پارتی لایەنگر و هەواداری پەکەکە و نەیارانی خۆیان لە بادینان بەشێوازێکی تازە لە ناو دەبەن

Tuesday, 03/09/2019, 9:33

15908 بینراوە


سەرچاوەیەک لە پاراستنی پارتی بە کوردستانپۆستی ڕاگەیاند، کە ئیستا پارتی تەکتیکێکی تازەی دۆزیوەتەوە بۆ تیرۆرکردنی نەیارەکانی خۆی لە بادینان ئەوە بەکاردەهێنێت، بەتایبەتی دژی لاینگر و دۆستانی پەکەکە، تەنانەت ئەو ئەندام و لایەنگرانەی یەکێتی کە لە زونی زەردن، یان سەردانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتیی دەکەن، جگە لەوانەی کە پشتگیری خەباتی باکور و رۆژئاواش دەکەن. ئەو تاکتیکە نوێیەش بریتییە لە جی پی ئێس (GPS)، بەوەی دەیخاتە ژێر ئۆتۆمبیلەکانیان و یەکسەر ئاگاداری تورکیاش دەکاتەوە، کە فڵانە ئۆتۆمبیل لە فڵانە شوێن بەو رەنگە و بەو شێوەیە سەر بە پەکەکە، یان لایەنگرێتی، تورکیاش فڕۆکەیان بۆ هەڵدەسێنێت و دەیانکاتە ئامانج.
سەرچاوەکە بە کوردستانپۆستی راگەیاند، کەوا  تا ئێستا پارتی دەیان نەیاری خۆی بەو شێوەیە لە ناوبردووە.
ئەو سەرچاوەیە داوایکرد لە ڕێگای کوردستانپۆستەوە بە خەڵکی ناوچەی بادینان، بەتایبەتی ئەوانەی دژی پارتین، ئاگاداری خۆیان بن، لەکاتی پشکنینی ئۆتۆمبیلەکانیان، کە لە ماڵ دەچنە دەرەوە، یان پاش دەرچوونیان لە هەر خاڵێکی پشکنینی پارتی، بۆ خۆشیان ئۆتۆمبیلەکانیان بپشکنن، ئەگەر  جی پی ئێس (GPS)یان تێدا دۆزیەوە فڕێی بدەن، هەرچەندە سەرچاوەکە دەڵێت، بۆ تەمبێکردنی پارتیی، با ئەوانە هەوڵ بدەن ئەو  جی پی ئێس (GPS)ە، بخەنە نزیک مۆڵگەیەکی پارتیی خۆیانەوە، تا پارتیی بە دەستی فڕۆکەکانی تورک، ببێتە ئامانجی ئەو خیانەتەیان کە بەرامبەر بە دڵسۆزانی گەلەکەمان دەیکەن. 

بۆ بینینی چەند نمونەیەک لە سەر جۆرەکانی (GPS) کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە