دیموکراسیەتی بەریتانیا وەک نمونەیەک بۆکورد لە ئێراندا

Thursday, 20/08/2020, 13:49

3428 بینراوە


بەریتانیا وەک دەوڵەتی یەکگرتوی شاهانشا لەچوار هەرێمی جیاواز پێک دێک ،
ئەوانیش بریتین لە ئینگلاند و سکۆتلەند و وێڵز و هەروەها باکوری ئایرلەندیش .
لەساڵی ۱۸٠۱ پەیمانی یەکگرتن لەنێوان پاشایەتی سکۆتلەند و پاشایەتی ئینگلاندا (کە ووێڵزیشی لەخۆ دەگرت)
یەککیان گرت و پاشایەتی یەکگرتویبەریتانیایی گەورەیان پێکهێنا.
دوای سەربەخۆبونی ئایرلەندیەکان ناوی بەریتانیای گەورەی یەکگرتو و باکوری ئایرلەندیان هەڵبژارد لەساڵی ۱۹۲۲.
لەوکاتەوە بەریتانیا وەک ئیمپراتۆرێک هەیمەنەی خۆی زیاتر کردوە،
وە رووبەرووی چەندەها جەنگ و پێکداکێشان بوەتەوە،
هەر لەجەنگی یەکەمی جیهانی و هەروەها جەنگی دووەمی جیهانیش بەشدا بوە.

لەلایەکی تر کورد لە رۆژهەڵاتی ناوین توشی تەنگ و چەلەمەی زۆر بوەتەوە هەروەها کوردستان وەک وڵات دابەشکراوەو هەمو مافە یاسایەکانی بۆدەستخستنی کیانێکی کوردی لێ زەوت کراوە.
کورد لە ئێراندا لەمێژوی دوورو نزیکدا توشی جینۆساید و لەناوبردن کراوەتەوەهەروەک لە سالی ۱۹٤۷ سەرۆک کۆماری کوردستان لەسێدارە درا هەروەها ،
لەگەڵ هاتنی خومەینی بۆ سەرحوکم فەرمانی جیهادی دژی کورد دەستپێکرد و چەندەها شاروگوندی کوردستانی بەتەواوی تەفروتونا کردو بەهەزارەها کەس شەهید کراو .
لەوکاتەوە فتوای لە سێدارەدان و کوشت و بری کورد بەردەوامە
بەتایبەت لەژێر یاسابەندی بەناوی هەوڵدان بۆ جیاکاری وڵات و لادان لە شەریعەتی خودا هەموساڵێک زیاتر لەهەزارەها کورد لەسێدارە دەدرێ هەزارەهای تر لە ناوچەکوردیەکان بەگولەی نیزامتیرۆر دەکرێن .
دەتوانن سەیری ئامارەکانی دەزگای هەنگاوبکەن کە لەچەند ساڵەدا دەستی خستوە.

لەلایەکی ترەوە بەریتانیا کە لەنەتەوەی جیاواز پێک دێت و مافی گشت نەتەوەکان تارادەیەکی زۆر وەک یەکە.
لەئێستادا هەریەک لەهەرێمەکان خاوەنی حکومەتی خۆجێی خۆیانن و هەروەها پەرلەمانیش .
ئەو ئازادیەی کە هەیە لەبەریتانیا تارادەیەکی زۆر بوەتە هۆکار کە گشت نەتەوەکان بەئارەزوو مەندانە مانەوە لەگەل بەریتانیا هەلببژێرن هەروەک لە راپرسیەکەی سکۆتلەند بۆ سەربەخۆی بینیمان کە دەنگی زۆرینە بۆ مانەوە بو لەگەل بەریتانیا .
گشت ئەم یەکسانیە لەژێر سیستەمی دیموکراسی بەرهەم هاتوە.
دیموکراسی ،وەک داینەمۆی بەرێوەبردنی وڵات کاری پێ دەکرێت .
دوبارە گەر سەیری ئێران و رەوشی کورد بکەین کەتیایدا شەریعەتی ئیسلام کاری پێدەکرێت ئاماژەکردن بۆ دیموکراسی یان هەر سیستەمێکی تر وەک بەدیل بۆ ئیسلام شەریعەتەکەی ئەوا تاوانباردەکرێی لەدژی ئیسلام شەریعەتەکەی وەستایتەوەو وەک کەسێکی بنەماڵە ئیسلام بەهەلگەراوە سەیردەکرێی و هەڵگەراوەش حوکمی ئیعدامە.
بەم شیکارە کورتە دەگەینە ئەو ئەنجامە کە بەریتانیا و ئێران دوو دوو سیستەمی دژبەرابەری یەکن .
کورد وەک نەتەوە نەک تەنها کێشەی نەتەوەی هەیە بەلکو کێشەی سیستەمی بەرێوەبردنیشی هەیە .
کارەساتی گەورە ئەوەیە کە بەناوی خوداوە هەزارەهاکەس رۆژانە دەخرێتە زیندان و ئعدام دەکرێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە