کوردستانی سوور و چارەنووسی کوردەکانی ئەرمەنستان

Saturday, 03/10/2020, 15:11

5254 بینراوە


ئایشێ حوڕ،رۆژنامەنیگاری تورک کە لە بارەی پێشینەی کوردەکان لێکۆلێنەوە دەکا دەڵێ،بۆ شەڕی نێوان ئەرمەنستان وباکو دەڵێ: بە پێی بەڵگەکانی هیندێک سەرچاوە،پێشینەی حوزووری ئەوانە لە ناوچەی قەوقاز دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی٩و١٠ی زایینی.هیندێک سەرچاوە دیکەش پێشینەی دانیشتوانی کوردەکان لە قەوقاز دەگەرێتەوە بۆ سەدەی ١٦ ی زایینی وئاماژە بە شآعەبباسی سەفەوی دەکا بە مەبەستیی دروستکردنی ناوچەی نێوان ئێران وعوسمانی کە هیندێک عەشیرەی کورد لە خوراسان وموسڵ کە بەوناچەیە کۆچ دراون.
بە پێی قسەکانی ئایشێ حوڕ،لە سەدەی ١٧و١٨ دا ئەو ناوچەیە لە ژێر فەرمانی خانەکانی قەرەباغ وئیروان ولە ژێڕ فەرمانی قەرەباغدا بون.بە لکاندنی ناوچەکە بە روسیەی تێزاری ولەناوبردنی خان نشینیی لە قەرەباغ،کوردەکانی ناوچەکە کەوتنە ژێر نفوزی روسەکان. لەو کاتەوە بەولا،بیرۆکەی پێدانی خودموختاری بە کوردەکان،جار ناجار دەکەوتە سەرزاران.بەڵام ئەو بیرۆکەیە لە سەردەمی سۆڤیەت بە کردەوە راگەیەندرا.
کوردستانی سوور دیاریی /لنین / بوو بە کوردەکان،دوای شۆڕشی ئۆکتۆبڕلە ٧ی ژووئیە ساڵی١٩٢٣، بە دەستوری لنین،لە ژێرچاوەدێریی یەک / ئویەزی/ بەمانەی یەکێنەیەک خوارووتر لە ناوچەی خودموختار،بە ناوی کوردستانی سوورسەر بە ناوەندیی شاری لاچین ،بە رێبەرایەتی / گووجی قاجی ئۆف / بونیاد نرا کە بریتی بون لە شاری لاچین،گەلبەجار،زەنگیلان،قوبادلوو،شوشآ کە لە شآرە گەورەکانی ئەو ناوچەیە بە ئەژمار دەهاتن.
کۆماری سوسیالیستیی ئازەربایجان،هەرچەندپێشوازیی لە دروستبونی ناوچەی خودموختاری کوردستانی سوور نەکرد،بەڵام لە سەر ئەو بڕیارەش مەسکەو بێ دەنگیی راگەیاند.کۆماری سوسیالیستیی ئەرمەنستانیش بە پێی پەیماننامەی ساڵی ١٩٢١ی مەسکەو مەجبور بە رادەستکردنی ناوچەکە بە ئازەربایجان بووولەو بڕیارەش رازی بوو.
یەکێک لە وبابەتانەی کە جێگای پرسیارە لە بارەی کوردستانی سوور،جێگیرکردنی شآری قوبادلوو بۆ ناوچەی خودموختاربوو،دەیوید بابایان لێکۆلەریی ئەرمەنی لە سەر ئەو باوەڕەیە کە ناوچەی خودموختارکە هەڵكەوتووە لە ناو سنوورەکانی کۆماری سوسیالیستیی ئازەربایجان،شآری قوبادلوو کە هیچ کوردێکی تێدا جێگیرنییە،بەڵكوم نەودووهەشت ونۆ پۆینت دانیشطوانی ئازەریی وئەوانیدیکەش ئەرمەنین،بۆیە بەو هۆیە بووە کە رێژەی دانیشتوانی کوردستانی سوور کە رادەیان ٥١٢٠٠ کەس دەبێ.لەسەتاسەت بگۆردرێ بە سەتا حەفتاوسێ!
لە بەر ئەو هۆیە کە باقرئۆف رازی نەبووە،هێدی هێدی کوردستانی سوور گرینگیی خۆی لە دەستدا! / لە کاتی خۆشیدا باقرئۆفی دژە کورد بوو کە کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردی تێکقرماند وخەونی کوردستانی مەزنی ولە چال ناوحیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی بۆ دروستکردین وگووتی لە چوار چێوەی ئێڕاندا بڕۆن وەدووی تراویلکەی خودموختاری بکەون،لە سەر ئەو بابەتە من لە کوردستانپۆستدا چەند وتارم نووسیوە / لە ٨ی ئاوریلی ساڵی ١٩٢٩ وێڕای ئالوگۆڕی خۆبەڕێوە بەریی سیاسی وئیداری ئازەربایجان،کوردستانی سوور تێك رووخاولکێندرا بە قەرەباغ!
لە ٢٥ی مانگی مای ساڵی ١٩٣٠ جارێکی بۆ جارێکی دیکە کوردستانی سوور راگەیاندرا وزەنگیلان وجوبڕالی لکێندران بە کوردستانی سوور.بەڵام لە ٢٣ژوئیەی ساڵی ١٩٣٠ جارێکی دیکە شێوەی دابەشبون لە سۆڤیەت ئاڵوگۆڕی بەسەرهات وتەواوی ناوچە
خودموختارەکان لە ناوچون بەوشێوەیە مێژووی شەش ساڵەی کوردستانی سوور بەرەو کۆتایی ڕۆیی وئەو دیارییەی کە لنین دابووی بە کوردەکان لە لایان جۆزف ئیستالین لێی سەندرایەوە! / لەعنەت لە گۆڕی / .

حەول بۆ زیندووکردنەوەی کوردستانی سوور دوای تێکڕمانی سۆڤیەت:

جارێکی دیکە شەڕ لە نێوان ئەرمەنستان وئازەربایجان لە سەر ناوچەی قەرەباغ دەستی پێکردوە.لەو شەڕەدا کە ئازەربایجان کۆنتڕۆڵی خۆی لەو ناوچەیە لە دەستداوە،کوردەکان بونە قوربانیی شەڕی دوودەوڵەت،لە ناو جەرگەی ئەو شەڕەدا ئەو دوو دەوڵەتە بە جوێ قەولیان داوە بە کوردەکان کە بیانگەڕێننەوە شوێنی خۆیان کە کاتی خۆی لێی دوور خسترابونەوە.هەروەها قەولیان پێدان کە هەمیسان وڵاتەکەیان بە رەسمی بناسنەوە ودووبارە کوردستانی سوور دابمەزرێنەوە.
لەو ناوەدا لە ساڵەکانی١٩٩١و١٩٩٢ تاقمێک لە چالاکانی کورد بە گووتەی: وەکیل مستەفائۆف،لە شەڕی نێوان ئەرمەنستان وباکۆ،کوردەموسڵمانەکان بۆ لای ئازەربایجان وکوردانی ئیزەدیش بۆ لایەنی ئەرمەنستان ڕاپێچ کران،کە ئەوەش بوو بەهۆی ئەوەی کوردەکان لە دووبەرە بەرانبەر بە یەکتر رابوەستن وشەڕێکی براکوژیی دیکە لە مێژووی کورددا رووبدا!
دوای شکستی ئازەربایجان لە شەڕی قەرەباغ،کوردانی ئیزەدی کە لەبەرەی شەڕی ئەرمەنستان دژی ئازەربایجان شەڕیان کردبوو،لە شاری لاچین پێتەختیی کوردستانی سوور،بە هەڵكردنی ئاڵای کوردستان وگووتنەوەی سروودی / ئەی رەقیب /دەستیان کرد بە گێڕانی شآیی ولۆغان.
بەڵام ئەرمەنییە تووندئاژۆکان ودەمارگرژەکان بە هەڵکردنی چرای سەوزلە لایان دەوڵەتی ئەرمەنستان، بە لابردنی ئاڵای بوونە بەربەست لە دووبارە بونەوەی حوکومەتی کوردەکان لە ناوچەی ناگۆڕنۆ قەرەباغ!لە حالێکدا کە کوردەکانی عێڕاق وسووریە پشتگیریی جیهانیان دەگەڵە لە شەڕ دەگەڵ داعش وگرووپە تووندئاژۆکانی ئیسلامی، هەروەها لە تورکیەش بە هەبونی رێکخراوەی نیزامی وسیاسی لە حاڵی شەڕدان دەگەڵ دەسەڵاتی ناوەندیی، کوردەکان لە ناوچەی قەرەباغدا خاوەنی هیچ رێکخراوەیەک نین ،بەڵام گرفتاری شەڕێکن کە ئەگەر ئاورەکەی فراوانتروگەشتر بێ،جگە لە ئاوارەیی وکوشتاری زیاتر،هیچ بەرهەمێکی دیکەیان بە دەست ناکەوێ.

وەرگێرانەوە بۆ هەنگوین زمانی کوردی: جەعفەرکەریمی.
سندوقی کوردستانپۆست.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە