بنەماڵەی تاڵەبانی و بەتای کۆرۆنا

Wednesday, 12/08/2020, 0:14

7722 بینراوە


ئەمڕۆ لاهور لە خۆ نواندنێکدا خۆی نمایش کرد ووتی: منیش وەک خەڵکی توشی ڤایرۆسی کرۆنابووم
ویستی ئەو پەیامە بدات، کەوا ئەمانیش بەدەر نین لەو دەرد و بەڵایانەی کە بەسەر خەڵکدا دێت ، ئیتر لەهەر پلە و مەقامێکدا بێت . 
کاتێک  کە گوێم لەم درۆ پوچەی گرت ، ڕاست بۆم دەرکەوت لە شانۆیەکی کۆمێدی زیاتر هیچی تر نییە ، چونکە هەمان قسە و خۆ نمایش کردنی بەتاڵ سەدان جار تالەبانی مامی داویەتی بەگوێماندا ، لەهەمووی دیارتر ئەوەبوو کە ووتی:
من و هێرۆی پیرێژنی ژنم، گەر بمرین دەبێت: شارەوانی لاشەکانمان بشارێتەوە، چونکە هیچمان نییە ، نە ماڵ نە پارە، نە هیچ، تەنانەت گۆڕێکیشی پێ بکڕین، ئەم تالەبانییە قەشمەرە دیمان کە مرد سەدان دۆنم زەوی داگیرکراو بووە مەنزلگەی ئەو پیاوە سەرتاپا لەخیانەت هەڵکێشراوە، هەرچەندە سوپایەک لە خەڵکی پوچ لە کۆیلە نیگابانی گۆڕەکەی دەکەن و پەستا پەستا خەڵکی دەبەن لەسەر گۆڕی مەڕمەڕ دروستکراوەکەی .
تاڵەبانی کە درۆی دەکرد هەندێک جار ماوەیەکی دەویست تا خەڵکی دەیزانی درۆیە، ئەمیش وەکو مەلامستەفا کە درۆی دەکرد کە ترسنۆکیەکی لە پاش جێدەما، وەکو ئەمڕۆ تۆڕی سۆسیال مێدیا و راگەیاندنی بەربڵاو نەبوو تا هەواڵی ترسنۆکی و درۆ و خیانەتەکانی زوو بگاتە ناو خەڵکی، هەمیشە دەروێشانێکیش هەبوون کە پەردەیان پیاداون و درۆو ترسنۆکی و خیانەت کارێ و هەڵهاتن و دورکەوتنەوەو ئاشبەتاڵیان بەحیکمەت و سیاسەت و هۆشمەندی لەقەلەم داوە .
ئێستا نەمەسعود بارزانی، کە نە سیاسیە پوچەکان و نە ئەولاد و خڵتەی میراتگرانی ئەم دوو خێزانە فاساد و خائینە هیچ شتێکیان بۆ ناچێتە سەر، هەر ووشەیەک لە دەمیان بێتە دەرێ، یەکسەر لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا پەردە لەسەر درۆو دەلەسەکانیان لادەدرێت! وەک مریشک پەڕو باڵیان دەکرێت . 
 مەسعود ووتی : من دەنگی تەقەم وەک مۆسیقا دێتە گوێ و تەقە لە ڵای من مۆسیقایە.
 یەکێک لە حیمایەکانی ئەگەر قاپێکی فەخفوری لێبەر دەبێتەوە، مەسعود لە تاودا دادەچڵەکێت و دەترسێت بە زەویدا دەدات، وادەزانێت قەوماوە.
ئەمڕۆ نەخۆشترین مرۆڤی ناو کایەی سیاسەت لە پیزە فرۆشتنەوە بووە بە هاوسەرۆکی یەکێتی، لەکاتێکدا ئەو ڕێخراوە خاوەنی هەزاران جەوامێری و قوربانیدانە ، بەڵام چونکە زڕ برای تاڵەبانی مردوە کراوە بەو بەشەرە پیسە.
 لەسەردەمی سەدامدا دەبوو هەموو ڕۆژێک سەدام لە هەردوو کەناڵی تەلەفیزۆن، پاشان تەواوی ڕۆژنامەکان هەواڵ و وێنەی بەرچاوی خەڵک بکەوتایە، ئەم چەکلە داماوانەش وایان بەسەرهاتووە ، ئەوەتانێ مەلا حیکمەت، کەماوەیەکە گوێمان لە فشەکانی نییە دوێنێ دیسان خۆی نواندو لەسەرخۆ  باسی قارەمانێتی خۆی لەسەر سینیەک پێشکەش کردین ، بۆ ئەوەی پێی نەڵێین درۆ دەکەیت کۆمەڵێ چەکلیشی لەگەڵ خۆی دەرخست و حیواری بەینی خۆی و مەسعودیشی داین بەگوێدا. کە داعشیان چۆن تێکشکاندوە ، بەوەشەوە نەوەستا ئەم ئێرانیشی تێکەڵێ ناو بیرەوەریە درۆکەی کرد ، تا ئەمەریکێکان هێندەی تر کوردیان لەبەر چاو ڕەشبێت .
بێمەوە سەر خۆ نواندنەکەی لاهور کە هەر دەیەوێت ببێتە ڕەقەم و خەڵکی باسی بکەن، جوێن دەدات ، هەڕەشەدەکات ، دەچێت گوڵ دەدەنێت لەسەر گۆڕی سەرەک جاشێکی وەک ناوکی کابرای شێخ نەزان ئەو گردەی کە تاڵەبانی لە سلێمانی سەندو دای بەو جاشە
لاور وەک هەرزەیەک ویستی سۆزی خۆیمان بەسەردا بڵاو کاتەوە ، بەڵام دەبەنگ بوو چونکە کەسێک کە بە کۆرۆنا نەخۆش کەوێت، کۆمەڵێ گۆڕانی بەسەر دا دێت، کە لایەنی کەم دووهەفتەی دەوێت تا بتوانێت ئاوا قسەبکات و درۆ بکات و خۆی بنوێنێ، بۆ هەندێکیش چەند مانگی دەوێت، بەڵام سیمای لاهور لە نەخۆش نەدەچوو، کە بە دوایدا هەڵسابێتەوە، گورج و گۆڵ، خرت و خەپان، دەموچاو خرپن، دەدگوت تازە لە حەمامی تورکی هاتۆتە دەرێ، ئەم درۆ زلە، کە لە ماییەوە بە میرات بۆی جێ ماوە، بۆی نەچوە ، سەمەرە لەوەدایە ، دوێنێ گۆرانی بێژ "سابیر کوردستانی" مرد بەکۆرۆنا لەگەڵ ووتیان سوپاسی لاهور دەکەین، چونکە زۆر هاوکاری کردوە، بۆئەوەی دەنگە جوانەکانیش بەخۆیانەوە ناشرین بکەن، ئاخر لاهور لە لەندەن بووە ئەو نەخۆشانە هەموویان ماوەیەک لە ئەوروپا ژیانیان کردوە ،ڕۆژێک لەڕۆژان بەرپرسێک تەنانەت دکتۆرێکیش نەهاتوە ستایش بکرێت کە یارمەتی خەڵکی دابێت، پاشان تۆ چییت یارمەتی خەڵک بدەیت ؟  ئەوە دکتۆرە دەبێت سوپاس بکرێت، ئەوە خەستەخانەیە دەبێت دەستخۆشی لە کارمەندەکانی بکەیت، باشە لەمەشدا درۆکەی دەرکەوت، کە ئەو لاهور بۆ خۆی نەخۆش بووە، هەر لەو کاتەدا لە کوێ فریای ئەوە کەوتووە، یارمەتی ئەم هونەرمەندە بدات، لێرەشدا درۆکەی بەتاڵ بووەوە، قوبادی ئامۆزاشی بەپارەی فیتەری هەر لەهەولێر مەکتەبێکی بۆیاخ کرد، ڕاستی تەنها بەفڵچەیەکەوە وێنەی گرت ، 
ئەم خۆ نواندنە واز لێبێنن ، ئێوە تازە ڕۆشتن خێڵی بارزانی و تاڵەبانی ئەگەر وەکو  قەزافی داریان لە پاشەڵتان نا . بۆ کوێ دەچن ؟
بەهیوام کۆرۆنا تاک بە تاکتان لەناو بەرێت
 نەفرەت لەیەک بەیەکتان ...
 چ شەرمەزاریەکە ڕۆژانە ئەم کەسە پیسانە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتێکان وەک خۆیان چڵکن دەکەن!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە