سه‌ردانی كازمی بۆ سلێمانی

Saturday, 09.12.2020, 20:53

664 بینراوە


▪️ ئه‌گه‌ر هاتنی كازمی بۆ سلێمانی بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نانی نیوه‌ڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عیراق بخوات ئه‌وه‌ پێویستی نه‌ده‌كرد خۆی ماندوو بكات و ئه‌و هه‌موو رێگه‌یه‌ بكوتێت

▪️ مه‌زاری شكۆی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ده‌باشانەو باره‌گای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌مێرگه‌پان نیه‌

--------------------------------
بێگومان جێگه‌ی ده‌ستخۆشیه‌ كه‌ به‌رێز كازمی قۆڵی لێ هه‌ڵماڵیووه‌ و به‌رنامه‌ی چاكسازی و گۆڕانكاری بۆ عیراقێكی نوێ داده‌رێژێت به‌ڵام پێویسته‌ به‌ر له‌هه‌موو شتێك چاوێك به‌تیمی پڕۆتۆكۆڵه‌كه‌یدا بخشێنێته‌وه‌..
ئه‌گه‌ر هاتنی كازمی بۆ سلێمانی بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ نانی نیوه‌ڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عیراق بخوات ئه‌وه‌ پێویستی نه‌ده‌كرد خۆی ماندوو بكات و ئه‌و هه‌موو رێگه‌یه‌ بكوتێت ، ده‌یتوانی له‌به‌غدا ئه‌و برنج و فاسولیایه‌ی له‌گه‌ڵدا بخواردایه‌..!! تیمی پڕۆتۆكۆڵی جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌بوو ئاگاداریان بكردایه‌ كه‌ مه‌زاری شكۆی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ده‌باشانه‌…!! و باره‌گای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ مێرگه‌پان نیه‌ …!!
هیوادارم هیچ ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی خۆی تووشی رەخنەی جه‌ماوه‌ر نه‌كات به‌ به‌شداری كردنی له‌خوانه‌كه‌ی سبه‌ینێدا ئه‌گه‌ر هاتوو به‌رنامه‌ی سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ سلێمانی گۆڕانكاری تێدا نه‌كرێت ...




(دەنگدراوە: 0)