سەرکردەی ئازا یان ترسنۆک لە کرداریاندا دیارە

Sunday, 27/09/2020, 19:55

3468 بینراوە


ئەم دوو پیاوەی وێنەم داناون لە سال2017 کە ریفراندۆمیان کرد یەکێک لەوانە مەسعود بارزانیە، پێویست ناکات پێناسەی بکەم کە لە 25 /9/2017 بە گوێرەی ئەو ئەنجامەی بڵاو کرایەوە گوایا لە 93% خەڵکی کوردستان دەنگی بۆ سەر بەخۆی داوە، من لێرە نامەوێت بڵێم کاتی گونجاو بوو، یان نا تەنها دەمەوێت ئاماژە بە هەڵوێستی ئەم پیاوە بدەم لە جیاتی بەرگری لەم ئەنجامە بکەن و خۆی بۆ ئامادە بکات، کەچی هەموو شتەکان پێچەوانە بوون.
مرۆڤی ئازا هەر هەنگاوێک دەهاوژیت دەبی خۆی تەحمولی دەرئەنجامە کانی بکات بەڵام مرۆڤی ترسنۆک و بێ پرەنسیپ بە پێچەوانە بەردەوام هەر هەڵەیەک دەکات خۆی رادەکات لە بەر پرسیارەتییەکە و خەڵکی تر تۆمەتبار دەکات و نەک خۆی، مەسعودهەر ئەمەی نەکرد بەڵکو لە رابردووە و کێشەی کوردیان کردووتە قوربانی خۆی و بنەماڵەکەی.
لە دوای ریفراندۆم بینیتان کوردستانیان هەراج کرد و لە جیاتی بەرگری لە خاکی هەرێم بکا و باشوور بکات، یان بە پێی ریفراندۆمەکە سەربەخۆی رابگەینێت زۆر بە سەر شۆری دەرکەوت پەشیمانی خۆیان راگەیاند و بەبێ هیچ بەرگریەک نیوەی زیاتر خاکی کوردستانیان لە دەست دا، هەڵوێستەکانیان جێی شەرمەزاری و سەرشۆریە ‌کە هەموو رۆژ دەڵێن ریفراندۆم بۆ سەر بەخۆی نەبوو، ئەمەش بە گەورەترین گاڵتەکردن لە مێژوو دادەنرێت کە چۆن یارییان بە هەستی خەڵکی و مێژوو خوێنی گەلێک ‌کرد، هەموو رۆژ لە‌راگەیاندن شانازی بە بوونی خۆیان بەهاووڵاتی عێراقی رادەگەیەنن، نازانم هەرچی لەسەر ئەو پیاوە دەنوسرێت بێ سوودە، چونکە هەموو شتێکی کە پێ دەڵێن بەهای و رەوشتی مرۆڤایەتی و رەوشتی کۆمەڵایەتی ئەم مەسعود و بنەماڵەکەی لە دەستیان داوە.

کارلس بۆتشمۆند سەرۆکی هەرێمی کتالۆنیا ئیسپانیا کە لە 1/10/2017 ، ریفراندۆمی کرد لە دوای ریفراندۆم ئیسپانیا فەرمانی دەستگیر کردنی بۆ دەرکرد رایکرد لەو ووڵاتە، کەچی ئەم هەنگاوانە نەبوونە هۆی ساردبوونەوەی ئەم بەڕێزە بەڵکوو زیاتر سوور بوو لەسەر داوکاریەکانی و فەرمانی گرتنی لە چەندین ووڵاتی ئەورۆپی بۆ دەرچوو‌ە ، کە لە دوا جار لە مانگی یەکی ئەم ساڵ لە رێی یاساوە توانی لە هەڵبژاردنی یەکێتی ئەوروپا ببێتە ئەندامی ئەو پەرلەمانە لەناو پەرلەمانی ئەوروپاش بەرگری لە کێشەو سەربەخۆی وڵاتەکەی دەکات، هیچ شانازیش بە ئیسپانیاوە ناکات کە لەم تۆیتەی دامان بەزاندووە هی چەند کاتژمێرێک لەمەو بەرە بەرگری لە سەربەخۆی کتالۆنیا دەکات لە ناو پەرلەمانی ئەوروپا.
بەراستی هەرکەسێک پیاو بێت، دەبیت بیروباوەڕی هەبێت کاریشی بۆ بکات بە کردار، نەک کەسێک بیت هەر رۆژەی جاشی ووڵاتێک و لایەنێک بێت لە جیاتی خۆی قوربانی بۆ گەلەکەی بدات. کەچی بە پێچەوانە مەسعود و بنەماڵەکەی گەل و خاکی کوردستان دەکاتە قوربانی خۆی‌ و بنەماڵەکەی.
لە کۆتایی ئەم کورتە نووسینەدا ئەگەر مەسعود راستە درۆ دەکات و ریفراندۆمی بۆ سەربەخۆی کردووە نەچێت کوڕی خەڵک بنێتە سەر جادە سەما و دانسیان پێ بکات، واز لەو موزایەدەکردن بهێنێنن لەسەر خەڵک، با خۆی وەکو پیاو بەیاننامەیەک دەربکات لە یادی سێ ساڵەوە لایەنی کەم بڵێ ریفراندۆمم بۆ سەر‌بەخۆی کرد، بەڵام دەزانم ئەو غیرەتەی نییە لێی ناوەشێتەوە، یان لە رێگای کوتلەی پەرلەمانی لە بەغدا پرۆژە یاسایەک پێشکەش بکات شتێکی یاسایە بۆ داننان بە ریفراندۆم هی دەهاوێشتەشی نیە شتێکی یاسایە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە