مانگانە موچەکەی دوو دەفتەر دۆلارە، کەچی ناموبارەکە دەڵێت من رەخنەگرم

Tuesday, 17/03/2020, 23:56

13567 بینراوە


ئەوەی تا ئیستا زانراوە، کە موچەی شێرکۆ عەبدوڵا مانگانە دوو دەفتەر دۆلارە، کەچی لەیلاکوژ دەڵێت لەبەر ئەوەی قەیرانە و بەرۆکی ولاتی گرتوە دەبێت موچەی ١٠ هەزار کەمئەندام بوەستێنرێت، هەر بە چەند مانگێك جارێك ١٠٠تا ١٥٠ هەزار دینار وەردەگرن کە دەکاتە ١٠٠ دۆلار، واتا تەنیا یەک وەرەقە. تەماشای ئەو پێشنیاری ئەم کابرا بێویژدانە بکەن، کە شەرم لە خۆشی ناکات و بەردەوام تەنز و رەخنەی مزر دەگرێت.
کوردستانی باشور نزیکەی ٤-تا-٥ ملیۆن دانیشتوانەکەیەتی، بەلام بە ئاماری پشكێنراوی لیژنەی تایبەت ٤٥٠ هەزار کارمەندی فەرمی و پێویستی هەن، کەچی کۆی گشتی موچەخۆران ملیۆنێك و ٢٥٠هەزار کەسە. لەمانە ٨٠٠،٠٠٠ هەشت سەد هەزاریان بن دیوارن، ئەوانە تابوری پێنجن و ئەو دوو بنەماڵەیە بۆ مانەوەی خۆیان بەکاریان دەهێنن، یەکێک لەوانە کە لە چەندین لاوەی پارەی پێدەدەن، ئەمەش هۆیەکە لە مانەوەی ئەو دوو دەسەڵاتە گەندڵ و دزە و بەهۆی ئەم نووسەر و روناکبیرە پیسخۆر و بێ ویژدانانە!، کەوا بۆ نزیکەی سی ساڵی دوور و درێژە بۆیان چۆتە سەر.
پارتی و یەکێتی بێدەنگی و بێ هەڵوێستی خەڵکیان قۆستوەتەوە، ئەمەیە شەرمەزاری، ئابڕو لای دەسەڵات و ئەو نووسەرانەی کە لە سەرەوە نەرمە رەخنەیان لێدەگرن، لە ژێریشەوە دەسەڵات و بازرگانەکان دەدۆزشن لە نمونەی د. شێرکۆ عەبدوڵڵا. لە مێژە ئەمانە شەرەفیان تکاوە، بۆیە لەوە زیاتر هیچیان نەماوە بتکێ، رەخنەشیان لێبگریت پێی تەڕ نابن، چونکە هیچیان نییە بیدۆڕێنن!، ئەگینا ئەم ناهەقیە بۆچی لە گەل و لە هاوڵاتی خۆیان دەکەن؟ ناشبینرێت هەستیان هەبێت ببزوێنرێت، سەرنج بدەن ٨٠٠،٠٠٠ هەشت سەد هەزار بن دیوار هەیە و هەندێکیان چەند موچەیەك وەردەگرن لە مانگێکدا، هەندێك موچەش ٣ تا ٥ ملیۆن دینارو زیاترە. ئەوە داهاتی نەوت کەس باسی ناکات. کە داواشیان لێدەکەیت موچە و قەرزی خەڵکی بدەنەوە، دەڵێن چاوەڕوانیین حکومەتی ناوەندن موچە بنێرێت، ئەو نەوتەی کوردستان بە موڵکی تایبەت و خۆیان دەزانن لەگەڵ هەموو شتەکانی تردا کە لەسەر ئەو دز و بازرگانانە تاپۆ کراوە!
هەڵبەت ئەگەر پیشەی دکتۆر و نووسەری وەك شێرکۆ عەبدوڵامان هەبێت، ئەوا سەد ئاوات بە کەسە نەخوێندەوارەکان، ئەمانە هەر وەکو مێشولەی ئەنۆفیلس خوێنی گەل و میللەت دەمژن، کەچی لەولاوە ئەم بێشەرمانە رەخنەش لە گەندەڵیی دەگرن؟! سەیری ئەو دوو فاقیە بکەن. پرسیار ئەوەیە ئایا ناحاڵێترین کەسی نەخوێندەوار بڕوا بە کەسێکی وەکو شێرکۆ عەبدوڵڵای دز و بێویژدان و بێشەرم دەکات؟ ئەو دەزگاو  رۆژنامەیەش ئەمانە پێشڕەو و سەرۆك و نووسەرەکەی بن، هەر شایستەی ئەوەیە پۆخڵباران بکرێت و ئەمانەش لە دوارۆژدا لوت و گوێیان ببڕدرێت و شاربەدەر بکرێت!، بەڵام هەڵوێست وەرگرتن لەم رۆژەدا زەحمەت دەبینرێتەوە، تەنانەت لەسەر ئاستی تاکە کەسیشدا نابینرێت هەلوێستی رەفزکردنەوەو ریسواکردنی ئەو دزو گەندەڵانە وەربگیردرێت، بگرە لە زۆر بۆنە و کاتدا قوربانیەکە هێندە ناحاڵیە دەچێت سێلفیان لەگەڵدا دەگرێت و لە کۆڕەکاندا چەپلەیان بۆ لێدەدات..
سی٣٠ ساڵە ئەمە حاڵی ئەو خەڵکەیە و ئەمەش بۆتە حالەتێکی ئاسایی لای خەڵک.
هاوڵاتییەکی نانووسەر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە