لە پەڕاوێزی ڕاوێژی نەتەوەیی: بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان

Monday, 09.16.2019, 14:54

1895 بینراوە


رۆژانی ١٤و١٥ مانگی١٠ بۆ ماوەی ٢رۆژ لە شاری ستۆکهۆڵم کۆنفڕانسی ڕاوێژی نەتەوەیی لە سەر ئەرکی کۆنگرەی ناتەوەیی بە ڕێوە چوو.لەو ٢ رۆژەدا دەیان کەساتەتیی سیاسی وچەندحیزب ورێکخراوەی سەر بە رۆژهەڵاتی کوردستان تێیدا بەشدار بون.هەر کەس کاتی پێدرابە پێی پێوست قسەی دڵی حیزبەکەی بکا.چەند ئوردووگانیشینی حیزنیش توانیان بە بەژن وباڵای ئەو حیزبە هەڵابڵێن کە وەک ئەندام کاروتێکۆشانی تیدا بەڕوە بەرن.
لە وتاریی سیاسیداگرینگترین زمان،زمانی دیپلؤماسییە،کە دەبێ بەرپرس وبەرێوەبەریی حیزبیی خۆیانی تێدا ببینەوە. زۆر جار لە گووتارێکی سیاسییدا تاقە وشەیەک یان دەستەواژەیەک تەواوی بابەتەکە بە لارێدادەباو سەر لە خوێنەر دەشێوێنێ!ئەلحەق لەو بوارەدا حیزبە کانی لەتوپەتیی ئەو بەشە لە وڵات دەوڵەمەندن، ئەوەی بۆ خۆیان دەیزانن دەیجوونەوە!ئەوەی خەڵكی هەژاروخاوەن شەهیدیش چاوەڕوانیەتی لێی دوور دەکەونەوە.هەۆ سەرەکەیش نە بوونی ئیرادەی سیاسیە کە ژیانی کەمپنشینی تووشی کردون. من لە ڕێگای / ئاریان تیڤی / مژاریی ئەو دووڕۆژەم چاو لێکرد.

” خەسارناسیی نەتەوەیی ومێژووی شآراوە"
ئەوەی لەو ٢رۆژەداهیچ باسێکی لە سەر نەکرا،پرسی خەسارناسیی ٢٩ سەرهەڵدانی کوردبووە بە رابەرایەتیی حیزب وسەرکردەی حیزبیی.کەس نیە بپرسی بۆ دوای ٢٩ جارسەرهەڵدان کورد گەیشتۆتە ئاستێک کە دیکتاتۆڕی خۆماڵی لە باشووری کوردستان لە سەر،سەروەتوسامانی گەلێکی هەژار چەکداروکۆشکوتەلاری بۆ خۆی پێکهێناوە!بە ئاشکرا بە خەڵک دەڵێن ئێـمە ئەوەیەن کە هەین!ئێوەش / دەبێ / فەرمانەکانی ئێمە جێبەجێ بکەن!دەسەڵات لا باشووری وڵات پێمان دەڵێ: ئیمە شێری ناوخۆۆو ڕێوی داگیرکاری کوردستانین.
پرسی ٢هەم سرنجڕاکێش بوو،تاقمێک لە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەشداریان لە ڕاوێژی نەتەوەیی کردبوولەو ٢ ڕۆژەداکەچی سیستمی پیاوسالاری هەمیشەیی توانی هەر بۆ خۆی قسەبکاووتار بخوێنێتەوە!تاقە ژنێکیان شک نەبردبووتا بەشدار بێ لەو کۆنفڕانسەدا!لە قسەشداقەببە قەببە باسی ژن دەکەن بە باڵای ژنی تێکۆشەر هەڵادەڵێن!
پرسی ٣هەم،فەرمایشتەکانی نوێنەریی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان بووکە دەفەرموو: ئێمە وەک حیزب پێگەی کۆمەڵایەتیمان هەیەو خاوەنی ساڵها تەمەنیی حیزبین.باسی راسانیی ژێڕ چەپۆکی مەسعود بارزانیشی کرد کە گۆیا پێشمەرگەکانیان لە ناوخۆی وڵاتدا خەریکی رووخاندنی کۆماری ئیسلامین.!حیزبێک کە بناغەی بە درۆ دامەزراوە بەوشێوەیە دەخوازێ پێگەی کۆمەڵایەتیی خۆی لە ناو کەمپەکاندا وەک مێژوو بنرخێنێ!
پرسی شەرم هێنەر لێرەوە دەستپێدەکا کە٢ دێمۆکڕات هەرکام جودا جوداقسەیان کرد!کەسم نەبینی بڵێ: ئەگەر ئێووە خۆتان پێ دێمۆکڕاتە بۆ لێکترازاون؟بۆ کاری هاوبەشتان نیە؟بۆ قسەی باش بۆ خەڵک دەکەن،بەڵام وەکی دیکە نیسێی یەکتردەنگێون؟حیزبێک بە ئاشکرالە کۆڕوکۆبوونەوەی ئاوادادرۆزنانەبۆ خەڵک دەدوێ،چۆن کێشەی کوردی پێ چاسەردەبێ؟ئەوکۆنفڕآنسە بە ئەرک ولێپرسیاری /ک،ن،ک / پێکهات.خاڵی ئەرێنی باشی تێدا بە دی دەکرا،بەڵام تا کەمپەکان بمێنن ودێمۆکڕاتەکان وکۆمەڵكان لە کەمپەکاندا نەوێرن سەردەر هێنن،کێشەکان بە پێی پێوست بەرە چارەسەریی هەنگاو نانێن.
تا دەسەڵات لە باشوری کوردستان بە گوریسی مافیای بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانیداگرێ درابێ،رۆژهەڵاتی کوردستان رووی ئاسوودەیی وخۆشی بە خۆیەوە نابینێ.چون حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان / جگە لە پژاک / خاوەنی هیچ ئیرادەیەکی سیاسیی وجموجۆڵێ نیزامی نین.
جەعفەر کەریمی
سندوقی کوردستانپۆست



(دەنگدراوە: 5 . زۆرباشە: 3.5/5)