ژیانی سەر زەوی لەپاش کۆرۆنا

Tuesday, 17/03/2020, 23:43

3842 بینراوە


ھەموومان ئەو ڕاستیە دەزانین کە ژیانی مرۆڤایەتی پێش کۆرۆنا واتە پێش چوار مانگ لەو پەڕی ناخۆشی و ماڵوێرانیدابوو. ڕۆژانە دەیان تەقینەوە ڕوویان دەدا بەھۆیەوە ھەزاران کەس دەبوون بە قوربانی ، دەیان کەس بەھۆی شێرپەنجەوە گیانیان لەدەست دەدا.سەدان کەس بەھۆی ڕووداوی ھاتوچۆوە دەمردن.کێشە کۆمەڵایەتیەکان ھەموو کەسێکی گرتبوەوە، ژینگە بەتەواوەتی وێران ببوو. ڕۆژانە ھەزاران درەخت دەبڕدران ، کارگەکان ملیۆنان گاڵۆن دوکەڵی ژەھراویان بە ھەوادا بڵاو دەکردەوە بەھۆیەوە ھەزاران مرۆڤ توشی نەخۆش دەبوون و دەمردن. ملیۆنان ئاژەڵ ڕاودەکران.
بەڵام کە ئێستا کۆرۆنا ھاتوە زۆرێک لەم کردارانە کۆتاییان پێھاتوە. لە زۆر وڵاتدا زۆرێک لە چالاکیەکان ڕاگیراون ،کارگەکان داخراون ، درەختەکان نابڕدرێن، ئاژەڵەکان ڕاوناکرێن ، گروپە توندڕەوەکان چالاکیەکانیان ڕاگرتوە بەتەواوەتی جیھان لە ئارامیەکی گەورەدایە مرۆڤایەتی ئارامە ، سروشت بۆیەکەم جار ھەناسەیەکی خاوێنی ھەڵمژی،جیھان ھەموو یەک دووژمنیان ھەیە و ھەموو خەمیان زاڵبوونەوە بەسەر ڤایرۆسەکەدا.
ڕۆژێک دێت ئەم ڤایرۆسە خۆبەخۆ وەک چۆن پەیدابوو ھەرواش لەناو دەچێت زۆر بڕوات تەمەنی ھەشت مانگی ترە و ئیتر بەتەواوەتی ون دەبێت . ھەرچەند ژیانی مرۆڤایەتی لە چەند وڵاتێک تاڵکردوە بەڵام ئەمەش بەشێکە لە کاردانەوەی سروشت لەبەرەنابەر کارە ناڕەواکانی ئێمەی مرۆڤ کە دژ بە سروشت کردوومانە. ھەرچۆن بێت ڕۆژێک دێت ئەم ڤایرۆسەش لەناو دەچێت مرۆڤایەتی و سروشت دوو بارە ئازاد دەبنەوە.
کاتێک ئەم ڤایرۆسە کۆتای پێدێت سروشت ژیانێکی نوێ دەستپێدەکات وەک چۆن لە پاش ئاگرکەونەوەیەک دوو بارە گژوگیا سەوز دەبنەوە و دروختەکان چرەوە دەکەن. دوو بارە سروشت باوەش بۆ لە خۆگرتنەوەی نەوەیەکی نوێی مرۆڤایەتی دەکاتەوە. نەوەیەک لە کارەساتێکی گەورەی سروشتی کە بچوکترین پێکھاتەی بۆماوەی دروستنی کرد ڕزگاریان بوە ، نەوەیەک بەدرێژای تەمەنی سروشتێکی وا خاوێن و جوانی نەدیوە و چیتر نایبینێتەوە.
پێم وایە لە پاش دووبارە دەستپێکردنەوەی ژیانی ئاسایی و دوو بارە گەڕانەوەی مرۆڤ بۆ سەر کار و پیشەکانی خۆیان ڕێژەی زۆرێک لە نەخۆشیەکان کە بەھۆی پیسبونی ژینگە و دوو کەڵی کارگەکانەوە توشی مرۆڤ دەبوون بە ڕێژەیەکی زۆر کەمدەکەم بەشێوەیەک مرۆڤایەتی شەرم لە مێژوی پێش کۆرۆنای دەکات .
ئەگەر مرۆڤایەتی ھۆشیارببێتەوە و وەک ئێستا واتە سەردەمی کۆرۆنا بەردەوامبێت لە ژیان و کاری کارگەکان کەمبکاتەوە بەدڵنیایەوە لە دوو ساڵی ئایندەدا بەدەگمەن خەڵک توشی نەخۆشیەکانی کۆئەندامی ھەناسە دەبێت، لە پاش چوار ساڵ تا پازدە ساڵ نەخۆشی شێرپەنجە دەگمەن دەبێت چیتر ئەو نەخۆشخانانەی بۆ شێرپەنجە دانرابوون دەرگاکانیان بەکراوەی نابینیت ، کێشە دەرونیەکان زۆربەیان کۆتاییان پێدێت شەڕوو کوشت کەم دەبێتەوە. لە بەھاری ساڵی ئایندە بەسەدان جۆر ڕووەک و ئاژەڵە دەردەکەونەوە و گەشەدەکەن.
بەڵام ئەگەر مرۆڤایەتی ھوشیار نەبێت لە بەرەنگاربونەوەی ئەم ڤایرۆسە SARS-CoV-٢ و ھەوڵی ڕاستی نەدات بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیەکەی COVID-١٩و خەڵکی ئاسایی بەدەم ڕێکارەکانی خۆپاراستنەوە نەچن ڕەنگە زۆربەمان نابین بەیەکێک لەو نەوەیەی کە لە پاش ھەشت مانگی کە ژیانێکی نوێ ببینین لەسەر ھەسارەکەمان.
بۆیە گەر دەتەوێت ئەوو ھەسارە نوێیە ببینیت ئەوا چەند دەتوانی ڕێکارەکانی خۆپاراستن پەیڕەو بکە و مرۆڤایەتی لە لەناوچونی یەکجاری بپارێزە.
*لەبیرتان نەچێت مرۆڤ لە تێکڕای زیندەوەرانی سەرزەوی بەھێزترە*

نوسەر / تەیمور حسن غفور
٢٠٢٠/٠٣/١٦
ھەڵەبجەی شەھید
ژمارەی ناسامە /٣٠٢a

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە