خودموختاری ئیسلامی!

Wednesday, 24/06/2020, 8:33

4311 بینراوە


(بێ بەرگیە عیللەت کە هەتیومەیلی بەتاوە!)

لە رووپەڕی فەیسبوکدا متینگێکی قاسملوو هاتە بەرچاو کە بۆجەماوەر قسەی دەکرد.نەمزانی ئەو شوێنە کوێی کوردستانە.بەڵام ناوەرۆکی قسەکانی قاسملوو لەو متینگەدا تا رادەیەک بۆ من سرنجڕاکێش بوو.ئەومتینگی باس لە ٣٥ ساڵەی تێکۆشانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئیڕان دەکا.پەیامی ئەو متینگە ڕووی لە کۆماری ئیسلامییە و باسی چەند کەسایەتی کورد و فارسیشی تێدایە کە قاسملوو ئەوکەسانە وەک کەسانی گومانئاوی باسیان دەکا.
مەبەستی من لە نووسین و سرنجدان بە تارەکەی قاسملوو بێ رێزیی بە هیچ دین وئایینێک نییە.هەرکەسیش وابیرناکاتەوە کەیفی خۆیەتی.لەو ویدئۆیەدا باس لەسەر خودموختاری کراوە وئاماژەش بە خودموختاریی ئیسلامی بەشیکە لە ئاخاوتنەکانی قاسملوو!ئەوەی کە تێبینی منی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە،جەختکردنە لەلایان کەسێکی خوێندەوارو چەپ بە خودموختاریی ئیسلامییە.گۆیا مەلایەکی دەسترؤیشتووپەیامی داوە بە قاسملووگووتوویە،ئەگەر ئەو خودموختاریەی ئێوەوکورد داخوازیی دەکەن دەستەواژەی /ئیسلامی / پاشناو بێ ئێوە قەبوڵی دەکەن؟قاسملوو بە بێ ئەوەی رێزبۆ ڕای گشتی دابنێ لە لایان خۆیەوە ئەو پرسیارە لەو متینگەدا قەبوڵ دەکاودەڵێ: بەڵێ کورد لە ئێڕان رازیە کە خودموختاریی ئیسلامیی پێبدرێ!بەواتایەکی دیکە هێشتا
نە بەدارەو نە بەبار،خەڵكی هوریاوچەپڵەیان بۆ وەرگرتنی خودماختاریی ئیسلامی لێدەدا!
دەستەواژەی خودموختای،دەستەواژەیەکی فارسیە،فارسەکانیش لە عەڕەبەکانیان وەرگرتووە!ناوەرۆکوجەوهەریی ئەو دەستەواژەیە ئەگەر لێک بدەینەوە واتای / سەربەخۆیی / دەگەیەنێ.ئەگەر قەراربێ لە چوار چێوەی ئەووڵاتەی کە کورد تێدادەژی لە ئێڕان داوای خودموختاریی لە دەسەڵاتی ناوەندیی بکرێ ،کورد لە ڕووی سیاسی وکولتوری وئابوری وسەربازی وپەیوەندیەکانی دەرەوەی سنوریش دەبێ سەربەخۆیانە بڕیاری سیاسی بدا.پرس لێرەدایە:دەسەڵاتی ناوەندیی لە تارانی ئەوسەردەمەدا ئەو ڕێکارە قەبوڵ دەکا؟ساڵهای کورد لە ڕێگای حیزبێکی پەسیف ولەرزۆک وبێ سیاسەت داوای دێمۆکڕاسی بۆ ئێڕان وخودموختاری بۆ کوردستان دەکا!ئەو دوو دوستەواژەیە لەناوەرۆک ورێبازیی خۆیاندا وەک کێردوپەنیر دەچن.هیچکات پێکەوە ناسازێن.ئەوحیزبە نەیتوانیوە نوێنەرایەتی خۆی بکا،بە پێوەریی کام یاسای ناونەتەوەیی داوای دێمۆکڕاسی بۆ ئێڕان دەکا؟مەگەروەکیلی خەڵكی ئێڕانە؟

خودموختاری ئیسلامی:

یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی قاسملووئەوە بوو کە هیچ حیسابێکی بۆ دەفتەری سیاسی وکومیتەناوەندیی لە حیزبدانەدەکرد.هۆیەکەش ئاشکرا بوو،کەسانێکی نۆکەرسفەت وگوێلەمستی لە دەوربەری خۆیدا دەدیت کە هەر چی پێی دیکتە کردبایەن بۆیان ئەنجام دەدا.هۆی دووهەمیش ئەوە بووئەوکەسانەی کە دژایەتی بیروباوەڕی ئەویان کردبایە یان تڕۆری کەسایەتی دەکران ویان بە فیزیکیی تڕۆردەکران ولەناودەبران یان دەردەکران!.بۆیە هەرکات متینگ یان کۆبوونەوەی جەماوەریی بۆ سازدەکرا زۆر زیرەکانە مەبەستەکانی خۆی لە قالب دەداودەرخواردی جەماوەری دەدا،جەماوەریش بە چەپڵەوهۆتاف کێشان قەبوڵیان دەکرد!
لەو ویدئۆیەدا قاسملوو دوو مەبەستی تایبەتیی خۆی پێکاند،لە قسەکانیدا ناوی چەند فارسێک وچەندکوردێکی هێناوبۆ ئەوەی لە قاویان بدا.یەک لەوانە ناوهێنانی عەلی قازی / کوڕی رەش / وسەداری جاف کە زاوایانە.گووتی: خەڵک هیچ هیوایەکیان بەو جۆرە کەسانە نییە وناتوانن نوێنەرایەتی خەڵک بکەن لە کوردستانی ئێران!ناراستەوخۆش بە ناوهێنانی کوڕی قازی محەممەد دەخواست کەسایەتی ئەویش بەرێتە ژێر پرسیار!لەو متینگەداجوابی پەیامی ئەو مەلایەی داوە کە گووتبووی ئەگەر ئێوە بە خودموختاری ئیسلامی رازی بن،دەسەڵاتی مەلاکانیش ئەوە قەبوڵ دەکەن!هەروەها چەندجاڕێکیش هێرشی کردوە ئێمپریالیزمی ئامریکا بۆ ئەوەی پەیامێک بداتە ئاخووندەکان کە منیش دژی ئامریکام وەک خومەیەنی.!
گووتمان دەستەواژەی خودموختاری هی فارسەکانە کە لە عەڕەبەکانیان وەرگرتوە ومافی بە زمانی کوردیەوە نییە.ئەگەر لە ریشەی ئەو دەستەواژەیە بکۆلینەوە واتای سەربەخۆیی دەدا.تۆ بڵیی قاسملوووحیزبەکەی ساڵهای ساڵ حەولیان داوە بیریان لەو درووشمەکردبێتەوە؟لەوەش بترازێ،لە ئایینی ئیسلامداولە سەر ڕیبازیی شیعەگەریی پڕۆژەیەک هەیە بۆ گەلی کورد وگەلانی دیکەی ئێڕان کە ناوی خودموختاریی ئیسلامی بێ؟ئەگەر هەیە بۆ لە کۆڕووکۆمەڵی حیزبیدا شڕۆڤەی لە سەرنەکراوە؟ئەگەر نیە قسملوو بە کام ماف ئەو ئیزنە دەدا بە خۆی کە لە متێنگێکی چووکی حیزبیی ئەو دەسەتەواژەیە دەزاری خەڵک باوێ وخەڵکیش چەپڵەی بۆلێدەن وهەر لەوێ دانی بەسەردا بێنن؟سەردەمی دەسەڵاداریەتی موهەندیس بازەرگان رازی ببوو کە قسە لە سەر خودگەردانی بکرێ نەک خودمووختاری چون مەلاکان بە خودموختاری هەستیارن.لە کاتێدا خودگەردانی لە خودموختاریی سەرووترە.بەڵام قاسملوو بۆ ئەوەی جەوهەریی ئەو ڕیکارە سووک بکالە تووێژێکدا گووتی: لە منداڵێکی ١٣ ساڵەم پرسیوە خودگەردانی یانی چی؟ گووتی:خوگەردانی یانی سەرگەردانی!ئەی چۆنە ئێستا بە خودموختاریی ئیسلامی رازی دەبێ کە دەقودووی عەتاریی هیچ سیاسەتمەدارێکدا دەستەواژەی خودموختاریی ئیسلامی بە دی ناکرێ.
دەڵێن،دەعبای زیرەک بە دندوک پێوە دەبێ!ئەوە داستانی ژیانی سیاسیی قاسملوویە کە دەیخواست نیشآنی بدازیرەکانە دەچێتە وتوووێژی کۆماری ئیسلامی بەڵام دیتمان چۆن بە هاوکاریی کەسێکی وەک جەلال تاڵەبانی داوی ترۆڕی بۆ راخرا.لە ئیسلام وئایینی شێعەدابابەتێک بە ناوی خودموختاریی و خوموختاریی ئیسلامی وجودی نییە چون فتوادەرێکی وەک خومەینی بەوشێوەیە باس سیاسەت وئایینی ئیسلام وشیعەگەریی دەکا:
خومەینی دەڵێ: لە روانگەی ئیسلام وئایینی شێعە،سیاسەت هەمان رێنموونیەکانی دینیی کۆمەڵگایە لە رێگای پەروەردەکردنی خەڵکە بەلایەنێکی بەرفراواندا!ئەو هزرە هیچ ئاماژەیەک بە خودموختاریی ئیسلامی ناکا ئەوەی کە قاسملوودەیخواست دەزاری خەڵکی باوێ بەڵام گیانی خۆی لە سەردانا!مرۆڤ ئەگەر لەبواریی ریشەناسیی وشەکاندا سرنج بداتە مانای دەستەواژەی خودموختاری ئەو جار بۆی دەردەکەوێ بەرپرسانی حیزبیی چەندیان دە باراندایە!زانستیی وشەناسیی دەڵێ: واتای خودموختاریی یانی سەربەخۆیی.تۆ بڵێی هیچ داگیرکارێکی کورد بە دانی خودموختاریی یان سەربەخۆیی بە کورد رازی بێ؟دەڵێن دەعبای زیرەک بە دندوک پێوە دەبێ.قاسملووش هەمان چیرۆکی بەسەرهات،دیتمان چۆن بە دندوک پێوە بوووگیانی خۆی لە دەستدا!

کورتە نامەیەک بۆ پڕۆفیسۆڕ کرمانج گووندی:
سڵاووحورمەت:
ئەو بابەتەم بە هەل زانی تا دەمەتەقەیەک دەگەڵ ڕیزدار کرمانج گووندی بکەم.هیچ گومانم لەوەدا نییە، کە بەرێزیان یەكێکە لە کەسایەتیەکانی نیشتمان پەروەری کوردستان .لە خۆشەویستیی بەرێزیان لە ئاست دۆزی کورد باش ئاگادارم.لە کورد پەروەرییدا سەنگی مەحەکی ناوێ.
شەوی رابوردوو /١٩/٦/٢٠٢٠ / بەشداریی بەرنامەیەکی ستێڕک تیڤی بوودەگەڵ دوومیوانی دیکە.باسی بارودۆخی باشووری کوردستان کرا،خەیانەتەکانی بنەماڵەی بارزانی لە ئاست پێشگرتن لە بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی.لەو باسوخواستەدا باسی قاسملووش هاتە گۆڕێ.
بەرێز کرمانج ئاماژەی بەوە کرد کە قاسملوو یەکێک لەو سەرکردانە بووە کە پەیوەندیی دەگەڵ حیزبی بەعس و سەدامدا هەبووە بەڵام هیچکات ئیزنی نەداوە کە وێنە دەگەڵ سەددام و خۆی لە هیچ کوێ بڵاو بێتەوە!تەنانەت ئاماژەی بە بەڕێز ئۆجەلانیش کرد و لە تەنیشت قاسملوو ناوی هێنا!
من هەرئەوەندە دەڵێـم: بڵیی بەرێز کرمانج گووندی ئەو نامەیەی کە قاسملوو بۆ هاوبیرەکانی نووسیوە کە چؤن دژی کۆمەڵە ئاوری شەڕی برا کوژیی خۆش بکەن؟ !ئایا بەرێز گووندی کارنامەی دە رێبەرایەتیی قاسملوولە رۆژهەڵاتی کوردستان شڕۆڤە کردوە؟من ئێستاش لەو نەگەیشتم بۆ کەسانی وەک بەڕێزگووندی لە روانگەی هەستوسۆزەوە چاو لە هیندێک لە رووداوەتاڵەکانی کوردستان دەکەن کەبە نیابەتی داگیرکارسیاسەتیان درێژە پێداوە!؟ئەو نامەیەی قاسملووپڕە لە رق وکینە ودژی تەواوی پرنسیبەکانی سیاسی وئەخلاقی ومرۆڤایەتیە.کاتێ خاڵی چواری ئەو نامەیە دەخوێنمەوە سەرم سووڕ دەمێنێ کە کەسێکی خوێندەوار بەوشێوەیە درێژە بە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی بداوهانی گەنجی کورد بدا تان سنگی گەنجی کوردبکاتە ئامانج!من لێرەدا تەنیا خاڵی چواری ئەو نامەیە لە رێگای کوردستانپۆست دەنێرمە خزمەتیی بەڕێزکرمانج گووندی هیوادارمچاوی پێی بکەوێ وبیخوێنێتەوە.
خاڵی چوارنامەکەی قاسملوو بۆ ئاژوان:لە شەڕدەگەڵ کۆمەڵە دەبێ سەبروحەوسەلەمان هەبێ چونکە شەڕێکی رەوایە،نابێت پەلە بکەین! یان دەستەپاچە بین!و خۆمان بدۆڕێنین!
بەڕێز کرمانج،ئەوە هزرو بیریی کەسێکە کە زانکۆی خوێندوە وگۆیا چەند زمانیشی زانیوە!سەرکەوتووبی.هیوادارم بەرێز کرمانج پێداچوونەوەیەکی قوڵ وزانستیی بکالەسەر کەسایەتی وسیاسەتەکانی قاسملوولە ئاست ئەو ساڵانەی کە رێبەرایەتیی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئیڕان کردوە.

روونکردنەوەیەکی پێویست:

بەڕێزان ماوەیەک لەوەی پێش ویدئۆی ئەومتینگەم لە سەر فەیسبوک دۆزیەوە.بەداخەوە نەمتوانی کۆپی لێ هەڵگرم.زۆریش بەدوایدا گەڕآم،تەنانەت هانام بۆ کوردستانپۆست برد یارمەتیم بدا ویدئۆی ئەو متینگە بدۆزێتەوە بەڵام ئەوانیش بۆیان نەکرا.تکا لە خوێنەریی ڕێزدار دەکەم بەشکوم ئەو ویدئۆیە بدۆزێتەوەولە خواروو ئەو وتارە دایبەزێنێ ،ئادرێسی ئەو ویدئۆیوکە ناوەرۆکەکەی متینگی قاسملووبووئەوەیە:
حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان – دانماڕک.

سندوقی کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە