پاش ئاشبەتاڵی مەلامستەفا چی روویدا؟(بەشی دوو،کۆتایی)

Tuesday, 12/05/2020, 21:26

6079 بینراوە


چارە نووسی پەنجا و پێنج تێکۆشەری کورد بەرەو کوێ ڕۆیی؟

ئەو بابەتە درێژە دەریی وتارێکە بەناوی (چارەنووسی دووکەسایەتی کورد چی بەسەرهات؟)

ئەوەی کە دووژمن بەسەر نەتەوەی کوردی هێناوە روون وئاشکرایە.زۆر جاریش بە پیلانی ناوخۆیی بە دەستی کورد،کورد کوژراوە یان شکەنجە کراوە.سیاسەتەکانی دووژمن بۆ قەڵاچۆکردنی خاکی باب وباپیران سیاسەتێك نەبووە کە ئیزنی کوردوحیزبیی کوردی وسەرکردەی کوردی تێدابێ.زۆر جار بە هۆی لاوازیی رێکخراوەکانی کورد سەرکردەوبەرێوەبەرایەتی کوردیان ناچار کردوە کە وەک رێکارێکی سیخۆریی کار بۆ دووژمنێک بکا کە بە خوێنی کورد تینوویە.دەسەڵات وپارە وکورسی دووهێندەی داگیرکار خەساری لە نەتەوەکەمان داوە!ئەوە دەرسیی دیرۆکە کەس ئەو توانایەی نییە خۆی لێ دەربازبکا.زۆر جاریش بێ ئاگایی سەرکردەی کورد لە سیاسەتەکانی ناونەتەوەیی وای کردوە کەحەرەکەتیی کورد تووشی مەزنترین بێ بەختیی ببێتەوە.بۆ نموونە پرسی کۆماری مهابادولە سێدارەدانی بەرپرسانی ئەو کۆمارە تەمەن کورتەیە کە تائەڕۆش بەرۆکی کورد بەرنەداوە،هەزاران جار لەو بوارەداروونکردنەوە بدرێ هیچ سوودێکی ئەوتۆی نابێ.تەنانەت زۆربەی مێدیاوچاپەمەنیی سەردەمی ئەوکاتەشمان خۆیان لە قەرەی راستیەکان نادەن.بۆیە کورد بەداخەوە بۆتە خاوەنی مێژوویەک کە هیچکات خەسارناسییەکی زانستی بۆ نەکراوە.لەوناوەشدا ئەگەر کەسانێک هەبن بە چاوی رەخنە بڕواننە ئەو دیرۆکە،دەکەونە بەر تەوسووتەشەروتەنانەت هەڕەشەوقسەی نابەجێ.زۆرجار ئاکاری دزێوی ترۆریش لە لایان خۆفرۆشآنی سەربە تاقمێک حیزبیی کوردی دەپڕاکتیكدالە سەر جودا بیران جێ بە جێ کراوە.

چارەنووسی ٥٥ تیكۆشەریی کورد چی بەسەرهات؟

هاوڕێ قەندیل نووسەری کتێبی کوردستان ناسنامەی منە یان کورتەیەک لە راستیەکان بۆ ڕاچڵەکاندنی مرۆڤایەتی ،
لە لاپەڕەی ١١٨و١١٩دائاوای نووسیوە:

دوای ئاشبەتاڵی ساڵی ١٩٧٥،ئەندامانی بە ڕێوەبەرایەتی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران لە ناچاری بڕیاریاندا داوای مافی پەنابەریی سیاسی لە حکومەتی عێڕاق بکەن!ئەو ٥٥ کەسە لە بناری چیای قەندیل دا دەژیان.لە شارۆچکەی سەنگەسەرلە باشووری کوردستان بە هۆی کەسێک بەناوی بایزی هەباس ئاغا سەرکەپکان کە سەرۆک خێڵێکی ئەو ناوچەیەبوو ،توانیان مافی پەنابەری سیاسیی لە بەعس وەربگرن.
دوای ئەوەیە ٩ شەوورۆژ لە شاری رانیە رادەگیرێن،مافی پەنابەری سیاسیان پێ دەدرێ. بەڵام دوای دوورۆژ ئەو٥٥ کەسە، بەدەستی دووکەس جاش وخایینی کورد بە ناوەکانی کەریم حەداد وحەمەدەمین سیراجی کە لە جەماعەتی قاسملوو دەبن بە جلوبەرگی سەربازی عێڕاق / جلوبەرگی مغاویری / وچەند ترومبیلی گەورەی / زیلی عەسکەری / وعەسکەرێکی زۆر هاتنە شآری رانیە وئەو ٥٥ کەسەیان خستە ناو ترومبیلەکەیان وبەرەو کەرکوک وخانقین وپاشآن لە هەمان رۆژدا لە ڕێگای سنوری خوسرەوی تەسلیمی ژاندرمەی ئیڕانیان کردنەوە.بە داخەوە بەم جۆرە پلانی هابەشێی داڕێژراوی سەددام،رەحمان قاسملوو وکەریم حیسامی گەیشتە ئامانج!
دوای رادەستکردنەوە ئەو ٥٥ کەسە،هاوڕێیەکانی ئەوکاتی قاسملوو لێیان پرسیبووبۆ چی هەموو سەرکردەکانی حیزبی دێمۆکڕاتتان تەسلیمی ئێران کردوە؟ بەڵام ئەحمەد تۆفیق نەبێ؟ / ئەحمەد تۆفیق لە پێشدا بێ سەروشوێن کرابوو /قاسملوو لە جوابداگووتی: ئەحمەدتۆفیق لە من زیرەکتر وبە تواناتر بوو.چون دەیتوانی حیزبێکی بە تواناتر لە / حیزی من! / دروست بکا!
بەڵام ئەوانی دیکە کە تەسلیم بە ساواک کرانەوە،ئیتر ساواک لە زینداندا دەیان ڕزێنێت! ودەرسێکیان پێ دەدا کە هەرگیز نەتوانن لە بەرانبەر / من دا / سەربکەون!
ناوی چەند کەس کە بە فیتی سەددام ورەحمان قاسملوو وکەریم حیسامی تەسلیمی ساواکی ئێڕان کرانەوە: مەلا سەید رەشید حوسێنی،عەبدووڵڵا زەکی،شاعیری گەورەی کورد سالار هەورامی / عەلی قوتبی /،مامۆستا خدر قادر / خدرکوردستانی / هەروەها کەسێک بەناوی قادرئاغا، کە ژێر شکەنجەی ساواک دا گیانی سپارد!

تێبینی:

بەداخەوە لە کتێىی ،کوردستان ناسنامەی منە،لە نووسینی،هاوڕێ قەندیل ،ناوی هەر ٥٥ کەسەکەی تێدانییە.هیوادارم مێژوو غەدر لەو کەسانە نەکاتا کەسانی بوێروکوردپەروەربتوانن لاپەڕەکانی ئەو دیرۆکە پڕ لە نەهامەتیە بۆ خەڵکی دڵسۆز هەڵدەنەوە.ئەوانە بەشێکن لە مێژووی کورد نابێ بە شاراوەیی بمێننەوە.قازی محەممەدێك دادگایی کرا ولە داردرا، ئێستیش هەر باسی لێدەکرێ،کە چی سەدان ڕۆلەی کورد لە قازی محەممەد شۆڕشگێڕتربەبێ دادگایی لە ژێر شکەنجەدا گیانی خۆیان فیدای نیشتمان کرد کە چی کەس یادیان ناکاتەوە.رەوانیان شآد بێ ویادیان بەرزوپیرۆزبێ.
ئەوبەشەی خواروم لە فەیسبووکی بەرێز حەسەن ئەیوب زادە / گۆران / وەرگرتوە.پاشآن لە زمانی فارسی کردومەتە هەنگوین زمانی زمانی کوردی.
مێهدی خانبابا تارانی، لەسەرتیڤی ودەنگی ئامریکاکە کەسێکی توودەیی و دۆستی نزیکیی قاسملوویەدەڵێ:پێشنیاری سەددام بە قاسملووبۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی لە کوردستانی ئێڕان،ئاشکرای دەکا وبە ڕاشکاوی باس لە پشتیوانیی سەددام حوسین دەکا ودەڵێ: سەددام دوای شڕۆڤەی بارودۆخی ناوخۆیی ودەرەوەیی لە ئێڕان بە وی/ قاسملوو / دەڵێ:ئێستا ئێڕان لە شەڕدا زۆر لاواز بووە تۆ / مەبەستی قاسملوویە / ئەگەر سەربەخۆیی رابگەیەنی من پشتیوانیت لێ دەکەم!
قاسملوو سەرەتا دژی شآی ئێڕان بووە بەڵام پاشآن هاوکاریی زانیاریی دەگەڵ ساواک دەکرد وهەروەها دەگەڵ ژنە ئوتریشیەکی سەهیونیست ژیانی هاوبەشیی پێکهێنا/ و، مەبەست نەسیرینی خێزانی قاسملوویە/ تاقمێک لە شڕۆڤە گەران لە سەر ئەو باوەڕەن کە عەبدوڵلا ئیسحاقی / م،ئەحمەد تۆفیق / کە لە چالاکترین ئەندامی سەرکردایەتی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان بووە بە دەستی قاسملوو کوژراوە. /م، چۆنیەتی کوژرانەکەی لە بابەتێکدا لە کوردستان پۆست بڵاو بۆتەوە /
هۆیەکەش ئەوە بووە کە بۆ خۆی ببێتە دەبیری یەکەمی حیزب! عەبدوڵڵائیسحاقی سەرەتا پەیوەندیەکی باشی دەگەڵ مەلا مستەفاو کوردستانی عێڕاق بووە.
قاسملوو پەیوەست دەبێ بە سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێڕان ولە بەرابەر جینایەتەکانی دژی کورد بێ دەنگییەکی مانادار رادەگەیەنێ ودەگەڵ سەددام حوسێن ومەسعودی رەجەوی هاوکاریی زانیاریی ئەنجام دەدا!رۆڵی قاسملوو لە سەر رووداوەکانی کێمیابارانی شاری حەڵەبچەوئەنفال ناڕوونە.هەروەها زۆرێک لە کوردەکان / لە کوردستانپۆست باسی رادەستکردنەوەی ئەو کوردانە کراوە / رادەستی ئەڕتەشی عێڕاق دەکا!

ئایا قاسملوو پێغەمبەری ئاشتی بووە؟

مێهدی خان بابا تارانی،ناوی پێغەمبەری ئاشتی بۆ قاسملوودیاری کردوە،لێرەشدا ئەو حیزبەی لە پێی دەگووت: حیزبەکەی خۆم نەیتوانی ئەو ناوەی بۆ هەڵبژێرێ!پرسیار ئەوەیە ئایا مێهدی خان بابا تارانی چەندە ئاگاداریی دروستبونی حیزبی دێمۆکڕات ورووداوەکانی دوای کۆماری مهابادە؟ئەگەریش ئاگادارە چۆنیان هەڵدەسەنگێنێ؟ دوای کۆنگرەی چواری ئەو حیزبە قاسملوو بۆ ماوەی دە ساڵ وەک کەسی یەکەمی حیزب ئەژماردەکرا.لە ماوەی ئەو دە ساڵەدا جگە شەڕدەگەڵ کۆماری ئیسلامی کەم حیزب وسازمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان مابون کە حیزبی دێمۆکڕات بە ڕێبەریی قاسملوو شەڕیان دەگەڵ نەکاو گێچەڵیان پێ نەفرۆشێ. / رووداوی ئەو شەڕە قڕێژانە لە وتارێکدا لە کوردستانپۆست بڵاو بۆتەوە /.
لەوەش بترازێ قاسملوو خۆی بە مرۆڤێکی چەپ ومارکسیست پێناسە دەکرد،تۆ بڵێی ئەگەر زیندوومابایە پێی خۆش دەبوو پێی بڵێن: پێغەمبەر؟قاسملوو هەرکات بۆ سەفەریی حیزبی رووی لە هەندەران دەکرد،زمانێک نەرم ودێمۆکڕاسیخوازانەی بۆ دۆستە ئورووپاییەکانی بەکار دێنا!لە کۆڕوکۆمەڵوسمینارە سیاسیەکان خۆی وەک کەسێکی سوسیال دێمۆکڕات نیشآن دەدا!بەڵام کاتێک دەگەرآیەوە ناو خۆی رۆژهەڵاتی کوردستان زمانی جودا بیریی قەبوڵ نەدەکرد!هەرکەس رەخنەی لێ گرتبایە لە ڕێگای تاقمێک چەکداروگوێ لە مستیی خۆی یان بە فیزیکیی لە ناو دەبرا یان شەخسییەتی ترؤر دەکرا!
مەلاعەوڵای حەسەنزادە / حەیاکی / دوای ئەوەی کە ساڵها لە تڕۆری وی تێدەپەڕی لە وتووێژێکداکە باسی قاسملوو دەکادەڵێ: مرۆڤێکی سەرەڕۆ بووە!بەواتایەکی دیکە دیکتاتاۆڕ بووە.هەروەها بەرێز کەریم خاڵدار یەکێک لە فەرماندە ‌هێزەکانی ناو ئەو حیزبە قاسملووی بە دیکتاتۆڕپێناسە دەکا.ئیستیش نەمزانی بۆ دەبێ رەخنە کرتن لە کەسایەتیو سیاسەتەکانی قاسملوو قەدەغە بێ؟مێژووبۆیە پێنووسمان دەداتە دەست کە وەک خۆی بی نووسینەوە.درۆدەلەسەوهەڵویستیی ناڕەوالە لاپەڕەکانی دیرۆکداجێگای نابێتەوە.قاسملوو خۆی بە مارکسیست دەزانی!لەحاڵێکدا مارکس فەیلەسوفێکی زاناونووسەرێکی بەتواناومرۆڤێکی خاوەن هەست وهەزروبیروباوەڕ بوو.هەیهات... لە جیاوازییی ئەو دوو کەسە.هەرکات نامە ٧ خەڵیەکەی قاسملووکە بۆ هاوێیانی نووسیوە ئەو چۆن دژی کۆمەڵە بجەنگن وسەبروحەوسەلەیان هەبێ ونابێ شەڕدەگەڵ کۆمەڵە خۆیان بدۆڕێنن،بۆم دەردەکەوێ کە تەنیائەو کەسە مرۆڤێكی شەڕئەنگیزە نەک بەقەولی مێهدی خان بابا تارانی پێغەمبەری ئاشتی.

سرنج:

مێهدی خان بابا تارانی کەسێکی فارسە ویەکێکە بوو لە ئەندامانی بەرپرسی حیزبی توودەی ئێڕان.دەگەڵ قاسملوو هەردووکیان توودەیی ودۆستی یەکتربون.ناوی پێغەمبەریی ئاشتی بۆ قاسملوو ئەو داینا!

سەرچاوە:
کتێبی،kurdistan my identiy یان کوردستان ناسنامەی منە.
لە نووسینی: بەرێز هاوڕێ قەندیل.
ئەو کتێبە بە زمای ئینگلیزیش بڵاو بۆتەوە.
چاپی یەکەم: رێبەندانی ساڵی ٢٧٠٦ کوردی.
سندوقی کوردستانپۆست
جەعفەر کەریمی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە