هاتنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی لە نەتەوەی کورد پیرۆزبێ  

لێرەدا کرتە بکە بۆ گوێگرتن لە سرودی: (جەژنە جەژنی کوردستانە. جەژنی نەورۆزە)


کاری مۆدیل لەنێوان لەشفرۆشی و بازرگانیدا

Friday, 06/09/2019, 9:46

4965 بینراوە


لە ئیستادا کاری مۆدیل بووە بە پیشەیەکی بازرگانی بە ئافرەتانەوە،  جا خۆی هەڵیبژاردبێ یان بۆیان هەڵبژاردبێ، هەروەها  تۆڕی کۆمەڵایەتی وەک دەزگایەکی راگەیاندن لە ناساندنی ئەو ئافرەتاندا رۆڵی هەیە بۆ بە بازاڕ کردنیان، بەڵام بە داخەوە ئیستا نەک بازرگانی پێوە دەکرێ لەگەڵیادا کاری لەشفرۆشی پێوە دەکەن
دەتوانیت ناوی لەشفرۆشی مۆدێرنیان لێبنێت، بەڵام ئەوان ناوی کچە مودێرن و ناوی چی و چی تر بەکاردێنن
لەکاتێکدا هەموو گیانیان جوانکارییە، ئەوە هەندێک شوێن هەیە، کە بووە کارێکی ئاسایی، ئەبێت هەموان بیکەن ، بەداخەوە هەندێک لە کەناڵ و ڕاگەیاندنەکانیش ئەوەندەی تر پشتگیری دەکەن و هانیان دەدەن و هاوکارن بۆ بڵاو بونەوەی ئەو کارە بەناوی ئازادیی و پیشەی هونەریی، بەڵام نازانن خەریکە کۆمەڵگا بەرەو داروخانی ئەخلاقی دەبەن ، وا بڕوات چەند سالێکیتر کومەڵگایاکی چاولێکەری هیچ نەزان بنیاد دەنرێ ئەوەی گرنگی پێدەدەن تەنیا رواڵەتە،  نەوەک ناخیان. بەداخەوە بریا ئەوەندە لە شتی خراپدا چاولێکەر دەبون لە زانست و زانیاری و کاری باشەش وا بونایە ،
بەڵام ئەو کەسانەی ئەم کارە دەکەن سەیر دەکەیت لە خیزانێکی پەرتەوازە و هەڵوەشاوەوە دەستیان داوەتە ئەم کارە کەچی دیته سەر شاشەی tv ییەکان و باسی رەوشت و خراپی کۆمەڵگا دەکات و بەدواکەوتوو وەسفی دەکات
ئەو کەسانەی ئەم کارە دەکەن بەداخەوە کەسانیک پشتگیرییان دەکەن کەسانێکی گورگ ئاسان تەنیا دەیانەوێت ئارەزووەکانیان تێر بکەن و رایان بکیشن بو ناو دنیای خراپەکاری دواتریش کە ئارەزووەکانیان تیر بوو وەلایان دەنێن
وەیان سەردەکەیت ریکلام بۆ ئەو کاڵایانەی دەیکەن بێ ئەوەی بزانرێت ئایا باشە یان خراپ تەنیا بۆ ریکلامیک سەیر دەکەیت لە رەوشت و بەهای ئافرەت کەمدەکەنەوە دەیان فرۆشن وە لە ڕێز و بەهای ئافرەتانی بە حەیای کورد کەمدەکەنەوە دەیانەوێت هەموو رەوشتە ئەخلاقی و بەرزەکان ڵە کۆمەڵگەی کوردی لەناو بەرن
بۆیە تکایا بەدوای ئەو کەسانە مەکەون و هەڵمەخەڵەتێن چونکە لە داهاتوودا بۆتان دەردەکەوێت کە ئەو کارەی دەیکەن کارێکی هەڵەیە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە