پارتی سێ پیاوی داعشبەزێنی خۆی بۆ فەڕەنسا نارد

Sunday, 12/01/2020, 1:42

11932 بینراوە


وەزارەتی پێشمەرگە بانگێشت نامەکەی وڵاتی فەرەسا ڕەت دەکینەوە ئەوانەی چون مافیاکانی پێشمەرگەن
یەکێک لەو هۆکارانەی کە پلە و دەسەڵاتە بڵندەکانی هەرێمی کوردستان  لە لایەن بنەماڵەی بارزانییەوە قۆرخ کراوە، لە پاڵ ئەو دزی و خیانەتانەدا، کە دەگەڕێتەوە بۆ شاردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ دەرەوەی هەرێم ، وەکو (سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی حکومەت، ئەنجومەنی ئاسایش) بە دوایدا سامانە سروشتییەکان، رەنگە لەم نمونە و هەواڵەی خوارەوەدا وەکو وەلامێک بۆ ئەو پرسیارەش وەربگرینەوە. 
لە 24 / 12 / 2019  حکومەتی فەرەنسا داوای لە حکومەتی ھەرێم کرد، کەوا  شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی فەرەنسا بکەن، ئەو داواکارییە لەلایەن سەرۆکی هەرێم و حکومەت، شاردرایەوە، تەنیا ئاگاداری  خۆیان ئیجرائاتیان لەسەر کرد، پارتەکانی تر لێی بێ ئاگا بوون، بەتایبەتی یەکێتیی و بزوتنەوەی گۆڕان. بەداخەوە بەبێ گەڕانەوە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، دەسەلاتی بنەمالەی بارزانی ھەریەک لە عزیزی وەیسی و غازی بابکەیی و بەھجەت تیمز سێلکی بۆ فەرەنسا نارد، وەکو ئەوەی ئەوان شەڕی داعشیان کردبێت و لایەنەکانی تر تەماشاکەر بووبێتن، هەڵبەت ھیچ کام لەو کەسانە بەشداری شەڕی داعشیان نەکردووە، ئەوەی من ئاگادار بم، عەزیز وەیسی هیچ کارێکی نییە، تەنیا لەلایەن تورکیاوە، کاری پەیوەندییە سیخوڕییەکانە، بەتایبەتی دژی چالاکی پەکەکە، جگە لەوەش شوقەی تایبەتی بۆ ئافرەتێکی بێوەژنی یانەی پێشمەرگە کڕیوە لە شوقەکانی کوانترۆ.
غازیی بابکەیی، کە بە یەکێک گەورە مافیا و دزەکانی ناو فەرماندەیی زێرەڤانی ناسراوە، ئەم ترسنۆکەش  بەھیچ شێوەیەک بەشداری شەڕی داعشی نەکردووە،  پێش دوو ساڵ فەزاحەتی خۆی و خوشکەکانی لە کوردستانپۆست بڵاو کرایەوە، کە ھەریەک  لەم کەسانەی خۆی بە پلەی سەربازیی و پۆستی گەورە دانراوە، وەکو فیسەڵی برای عەمیدە . 
مەھناز عقیدە . 
شەھناز مقدەمە . 
بەخشی مقدەمە . 
شێروان نقیبە .

بڕوانە ئەو لینکانەی کە لە خوارەوە دانراون:
ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە دوای بڵاو بونەوەی ئەم فەزاحەتە ھەموو خەڵکی کوردستان چاوەڕوانی ئەوەبوون دادگایی بکرێیت، بەڵام بەداخەوە شەھرام بابکەیی لە حساباتی زێرەڤانی لای کەسێکی نزیکی خۆی وتبوی کەس ناتوانێیت لێی پرسینەوە لە ئێمە بکات، تەنانەت خودی بارزانی، چونکە بە ڤیدیۆ بەڵگەمان لەلایە و دەتوانین بیدەین بە میتی تورکیا، هەروەها ئەوەشی وتبوو، کەوا مەنسور بارزانی لەسەر بخشینەوەی ڕوتبە و بندیوار، زیاتر لە ١٠ ھەزار بندیواری ھەیە !؟ چۆن ئێمە چاوپۆشی لە بندیواری وی دەکەین ئەبێیت ئەوانیش ئێمە بپارێزن.
شایەنی باشە شەھرام بابکەیی کوڕە خوشکی لیوا غازی بابکەیی ئەفسەری حساباتی زێرەڤانی و کاری تەسفیەی حابات پسوڵەی تەزویر و وەسڵی ساختە و ماڵە لەگەل ئەو بەرپرسانەی بندیواریان ھەیە و گێچەڵیان پێی دەکات بۆ پارەخواردن، هەروەها دەڵالی غازی بابکەییە بۆ پارە و ئافرەتی سۆزانی غازی بابکەیش تۆڵەی بۆ کردۆتەوە بەوەی دەوام ناکات و ڤیزەی کراوەی بۆ وەردەگرێت.
 پێش ئەوەی سەفەرەکەیان بکەن بۆ وڵاتی فەرەنسا غازی ئیفادی بۆ ئەمیش کرد و پێش خۆی ڕەوانەی فەرەنسای کرد.
 شەھرام لەسەر حسابی زێرەڤانی و منداڵی بێنازی شەھید سەرجەم وڵاتانی فەرەنسا و ڤێنا و ئەڵمانیا گەڕاو داخلی داوەت نامەکەیان کرد، ئەمە لە کاتێکدا بە هیچ شیوەیەک هاوبەشی هیچ شەڕ و پێکدادانیکی نەکردووە.
خوێنەری خۆشەویست.
ئەمانە بە نوێنەرایەتی وەزارەتی پێشمەرگە و شەڕکەرانی داعش و خوێنی شەھیدانی داعش و پێشمەرگەی کوردستان لە فەرەنسا خۆیان ناساندون و لیژنەی چاکسازی سەرۆکی حکومەتیش درۆیەکی گەورەدەرچوو کە ئەم گەندەڵانەی ناردە فەرەنسا یەکێتیش لە گوێی گا نوستووە ئاگای لەمە نییە . 
گۆڕانیش لەبەر ئەوەی پێشمەرگە یان نییە بێدەنگەیان کردووە.

ھەرچی بەھجەت تیمزە خەریکی فیسبوک و ڕیکلام کردنە بۆخۆی واپێشان دەدات لە گەندەڵی تێوە نەگلاوە لەکاتێک بەسەدان بندیواری لێی ئاشکرا کراوە .
چاوەڕاوانی بەشی دووەم بن چۆن دەڵالی غازی بابکەیی ڕەشۆ لە فەوجەکەی سەھادی ئەنوەربەگ و لیواکانی تر وەردەگرێیت.
 ئەم نووسین و هەوالانەی دیکەش بخوێنەرەوە:


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە