بنەماڵەی بارزانی دیسان هەوڵی تیرۆرکردنی مەکی ئامێدییان لە ئەڵمانیا دایەوە

Wednesday, 07.15.2020, 20:12

5582 بینراوە


ئەمڕۆ کاتژمێر یەکی پاش نیوەڕۆ 15 / 07 / 2020  چالکوانی سیاسیی و  ئەندامی ستافی  تەڤدەرپرێس لە هەوڵێکی دیکەی  بنەماڵەی بارزانی بۆ تیرۆرکردنی، رزگاری بوو، پیاوکوژەکان نەیانتوانی زەفەری پێبەرن،  چوار کەس چوونە سەر ماڵەکەی. کوردستانپۆست لە زمانی سایتی تەڤدە پرێسەوە  ئەو زانیارییە وەرگرت، کە ئێمە لە خوارەوە بڵاوی دەکەینەوە:

جارێکی دیکە ئەمڕۆ هه‌وڵی تیرورکردنی مه‌كی ئامێدییان دایەوە

ئه‌مڕو دوای نیوه‌ڕو، هه‌وڵی تیروركردنی مه‌كی ئامێدی درا له‌ به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی له‌ به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا.
ئه‌و هه‌وڵه‌ له‌ لایه‌ن تیمێكی 3 كه‌سیه‌وه‌ بوو، کە له‌ دوو كاتژمێردا سێ جار هه‌وڵیان داوه‌، و بۆسه‌یه‌یان بو مه‌كی ئامێدی دانرابوو، به‌ڵام دوای هه‌ستپێكردنی له‌ لایه‌ن خێزانی مه‌كی ئامێدییه‌وه‌، به‌ر له‌وه‌ی دەستی خۆیان بوەشێنن، یەکسەر پولیس ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌ و تا ئێستاش سێ تیمی ئه‌منی ئه‌ڵمانی خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی و لێكوڵینه‌وه‌ی دۆسییەکە دەکەن.
شایانی باسە توانراوه‌ وێنه‌ی هه‌رسێ كه‌سه‌كه‌ له‌ كامێرای چاودێری ماڵی مه‌كی ئامێدی تۆماربكرێت و له‌ لایه‌ن پولیسه‌وه‌ كوپی لێبراوه‌، وەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە، کە‌ یه‌كه‌مجار كه‌سێكی بیانی ده‌رده‌كه‌وێت له‌ به‌رده‌م ماڵی مه‌كی ئامێدی چاودێری حه‌وشه‌كه‌ی ده‌كات و دوایی وه‌ك تیم دێنه‌ به‌رده‌م ماڵی و زه‌نگی ماڵه‌كه‌ی لیده‌ده‌ن، به‌ بیانووی ئەوەی پۆستیان پێیە و قسه‌ له‌گه‌ڵ كۆڕه‌كه‌ی مه‌كی ئامێدی ده‌كه‌ن، داوایی داوا دەکەن کە خودی مه‌كی ببینن، به‌ڵام كۆڕه‌كه‌ی تا ده‌گه‌رێته‌وه‌ ژوره‌وه‌ به‌ باوكی ده‌لێت، بانده‌كه‌ راده‌كه‌ن و پۆلیسیش دوای ئه‌وان ئاماده‌ ده‌بێت.(ڤیدیوكه‌ پارێزراوه‌ لای ته‌ڤداپرێس)
مه‌كی یه‌عقوب ئامێدی، چالاكوانێكی سیاسی یه‌، و نزیكه‌ی 20 ساڵه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا نشته‌جێیه‌، وله‌ TEVDAPress ه‌وه‌، هه‌فتانه‌ لایفی هه‌یه‌ له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌لكار و كه‌یسه‌كانی تیرور به‌ تایبه‌تی له‌ ناوچه‌ی بادینان.
وشه‌وانه‌ی لایفه‌كانی به‌ زیندی له‌ نێوان 4هه‌زار بو 7 هه‌زار بینه‌ری هه‌یه‌، وبه‌ ناراسته‌خوش نزێكه‌ی 100 هه‌زار بینه‌ری هه‌ر لایفێكی هه‌یه‌.
هه‌میشه‌ هه‌ره‌شه‌ له‌ سه‌ر مه‌كی ئامێدی هه‌بووه‌، به‌ تایبه‌ت له‌ لایه‌ن سه‌رانی پارتی دیموكراتی كوردستان، وه‌ك راپورته‌كه‌ی گوڤاری فوكسی ئه‌ڵمانی كه‌ باس له‌ هه‌وڵی تیروركردنی مه‌كی ئامێدی ده‌كات، له‌ لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تی پارتی و باندێكی ناسراوی پارتی كه‌ به‌ وێنه‌وه‌ له‌ ژماره‌یه‌كی 2020 به‌لاو كرایه‌وه‌.
له‌كوتا لایفی دا مه‌كی ره‌ڤه‌ند ئامێدی، كه‌یسی تیروركردنی جه‌عفه‌ر گولی نوێنه‌ری پارتی له‌ فره‌نسا ئاشكرا ده‌كات، وهه‌روه‌ها باس له‌ تیروركردنی خێزانی سكرتێری پێشوی مه‌سعود بارزانی ده‌كات و باس له‌ تیروركردنی سێ هاولاتی زاخویشی ده‌كات
بو ڕونكردنه‌وه‌ی زیاتر چاوه‌رێ بن، مه‌كی ئامێدی به‌لاوكراوه‌یه‌كی ده‌بیت له‌ ته‌ڤدا پرێس، و به‌لێنیش ده‌دات سارد نابێته‌وه‌ و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ ئاشكراكردنی كاره‌ تیروریه‌كانی حۆكمرانان و بانده‌ مافیایه‌كه‌ی كوردستان و سه‌رانی بنه‌ماڵه‌.

 



(دەنگدراوە: 9 . زۆرباشە: 5/5)