کوردستانپۆست قوتابخانەیەک بۆ فێربوون، پەروەردەیەک بۆ یاخیبوون


چاكسازی و گۆڕانكارییەكانی ئەنگێلا مێركڵەكەی كورد چی بوو؟

Wednesday, 05.06.2020, 23:44

5142 بینراوە


شیلان گۆمەشینی
ئەنگێلا مێركڵ كە ساڵی -2014- ئاهەنگی یادی شەست ساڵەی تەمەنی گێرا حەساسترین پرسیاری ئاراستە كرا و وتیان لە ئایندەدا بەنیازی چیت؟. ئەویش لە وەڵامدا وتی ئەمەوێ بارودۆخی ژیانی هاوڵاتیانی وڵاتەكەم بەرەو گۆڕان و چاكسازی باشتر بەرم... كەمێ پشووی دا وتی هەوڵیش ئەیەم كە سیمای مرۆڤایەتی و خۆشگوزەرانی ئەڵمانیا بەڕووی لێقەوماوانیشدا بكەینەوە.
چەند ساڵێك دوای ئەم بەڵێنانە، مێركڵ نەك هەر بایەخی زیاتری بە مناڵ و چینە كەم دەرامەت و پیرەمێرد و پیرێژنانی وڵاتەكەی خۆی دا بەڵكو بەڵێنەكەی بردەسەر و باوەشی لۆ دەیان هەزار لێقەوماوی كورد و ئێزیدیەكانیش گرتەوە.
لە كوردستان ماوەی چەند ساڵێكە چەند چەورە و ماستاوچیەكی دەوری یەكێتی بە پارە و موچەی بەلاش خەریكی وەسفی مەسئولە گەندەڵەكانن لە چەند چاوپێكەوتنێكی كۆمیدی راگەیاندنەكانی حیزبدا -نەرمین عوسمان-ی وەك ئەنگێلا مێركڵ شوبهاندبو چونكە ئەم خاتونە كۆمەڵێ وەعدی چاكسازی و ریفۆرمی سواوی بە خەڵك دا
ئەمساڵ ئەو چاكسازی و گۆرانكارییانە لەلایەن -نەرمین عوسمان- ئەنجام دران ئەویش لە عیدمیلادی -75-ساڵەی تەمەنیدا كۆمەڵێك نەشتەرگەری دەموچاو وەك بچوكردنەوەی لوت و بەرزكردنەوەی ڕومەت و رواندنەوەی قژ و جوانكاری پێست و هەندێ شوێنیكەی جەستە بوو كە بە عەیبەی ئەزانم باسیان بكەم بەڵام سێرچ بۆ وێنەكانی بكەن لە ئینتەرنێت كە وەك نمایشكارێكی جل و بەرگ خۆی پیشانی میلەتی موچە نەدیو و بودجە دزراو دەداتن، تێئەگەی مێركڵەكەی كورد چەندە جیاوازە لەگەڵ مێركڵەكەی ئەڵمانیا!
شیلان گۆمەشینی




(دەنگدراوە: 5 . زۆرباشە: 4/5)