ئەلبێرت کامۆ دەڵێت:(کاتیک خۆت بڕیارت دابێ کۆیلە بیت، ئیتر من چۆن شەڕی ئازادیت بۆ بکەم؟)

جاشمه‌رگه‌کان که‌ی ده‌بنه‌وه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌ ؟

Sunday, 06.28.2020, 4:26

1672 بینراوە


وه‌ک ده‌زانین پێشمه‌رگه‌ کە به‌وانه‌ ده‌ووترا که‌ ئاماده‌ بوون ژیانی خۆیان ببه‌خشن و پێش مه‌رگ بکه‌ون له‌پێناوی کورد و کوردستاندا و دژی داگیرکه‌ران و دوژمنانی خه‌ڵکی کوردستان بجه‌نگن و نادادپه‌وه‌ری و چه‌وسانه‌وه‌ قبووڵ نه‌که‌ن و هه‌موو کات خۆیان له‌ به‌ره‌ی گه‌لدا  ببینه‌وه‌.
 به‌ڵام له‌ ئێستادا له کوردستانی باشووردا سوپا‌یه‌ک له‌ چه‌کدار ده‌بینین و خۆیان ناوناوه‌ پێشمه‌رگه‌، وه‌زاره‌تێکیشیان بۆ کردوونه‌ته‌وه به‌ناوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌.. هەندێک جار جلوبه‌رگی پێشمه‌رگه‌یان دەپۆشن، کە له‌ ڕاستیدا ئه‌مانەی کە ئەمڕۆ پێیان دەڵێن پێشمەرگە هەمووی پێچەوانەی سەردەمی شاخە، کۆمەڵێک میلیشیان بریتین له‌ چه‌ته‌ و کۆیله‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ ی بارزانی و تاڵه‌بانی ودۆستی داگیرکه‌رانی تورکیا و ئێران و ده‌سته‌ڵاته‌ سه‌رکووتکه‌ره‌کانی ناوچه‌که‌ن، بۆیه‌ ئه‌مانه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک پێشمه‌رگه‌ نین ، به‌ڵکو جاشمەرگەن.
 به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌رکی پێشمه‌رگه‌وه‌ که‌ خۆی له‌ خزمه‌تکردن و به‌رگری کردن له‌ خه‌ڵکی کوردستان و دادپه‌روه‌ری و ئازادییدا ده‌بینیه‌وه‌ ،  ئه‌رکی ئه‌م جاشمه‌رگانه‌  بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه‌ :
یه‌که‌م:  بە دوای ژنی بەرپرسەکانەوە و بازاڕ و کەلوپەلیان پێ دەکڕن،  دایبی منداڵەکان دەگۆڕن، شۆڤیری منداڵەکانیانن
دووهه‌م : شەوانەش  بەرپرسەکان دەیانبەن بۆ شەوە سوورەکانی خۆیان و لە بەردەرگا رایان دەگرن، تا لە کاری بەدڕەوشتی دەبنەوە، ئەو لە دەرەوە چاوەڕێی دەکات. هەرچی سووکایەتییە قبوڵی دەکات، ناشزانێت بۆ قبوڵی دەکات، چونکە بێ کەسایەتیی و شەرەفی رووشێنراوە.
سێیه‌م : پاسەوانی و پارێزگاری له‌ هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی  بارزانی خائیین و تاڵه‌بانی گۆڕبه‌گۆڕ، هەروەها له‌ ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی حیزبه‌ کۆیله‌کانی ده‌سته‌ڵات ده‌که‌ن
چواره‌م: پاسه‌وانی کردنی سه‌روه‌ت و سامان و خانوو و باخ و ڤێلاکانی مافیاکانی ده‌سته‌ڵات
پێنجه‌م : بازاڕکردن و کڕینی شتوومه‌ک بۆ خێزان و مافیانی ده‌سته‌ڵات.
شه‌شه‌م: پاکردنه‌وه‌ و فڕێدانی زبڵی ماڵو ڤێلاو باخه‌کانی مافیاکانی ده‌سته‌ڵات،
حه‌وته‌م:  تەقەکردن و پەلاماردانی توندوتیژی ‌دژی خه‌ڵکی کوردستان و کووشتنی  خوشکه و‌ براکانی خۆیان

ئه‌م جاشمه‌رگانه‌ له‌ پێناو مووچەیەکی که‌م و تۆزێک یارمه‌تی وه‌رگرتن له‌ مافیانی ده‌سته‌ڵات، ئاماده‌ن خۆیان بفرۆشن و هیچ به‌هایه‌کی مرۆڤایه‌تی و خۆشه‌ویستیان بۆ خه‌ڵکی کوردستان و نیشتمان نەماوە…

ئه‌م جاشمه‌رگانه‌ گه‌ر بیانه‌وێت ڕووی ڕه‌شی خۆیان سپی بکه‌نه‌وه‌ و بێنه‌وه‌ ڕیزی گه‌ل و ببنه‌وه‌ به‌ به‌ پێشمه‌رگه‌ ، ده‌بێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستاندا په‌لاماری ئه‌م چه‌ته‌ و مافیانه‌ی ده‌سته‌ڵات  بده‌ن و نه‌هێڵن که‌سیان له‌ده‌ستیان ڕزگاریان بێت و سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵکی کوردستانیان له‌ قوڕک ده‌ربێنه‌وه‌.....
ته‌نها ئه‌و کاته‌ ده‌توانن  له‌ جاشمه‌رگه‌وه‌ و ببنه‌وه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌





(دەنگدراوە: 4 . زۆرباشە: 5/5)