لەسەر سکاڵای رێبەر ئەحمەد، جارێکی دیکە هێمن مامەند دەستبەسەر کرایەوە

Tuesday, 07/04/2020, 15:14

9357 بینراوە


پاش ئەوەی لە ناوەڕاستی مانگی رابردوو ، هەفتەیەک پێش جێژنی نەورۆز، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کرۆناوەە، مەسعود بارزانی فەرمانی کەرەنتینەی خۆی  کوڕ و کەسوکارەکەی کرد تێکڕای ئەندامانی بنەماڵەکەی لە ترسی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، (هەولێر و دهۆک و سەری رەش)یان بەجێ هێشتووە چونەتە گوندی دورێ لە نزیک بارزان.
شایانی باسە، بە فەرمی کە مەسعود وەکو سەرۆکی پارتیی، ناوی هەیە، بەڵام هەموو دەسەڵاتەکەی دیکەیحیزبی و ئاسایش و هەرێمی بە ناوی بارەگای بارزانی لەناو بارەگایەدا کۆکردۆتەوە، مەسرور و نێچیر و کوڕەکانی دیکەی دەبێت هەموو بڕیارەکان بەلای ئەودا تێبپەڕینرێت. مەسعود کە وەکو کەسێتی، زەلامێکی ترسنۆک و بێ ئیرادەیە، خۆش باوەڕ و نەفامە، خۆپەرست و خۆویستە، بۆیە لەو ماوەیەی رابردوودا هەر کەسێکی دیبێت، یەکسەر کەوتۆتە بەدواداچوون بۆ ئەوەی بزانێت کامیان تووشی کۆرۆنا بوون، یان تەندروستییان باشە، بەتایبەتی بەرپرس و پیاوە ئاینییەکان، لەوانە ئێرانییەکان، هەر بۆ ئەو مەبەستە تیمێک لە پزیشکی تایبەت هاتوونەتە خزمەتی نازانرێت ئایا تووشی کۆرۆنا بووە، یان لە ترساندا خۆی دووور خستۆتەوە.
وەکو سەرچاوەیەک بە کوردستانپۆستی راگەیاند، ئیستا دەسەڵاتەکان هەموو دراوە بە وەزیری ناوخۆ (رێبەر ئەحمەد)، کە ئیستا دەسەڵاتی رەهای لەناو حکومەتی هەرێمدا هەیە، هەرچی بڕیاری پەرلەمان و وەزارەتەکانە، بەدەست رێبەر ئەحمەدەوەیە،  هەڵبەت ئەویش لە ژێر چاودرێری مەسرو و نێچیر و مەسعود بارزانییدا کارەکان بەڕێ دەکات.
 سەبارەت بە کەیسی هێمن ماەند، سەرچاوەکە دەڵێت، دیسان ئەمشەو رێکەوتی 7/4/2020 بۆ جاری دووەم، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، رێبەر ئەحمەد سکاڵای لەسەر هێمن مامەند تۆمار کردووە و گەڕێنرایەوە بۆ زیندا، بەمەش هێزێکی زۆری ئاسایش سەر بە پارتیی هەڵیان کوتایەوە سەر ماڵی هێمن مامەند و پاش لێکۆڵینەوەی کورت، تەسلیم بە پۆلیسیان کردووە، بە بیانووی ئەوەی بانگەشەی ئەوە کردبوو، ئەگەر موچەمان پێ نەدەن وا کەرەنتین دەشکێنین، سەرچاوەکە دەڵێت مەترسی ئەوە دەکرێت، کە ئەمجارە لە تۆڵەی لێدوانەکانی کە دوای بەربوونی قسەی بۆ راگەیاندنەکان کردووە و بێ منەتی خۆی پیشان داوە، دەنگۆی ئەوە هەیە، کە بە مەبەست تێکەڵ بەو زیندانییە نەخۆشانەیان بکەن، کە نەخۆشی کۆرۆنایان هەیە و دواجار بەرەڵا، یان سەرنگومی بکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە