کاکی هەقایەتخوان ستۆپ

Wednesday, 29/04/2020, 16:16

4045 بینراوە


ئەمڕۆ زۆرن ئەو قەڵەمە لەرزۆک و کۆلکە ئەدیب و بانگدەرانەی لەدیوەخانەکاندا ئەبنە کۆیلە و هەقایەتخوان و مەزە و شەوچەرەی مافیاکانی دەسەڵات ، کاتێک خەڵکی کورد ڕەنج سەنگاوی ئەبینێت کە بۆشاییەکی گەورەی بۆ کەناڵەکەی بنەماڵە پڕ کردوەتەوە ، کە زیاتر بوە بە دیاردە نەک میدیاکار، ئەم زاتەی ئێستا خۆی لێبوە بە پاڵەوان وفریادڕەسی خەڵکی بێموچەی کوردستان ڕۆژانێک بو شیعری بەباڵای ( ی . ن . ک ) دا ئەوتو پاشان کەبە بۆچونێکی ئیشتباه وایزانی شاسواری تازە ‌هەڵگڕاو ڕەنگە خوانەکەی چەورتر بێت لە NRT TV گیرسایەوە ماوەیەکیش ئاوی کردە ئاشەکەی ئەوێ ، ماوەیەکیش وەک هەرزەکارێک خۆی ناونا شاعیر، کاتێکیش بنەماڵەی خیانەت بە پلانێکی ورد ماکینەیەکی زەبەلاحی ڕاگەیاندنیان خستە گەڕ ، یەکێک لە هەنگاوەکانی پلانەکەیان ئەوەبو سلێمانی لە گشت توانایەک بەتاڵ بکەنەوە ، ئەویش کەوتنە پارە ڕشتنو کڕینی زۆر کەس لە زۆر بواردا ، لێرەدا جێی خۆیەتی بڵێین ئەمەیان ڕەنگە تاڕادەیەک هەنگاوێک بێت کە جادوەکە بەسەر جادوگەردا شکایەوە ، ئەویش بەوەی کە کەناڵی ڕوداو بوە ئەو بوارەی پاشڵی ڕەشوسپی لای خەڵک ئاشکرا کردو نرخی بۆ هەمو ئەو کۆلکە خوێندەوارو میدیا کارانە داناو هەرکەس سیعرەکەی ئاشکرا بوو هەم بۆ خۆیو هەم لای خاوەن ویژدانو ڕۆشنبیری ڕاستەقینە ، دیارە ڕەنج سەنگاوی لەکەناڵەکەی نێچیری ئیدریس بارزانی گیرسایەوە ، بە نزیکەی سێ بۆ چوار هەزار دۆلارێک سیعری لەسەر دانرا دیارە ئەم نیمچە پیاوە ئەو نرخەی بە کەم ئەزانی بۆ خۆی بۆیە ، کەوتە بەخشێشو شاگردانە وەرگرتنیش لە هەمو لایەک ، ئەوەی پێویستە قسەی لەسەربکرێت ئەوەیە دەستەکەی ڕەنج سەنگاوی پێویستە بخرێتە ڕوو ، کە جگە لە سپیکردنەوەی ڕووی ڕەشی دەسەڵاتو بنەماڵە هیچی تر نیە ، بۆ شیکردنەوەو هەڵسەنگاندنی ئەڵقەیەک لە بەرنامەی (کوڕە ئازاکە ) لەگەڵ ڕەنگ ، ئەوڕەنجەی کە ڕۆڵی موهەرێج ئەگێڕێ بۆ گەرم کردنی بازاڕی نێچیری ئیدریسی مەلا مستەفا ، لە شەوی پێنچشەممەی ٢٣لەسەر ٢٤ /نیسانی ٢٠٢٠ دا کەوتە شەنو کەوکردنی پرسی سایلۆو ئاردو گەنم ، ئەوەی پێویستە بوترێت ئەوەیە پرسەکە خۆی لە خۆیدا پرسێکی هەستیارو گرنگە بەڵام پێویست ئەکات هەڵوێستەیەک لەسەر ئەو بەرنامەیەو مەبەستەکەو ئامانج لێی ڕونبکرێتەوە بۆ بینەرانی ،بەرنامەکەو ،ناسینی پاڵەوانی خەڵەتاندنی خەڵک ، ئەوەش بەخەڵکی بوترێت کە ( ئەو ماستەی مویەکی تێدایە ) ، 
جارێ لە بەرنامەکەدا بەڕونی ئاشکرا بوو کە یەکێک لە میوانەکانی بەرنامە کۆنە جاشێک بو ( فوئادی شێخ حەسەنی قیر ) کە تا ڕاپەڕێنیش لە ناو سلێمانیدا یەکێیک بو لە کوڕە نازدارەکانی بەعس وە هاوڕێی گیانی بەگیانی مولازم موحسینی بکوژی دەیان کوڕی سلێمانی بوو هەروەها، جاش فوئاد ئەو دڵسۆزەی موڵازم موحسین بوو کە کاتێک کوڕانی شار دەستیان لێوەشاند و برینداریان کرد خوێنی خۆی پێ بەخشی ، وە لەبەر دڵسۆزی ئەو جاشە ، بەعس لە پاداشتی دڵسۆزیەکانیدا ئاشەکەی سلێمانی ڕادەستی ئەو کرد ، بەمەدا دەر ئەکەوێت دەسەڵاتی پارتی شتێکی لەژێر سەردایە بۆ فوئادی شێخ حەسەن ، ڕەنگە بیانەوێت وەک تەحسین شاوەیس یان قاسم ئاغای کۆیە بیکەنە کورە گەورەی بارزانیو کاک مەسعود میداڵی بارزانی پێببەخشێ ،با لە ڕەنج بپرسین شارەزایەکی تر لە ئاشو ئاشەوانیدا لەم مەملەکەتەدا قات بوە وا ئەو کۆنە چاشەت هێنابو یان سیاسەتی بنەماڵە وا ئیجابی ئەکرد ، با لە بەرنامەی لەگەڵ هەقایەتخوان بپرسین ئەو پرسانەی کە نێچیری ئاغاتو بنەماڵە لێی بەر پرسن بۆ ناوێری لە کولەکەی تەڕێشدا باسی بکەیت ، جارێ تەلە فزیۆنی ڕوداو خۆی لەخۆیدا سەدان نیشانەی پرسیاری لەسەرە ، کێ ئاشەکەی ئەگێڕی ؟ کێ تەمویلی ئەکات ئامانجەکانی چین لێرەدا من تەنها چەند پرسیارێک ئەوروژێنم وەڵامەکەشیم لەو میدایا کارە فاشیلە ناوێت ، بەڵام با بینەری بەرنامەکەو خوێنەری ئەم بابەتە خۆیان حوکم بدەن .
١ــ کاتێک گومرگی برایم خەلیل تاڵان ئەکرێت ڕەنج لەکوێیە ؟ 
٢ــ ئەوکاتەی نێچیری ئاغات ئەیوت کوردستان ئەخەینە سەر نەخشەی وزەی جیهانو ئابوری کوردستان سەربەخۆ ئەکەین ، ئەم هەرزەکارە بۆ کڕکەوتبوو ؟ 
٣ــ لە کابینەکەی نێچیردا گشت وەزیرەکان بانگهێشت کران بۆ خزمەت بەرنامەکانی ڕوداو ، بەڵام جورئەتی ئەوەتان نەکرد تەنها پرسیارێک لە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانەکەت بکەیت کە لە هەمویان فاشێل تر بو .
٤ــ کاتێک نێچیرزادە بۆ سەیری یاریەکی تۆپی پێی یانەیەکی نە ناسراو بە فڕۆکەیەکی تایبەت چو بۆ ئەمریکای لاتینیو لەوێش ٧٠٠ هەزار دۆلای کرد بەدیاری بۆ یەکێک لەو تیمە نە ناسراوانەو ، کە هاتیشەوە مەسعودی باپیری ئۆتۆمبێلێکی (١٧٠٠٠٠) هەزار دۆلای پێشکەش کرد چونکە لە سەفەرەکەیدا هیلاک بوبو ، ڕەنجی شاعیر لەکوێ بوو؟ 
٥ــ ئەو دەمەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی کابینەی شەشو حەوتو هەشت خانوەکەی جەلال تاڵەبانی داگیر کرد کە ئەوێش لە عیزەت دوری داگیر کردبوو ، عێزەەتیش هەروا بە نرخی تۆڵەکەی لە سەرخۆی تۆمار کردبوو ، بۆ نەتان توانی تەنها چیرۆکەکەی بۆۆ خەڵک بگێڕنەوە کە ڕوبەرەکەی نزیکەی دوسەدو پەنجا دۆنم ئەبێت کە نزیکەی ٦٢٥٠٠٠ هەزار مەتری چوار گۆشەیە ، بۆ زمانتان لاڵ بوو ؟
٦ــ لە میدیاکاندا بڵاو بوەوە تەنها دەرگای کۆشکەکەی نێچیری کۆیلەی ئەردۆگان (٧٠٠٠٠٠) حەوتسەد هەزار دۆلاری ئەمریکایی تێچوە بۆ ئێوە چاوی خۆتان بە جامانەی سور ئەبەست ؟ 
٧ــ سەنگاوی قارەمان کە ئاشتی هەورامی گرێبەستی گازوایلی محەتەی کارەباکانی ئەدا بە چراخانی ڕەفیقی عومەرەگۆچ تۆ لەکوێ بویت ؟
٨ــ ئەی خۆ ئەڵین نیچیرو مەسرور چارەی یەکیان ناوێت ، ئەی بۆ باسێکی ئەو شەش بیرە نەوتە ناکەیت کە نە لە هەرێمو نە عێراق تۆمار نیە ؟ داهاتەکەی بۆ گیرفانی سەرۆکی کابینەی نۆهەمە.
٩ــ باسێکی ئەو دوسەدو پەنجا ملیۆن دۆلارەش کە مەسرور زادە لە بری نەستەلەی گرێبەستە نەوتیەکان وەری گرت ، بابەتێکی گەرمە ، تۆ لە کوێیت ؟ 
١٠ ــ ملیارێک دۆلاری بنەماڵەی مەلا لە بانکی بێروت فتکراوە ، ناتوانن بپرسن ئەو پارەیە لە میراتی چیدا بۆتان بەجێماوە ؟ لە ئاشبەتاڵی ٧٥ یان ٣١ ئاب یا کریی ئەو بنکە سەربازیانەیە کە سوپای تورکیا لە کوردستان دایان مەزارندوە یا قوتی گەلە ستەم دیدەکەتانە ؟ 
١١ـ بەڕیوەبەرێکی گشتی وەزارەتی زراعە ویستی مریشکی هاوردە لە تورکیاوە قەدەگە بکات لە بەر ئەوەی لەگەڵ ستانداردی جیهانیدا نەدەگونجاو بۆ خواردن نەشیاو بوو، تا ئێستەشی لە گەڵدا بێت، بەڵام لەبەر ئەوەی بازرگانیەکەی تایبەت بوو بە زاواکەی ئەردۆغان ، بەقەولی کەمال کەرکۆکی پاش حەسیرمەیانێکی بەڕێوەبەرە گشتیەکە ڕەوانەی ماڵەوە کرایەوە مریشکی تورکی بەردەوامە تا ئێستەش ، ڕەنج لەوکاتەدا پێی بە خەنەوە بوو ؟ 
١٢ ــ لە کام سیستمی دنیادا دادگا دەدرێتە دەست دزەکان ، ئەوتا کۆنترۆڵی جۆری دراوەتە دەست کۆمەڵێ بازرگانی چاو چنۆک بە ناوی کۆمپانیاوە ، ئەبێ ئەو بازرگانەی خۆی خاوەنی کۆمپانیای کۆنترۆڵی جۆری بێت ، چی بۆ میلەت هاوردە بکات ؟ ڕوداو لە کوێیە ؟ 
١٣ــ لە دوای ڕیفراندۆم بنەماڵە حاشایان لە عێراقی بونی خۆیان نەکرد ، ئەوکاتەی عێراق هاوردەی هێلکەی لە دەرەوە قەدەغەکرد ، بۆ هاندانی بەرهەمی ناوخۆ ، ئەو بازرگانەی کە مەرزەکەی باشماغی دراوەتە دەست ، شەوانە بیست تا بیستو پێنچ بارهەڵگری ئامدیو ئەکا ، لە بەرامبەردا بۆ هەر بارێک تەنها یەک دەفتەری وەرئەگرێ بۆ گیرفانی خۆیو بەشی چەند بەرپرسێکیشی لێ ئەدا ، ئەوەی لێرەدا بەشی نەبوو حکومەت بوو ، ڕەنج لەو کاتانەدا بۆ فزەی لێوە نەدەهات؟
١٤ــ لەدوای پرۆسەی چڵە زەیتونی تورکیا مەسوری مەسعودی مەلازادە بۆ پیرۆزبایی سەرکەوتنەکانی بەسەر کوردی ڕۆژئاودا بۆ پیرۆزبایی خۆی گەیاندە قاپی سوڵتان ، ڕەنج لەو کاتەدا دانی کێشابوو ؟ 
ئەگەر لە پرسیار کردن بین بە هەزارو یەک شەوە و هەزار ئەفسانەی فارسی لە بن نایەت ، ئەم وڵاتە ، بەجۆرێک لە قوڕی گەندەڵی چەقیوە بەدەست مافیای بنەماڵەوە گیری خواردوە ، مەگەر بە شۆڕشێک چارەسەر بکرێت لەبەر ئەوە ئەبێت وریا بین پرسی ئارد دیوێکی تری هەیە ، کە هیچ هێزێک ناتوانێت بیگۆڕێت ، ئەویش لە بەر هۆکارێکی زۆر سادە ئارد ئەبێت لە لای قاردشەکانەو هاوردە بکرێت ، بۆ ئەوەی تورک قازانج بکات ئەبێت سەدجۆر گەندەڵی لە گەنمو ئاشو سایلۆی خۆمالیدا بکرێت ٠

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە