پۆلیسی سلێمانی یان مافیای سلێمانی!

Tuesday, 28/07/2020, 16:16

7264 بینراوە


ئایا حیزبە سۆسیال دیموکراتەکە ئاگادارە لە ناو پۆلیسی سلێمانی چی گوزەراوەو دەگوزەرێت؟

(بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی بۆچی ئەمڕۆ تفی کردە ڕووی بەڕێوەبەری پۆلیسی موکافەحەی سلێمانی؟  

(بڵێی لەسەر کەمتەرخەمی بوو بێت لە خزمەتی شارەکە یان؟

--------------------------
ئەکرەم قادر حسن بەڕێوەبەری پۆلیسی موکافەحەی سلێمانی یەکێکە لەو پێنج ئەفسەرەی کە لە باندێکی تاوانی ڕێکخراو لەناو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی کاردەکەن بە سەۆکایەتی عەمید ئاسۆی شێخ تەها کە مادەی 406ی لەسەرە وەکو بکوژی گەنجەکانی سلێمانی لە 17ی شوباتدا.
ئەم باندە پێکهاتوون لە:
ڕائید ئەکرەم قادر حسن بەڕێوەبەری پۆلیسی موکافەحەی سلێمانی.
ڕائید ئومێد حەمە نەوتە بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی کوردسات.
ڕائید بەڵێن ئەحمەد محمەد بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین
ڕائید وەرزێر بەڕێوەبەری بنکەی سەرچنار
سەرجەمیان سەر بە کوتلەی کۆسرەتن یەکێکیان نەبێت کەری ناوجۆگایە...

پاش کەش بوونی کارە نەشیاوەکانیان لە دزی و گەندەڵی و گێچەڵی سێکسی بە ئافرەتان وبازرگانی تلیاک. فشارەکانیان لەسەر ئەم تۆڕە زیادی کرد و بۆیان دەدردەکەوێت کە کار لە کار ترازاوە، بۆیە ڕائید ئەکرەم قادر بڕیار دەدات کە تا دوا هەناسە بدزن و غەنیمەکان دابەش بکات بۆ ئەمەش لەگەڵ عەمید ئاسۆ قسە دەکات کە سەیارانە تەوزیع بکە لە نێوان خۆیاندا کە
5 بۆ6 سەیارە دەبن و حیجزن لە گەراجی حیجزی دائیرەی پۆلیسی موکافەحە دەبێت خاوەنی نەبوو یان خاوەنەکەی قەزیەکەی گەورە بووە نەیوێراوە بێتەوە بەلایدا . دوو سۆناتا و مەرزیەکی دەبڵ ئەکسل گێڕ ئۆتوماتیک و کامرییەک و مۆنیکایەکی2002.

عەمید ئاسۆ پێداگری دەکات کە سۆناتاکەی دەوێت کە لە( ئەساسدا هی عەرەبێک بوو کە دزی بانکەکان بە ناوبانگن) و دەبێت بکرێت بە ناوی کوڕەکەیەوە. مۆنیکاکەش بۆ حیمایەکانی . ئەوانیش ئاسۆیان ڕازی کرد و چون بە فێڵ لە دائیرەی مرووری سلێمانی بە ناوی سەیارەی بێ سەرەتا کردیان بە ناویەوە لە کاتێکدا سەیارەکە ڕەقەم سلێمانی بوو وە ئەوەلیاتیشی هەبوو هەموویان لابرد و فێڵەکەیان کرد..

ئاسۆ مۆنیکاکەی بردووەو جامی ڕەش کردو لایەتی.سەیارەکانی تر دیارنەمان. پاش ئەوەی لە چەند شوێنێک مەسەلەی ئەم سەیارە دیارنەمانە بڵاو بووەوە عەمید ئاسۆ ڕائید ئەکرەم بانگ دەکات و سوکایەتی پێدەکات و دەڵێت تۆ حەیات بردین و بە بێ عەقڵی خۆت کەشفت کردووین و لات دەبەم . بۆیە دوێنێ 26مانگ مەرزیەکە لەناو گەراجی موکافەحە دەرکەوتەوەو بۆی نەڵێن ئەکرەم بەشدارە لە دزینی سەیارەکان وهەروەها ئەکرەم لەڕێگای کوڕێکەوە کە ناوی کارزانەو لای عەمید ئاسۆیە ناڕاستەوخۆ جوابی بۆ دەنێرێت کە لە ئەگەری لابردنی گەندەڵیەکانی ئاسۆ و بردنی سەیارەکان کەشف دەکات.

بۆیە عەمید ئاسۆ لە ئێستادا گواستنەوەی ئەفسەرە گەندەڵەکانی وەستاندووە کە خۆی لەخۆیدا هەر جێگە گۆڕکێیەکی بێ مانا بوو بۆ دامرکاندنەوە ڕای گشتی و حیزبەکە دەنا هەر باندەکە حوکم دەکات...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە