درامای مەلا کوردەکان، لە دەرهێنانی دەسەڵاتی دزەکانی هەرێم

Thursday, 06/02/2020, 18:58

6366 بینراوە


شتێک کە لە مردن، زیاتر بەگژیا بچینەوە، ئەو ژیانەیە کە بەبێ یاسا رۆژانە لە ناویدا بەڕێی دەکەین  ئەمڕۆ ئێمە وەک بێدەسەڵات و بەسزمانێک لەگەڵ ژیاندا بەردەوامین.
 دەسەڵاتی فاسیدی کوردی لەو هەرێمە لاقەکراوەدا، هەر ڕۆژەی درامایەکی پڕمەهزەلە نمایش دەکات بۆمان و ئێمەش تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی پێگەرم دەکەین . درامای ئەم جارە مەلایەکی فاسید و هەندێک ئافرەتی دۆڕاون، کە بە حساب شیرو تیر لەیەک دەسون، خۆیان کردۆتە نمایندەی ئافرەت و باس لە جەندەر دەکەن، بەڵام ئەو ئافرەتانە ئازایەتیان تێدا نییە کە بڵێن ئێمە لە سایەی دەسەڵاتدا ڕۆنیشتووین و مامۆستای زانکۆین یان لەڕێکخراوی دەستکردی دەسەڵاتدا جێگەمان گرتووە . ٢٨ساڵە دەسەڵاتی خۆماڵی سوکایەتی بە خەڵک و ئافرەت دەکات، هەرجارێک کێشە سیاسییەکان سەر هەڵدەدەن، دەسەڵاتی فاسید دێت و خەڵکەکە بە شتگەلی ترەوە سەرگەرم دەکەن، لەنمونەی مەلا خۆراسانی و تۆپەڵێک ژنی بەناو فێمینیست . لەکاتێکدا ئەم ژنانە تاکە جارێک چییە ڕوویان لە مەسعود نەکردوە پێێ بڵێن بۆخاتری ژن جارێک ژنەکەتمان پیشان بدە ! ئاخر بزانین ڕووخساری چۆنە چۆن بیر دەکاتەوە ئاستی ڕۆشبیری لە کوێدایە، دوا فلیم دیوێتی کامە، حەزی لەچ ڕەنگێکە ؟ چۆن لە تۆی سەرۆکی خانەنشین و دۆڕاوی ریفراندۆم دەڕوانێ ؟ حەزی بە چ خواردنێکە ؟ چۆن سۆزی دایکایەتی بۆ شەش کوڕ و دوو کچ دەردەبڕێت ؟ دەزانێت تەقە بکات ؟ چی خوێندوە؟ کوێی دیوە ؟ دەچێت بۆ دەنگدان، یان لەماڵەوە بۆی پڕدەکەنەوە؟ بۆن دەدات لەخۆی، یان بە تەپاڵە خۆی سواغ دەدات ؟ ئەم جۆرە پرسیارانە زۆر جار من دیومە و لە هەموو وڵاتێکدا لە ژن و کەسوکاری سەرۆکەکان دەکرێت.
مەلاکانیش کە دەسەڵاتی پارتەکانی باشوور لە پشتیانە لە مزگەوتەکانەوە هەر ڕۆژەی جۆرە سوکایەتییەک بە ژن و کچ و خەڵک دەکەن، ڕۆژێک ئەوەی سەرپۆشی بەسەر نەبێت وەک خۆیان دەڵێن "باڵاپۆش " نەبێت برا و باوکیان گەوادە، کە لەماڵ دەچنە دەرەوە نەفرەتیان دەکەن . ڕۆژێک ژنان دەکەنە دایناسۆر و گوناحبار ؟ چیرۆکی مەلاکان هەمووی خەوە خەوێک کە تانها درۆزنەکان شارەزان لە داڕشتیدا، مرۆڤ پێکەنینشی پێنایەت . هەزاران نمونە هەیە بۆیە حەوجێ نمونە هێنانەوە ناکات بەڵام ئەمانە هەمیشە خەڵکانێک هەن لەترسا گوێان لێبگیرێت.
سەیری ئەم ڤیدۆیەی مەلا مەزهەر و فوئادی مەجید میسری بکەن . ئاخر گەر فوئاد یەک تۆز خاوەن هەڵوێست بوایە چۆن دەچوو لەگەڵ دەمشڕێک بەرنامە بکات، لەم ڤیدۆیەدا بۆمان دەردەکەوێت کە مەلاکان گوێ ناگرن بۆیە بە بەرزێوە بەس چەنە دەدەن، کەسانی تر و نووسەرانی دەسەڵاتیش مەستی بەرژەوەندی خۆیانن بۆیە هێندە داماون لەئاستی مەلاکاندا .


هەرچەندە فوئادی مەجید میسری قسەی زۆری لەسەرە لەوانە " ئاوات قارەمان" لە کتێبەکەی خۆیدا بە ناونیشانی "ڕێگە باریکەکان " باسی شەهید ئارام دەکات، کاتێک فوئادی مەجید میسری هەواڵێک بە ئاوات قارەمانییدا بۆ ئارام دەنێرێت، کە خۆی بشارێتەوە، چونکە حکومەتی بەعس بەدوایدا دەگەڕێت، کاک ئاوات پەیامەکە بۆ ئارام دەگەیەنێت، کاک ئارامیش دەڵێ: فوئاد خۆی دەزانێت من لەکوێم، مەگەر خۆی خەبەرم لێ بدات!.
لەوساوە من ئیتر زانیم فوئادم باشتر ناسی، ئاخر گوناحی ئێمە چی بوو جاران کتێبی ئەم بەناو ڕۆشبیرانەمان دەخوێندەوە؟
کافکا جوان دەڵێت :
"ژیان جەنگە لەگەڵ خۆت، جەنگە لەگەڵ ئەو بارودۆخەی تێیدایت، جەنگە لەگەڵ ئەو گەوجانەش، کەئ ەو بار و دۆخەیان خوڵقاندوە "
ڕۆژنامەی ئاوێنەی نیمچە سەر بە دەسەڵات، لە نووسینێکیدا سەرنجی ڕاکێشام کە بە ناونیشانی "نامەیەکی کراوە بۆ خانمان " بڵاوی کردۆتەوە، کۆمەڵێک ناویان ڕیز کردوە کە چاوم پیاگێڕا "ڕێبین هەردی"م دی 

نامەیەکی کراوە بۆ خانمانی ئازیز
ڕێبین هەردی کە لە ١٧ شوباتدا لەبەردەرکی سەرا لەگەڵ ئیسلامییە سیاسییەکاندا هاواری دەکرد" ئەلاهو ئەکبەر" ئێستاش بەرگری لە ژنان دەکات، ئەو ئیسلامیانەی کە دژی رەگەزی ژنن،
ڕێبین وەک ئەو چەکدارانەی پارتی کە جلی سەربازە عێراقییەکانیان لەبەردایە و هاوار دەکەن اللة اکبر و بەرگری لەمەلای پاراستن دەکەن، ئەم چەکدارانەی کە چۆن قوچانیان لە شەنگال، بەڵام ئێستا لەسەرشەقامێک وەک مەیمونی سێرک دەزگا مخابەرایەتییەکان هەڵیان دەسوڕێنن .
بێقیمەترین وەزارەت وەزارەتی ئەوقافە، کە بە ئارەزووی خۆی بڕیاری سەیر سەیر دەردەکات، و زۆر کەسی بە ناوی ئیسلامەوە کردوە بە موچەخۆری بندیوار، لە گوندی بەڕانەتی وەک نمونە ناوی ٢٩ مجەوریان تۆمار کردووە و موچەیان بۆ بڕیونەتەوە . 

دەردەکە لێرەدایە کە بەبۆنەی ئەم ڕۆشبیرە فاسید و ترسنۆکانەوە خەڵکی ڕوودەکەنە مزگەوتەکان و گوێ لەمەلا ساختەچییانە دەگرن تا خەون بەڕۆژێکی باشيوە ببینن، ئە گەر کورد ڕۆشبیری هەبوایە سیاسی کارامە و بەڕەشتی هەبوایە ئەوا خەڵکیان ئامادە دەکرد جیهانێکی باشتر، نەک بۆ قیامەتێکی ترسناک و پڕ لە سزا، ئەگەر کورد رووناکبیری راستەقینەی هەبوایە نەیدەهێشت، خەڵکی گوێ لەمەلایەک بگرن چیرۆکی پڕدرۆیان دەرخواردبدات و سوکایەتی بە دایک و خوشکیان بکەن .
من هێتلەرم خۆشناوێت بەڵام قسەیەکی جوانی هەیە کە دەڵێت "هەندێک کەس وا دەزانن پیاون، بەس لەبەر ئەوەی ژن نین"

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە