مێشکی بەستوو!

Tuesday, 17/09/2019, 11:04

6335 بینراوە


جۆرج ئۆروێل دەڵێ:
کەسانێک کە سەرکردەی گەندەڵ ودزوفێڵەزان وخائیین وخۆفرۆش هەڵدەبژێرن، ئەوانە قوربانیی نین بەڵکو شەریکی تاوانن.
---------------------
رووداوی رووخاندنی بنەماڵەی پەهلەوی هەرئاوا بە رێککەوت نەهاتۆتە دی.بەرهەمیی ئەو ئاڵوگۆڕە گەورەیە  بوو، کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕآست دەیان دەسەڵات ودامەزراندنی نوێی لێ شین بووە. جیهانی زلهێزەکان وسیستمی بەرهەمهێنانی چەک و چۆڵی پێشکەوتوو حەوجێی بە تاقی کردنەوە هەیە.ئەو تاقیکاریەش لە سەر جوغڕافیای خۆیان ناکرێتە کردار.پێویستە لە سەر خاکی گەلانی پاشکەوتوو، کە خاوەنی دامودەزگای پاسکەوتوووسیستمی پاشکەوتوون ئەنجام دەدرێ. ئەو چەک وچۆڵانەی کە ئامریکای ١٠٠ ساڵی رابردوو درستی کردون ناکرێ هەر ئاوا لەناو ژێرزەویەکانیان بڕزێن و ببنە تۆزی بانان و بە هەوادا بچن. ئەو چەکانە دەبێ بفرۆشرێن.  بەکێ؟  بەو وڵاتانەی کە خاوەنی دەسەڵاتی مێشک بەستوون و لە سەردەمیی سەهۆلبەنداندا دەژین.
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕآست خاوەنی سەروەت وسامانێکی مەزنی سەرزەوەیە، ناوچەیەکی ستڕاتیژیکیی و تژی لە وزەیەکی فراوانە، بەرادەیەک کە 56.6% نەفتی گۆی زەوی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵكەوتووە. هەروەها خاوەنی گازی سرووشتیە کە ژێرخانی ئەو خاکەی تەنیوە.
لە هەمان کاتدا ئەو بەشە لە جوغڕافیای زەوی لە بواری سیاسیدا پێشکەوتنی مەزنیی بە خۆیەوە نەدیوە. دەسەڵاتەکان بە پێی بەرژەوەندیی خۆیان دێنە سەرکورسی، کاتێکیش بوونە دەسەڵات یەکەم کاریان سەرکوتکردنی گەلی خۆیانە. زیندان، ئەشکەنجە، نەبونی مێدیای ئازاد، چاپەمەنیی ئازاد،هۆکاری نزمبونی ئاستی هوشیاریی ئەو گەلانە دەگەیەنێ کە لە سەر ئەو خاکە پڕ بە پیت و بەرەکەتەدا دەژین.
کورد وکوردستانیش لەو جوغڕافیای رۆژهەڵاتی ناوەڕآستدا دەژین و لە ٢٠٠ ساڵی رابوردوودا  تووشی سەدان نەهامەتیی و بێبەختیی هاتون. تڕاژیدیا  کاتێک دەگاتە ئاستیی هەری دژواری خۆی کە لە سەرئەو خاکەدایە کورد ململانێی خۆی دەگەڵ فارس وعەڕەب وتورک بۆ وە دیهاتنی ئامانەجەکانی دەست پێکردوە. بۆ گەیشتن بە هەر ئامانجێک ئامرازی پێویستی گەرەکە، لێرەدایە کە حیزب وسازمانی جۆرا و جۆرپێک دێن و دەبنە خاوەنی رێچار و بەرنامەی هەمە رەنگ بۆ دژایەتیکردن دەگەڵ داگیرکاریی کورد. ئەوحیزبانەی کە خۆیان بە رزگاریدەر دەزانن، هیچکات نەیانتوانیوە کێشەکانی ناوخۆیان بنە بڕ بکەن! بۆیە درەنگ دەگەنە ئامانجەکانیان.

سیاسەت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
لە سەرعەرزی سرووشتی مەزن هەزاران گیاوگژوڕەوەک سەردەر دێنن.دوولەوان لە نێوان سەدان جۆری ئەو رەوەکانە پێی دەڵێن قارچک.بە گشتی دوو جۆر قارچکمان هەیە، یەک لەوان خۆشخۆراکە ومرۆڤ دەیخوا.ئەویدیکەش پێی دەگووترێ قارچکە گولانە، کە تژی لە زەهروسەممە وکەس نایخوا.سیاسەت لە رۆهەڵاتی ناوەڕاست وێنەی قارچکە گولانەیە کە تان وپۆی لە سەر ئەو جوغڕافیایە داکوتاوە کە خەڵکی هەژاریی تێدادەژی وژیانی وەک کەکرەی لێهاتووە.لە سەرناوەرۆکی ئەو قارچکە دامەدەزگایەکی بێ موڕاڵ خۆی حەشآرداوە کە کورد ناوی حیزبی لە سەرناوە!ئەو حیزبانەی کە قەرارە کورد بگەیەننە ئامانج وژیانێک وەک هەوی!
قارچکە گولانەی حیزبیی لەو سەردەمەدا رۆژهەڵاتی کوردستان وباشووری کوردستانی داگیرکردوە وتێیدا دەژی.خەڵكی هەژار داماو ناخواستە وبە نابەدڵی دەبێ چاویان لەو حیزبانە بێ کە خۆیان بە خاوەن ڕابوردوودەزانن.چون ئەو وتارە رووی دە رۆژهەڵاتی کوردستانە بۆیە زیاترشڕۆڤە لە سەر ئەو بەشە لە وڵات دەکا.یەکێک لەو حیزبانەی کە بە دەستووری بیانی هەڵتۆقی بە بێ ئەوەیە پرس بە خەڵک بکرێ حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان بوو لە ئێڕان.ئەو حیزبە خۆی بە خاوەنیی ٧٣ ساڵ تەمەنی حیزبی دەزانێ کە چی نزیکەی ٤٠ ساڵی رەبەقە گیرۆدەی مافیای بنەماڵەی بارزانییە ولە کەمپەکانی کۆی سەنجەق لە باشووری کوردستان تلاوەتەوە وتەنیا قەببە قەببە فەرمایشتان بەرەڵڵا دەفەرموێ!
من زۆر ناگەرێمەوە بەدواوە ودیرۆکی ئەوحیزبە لە شەن نادەم.بەڵام ئەوەندە دەڵێم،ئەگەر هەر دووک دێمۆکڕاتی کۆیە ببنەوە یەک دێمۆکڕات،٤و٥ کۆمەڵەی زڕگوێزەڵەش ببنەوە یەک کۆمەڵە،یەک دێمۆکڕات ویەک کۆمەڵە ببنە تاقە حیزبێک،هێشتا کوێرەگووندێکیان لە کوردستان پێ بەڕێوە ناچێ!
دوای٣٢ ساڵ لە روخانی کۆماری مهاباد وروخانی شآی ئێڕان دووبارە حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان سەریان وەدەرنایەوەوهاتنەوە ناو شآرەکانی ئەو بەشە لە وڵات.پێش ئەوەی دووبارە خۆیان بۆ خەبات وتێکۆشآن ئامادە بکەن نیوەی زیاتری ئەندامانی سەروونێوانێکی خۆشیان دەگەڵ یەکتر نەبووە.بۆ یەکەمین جارلە هەوایەکی پڕ لە کێشەوتەموومژدالە شاری مهاباد کۆنگرەی چواری ئەو حیزبە بە ڕیوە چوو.بە هەر فێڵو گزەیەک بێ قاسملوویان کردە کەسی یەکەمی ئەو حیزبە،هۆیەکەش ڕوون بوو چون بە تەنیا خاوەنی دەسەڵاتی خۆی بوو، بە تەنیا دەیتوانی دەگەڵ سەددام دابنێشی وبە تەنیا بۆی هەبوو پارەی لێوەربگرێ تا درێژە بە سیاسەتەکانی خۆی بدا،لەو ناوەشدا تاقمێک نۆکەروگوێ لە مستیشی هەبوو کە داییم دەنگیان بۆ کۆدەکردوە.

جوێ بوونەوەی تاقمی حەوت کەسی
هیچکام لە کۆنگرەکانی دێمۆکڕاتەکان بۆ چارەسەریی کێشەی کورد نەبەستراون، تەنیا بۆ وەسەدت هێنانی پلەوپۆستیی نزمیی حیزبی بووە.لە کۆنگرەی ٢ی ئەو حیزبەدا قازی محەممەدیان بە کەسێکی ترسنۆک وخۆبەدەستەوەدەرپێناسەکرد!سەردەم،سەردەمی دەسەڵاتی ئەحمەد تۆفیق بووبە سەر ئەو حیزبەدا، قاسملووگووتی: بە هەمووتان دەرەقەتی ئەحمەد تۆفیق نایەن؟حەسەن رستگارپێی گووت: تۆ ئەگەر دەرەقەتی دێی فەرموو،دەنا جانتاکەت هەڵگرەو بڕۆە لای دۆستە توودییەکانت!
تائەوڕۆش پرسی بەستنی کۆنگرەی ٣ ی ئەو حیزبە ڕوون نییەو دەڵێن تەنیا کۆفڕآنسێک بووە!
دوای رووخانی دەسەڵاتی پادشآیی لە ئێڕان وهاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامی دوای ٣٠ ساڵ بۆیەکەمجار کۆنگرەی ٤ی ئەو حیزبە لە مهاباد بەڕێوە چوو،بە هەر فێڵوتەڵەکەیەک بێ قاسملووخۆی بە سەر ئەو کۆنگرەیەدا سەپاند!خاڵی سرنجڕاکێشی ئەو کۆنگرەیە ،کۆنگرەکە نەبوو، چون پێش تەواوبونی ئەو کۆنگرەیە وراگەیاندنی سەرئەنجامی ئەو کۆنگریە، سەددام وحیزبی بەعس داوایان لە قاسملووکرد کە سەفەرێکی بەغدا بکا!
قاسملووش بۆ خۆی نەچوو، بە مەلاعەوڵای حەسەنزادەی گووت ئەتۆ بچۆ بزانی دەڵێن چی؟ لە لایەن منەوە پێیان بڵێ قاسملوو خەریکی کاروباری کۆنگرەیە وناتوانێ سەفەربکا.مەلای کۆنە بەعسیش خۆی گەیاندە بەرپرسانی حیزبی بەعس،دوای حەوتوویەک کاتێک گەڕایەوە مهابادپێشنیارەکانی حیزبی بەعسی لە حەوت خاڵد بە دیاریی بۆ کۆنگرەی ٤ی ئەو حیزبە پێدرابوو کە سەرتای دەست پێکی ئەو ٧ خاڵە بە وشەی / دەبێ / دەستی پێدەکرد!
دوای ئەوەی کۆنگرەی٤ لە کەشوهەوایەکی پڕ لە چەقە چەق کۆتایی پێهات، زۆریی نەخایاند کە لێکترازان لەو حیزبەدا دروست بوو،هۆیەکەشی پەیوەندیی گرتنی کەسانێک بوو بە حیزبی بەعس کە سەرپەرەستیی ئەوکارەش شەخسی قاسملوو ئەنجامی دەدا.

تاقمی ٧ کەسی
حەوت کەس لە ئەندامانی کومیتەناوەندیی کۆنگرەی ٤ جوێ بوونەوەی خۆیان لە بەرەی قاسملوو راگەیاند.هەر زۆر زووئەو حەوت کەسە بە جاش وخایین وخەیانەتکار و...تۆمەتبار کران!دوای چەند ڕۆژێک هاوڕیی وهاوخەباتیی پێشووی ئەو حیزبە حوکمی ترۆروکوشتن وفڕاندنیان بە سەردا سەپا!چەند کەسێکیان زۆر نامەردانە ترۆر کران وکوژرانوخرانە ناو زیندانیی حیزبی!
یەکێک لەو کەسانە ئەحمەد عەزیزی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان ولە دایکبووی شاری بانە بوو،ئەو کەسە زۆر دڵڕەقانە لە بەر چآوی خەڵک ناشیرین کرا،بە تووندی لێی دەگەڕآن تا بیدۆزنەوەو تڕۆری بکەن.دوای هێڕشی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر چەپ وڕاستی حیزبیی ئەو کەسەش پەڕاوازەی چیا کراوخۆی هاویشتەوە باوەشی دۆستانی قەدیمی خۆی بە سەر پەرەستیی قاسملوو، لەوێش بە ساردی وەریانگرتووە وئەو جار ڕووی لە وڵاتی سۆئێد کردوئێستێی لەو وڵاتە دەژی.
کاک ئەحمەد عەزیزیی کۆنە ئەندامی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان وئەندامی کومیتەناوەندیی کۆنگرەی چوارپاش ئەوەی لە هەموو دەرگاکانی داووەریان نەگرتوە ئەو جارڕووی دە رێفڕاندۆمی بێسود بارزانی کردو زوڕنای بۆ رێفڕاندۆمێک لێدەدا کە جێگای شکوگومان بوو!.کاتێک لە سەر تیڤی٢٤ سەربە ترۆریستێکی وەک مەسروور بارزانی بینینم چۆن بە قەدوباڵای بارزانی وڕیفڕآندۆم هەڵادەڵێ گووتم ئەوکابرایە مڕۆڤی سەردەمی مێژووی سەهۆلبەندانە لە سەر گۆی زەوی!بۆیە بەوشیوەیە مێشکی بەستوویە ووەک مرۆڤێکی گێژو حۆل قسە دەکا.
هەروەک ڕاگەیەندراوە لە ١٤و١٥ ئەو مانگە لە سەر بانگهێشتنی کۆنگرەی نەتەوەیی کۆنفڕآسێک بە ناوی ڕاوێژی نەتەوەیی بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان پێک هێنرا.ئەو کۆنفڕآنسە بە شێوەیەکی ئاواڵاوئاشکراداوای لە زۆر کەس کردوە کە بۆ پرسی چارەسەریی وکردنەوەی گرێ کوێرەکانی سیاسیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئەنجام دەدرێ.
بارزانی لە هەموودەرگایەک دەدا کە دژایەتیی هەر کۆڕو کۆمەڵوکۆنفڕانسێک بکرێ کە بۆ ئەو بەشە لە وڵات پێک دێ.کێ لە مێشک بەستوویەکی دۆڕاوی وەک ئەحمەمە عەزیزی باشترە؟بۆ یە هەر لە مانگی ١٠ی ئەوساڵداکۆنفڕانسێک لە رۆژی ١٩ دا لە وڵاتی سۆئێد پێکدێ! یانی ١٩ی مانگی دەی ئەوساڵ.ئەوەی کە جێگای پرسیارە ئەوەی ئەو کۆنفڕآنسە ناوی نراوە کۆنفڕانسی کار! کە بەشێوەیەکی داخراوپێک دێ.ئەو کا... ئەحمەدە چآک دەزانێ رۆژی ١٤و١٥ ئەو مانگە چی ڕوودەدا،بەڵام چون پرس پارەوپلەودەسەڵاتە، دەخوازێ بەوشێوەیە دژایەتیی کۆنگرەری نەتەوەیی بکا.ئەو مێشک بەستوویە وادەزانێ سیاسەت بە واتای پەروەردە کردنی ئەسپە!بۆیە شەشدانگ بۆتە نۆکەریی بنەماڵەی بارزانی وزوڕنایان بۆلێدەدا!

سرنج:
پێناسە کردنی حیزبەکان بە قارچکە گولانە،زۆر دوورە لە هەڵویستیی کەسانێکی دڵسۆز کە خۆیان بۆ نیشتمان فیداکردوە، ئەوان شەهیدانی سەربەرزیی وڵاتن کە بە داخەوە گەمەی سیاسیان لە سەر بەڕێوە دەچێ.بۆیە مەبەستی ئەووتارە ئەندامانی سەرکردایەتی ئەو حیزبانەیە نەک شەهیدوبنەماڵەی سەربەرزیی شەهیدان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە