پارتی بریاری گرتنی ٢٣ چالاكوان و رەخنەگری بادینانی ئه‌وروپا دەردەکات

Sunday, 02.23.2020, 11:38

11348 بینراوە


به‌پیێ زانیاریه‌ دزه‌پێكراوه‌كان، ئاسایشی پارتی له‌ رێگه‌ی حاكمی ئاسایشی دهوك، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بو كۆمه‌لێك چالاكوان ومیدیاكاری ده‌ڤه‌ری بادینان ده‌ركردووه‌، كه‌ نشته‌جێی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن، ڕه‌خنه‌ی توندیان لێده‌گرن.
گۆمان ده‌كرێت لژنه‌ی ئه‌منی پارتی دوای چاودێری وورد و به‌دواداچوون بو كۆمه‌لێك چالاكوان كه‌ به‌شداریان كردووه‌ له‌و چالاكیانه‌ی دژی ده‌ستهه‌ڵاتی پارتین له‌ ئه‌وروپا، ناوی كۆمه‌لێك كه‌سایه‌تی خراوه‌ته‌ ناو لیستی داواكراوه‌كان، وبو هه‌ریه‌كه‌و تۆمه‌تی تێكدانی ئاسایشتی نه‌ته‌وه‌یی خراوه‌ته‌ پاڵیان، به‌ مادده‌ی 156 ی یاسای سزادانی عراقی كه‌ سزاكه‌ی تا زیندانی هه‌تا هه‌تایه‌ی تیایه.
پارتی هه‌یامێكه‌ به‌ ئامرازه‌كانی ترس و هه‌ڕه‌شه‌وه‌ په‌یوه‌ندییان به كۆمه‌لێك چالاكوانی بادینان له‌ ئه‌وروپا كردووه‌ وداوای وازهێنانیان ده‌كات له‌ كردنه‌وه‌ی لایفی فه‌یسبوك وره‌خنه‌ له‌ پارتی گرتن، چونکە کاریگەریان دروست کردوە لەسەر ئەو خەلکانەی کەتوری کۆمەلایەتی بەکاردەهینن .
ئەو ئیرهابەی پارتی لەکاتیکدایە هیج یەکیک لەمانە تاوانیکی ئەنجام نەداوە جگەلەوەی کەرەخنەگری پارتین و خاڵ لەسەر ووشە بەرامبەر پارتی و مالی بارزانی دادەنین ، هاوکات بەپیی زانیاریەکان ئامانجی پارتی لەم کارە زیاتر بۆترساندن و بی دەنگ کردنیانە ئەگەرنا ئەوانەی کەلایڤ دەکەن و رەخنە لەمالی بارزانی دەگرن بێگومان ناتوانن بینەوە کوردستان
شایه‌نی باشه‌ ئه‌و فه‌رمانه‌ كه‌ ناوی كۆمه‌لێك چالاكوانی تیایه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ گۆڤاری فوكسی ئه‌ڵمانی ڕاپورتێكی له‌سه‌ر پلانه‌ تیروریه‌كانی دلشاد بارزانی له‌ ئه‌ڵمانیا به‌ڵاوكردووته‌وه‌ وبووی هۆی ده‌نگۆی گه‌وره‌ له‌ سوشیاڵ میدیا

به‌شێك له‌و چالاكوانانه‌ کە کوردی ئێزیدین و پێشتر له‌ به‌ر گۆشاری پارتی هه‌رێمی كوردستانیان به‌جێ هێشتووه‌ به‌ره‌و ئه‌وروپا و ولاتانی تر رۆیشتوون.
ناوی لیستی كومه‌ێك له‌و چالاكوانانه‌ به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، كه‌ له‌ ماوه‌ی پێشوتر دا هه‌ره‌شه‌یان بو چووه‌ ویاخود چاودێری وورد ده‌كرێن وفه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بو ده‌رچووه‌ له‌ هه‌رێم، ئه‌وانیش:
1- مه‌كی ره‌ڤه‌ند / ئه‌ڵمانیا
2-   به‌ره‌ڤان عمر /بەلجیکا
3- حه‌یده‌ر ده‌خیل / ئه‌ڵمانیا
4- ڤیان شێرو / ئه‌ڵمانیا
5- كوڤان حسێن / نه‌مسا
6- ئازاد به‌رواری / سوید
7- بارزان به‌رواری / توركیا
8- نزار بلیجانی/ توركیا
9- عبدالله‌ احمد / یونان
10- فه‌رهاد عه‌لی / بریتانیا
11- هه‌ڤال رێكانی / ئه‌ڵمانیا
12- حه‌كیم هیتیتی / سویسرا
13- ئه‌لیاس سارو /  ئەلمانیا
14- ئه‌میر كوچه‌ر / ئیتالیا
15- شاكر عبدالرحمان/ فره‌نسا
16- سه‌ردار میلوك / سوید
17- محمد ده‌رگه‌لی / ئه‌لمانیا
18- مه‌نسور مزوری / فره‌نسا
19- ئاری هه‌ركی / فره‌نسا
20- عه‌زیز دوسكی / ئیتالیا
21- عه‌باس بریفكی / ئه‌لمانیا
22- چه‌كڤان عه‌زیز / سویسرا
23- شڤان ئه‌حمه‌د / هولندا





(دەنگدراوە: 5 . زۆرباشە: 4/5)