تەڵەی سیاسی و پژاک!

Friday, 03/04/2020, 1:45

5013 بینراوە


لە زۆر وڵاتانی هەژارودواکەوتووچین وتوێژێک لە ناو کۆمەڵگادادەژین کە خاوەنیی سامان وکاروپیشەیەک نین،یان وەک کەسێکی ئاسایی ناتوانن ژیانی خۆی بەڕێوە بەرن.بەوکەسانە دەگووترێ هەژاروفەقیر.بۆیە پەنا بۆ سواڵ وسەدەقەی ودەستدرێژکردن دەبەن بۆ خەڵکانی دیکە تا بڕە پارەیەکیان دەدەست هاوێن .ئەو کەسانە بۆ فەقیرن؟ هۆیەکان زۆرن کە زۆرینەیش دەکەوێتە سەرشانی ئەو دەسەڵاتەی کە وڵات بەڕێوە دەبا.سواڵکردن کارێکی باش نییە.ئەوکەسەی کە سواڵ دەکا هیچ دەراوێکی روون شک نابا تا لە سەر کارورەنجی خۆی ژیان بەڕێوە بەرێ.
قڕێژترن وخراپترین سواڵ،سواڵی سیاسییە.بەوواتایە کە حیزبێک یان رێکخراوەیەک پەنا بۆ هیندێک دیرۆکی چەواشەوناراست ببابۆئەوەی لە کاروانی سیاسیی ئەو دیرۆکە بە جێ نەمێنێ!ئەو دیرۆکەی کە مێژوو سەلماندوویەتی سەراپای هەڵە بووە،هەزاران مرۆڤی بێ تاوانی کورد لە حیسابی مێژووی درەوینی رووداوەکانی ئەو مێژوویە گیانی خۆیان لە دەستداوە.کە چی حیزبێک یان رێکخراوەیەک هەرهەمان ئەو دیرۆکە دووپات کاتەوە ودەستدەکا بە ئەفسانەسازیی دیرۆکی.پەنابردن بۆ رابوردووی پڕ لە هەڵە،رێگا ڕۆیشتنە لە سەر شەقامی قیرەتاوبۆ گەیشتن بە تراویلکە!سواڵی سیاسی مرۆڤ تووشی تەڵەی سیاسی دەکا.

پژاک،تووشی تەڵەی سیاسی دەبێ!

لە ساڵهاتی تڕۆری قاسملوودا / هیودارم جێگای بەهەشت بێ / پژاک راگەیاندنێکی بڵاو کردوە بە سەردێڕیی، ئیـمە درێژەدەریی رێگای قاسملووین!چەندجارێک ئەو سەردێڕم خوێندەوە وتێنەگەشتم لە سەر بنەمای کام سیاسەت ولە سەر بنەمای کام رابوردوو ئەووتارەیان بڵاو کردوە.خۆدوور خستنەوە لە راستیەکان مرۆڤ تووشی نەهامەتی دەکا هەرکەس خاوەن هەستێکی نەتەوەیی بێ دەزانێ پژاک چۆن دروست بووە،بە چ شێوەیەک رێبازچآلاکی سیاسی ونیزامیی خۆی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەست پێکرد.بنچینەی یەکەمی ئەو رێکخراوەیە هەڵبژاردنی هێڵی سێهەم بووبەوواتایە لە هەموو جۆر گیرۆدەبون بە بیانی خۆیان بپارێزن وپشت گەرم بن بە نەتەوەی کورد بە تایبەت لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
قاسملوو،خوێندەوار بووە،زمان زان بووەهیچ پەیوەندیەکی بە کاری دیپڵؤماسیی نییە،سیاسەت بەزانابون دەکرێ بەڵام لە مێژوودا هەزاران کەسی خوێندەواروپڕۆفسۆڕمان دیوە کە لە سیاسەت دوور بون وکاری سیاسیان نەکردوە.هەزاران کەسیشمان ناسیوە کە تەنیا شارەزای زمانی دایکی خۆیان بون بەڵام لە سیاسەتدا زۆر سەرکەوتووکارامە هەڵسوکەوتیان کردوە.
مێژووی ئەو دەساڵەی کە قاسملوو کەسی یەکەمی حیزبی دێمۆکڕات بووە لە بەرچاوانە.هیچ حیزبێک ورێکخراوەیەک نەمابوو لە رۆژهەڵاتی کوردستان شەڕی پێ نەفرۆشێ کە چێ لە هیچکام لەو شەڕانەدا سەرنەکەوت!لێرە ناوی ئەو حیزب ورێکخراوانە نانووسمەوە با خوێنەربۆ خۆی وەدووی ناوی ئەو حیزبانە بکەوێ کە سەردەمی دەسەڵاتی قاسملوو شەڕی دەگەڵ کراوە.
وادیارە، پژاک، نە دیرۆکی دامەزراندنی حیزبی دێمۆکڕات ونە کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی کوردستانی نەناسیوە تەنانەت قاسملووش بە باشی ناناسێ.خوێندنی مێژوو، جیاوازە دەگەڵ خوێندنەوەی مێژوو.بەرپرسانی پژاک هیچکام لەو دوولایەن گرینگەی مێژووی گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە بەرچاو نەگرتووە.قاسملوو،لە کۆتاییدا تەنیا دەگەڵ مرۆڤ کوژەکانی کۆماری ئیسلامی وتووێژی دەست پێکرد،دیتمان چی بەسەرهات!ئێستێ پژاک دەڵێ ،ئێمە درێژە دەریی ڕێگای قاسملووین،منیش پێیان دەڵێم: دەبڕۆن ئەو ڕیگایە درێژە پێ بدەن،چون قەت ناگەنە ئامانج،کۆتایی ئەو ڕێگایە یەخسیر بوونە لە کەمپەکانی کۆی سەنجەق ویەخسیر بونە لە چەنگ مەسعود بارزانی!

دەی خاکە لێوە

  ئەورۆژە ،رۆژێکە کە بە فەرمانی جۆرج وی ئالن،وەزیریی دەرەوەی ئامریکاورەزامەندیی دەسەڵاتی شای ئێڕان بە نیوە شەو قازی محەممەدودووهاوڕێی لە چوار چرای شاری مهاباد لە سێدارە دران.کاتی لە سێدارەدانیان بە مەودای چەند میترێک دوورتر خوبی جۆرج وی ئالن نیزارەگەریی ئەو لە داردانەبووە تا متمانەی تەواوی هەبێ کە کار بە ئەنجام گەیشتووە.پاشآن دەگەڵ کەسێکی دیکە نیزامیی ئێڕانی بەرەو شآری ورمێ ڕۆییشت وکۆمارکۆتایی پێ هێنرا!بووبە قوربانیی گەمەی سۆڤیەت وئامریکا.
لە رۆژی دەی خاکەلێوەشدا پژاک رایگەیاندبوو کە ، ئیـمە بەردەوام دەبین لە سەر رێبازیی کۆمارو ئامانجەکانی قازی محەممەد کە بە ئەزموونێکی سەرکەوتوویان پێناسە کردبوو!هەروەها بڵێنیان داوە تا سەرخستی ئاوات وئامانجەکانی قازی مەحەممەد تا سەرکەوتن.
واوێدەچی بەرپرس وگووتار بە دەست ورێوەبەریی پژاک، دیرۆکی /ژ،کاف /چۆنیەتی لادانی ئەو ڕێبازەیان متاڵانە کردوە.تواندنەوەی ژ،کاف،لە لایان رووسەکان،گۆڕینی ژ،کاف،بە حیزبی دێمۆکڕات لە لایان باقرئۆف کەسیی یەکەمی حیزبی کومونیستی ئازەربایجان هەر کەس دەزانێ. بە ئانقەست کراوە نەک بە رێککەوت.هەڵبژاردنی قازی محەممەدیش بۆ کەسی یەکەمی حیزبی دێمۆکڕات بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی کورد نەبووە،بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی ئیستالین وحیزبی کومونیستی ئەوکاتی شوڕەوی بووە.سەفەرەکانی قازی وهاوڕییانی بۆ باکولە ئازەربایجان زۆر بابەتی ئاشكراو شآراوەی تێدایە.با بەڕێوەبەرانیی پاژاک لە جیاتی وەدووی کلآوی خوار کەون پێداچوونەوەیەکی سەردەمیانە وسیاسیی وقوڵ بۆ ئەو رووداوە بکەن.دەردی راستکردنەوەی ئەو دیرۆکە تەنیا بە خەسارناسییەکی زانستیی دەکرێ کە ئەرکێکی هاسان نییە.بەڵام لە ئەنجامدا هێدی هێدی دەگاتە مەبەست بۆ هوشیار کردنەوەی کۆمەڵگا لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
حیزبێک یان حەرەکەتێکی سیاسی هەر چەند خاوەنی پەیڕيوپڕۆگڕامێکی سەردەمیانە وپێشکەوتووبێ،پێویستە بەڕێوەبەرانی ئەو رێکخراوەیە لە کەسانی شارەزابە سیاست وفیداکاروشۆڕشگێڕپێک بێ.بەرنامەو ئەساسنامەی سەردەمی شآی ئێڕان وکۆماری ئیسلامیش گەڵێک خاڵ وخاڵبەندیی رێکوپێکی تێدایە،پرس ئەوەیە ئایا رەچاو دەکرێن؟هەر چەند تەمەنیی یەکساڵەی کۆماری مهاباد دەگەڵ ئەو دوو دەسەڵاتە هاوتەریب نین ولە تەنیشت یەکتر دانانرێن.بەڵام پرسیار ئەوەیە:ئایا بەڕێوەبەرانی یەکساڵەی کۆماردەیانتوانی تاسەر ئامانجەکانی کۆمار بگەیننە مەبەست؟ من دەڵێم نا.چوون دیتمان ئەو کۆمارە لە خشتی یەکەمی ڕاخوار دانرا.وێنەی دیواڕێک کە خشتی یەکەمی خوار دانرێ،ئەو دیوارە تاسەر خواردەچێتە سەرێ!بۆیە سەرەتا بەشێکی زۆرینەی کورد کە هاوپشتی کۆمار بون،روویان دەدەسەڵاتی تاران کردوپشتیان لە کۆمار کرد.
ئێستێ پژاک دەڵێ: ئێمە درێژە دەریی رێگای قازی وکۆماری مهابادین کە لە خۆبەرێوەرییدا توانیویە سەرکەوتووبێ.دەبڕۆن وەدووی پاراستنی ئەو ئەزموونە بکەون.هیچ گومانم لەوەدا نییە داهاتووی رۆهەڵاتی کوردستان بەو ئەزموونەی کە ئێووە حەولی بۆ دەدەن،لەو ئەزموونەی کە ٢٨ ساڵە دوو بنەماڵە گەمەی سیاسیی لە خەڵكی هەژار بەڕێوە دەبەن،خراتر دەبێ. ئێوە خۆتان بە ڕێبازیی هێڵی سێ‌هەم داناوە،کە مامۆستای ئەو ڕێبازەش رێزدار ئۆجەلانە کە ماوەی ٢١ ساڵە بە دووژمن دەڵێ نا.لە نێوا خۆدزینەووخۆشیرین کردن وراستیەکانی دیرۆکی سەرتان لێ شێواوە باوەبیرتان بێنمەوە قازی محەممەد لە یەکێک لە سەفەرەکانیدا بۆ باکوداوای لە ئەرتەشی سوور دەکرد کە دەبی دەوڵەتی کورد بۆ کورد دابمەزرێنێ!ئێوە داوالە کێ دەکەن کە دەوڵەتمان بۆ پێک بێنێ؟

بەشیک لە ئەزموون وڕێبازیی کۆمار.

  گووتم،وشە زۆر فەقیرە هەرکەس دەتوانێ بیڕازێنێتەوە ورستەی پێ بنووسێ.داڕشتنی قەوارە وبۆ بەڕێوە بردنی وڵاتێک هاسانە.بەڵام مەرج بەڕێوە بەرانیی ئەو وڵاتەن کە لە کام چین وتوێژن؟چەندە فیداکارن؟چەندە شۆڕشگێڕن؟چەندە خۆ نەویستن؟چەندە نیشتمان پەروەرن؟لەخوارووی ئەو بابەتە پێڕست وناوی ئەو کەسانە هاتوون کە قەرارە پارێزەریی کۆماروپارێزەریی ئەزموونی کۆمار بن. بە وردی سرنجی بدەنێ.
نەک کۆمار،بەڵکوم هیچ کۆمەڵگایەک بە دەرەبەگ وئاغاوشێخ ومەلاوتەریقەتو... بەرێوە نابرێ.سەردەمی کۆماری مهابادکەسانی لێهاتووش هەبون.ئەوانەی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستانیان راگەیاندلەو کەسانە بون کە دەکرا پشتیان پێ سپێردرێ.بەڵام ئەو چین وتوێژەی سەردەستەی کە رەوانشآد قازی محەممەد بۆ راپەڕآندنی ئەرکەکانی کۆمارهیوای پێ بون،ئەوچین وتوێژە نەبون کە کۆمەڵگاپەروەردەبکەن وڕایبێنن وبەرێوەی بەرن.ئیووە دەڵێن:پژاک درێژە دەریی ئەو ڕێبازە دەبێ وکاری بۆ دەکا!دەباشە بڕۆن درێژەدەریی ئەو رێبازە بن.

پێڕستوناوی کابینەی وەزیرانی خودموختاری لە مهاباد کە بە گشتی لە چین وتوێژی سەرووی کۆمەڵگا بون،بریتین لە:چین وتوێژی دەرەبەگ،زەویدار،بازەرگان،شێخ ومەلاودەستڕۆیشتوو...
ناوەکان:

سەرۆک وەزیر،حاجی بابا شێخ
وەزیری شەڕ، محەممەد حوسێن سەیفی قازی
وەزیری ناوخۆ،محەممەد ئەمین موعینی
وەزیری پاکوخاوێنی،محەممەد ئەیوبیان
وەزیری راوێژکاریی، عەبدولڕەحمان ئیلخانی زادە
وەزیری رێگاوبان،سمایل ئیلخانی زادە
وەزیری ئابووری، ئەحمەد ئیلاهی
وەزیری بازەرگانی،مستەفا داودی
وەزیری فەرهەنگ، مناف کەریمی
وەزیری کشتوکاڵ، مەحموود وەلی زادە
وەزیری راگەیاندن،سەدیق حەیدەری
وەزیری کار، خەلیل خوسرەوی
وەزیریداد، مەلا حوسێن مەجدی.
پێگەی کۆمەڵایەتی ئەو کەسانە ئەوکات وئێستاشی دەگەڵ بێ دەگەڵ سیاسەتەکان هێڵی سێهەم یەک ناگرنەوە.دەبڕؤن وەدووی کلآو خوار بکەون.

ناو و پێڕستی چوارچێوەی بەڕێوەبەرانی هێزی نیزامی کۆماری مهاباد:

محەممەد حوسین خانی سەیفی قازی

عومەر خانی شکاک
محەممەد رەشید خانی بانە
زێڕۆ خانی بەهادوڕی
مەلامستەفای بارزانی!

یانی قەرا بووە ئەو کەسانە خاک ونیشتمان وئاواتەکانی کۆمار بپاڕێزن وشەڕی بۆ بکەن؟ وەکو ئەوە دەچێ کە مەڕ بخەیە ژێر دەستی گورگ.سەرەتا بۆ خۆی لە ناوی دەبا.بە کردەوەش دیتمان تا کوێ هاوهەنگاو بون دەگەڵ قازی محەممەد وکۆماری مهاباد.ئەوە دیرۆکە هەر حیزىێک خۆی لێ بدزێتەوە تووشی نەهامەتی دەبێ.پژاک رێبازێکی نوێیە بۆ تێكۆشآن،نابی دووچاری تەڵەی سیاسیو هەڵەی سەرکردەکانی پێشووببێ،دەبێ دەرسیان لێ وەرگیرێ.ئەگەر ئێوە لە سەرسیاسەتیی خۆشآردنەوە لەو دیرۆکە بەردەوابن وەک ئەوانتان لێ بەسەردێ وچینێکی بەرچآوی کۆمەڵگالە دەست دەدەن.خەڵک تووشی خەمۆکێی دیرۆکی مەکەن.وریای تەڵەی سیاسی بن.بۆیە ڕێگایەکی دوورودرێژتان لە پێشە.خوێندنی مێژوو دەگەڵ خوێندنەوەی مێژوو زۆر جیاوازە.لە کۆتاییدا ئەوەدەتان پێ دەڵێم،وەسیەتنامەکەی قازی محەممەد بە وردی بخوێننەوە لە بەشێک لە وەسیتنامەکەیدا ئاوای نووسیوە.
نۆکەرەکانم کە ئەو ماوەیە خزمەتیان پێ کردووم وزەحمەتیان کێشاوە وچاکەیان دەگەڵ بکەن وئەوان رازی بکەن . ئاخر لە کوێی ئەو جیهانەدا بینراوە سەرۆککۆمارێکی وەک قازی محەممەد خاوەنی نۆکەروبارەگایەک بێ کە خەڵكی هەژار نۆکەرایەتیی بکا؟ شۆڕشگێڕی ونۆکەرایەتی؟.لەوەش بترازێ ئەوکات لە شآری مهاباد ٤ سەیارەی تێدانەبووە،کە چی قازی محەممەد پێنج سەیارەی شەخسی خۆی هەبووە!ئێوە دەزانن بەریز ئۆجەلان لە زیندانی ئێمڕاڵی رایگەیان پارچە زەویەکم هەیە لە گووندەکەمان بیدەن بە جووتیارێک تا کشتوکاڵی لە سەر بەرهەم بێنێ وپێی بژی.ئەم کارە پەیامی گرینگی تێدایە بۆ ئەوەی کەس لەناو شؤڕشدا قازنج وبەرژەوەندیی خۆی وەپێش قازانج وبەرژەوەندیی گەل ونیشتمان نەخا.دەبڕۆن پارێزەریی ئەزموومی کۆماری مهابادو سیاسەتەکانی هەڵەی قازی محەممەد بن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە