رێنۆس (ئەلفوبای) دێرینی کورد

Thursday, 06.25.2020, 23:41

2096 بینراوە


ئەم رێنوسە دەگەرێتەوە بو سەردەمی سۆمەرییەکان، دەورووبەری ٣٠٠٠ سال پێش زایین.
کورد یێکێکە لە نەتەوە هەرە کۆنەکانی رۆژهەلاتی ناوەراست و مەزرا بۆتان (مەسەپۆتامیا)، کە لانکەی هەموو شارستانیەتەکان و ئایینەکانە، وەکو دەستپێکی درووست کردنی گۆندوشار، کۆشتووکال و ئاودێری، زانستی ئەستێرەناسی و زانستەکانیترە، وە هەروەها سەرچاوەی هەموو دینە تاک خۆدا پەرستییەکان و فەلسەفەیە. لەهەمان کات دا بە درێژایی مێژوو خاکی کوردستان مەیدانی شەرو و جەنگەکان بووە، ئەمەش دەگەرێتەوە بو ئەوەی گرنگی و هەلکەوتەی جیوپۆلیتیکی کوردستان کە دەکەوێتە بەینی سێ كشوەری ئاسیا و ئەورۆپا و ئەفریقاو و بەریەککەوتنی چەندەها ئیمپراتووری پێش زایین و دوای زایینش. دەتوانین بلێین دوای ئیمپراتورییەتی ماد (مێدیا) کورد هەردەم ژێردەستە مایتەوە. لە بەر ئەم جەنگانەو و مانەوەی کوردەکان لە ژێر داگیرکەرەکانی کوردستاندا زۆربەی مێژۆی کورد لە ناو براوەو و وێران کراوە، هەروەها زۆر مێژوو و بەلگەکانی کۆنی کوردستان لە ئەرشیڤەکانی داگیرکەرەکانی کوردستانی ئەم سەردەمدا شاردراوتنەوە. زۆر بەلگەی و دێکومێنت و پەرتۆکیش لە ئەرشیڤەکان و پەرتوکخانەکانی وولاتە ئەرەبییەکان و بە تایبەت لە وولاتەکانی رۆژئاواییەکاندا ئێمەی کورد کارمان لە سەر نەکردووە یانیش هێشتا پێی ئاشنا نەبوینە، وەکو وولاتانی یۆنان، ئەرمەنیا، بریتانیا و فەرەنسا و ئەمەریکا. ئەمە دەبێت خوێندکار و لێکۆلەرە کوردەکان لەم بوارەدا زیاتر لێکۆلین بکەن. و دەبێت لە داهووتدا دەستهەلاتی کوردستان و زانکۆکانی ئێمە هاوکاری و پشتگیری ئەم هەولانە بکەن.
زۆر جار کە لە گەل هاوولاتیانی وولاتە داگیرکەرەکانی کوردستان لە سەر مێژوو و زمان دانوستاندن و گفتگوو دەکەین، ئەوان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئێمە مێژوویەکمان نییە، وەکو ئاماژەمان پێدا مێژووی کورد شێوێنراوە لە لایەن ئیمپراتوورە داگیرکەرەکان و هێرشکەرەکان و وولاتە داگیرکەرەکانی تۆرک و ئەرەب و فارس یان زۆر مێژوو و ئاسەوار و کەلتوری کوردیان لە سەر ناوی نەتەوەی خۆایان داناوە. بە تایبەتی لە بەینی سەدەی ١٧ تا سەدەی ٢٠، بانگەشەکەرەکانی بلاوکردنەوەی دینی فەلە (کرستیان-مەسیحی)، لە کوردستان زۆر چالاک بوونەو و گاریگەرییە دینییەکانیان زال بوویە لە سەر هزرو بیرو ئاکار و کردارەکانیاندا کە هەردەم وەکو نەتەوەیەکی درندەو و دواکەتوو و نەزان و مرۆڤکۆژ تەماشای کوردیان کردووە، چۆنکە کوردەکان زۆربەی موسلمان بوونە. لەم بەینەدا مێژووی کوردشیان هەلگەرندووتەوە، زور چیروک و داستانی هەلبستراویان هونیوتەوەتەوە، کە هیچ راستییەک و بناغەیەکیان نییە. زۆر شوێن و شاخ و گۆند و ئاسەوار کوردیان خستووتە سەر نەتەوەکانی تر. مێژوونووسە رۆژهەلاتناسەکانیش کە مێژووی نەتەوەی کوردیان نووسیوە، زۆربەیان کورد بە نەتەوەیەکی کۆچەر و گەرووک و دواکەوتوو دایاناوە. ئەمەیە چیرۆکی نەتەوەی بندەست و بێکەسەکانە، وەکو کورد.
نەتەوەی کورد خاوەنی رێنۆسێکی زۆر کۆنە کە دەگەرێتەوە بو ٣٠٠٠ سال پێش زایین (پێش لە دایک بوونی حەزرەتی عیسای فەلە). زۆربەی کوردەکان تا ئێستا بێئاگان لە سەر ئەم رێنۆسە کوردییە. من خۆم پێش ١٥ سال پەرتووکێکیم لە سەر رێنۆسێکی کوردی بینیوە لە مالی هاورێیەکەم، رێزدار دکتور کاردو بۆکانی، ئەو رۆژەش بە تەلەفۆن لە گەلی ئاخفتم ئەم زانیارییانەی خوارەوە بە تەلەفون پێی راگەیاندم دەرباری پەرتۆکەکەو و نۆسەری پەرتۆکەکە:
 کاردو بۆکانی ووتی''پەرتوکەکە بە خوی دیوانی هەلبەستی (شعری) مامۆستا هێمنە، نالەی جۆدایی. بەلام ئەو کەسەی کە کاری لە سەر ئەم ئەلفابێیەی کوردی کردووەو و ئەم رێنوسەی کو کردوتەوەو و و رێک و پێکی کردووە چەند سال کار و لێکۆلینی لە سەر کردووە، ناوی مۆحەمەدی رۆستەمزادەیە. کە ناسراوە بە مامۆستا نامو. ناوبراو خەلکی شاری بۆکانی رۆژهەلاتی کوردستانە، لە سەر ئاستی ئێران هۆنەرمەندێکی بەناو و بانگ بووە لە بواری وێنەکێشیدا. دواتر، لە بەر هزرو و بیرو باوەری سیاسی و کوردەواری  و مەترسی لە سەر ژیانی دروست بووە و رۆژهەلاتی کوردستان بەجێ دەهێلێت. ئێستا، نزیکەی ١٥ سالە لە باشوری کوردستان دەژیتن. ماموستا نامو ئێستا لە کۆلێژی هۆنەرە جوانەکان لە شاری هەولێر مامۆستای زانکۆیە. لە سەر ئەم رێنوسە لێکۆلینی کردوەو و پەرتۆکێکی بەرهەم هێناوە. ، ئەلفابێیەکە بە خوی پێی دەلێن دیندەپێورە، واتا پێوانی دین. کە کاتی خۆی پەیامبەر زەردەشت ئاڤێستای بە رێنوسی دیندەپێورەوە نوسیوەتەوە''. بەللام، دوای گەران و لێکۆلینەوەم پەرتۆکی زەردەشتی ئاڤێستا کە بە زمانی ئاڤێستان نۆسراوەو و هەروەها لە کۆن دا پێیان دەگوت زمانی زەند. ئاڤێستا بە ئەلفابێتی دیندەپێورە نوسراوە دەورۆبەری ٤٠٠ سال دوای زایین. 
لە بەر ئەوەی دەستم نەگەییشت بەو پەرتووکەی کە پێشی ١٥ سال بینی بووم، نەمتوانی پشت راستی کەمەوە کە هەمان ئەم رێنوسەیە یان رێنوسێکی ترە. بەلام، ئەگەر پەرتووکی مامۆستا نامو ئەلفابێی دیندەپێوەرە بێت لە گەل ئەم رێنوسەی ئێبن ئەلوەحشییە رێنۆسێکی جیاوازە، وەکو لە ئاخافتنەکانی کاک کاردۆش دیار بو رێنۆسێکی جیاوازە. هەروەها، میژۆنوسی کورد سۆرانی حەمە رەش لە پەرتۆکەکەی دا بابەتێکی لە سەر ئەم رێنۆسەی ئیبن ئەلوەحشییە و رێنۆسی ئێزدییەکان نووسیوە و لە فەیسبۆکیش دوو بابەتی لە سەر ئەم رێنوسە بلاو کردبووە. رێزدار سوران دەلێتن کە رێنوسی زەردەشتی کە پەرتووکی مەسحف یان کتابی رەشی ئێزدیان بە رێنوسێکی جیاوازتر لەمە نووسراوەتەوە. ئێزدییەکان دوو پەرتووکی پیرۆزی دینییان هەیە، مسحەفا رەش کە هەروەها پێێ دەلێن پەرتووکا رەش و لە گەل پەرتووکا جلوە کە هەردووکیان بە زاراڤەی کرمانجینە بە ئەلفابێتەکی کون نوسراوە کە پێی دەلێن ئەلفابای ئێزدی. لێرەدا بۆمان روون دەبێتەوە کە سێ جۆر ئەلفابای کۆنی کردیمان هەیە. 
ئێبن ئەلوەحشییە، کە ناسراوە بە نەباتییان، هەروەها بە ئەبوبەکرئەحمەد بن عەلیش ناسراوە. ئەلوەحشییە، نوسەرو و مێژونوس و فەیەلەسۆف و کشتوکالناس و دەرمانناسی و ژەهرناس و مێژوناسی مێژووی مسری کۆن بووە کە لە قۆساین نزیک شاری کۆفی ئێراق لە دایک بووە لە سەدەی ٩ دا. هندەک مێژۆنووس وەکو کەسێکی سەر بە نەتەوەی کلدان دەناسن، بەلام زۆربەی مێژونووس بە نەباتی دەناسن کە زارەوەیەکی زمانی کونی ئەرەبییە، یانی بە ئەسل ئەرەبە. یەکەمین مێژۆنوس بووە کە رێنۆسی هیرۆگلیفی کۆنی میسری وەرگێراوتەوەو و کە گرێدراو و پەیوەندیدارە بە زمانی قۆپتی میسری سەردەم کە قەشەکانیان بە کاریان هێناوە. ئەلوەحشییە، پەرتووکی ''کتاب شەوق ئەل مۆستەحەم'' بە زمانی ئەرەبی نووسیوە کە باسی ٩٢ رێنوسی کۆن دەکاتن کە چەندەها رێنوسی میسری ئاشکرا کردووە و وەرگیردراوتەوە. لە سەدەی ١٧ نۆسەری ئەلمانی ئەساناسیوس کیرچەر پێداچۆنەوەی لە سەر پەرتووکەکەی کردووە، دواتر لە لایەن نوسەری نەمسایی (ئوستریایی) جۆسێڤ ڤۆن هامەر پۆرگستال وەرگێردراوتەوە سەر زمانی ئینگلیزی و لە سالی ١٨٠٦. دا چاپ کراوە.
لەم پەرتووکەی ئێبن ئەلوەحشییەدا لە لاپەرکانی کۆتایی دا دێتە سەر کورد، (پەرتووکە ئەرەبییەکە، لاپەرە ١٣٥-١٣٤، لە پەرتووکە وەرگێردراوە سەر زمانی ئینگلیزی لاپەرە ٥٢-٥٣). لێرەدا وەک خۆ وەردەگێرینەوە سەر زمانی شیرینی کوردی، ''کلدانییەکان زیرەکترین مرۆڤی سەردەمی خۆیان بوون، ئەوان ئاشنای هەموو زانست و هۆنەرێک بوون. لەم بوارەدا، یێکەم هاوتاو و یێکسان و رکابەریان کورد بوون. بەلام، جیاوازییەکی زۆر گەورە لە بەینی ئەم دوو نەتەوانەدا هەبوون، هەروەکو جیاوازی بەینی کرمی رۆناکی دەر و ئەستێرەیەکی درەوشاوەیی لە شوێن خو جێگیر. (ئەم دەستە واژەی بە کار هێناوە وەکو بەرواردکاری) یێکەمین بالادەستی کە کوردەکان بە سەر ئەوانەوە هەبوو، کوشتۆکال و زانستی رووەکناسی. ئەوان وایان دادەنا کە نەوەی کوری بینۆشاد'ن و خاوەنی پەرتۆکی ئادەمن دەربارەی زانستی کشتوکال.، وە هەروەها پەرتۆکی (وسفرصفریپ)، (وسفر قوپامی)، [ئەم دوو ناوانە ئەرەبینە نەتوانراوە وەربگێردرنێتە سەر زمانێ ئێنگلیزی یان کوردی]. کوردەکان بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە هەر حەفت پەرتۆکی بەر لە لافاوەکەی نۆح پەیامبەر (دروودی خوای لێ بێت) کە ئیلهام  بەخش و نیگای بەهەشتن هەیانە.'' 
''هەروەها، وایان نیشاندەدا کە هۆنەری سەحرو جادووکاری و (تەلیسمەن) واتە ''شتی هێزی سەروو ئاسایی و سحراوی یان'' هەیە. بەلام ئەمە هەمووی نییە؛ بو ئەو هەموو زانستەی کە وەریانگرتووە لە لایەن کلدانییەکان، کە ئەوان یێکەمینجار چاندوویانە. ئەم بانگەشەی فێربوون و شارازاییان لە پێش چاخەکانی سەدەی ناوەراست، هووی رقێکی نەگۆرە بەینی کلدانییەکان و کوردەکانە.''
هەرچەندە، نۆسەرە نەمساییەکە، هندێک شتی زیاد کردووە بەراووورد لە گەل نۆسینە ئەرەبییەکە، بە من زۆر روون نەبوو هۆکارەکە، بەلام من وا دەدەنێم کە کاریگەری دینی کرستیانی لە سەر بوبێت بەرامبەر بە کورد، کە زۆربەی نوسینە نۆسەرە رۆژئاواییەکانی هەمان سەردەم کاریگەری دینییان زال بووە بە سەر  نوسینەکانیان بە تایبەت بەرامبەر بە کورد، چۆنکە هەم مۆسلمان بووین و هەم ئێمە دژی داگیرکارییەکانیش وەستاینەتەوە.
تێبینی: لێرەدا، لە وەرگێری ئێنگلیزی دا دەلێت، نەئەکرا (مەحال بوو) کە لە ئێنگلیزیدا وەکهەڤی دەربرینی هەمان دەنگی ووشەی تۆراب و سۆرا وەربگردرێت. هزر لەوە کراوە کە گۆنجاوترە کە کرمی رووناکی دەر و ئەستێرەیەکی درەوشاوەی لە شوێن خو جێگیر (کە ئاماژەیە بو ئەو کۆمەلە حەوت ئەستێرەی کە لە یێکنزیکن و رووناکی درەوشاوەن، پێی دەلێن توورس. هەروەها توورس، بۆرجی گا، نیشانەی دوویەمی بۆرجەکانی مانگیش ناسراوە). لە جیاتی ئەوەی کە وەرگێردرابەیە سەر هەمان هاومانای ووشەی تۆزوو و کۆمەلە ئەستێرەی درەوشاوەکەی توورس (لە کوردی دا وابزانم پێی دەلێن پەروین). 
لە لاپەرە ١٣٢ و ١٣٤ دا باسی دوو رێنووسی کۆنی جیاواز دەکات کە کلدانییەکان بە کاریان هێناون. هەروەها لە لاپەرە ١٣٤ دا باسی رێنوسی کوردی دەکاتن، بەلام وەرگێرە ئینگلیسییەکە، هەلبەتە لەوانەیە ئەلمانییەکەش چۆنکە وەرگێرە ئێنگلیزەکە لە ئەلمانییەکە وەریگرتووە، دەلێتن، کوردەکان بە ناراست وایان داناوە کە ئەم رێنوسە کە هی کوردەکانە، ئەم رێنۆسە کە بینۆشاد و ماسیسۆراتی هەموو کارە زانستییەکانی و میکانیکییەکانیان بەم رێنۆسە نوسیویانە. وەکو دەردەکەوێت، بینۆشاد و ماسیسۆراتی دوو زانای کورد بونە. (هەرچەندە لێرەدا هەست دەکەم کە نوسینە ئەسلییە ئەربییەکە و ئێنگلیزییەکە جیاوازایان هەیە، کە نوسەرە ئەلمانەکە یان ئێنگلیزەکە بە مەبەست ئەم چەواشەکارییەیان کردووە کە بلێت ئەم رێنۆسە هی کوردەکان نییە، یانیش هەلەیەکی زمانەوانییە، هەرچەندە من زۆر شارەزای زمانی ئەرەبی نیم، بەلام نێشانی مامۆستایەکی زمانی ئەرەبیم دا، ئەویش ئەم رستەیەی لە پەرتووکەکەدا نەدووزییەوە کە دەلێت کوردەکان بە ساختەکاری ئەم رێنوسە بە هی خۆایان دادەنێن. ئەمەی خوارەوەش بەشێکتری کە راستەوخوو لە پەرتووکەکە وەرگێردراوەتەوە.
''ئێمە ناشارەزا و نەزانین کە ئەم پیتانە سەر بە کام رێنۆسە (ئەلفابێتن). چۆنکە هەروەکو ئێمە هەرگیز ناتوانین تێبگەین لەوەی کە ئەمە چ زمانێکە دەردەبرن. بەلام من لە بەغداد ٣٣ نوسینم بینی کە بەەم رێنوسە هەلکۆلا بوون، یان نوسرا بوون،
لە کاتی مانەوەم لە شام (دیمەشق) دوو پەرتووکم بینین، کە یێکێکیان لە سەر کەلتوری مەی ترێ (شەرابی ترێ)، و داری خۆرما، ئەوەیتریان لە سەر ئاو و شێوازی دۆزینەوەی ئاو لە ژێر خاکێکی نەناسراو.دا.. هەردووک پەرتووکەکە لە زمانی کوردیم وەرگێرانە سەر زمانی ئەرەبی بو بەرژەوەندی و سوودی مرۆڤایەتی. لە بەر ئەمەش ئەم زانستنامەیە (نوسینی ئەم پەرتووکە) تەواوم نەکرد لە پێشدا، لە کووتاییدا تەواوم کرد. بە پشتیوانی خوای ئاسمان، دوای بیست و یەک (٢١) سال، هەبوون و گەورەیی و چاکەی خوای گەوەر ئەو ئامانجەی کە پێشنیار کرا بوو بە دەستم هێنا. من پەرتووکەکە دامنام (راسپاردم) بە گەنجینەی خەلیفە ئەبدۆلمەلیکی کوری مەروان، دەستهەلاتەکەی شکودارو و سەرکەوتوو بێت، داواکارم کە ئەو ستۆنێکی هەمیشەیی ئیمان بیتن.''
''سێشەمە، سێیەم رۆژی رەمەزان، سالی (٢٤١) دووسەدوو چل و یەکی دوای کۆچی (هجری).''
گەورەیی بو خوا
''یێکەمین کۆپی ئەم نوسینەی پێش ئێمە وەرگێردراوی ئەسلەکەیە (رەسەنەکە) وەرگیراوە لە لایەن حەسەنی کوری فەرەج، کوری ئەلی، کوری داوود، کوری سینان، کوری سابات، کوری قورە ئەلحەرانی، ئەلبابلی، ئەلنۆقانی، سێشەمە لە رۆژی حەوتی مانگی رەبیعول ئاخەر (دەکاتە بەینی مانگی ١١ و ١٢ زایینی)، سالی (٤١٣) چوارسەدوو سێزدەی کوچی. ئەم کۆپییە (لەبەرگرتنەوە) یە (کە ئەمەی لێ چاپ کراوەتەوە)، لێی دروست کراوە، دووشەمە دووی مانگی مۆحەرەم (بەینی مانگی ٨ و ٩ زایینی) دەستی پێ کردووە، لە سالی کۆچی، (هیجرە)، لە سالی (١١٦٦). هزار و سەدوو و شێست و شەش. رۆژی هەینی (١٠) دەهی مانگی جۆمادی ئەل ئاخیر (بەینی مانگی ١ و ٢ زایینی) تەواو بووە لە هەمان سالدا.''
پێش دەست بە نوسسینی ئەم بابەتە بکەم، من وا هەستم کرد کە کەس لە سەر ئەم رێنوسە نەنووسیوەتەوە، بەلام، دواتر زیاتر خوێندنەوەو و گەران بە دوای زانیارییەکاندا، وەکو لە سەرەوەش ئاماژەم پێدا، خۆشبەختانە چەند کوردێک کاریان لە سەر ئەم رێنوسانەیان کردووە. منیش جارەکیتر ئەم نووسینە بلاو دەکەمەوە کە زیاتر خەلکەکەمان پێی ئاشنا ببن. ئاشنا بوونی منیش بەم رێنووسە دوای گەران بە دوای، کە ئایا کورد رێنووسی کۆنی خۆیان هەبووە یان نە. یەکەم جار پەرتووکەکەی ئێبن ئەلوەحشم بە زمانی ئێنگلیزی و ئەرەبی بەرچاو کەوت لە سەر ئێنتەرنێت.

سەرچاوەکان:

پەرتووکەکانی ئێبن ئەلوەحش
سەرچاوەی پەرتووکی زمانی ئەرەبی
سەرچاوەی پەرتووکی زمانی ئێنگلیزی




(دەنگدراوە: 6 . زۆرباشە: 4.5/5)