەک، گەراجێک، باخێک، بینایەکی بازرگانی لەسەر دروست بکات و بتوانێ سەروەت و سامان پێکەوە بنێ
ئیتر لێت ناپرسن چۆن و بەچی پەیدات کردووە نە یاسایەک لێت دەپرسێ وە نە کەس بۆی هەیە بڵێ  بەچی و چۆن پەیدات کرد

کوڕ ئەو کوڕەیە کۆمپانیایەکی هەبێت و  میلەت دابدۆشێت و  سەروەت و سامانێکی زۆر پێکەوە بنێ و گوێ نەداتێ ئەو شتەی دەیهێنیتە ئەم شارەوە کوالێتی باشە یان خراپ

ڕۆژ رۆژی ئەوەیە گیرفانت پڕکەو بڕۆ دواتر وەرە سەر شاشەو بەهەوەسی خوت قسە بەم حکومەت و حیزبانە بڵێ ،
بۆیە ئەوەی لە
tvییەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان شیوەندەکەن بڕوایان پێمەکەن چونکە زۆر هەبوون تا نەگەیشتبونە ئەو دۆگە چەورە هاتوهاواریان دەکرد کە دەمیان گەیشت ئیتر ئەوانیش بیدەنگ بوون

جوانڕۆ مستەفا


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە