عبدالله حداد، ئازار دەکێشم کە لە وڵاتێکی غەریب بە جێتان دەهێڵم

Wednesday, 22/07/2020, 3:18

2839 بینراوە


عبدالله حداد 1938 ـــــ 1994
شاعیر ... گۆڕانیبێژ ... ئەکتەر ... نووسەر ...
مۆسیقار ... ئاوازدانەر ... هونەرمەند
{ئازار دەکێشم کە لە وڵاتێکی غەریب بە جێتان دەهێڵم ، دڵنیامە ئێوە ژیانێکی خۆش و بەختەوەر دەژین . بەداخەوە دڵنیانەبووم لەوەی کە لە باوەشی حکوماتەکانی عەرەبی بەجێتان بهێڵم}
------------------------
ئەو مرۆڤە تێکۆشەرە لە ساڵی 1938 لە شاری [حەیفا] لەدایک بووە و لە ساڵی 1948 لەگەر کەسوکاری ئاوارەبوون و لە سوریا و لبنان و میسر و یەمەن و تونس ژیانی بەسەر بردووە . لە ساڵی 1990 چووە دانیمارک و لە شاری [ئورهوس] دووەم شاری ئەو وڵاتە بووە پەناهەندە . لە ساڵی 1994 دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و هەر لەو شارە بە خاکسپێردرا .
ئەو هونەرمەندە گەورەیە چوار کچی هەیە و هەریەکە خەریکی ژیانی خۆیانن . دڵنیایە لەو وڵاتە بێگانەیە ژیانێکی بەختەوەر بەسەر دەبەن و لە وڵاتانی عارەبی ئاسوودە نەدەبوون بۆیە بە شیعر و گۆرانیەک بە ناوی [ڤیزا] ئەو هەستەی دەربڕیووە و لە هەر [بیست و دوو] وڵاتە عارەبیەکان داوای ڤیزەی لێدەکەن کەچی کچەکانی هەنووکە بە پاسەپۆرتی
دانیماریکی بە سەدان وڵاتانی جیهان دەگەڕێن و بە ئازادی سەفەر دەکەن بەبێ ڤیزە .
لە شاری عەدەنی پایەتەختی ئەوسای یەمەنی دیموکراتی ساڵی 1983 بەرانبەر سەرۆکی فەلەستین [یاسر عەرەفات] سەرۆکی رێکخراوی ڕزگاری فەلەستین ، کە لە ئاهەنگەکە بەشداربوو بە یاوەری [عەلی ناسر]ی سەرۆکی یەمەنی ئەوکاتە گۆرانی و شیعری [تاکتیک کوڕی تاکتیکچی] خوێندەوە بووە چەپڵەلێدان و بووە بەناوبانگرتین گۆرانی ئەو هونەرمەندە .
بێگومان ڕاستەوخۆ پەلارەکەی لە یاسر عەرەفات گەرت کە ئەو بەو ڕەوشتە لە جیهانی عارەبی و دنیا بەناوبانگ بوو .
عەرەفات لووتی [فهد]ی پادشای سعودیا ماچ دەکرد دەیگوت بە ڕێگای تۆ قودس ڕزگار دەکەین لەوێ دەفڕێ بۆ سوریا [ئەسەد]ی ماچ دەکرد دەیگوت هەر تۆی ڕزگاری کەری قودس لەوێش دەفڕی دەچووە باوەشی [عەقید قەزافی] و دەستی لەگەر بەرزدەکردەوە دەیگوت هەر تۆ سەرۆکی شۆڕشگێرانی و قودس ئازاد دەکەین، لای ئەویش دەگەیشتە بەغدا و شانەکانی [سەدام]ی ماچدەکرد و دەیگوت تۆ قودس رزگار دەکەیت .
گەلێک بەرهەمی نایاب وجوانی لەپاشە خۆی بەجێهێشتووە و مەسەلەی فەلەستینی لەدڵدا ڕواندبوو ئازارەکانی بە دنیا دەگەیاند . هەنووکە گەلێک لە بەرهەمەکانی دووبارە وچەند بارە دەکەنەوە بەبێ ئەوەی ناوی بهێنن و بزانن ئەو بەرهەمانە هی عبدالله حداد . بۆ خۆی شیعرەکانی دەنووسیەوە و ئاوازی بۆ دادەنا و دەیگۆتەوە . لە هەندێک فلیمەکان بۆ منداڵان و بۆ گەوران دەنگی دۆبڵاژیش کردووە .
روحی شاد و یادی زیندوو ئەو مرۆڤە بەهرەدارە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە