ڕیفراندۆم و ئەگەرێکی چاوەڕوانکراو (بەشی دووەم)

Tuesday, 01/09/2020, 19:56

2962 بینراوە


یەکەم: دورایی نەتەوەیی، ڕیفراندۆم کاتێک دەکرێت وەڵامی پێداویستیە مێژوویەکانی گەل، یان نەتەوەیەک لەچارەسەرکردنی کێشەکانی بداتەوە. بەڵام ئەم ڕیفراندۆمە نەک چارەسەر، کێشەکانی نەتەوەیی و بون و ناسنامەی کوردی خستە ژێر پرسیاری گەورەو ھێرشی داگیرکەرانەوە. . لەبری ئەوەی دەسکەوت بۆگەلی کورد بەدەستبێنێت، یان ئەوەی بەدەستھاتوە بکاتە یاسا و جێگیری بکات. بوە ھۆکاری لەدەستدانی زۆرێک لەدەسکەوتەکانیش.
لەسەر ئاستی نەتەوەیی، بوە ھۆکاری ھەرچی زیاتری پارچەکردن و گەورە کردنی درزە کۆمەڵایەتیەکان. کۆمەڵگەی دابەشی سەر سێ بەرەکردو بەرەی ڕیفراندۆمچیەکانیشی دابەشی سەر پێکھاتەی جۆراوجۆری زەمەنی کردەوە.
بەشێکی کۆمەڵگە کەزۆرینەبوون و ھێڵی تێکۆشانی ئازادی لەباشوریش بەشێک بوو لەوە، پرۆسەکەی بایکۆت کردو پێی وانەبوو پێویستیەکە. بەڵکو ناپێویستی دەزانی و ئەڵتەرناتیڤی تری پێشکەش دەکرد. کە لەچوارچێوەی کاراکردن و جێبەجێکردن و چارەسەرکردنی کەموکوڕیەکانی دەستوری فیدراڵی ئیراق و پێکەوەژیاندابوو.
بەشێکی تری بەشداری دەکرد، بەڵام بەنەخێربوو، کەنەوەی نوێ و بەشێک لەڕۆشنبیران نوێنەرایەتیان دەکرد. دیارە ئەم ڕەوتەش دەیویست خۆی بناسێنێت و لەناو ناکۆکیەکانی بەڕێوەبەرانی دەسەڵاتدا بونێک بەخۆی بدات.
بەشێکی تر، خاوەن پڕۆژەی ڕیفراندۆم بوون و لەڕێگەی دەسەڵات و سەپاندنەوە، پرۆسەکەیان دەسەپاندو لەکۆتا ھەوڵیشدا، ڕیفراندۆمەکەیان کردو بوە بەڵایەکی گەورە، کە ھێزە شاراوەکەی پیلانگێڕی کەدەوڵەتی تورک و ھاوکارەکانی بوون کەوتنە ھێرش و پەلاماردانی. ڕەوتی ڕیفراندۆم، دووبەشبوون بەڵام لەناوەرۆکدا یەک ئامانج بوون. پەدەکە و بەتایبەت سەرۆکی ھەرێم کەبارزانی باوک بوو، بەپێداگریەکی لە ڕادەبەدەرەوە پێداگری دەکرد، کەقسە بەناوبانگەکەی ھەتا ئێستاش لەگوێکاندا دەزرنگێتەوە کەدەیوت دەیکەم و پەنجەی بچوک دەکردەوەو دەیوت" ئەوەندەش حساب بۆکەس ناکەم، ئەگەر سەرکەوتووبووین، ئەوا چاکتڕو ئەگەریش سەرکەوتوو نەبووین ئەوە بڵێن ئەم کابرا شێت بوەو دادگاییم بکەن". ئەوپێداگریە پێویستی بەبەدواداچوون و شیکردنەوەھەیە. بەشێکی تریان ئەوانە بوون کەبەھۆی کاتی پرۆسەیەکی وانیە ناڕازی بوون کە ئەوانیش یەنەکە و گۆڕان بوون. بەڵام لەدژی دەرنەکەوتن و ئەوەبوو لەکۆتا کاتدا بزوتنەوەی گۆڕانێش بڕیاری ئەرێ کردنی پرۆسەکەی داو لەدەمی ڕێکخەرەکەیەوە بەتوڕەییەکەوە بەرامبەر گەل ووتی دەنگمداو تەواو!.
پرسی ڕیفراندۆم، پێویستە ھەڵوێستەی لەسەربکرێت و شیبکرێتەوە. چونکە تەنیا پرۆسەیەک نەبوو پشت سەری بنێیت و ڕاگوزەر بەلایدا تێپەڕیت. ئاکامەکانی دوای ڕیفراندۆم شتی زۆرخراپی بەدوای خۆیداھێناو کارەساتی بۆگەلی کورد بەدوای خۆیدا ھێناو بەردەوامیش دەیھێنێت. بۆیە پرسێکە پەیوەندیداڕ بە چارەنوس و چارەسەری کێشەی کوردەوەیە لەئێراق و ناوچەکەو ناوماڵی کورددا.
ئەوەی پەیوەندی بەناوماڵی کوردەوە ھەیە، دەسەڵاتێکی خۆسەپێن، بەبێ ئەوەی حساب بۆ حیزب و پێکھاتەو گەل و ئەودەسکەوتانەی بەدەستھاتوە بکات. بڕیاری یەکلایەنەو ژێربەژێر دەدات و تەواوی ماف و ئازادیەکانی گفتوگۆو بەشداری لەبڕیاردان لەھەموان وەردەگرێتەوە. لەکاتێکدا لەڕووی زەمەنی و ئامادەگی و پێویستی مێژووییەوە پرۆسەیەکی لەوشێوەیە ھیچ پێویستیەکی تێکۆشانی گەلی کوردی وەڵام نەدەدایەوە. پێداگری کردن لەسەری لەلایەن سەرۆکی ھەرێمەوە پێویستە بەدواداچوونی بۆبکرێت، وەک خۆشی گووتی!. سەرەڕای ئەوەی کە ناوچەیەکی گرنگی جوگرافی کەلەدەستوری ئێراقدا بڕگەو یاسای گرنگی بۆ ئاسایی کردنەوەو دەنگدان و بڕیاردان لەچارەنوسی گرنگترین جوگرافیای ئابوری و فڕە پێکھاتەیی بۆدانرابوو چارەسەری پرسگریەکی مێژووی گەورەی نێوان ناوەندو ھەرێمی پێدەکرا، کەوتبوە ژێرھەژمونی دەسەڵاتە کوردیەکەوە. بەڵام بەھۆی خراپ بەکارھێنانی دەسەڵات و دزی و گەندەڵی و پێشێل کردنی مافی نەتەوەو پێکھاتەکانی ترەوە، نەیتوانی بەردێک بخاتەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان و ڕێزدار بێت بەرامبەر ھەبونە جیاوازەکانی وەک عەرەب و تورکان و کلدۆئاشوری و مەسیحی و کاکەییەکان و سیستەمێکی پێکەوەژیان و ئازاد بنیات بنێت، کەلەڕێگەی چارەسەری کێشەکانەوە ھاوکارو بڕیارداربن.
دەستگرتن بەسەر بیرەنەوتەکان و بازرگانی نەوت و گەندەڵی و دزی ئەوڕۆژگارەو دەست تێکەڵکردن لەگەڵ داعش و تورکیا، بۆ بازرگانی نایاسایی بەنەوت و فرۆشتنی خاکی کوردستان بەدەوڵەتی تورک و بەناوی ئابوری سەربەخۆوە پشتگوێ خستنی ئێراق و وەستانەوە لەدژی دەستوری فیدراڵی ئێراق و خۆگرێدان بەتورکیاو ھاوکاری کردنی تورکیا ئەو سیاسەتە ژێربەژێرەی ڕیفراندۆمە کەگرنگە بخوێنرێتەوەو ھەڵوەستەی گرنگی لەسەر بکرێت.
ئاکامێکی تری ھەرەترسناکی ئەو ڕیفراندۆمە دەسگیرۆیی سوپای تورک و بەجێکردنیەتی لەقوڵایی خاکی کوردستان و ھێرشە یەک لەدوای یەکەکانیەتی بۆ سەر شارو شاخ و گوندو ناچەکانی کوردستان. ھێرشەکانی چنگ و چەپۆک، کەدواھێرشی قورسی دەوڵەتی تورک بوو بۆسەر پەکەکەو ھێزی پاراستنی گەل بارەکەی ھەرچی زیاترقورس و خراپتردەکردو چارەنوسی گەلی کوردی بەرەو ئاکامێکی خراپ دەبردو دەستی دوژمنی داگیرکەری زیاتر کراوە دەکرد. بەرگری و بەرخۆدانی گەریلا لەحەفتانین و پشتگیریەکانی گەل لەباشورو کوردستان و گۆڕەپانەکانی جیھاندا ھاوکێشەکەی ھەڵگەڕاندەوەو پرسی کوردی گرێدراوی چارەسەری و کاریگەری چارەسەریەکان کردەوە. بۆیە ڕیفراندۆم لە یەکلاکردنەوەی سەرکردایەتی کردنی ھێڵی کلاسیکی کوردایەتی و ھێڵی نۆکەرایەتی و گرێدراویدا، پێگەی پەدەکەی یەکلاترکردەوە بۆلێدان ڵەھێڵی تێکۆشانی ئازادی کوردو نانەچاڵی خەونەکانی سەربەخۆیی و ئازادی کوردانەوە.
لەسەر ئاستی باشوری کوردستان بوە ھۆکاری پارچەبوونی زیاترو لێدان لە یەکپارچەیی بڕیاری سیاسی و حکومەتی ھەرێم و پەڕلەمانی کوردستان و سەپاندنی یەک حیزبی، یەک دەنگی، یەک ڕەنگی و یەک بڕیاری کەئەویش پەدەکەو سیاسەتە گرێدراوو ھەڵەکانیەتی. لەسەر ئاستی نەتەوەییش بوە ھۆکاری لێدان لەیەکیەتی نەتەوەیی و دەستکراوەیی بۆ داگیرکەرانی کوردستان بۆ سەپاندنی ئەجنداو شەڕەکانی خۆیان بەسەر ھێزو لایەنەکان و دژایەتی دەسکەوتە بەدیھاتوەکانی گەل لە باکور، ڕۆژئاواو باشوری کوردستان.
ئەوھێزە چەکدارەی کەھەبوو لەناوەرۆکی داماڵراو کرایە ھێزێکی بەکارھاتوو بۆلێدانی گەل وھێزەکانی پاراستنی گەل و پارچەکانی تر. ئەوھێزە بوە ھێزی پەلاماردەری حیزب بۆ سەپاندنی لێدان لە ناڕەزایەتیەکانی گەل ویەکیەتی نەتەوەیی و نیشتیمانی. لەکاتێکدا کێشەی کورد پارچەو دابڕاو نیە لەیەک و لەھەر بستێک، پارچەیە دەسکەوت و سەرکەوتن، یان شکان وھێرش و لەناوبردن ھەبێت، کاریگەری لەھەموان دەکات. بۆیە پێویستبوو ئەم بەشەی باشوری کوردستان ببوایەتە پێگەیەکی باش بۆ ھاوکاری و کاری پێکەوەیی و نەتەوەیی و دیموکراتیک بۆ گەلی کوردو گەلانی ناوچەکە. کەسیستەمی پێکەوەژیان و خۆبەڕێوەبەری پێشکەش کردوەو دەبێتە چارەسەری پرسی گەلان لە کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکدا.
ئەم ھێڵە کلاسیکە کێشەیە بۆ ئاشتی ناوخۆۆی ئیراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی کەلەدەستوردا بەلانی کەمی دان پێدانان گەیشتوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە