ڕۆژی نەفرەت

Saturday, 03/10/2020, 16:38

4317 بینراوە


کەم ڕۆژ هەیە لە کالیندەری باشووردا وەیشوم و نەگبەتی و نەهامەتیەکی بۆ گەلی کورد لەلایەن سەرکردە خۆسەپێنەکانیەوە، بۆ تۆمار نەکرابێ،،،، ئەوەندەی کارەسات و ماڵوێرانی و جەرگ سووتانی ڕۆڵەکانی ئەم گەلە بەدەستی ئەنقەست و پیلانی داگیراکەرانی نیشتمان لەڕێگای ئەم بەناو فشە کوردایەتیەی سەرکردە خاینەکان و کلگ گرێدراوی دەزگا هەواڵگریە هەرێمی و ووڵاتە سەردەستەکان، بۆیان دروست کردووین تا بینە قاقامان دۆڕاندن و هەڵهاتن و ئاشبەتاڵ دەست مایەی ئەو شۆڕش و هەرایانەیە لەژێر ناوی کوردایەتی ، بۆمانیان بەجێهیشت کەنەك هەر خۆیان، بەڵکە نەوەکانیشیان لەسەر هەمان ڕێباز پەروەردە کراوون و تەواوکەری ئەجندای ئەوانن.
لەدوای شێخی مەحمودی مەزن ، هەر سەرکردەیەک لەباشوور هەڵتۆقیبێ بێشك لەخزمەت بێگانە کاری کردوە و تەنها بەرژەوەندی خۆی و بنەماڵەکەی پاراستوە،، برایم ئەحمەد(بلەی ئەحەی کۆپان دروو)،مەلا مستەفا،جەلال تاڵەبانی ،نەوشیروان مستەفا گەر تێبینی بکەی ڕۆژێك لەڕۆژان بەدەستی دوژمن و داگیرکەرانی کوردستان خوێن لە خۆیان و نە لەماڵ ومنداڵیان نەهاتوە؛ بە ئارازووی خۆیان گەرمیان و کوێستانیان کردوە و بۆ ساتێکیش سنوور ڕێگری لەهاتوو چۆیان نەکراوە. ڕۆژێك تووشی دوور خستنەوە و زیندانی کردن نەبوو نەتەوە. بە پێچەوانەوە هەر کاتێ وویستبێتیان فرۆکە و ماشێن لەخزمەتیاندا بوە.
ئەو فشە کوردایەتیە کەخۆی لەسەرو ٧٠ ساڵێکەوە هەژمار ئەکرێ،جگە لە گەوجاندن و بە مێگەلکردنی کۆمەڵگای کوردی باشوور و پارچەکانی تر، شەڕی ناووخۆی لێ دروست بوە و تا بۆیان کرابێ دژی یەكڕیزی و تەبایی و ئاشتەوایی هەنگاوی مەزنیان ناوە. ئەم سەرکردانە سەرچاوەی هەموو تاوانەکانن دژ بە گەلەکەمان، هەر لە کیمیایی باران کردن، جینوساید و کاولکردنی دێ وشارۆچکەکان، ڕێگری کردن لە خەڵکی سڤیل و کوشتنی دیل و ئەتکردنی جەستەی مردوو و داگیرکردنی ماڵ و موڵکی هاوڵاتی و دزینی سەروەت وسامانی سەر و ژێر زەوی کوردستان و بنیات نانی کۆمەڵگەیەکی ماددی و کۆیلە،،هیچ نەماوە دەرهەق بە میلەت نەیکەن بۆ ئەوەی زیاتر ڕیسوایان بکەن و گاڵتە بە چارەنووسی خۆیان و داهاتووی مناڵەکانیان بکەن،
ئەوەی ئەم فشە کوردایەتیە دژ بە گەلی کورد کردیان،دوژمنانی داگیرکەر بە هەزارەها ساڵی تریش نەیان ئەتوانی بیکەن. ئەمانە توانیان ڕایەڵەی بەهێزی کۆمەڵایەتی بهەژێنن و سەراپا کۆمەڵگا نابووت بکەن. لەجیاتی خۆشەویستی بۆ نیشتمان ، خەڵکیان فێری ئەوە کرد نیشتمان جێبێڵێ و ڕێگای نەهات بگرێتە بەر. مێژووی ئەمانە تەنها ئەوەمان نیشان ئەدا کە ڕۆژ دوای ڕۆژ کوردستان بچوك و بچوکتر ئەبێتەوە و ساڵ دوای ساڵ زیاتر کورد لەزێدی خۆی دەرئەکرێ و عەرەب و فارس و تورك، جێگایان ئەگرێتەوە.
ئەوڕۆ لەسەردەمی زانیاری فراوان و بێ سانسۆر باشتر ئەم ڕاستیانە لای هەموان هەستی پێ کراوە و ناکرێ چیدی هەنگاویان بەسەردا بنرێ و هەڵە و چەوتیەکان واز لێبهێنرێ. شتێك نەماوە بتوانێ ببێ بەچەتر بۆ درۆ و دزی و خیانەتەکانیان، هاوڵاتی ئێستا ئەبێ بەشی ئەوە بزانێ کە گەر هەڵوەستە نەکا لە ڕەوڕەوی ڕووداوەکان جێ ئەمێنێ و جگە لەزیان بەخۆی و داهاتووی نەوەکانی هیچی تر، ناچنێتەو. بۆیە پێوستە ڕۆژێك هەڵبژێرێ کە نەفرەت لە کوردە جاش و خاین و کلك گرێدراوەکانیان بکا و هەوڵبدا دادگاییان بکەن.
دەبا هەموان ڕۆژی 3/10 دەست نیشان بکەین وەك ڕۆژی نەفرەت لە کوردی خاین . با ڕۆژی مردنی تاڵەبانی بکەین بە ڕۆژی خۆ ڕێكخستنەوە و دەست نیشان کردنی هەموو ئەوانەی پێوستە دادگایی بکرێن ، نەوەکو وەك سەرکردە و کورد پەروەر و نیشتمانپەروەر بناسرێن. برایم ئەحمەد،جەلال تاڵەبانی،نەوشیروان مستەفا،مەلا مستەفا و مەسعود و نەوەکانیان پێوستە قەرزی ئەو ٧٠ ساڵە لەخیانەتکردن بدەنەوە و لە گرد و گۆرستانەکان بهێنرێنە دەرێ و لە کوردستان دەربکرێن.. با ئێمەش بەشی ئەوەندە جوامێریمان هەبێ لە ئێستاوە بەهەر شێوەیەك بێ پێیان بڵێین ئێوە سەرکردە نەبوون و خاین بوون،، شوێنی ئێوە کوردستان نیەو پێوستە لێرە نەمێنن و ئێسك و پروسکتان بنێرنەوە بۆ ئەو ووڵاتانەی کە خزمەتان کردوون.
گەر کارێكی وامان دەست پێکرد ئەوانە سەرەتای ئەو شۆڕش و گۆڕانکاریە مەزنەیە کە گەلەکەمان پێوستی پێیەتی. هەموو شۆڕشێك پێوستە لەخۆمانەوە دەست پێبکەین، هەموان بەرپرسیارین و ئەرکێکی مەزن لە پێشمانە،،با دوا نەکەوین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە