حەشدی بارزانی!

Thursday, 22/10/2020, 20:17

4984 بینراوە


مێژوورابوردوویە،نەک درۆدەلەسە.درۆدەلەسەی دیرۆک جارجارە زووئاشکرادەبێ،جاریش هەیە درنگ.زووئاشکرابونی مێژوویانژی درنگ ئاشکرابونی مێژووی پەیوەندیی راستەوخۆی بە کۆمەڵگای دوورناس وهوشیار هەیە.نەتەوەیەک چارەنووسیی خۆی بداتە قەزاوقەدەررێک وێنەی باشووری کوردستانی لێ بەسەردێ.لە باشووری وڵات رووبار ڕووبار خوێن ڕژاوە تا دڕندەیەکی وەک حیزبی بەعس وسەددام لە سەر کار لابرا.گرینگ دوای سەددامبوو،کە کورد چی لێ بەسەر هاتووە بە چەنگ بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی!
ئەو دووبنەماڵەیە هیچ باوەڕێکیان نە بەئاڵای کوردستان هەیە ونە بەسروودی ئەی رەقیب.بەڵام خاوەنی پەڕجوون!بۆ؟لەتەواوی دونیادا تاقە سیستم ویان دەسەڵاتێکم بۆ ناو بێنن کە بەوشێوەیە گیرفانی خەڵكی بڕێبێ وبەتاڵی کردبێ!وڵاتێک پڕ لە نەفت کەچی هاووڵاتی هەیە دەڵێ،چواریان سێ ساڵە دڵۆپێکم نەفت وەرنەگرتووە! باشە ،پەڕجوو چۆنە؟
هیچ نەتەوەیەکم پێ شک نایە کە دەسەڵاتەکەی لە ڕێگای ئاڵاوسروودی نەتەوەییی بەوشێوەیە تاسکلاوی سیاسیی لە سەر خەڵك دانابێ.کوردستان لافاو بیبانابێ نابێ ئاڵاوسروود لە جێگای خۆیان تەکان بخۆن ورەخنەیان لێ بگێرێ!ئەوەی ناوی خۆی ناوە پێشمەرگە،بۆتە پێشمەرگی بنەماڵە لە باشووری کوردستان.پێشمەرگە بە رۆژی رووناک چۆکی داداوە ولە بەر دەرگای مزگەوتەکان لە رۆژی هەینی دەستی پان کردۆتەوە وسواڵ دەکا!کەس نییە پێی بڵێ تۆ ئەگەر قەراربێ لە رێگای سواڵكردنەوەی بژیوی ژن ومنداڵت دابین بکەی،ئەو جلوبەرگە چییە پۆشێوتە؟بۆ دایانناکەنێ وخەریکی سواڵكردن بی خۆ چآکتر بەڕێدەچی.ئەدی پەڕجووچۆنە؟
دوای ئەوهەمووە نەهامەتیە کە رێفڕاندۆمی بارزانی بە سەر کوردی هێنا،رەنگە ئەگەربارزانی جاڕێکی دیکەش لە سەر رێڕەوی رێفڕآندۆم پێ بچەقێنێ هەمیسان خەڵكی ماندوووبرسیکراو سەرەی رێفڕآندۆمێکی ببەستن ودەنگی پێبدەن وبڵێن: جاری دیکە نەیگرت،ئەجار دەیگرێ ودەوڵەتیی کوردیمان بۆ دادەمەزرێنێ!
حەشدی بارزانی:

مەلامستەفای کوردکوژیەکێک لە وەسیەتەکانی کە بۆ پاشماوەکانی خۆی وەک پیاوەکانی بنەماڵەی بارزانی کردوویەتی ئەوەیەکە پێی گووتوون:دەبێ پارەوهێزتان هەبێ تا بتوانن سواری کۆمەڵگابن!دوای ئەوەیە نەفت وغازلە باشوری کوردستان دۆزرایەوە بنەماڵەی بارزانی وەک کەمتیارکەوتنە سەر جەستەی خوێناوی ئەو خاکە سووتاوەوپۆل پۆل کۆمپانیاودامودەزگای عەرز کۆڵێنیان لە دەرەوەی وڵات هێنایە سەرباشووری کوردستان.
لەوماوەیەدا کە بە زەبریی چەک وپارە دەسەڵاتی خۆیان سەپاندوەخەریکی دزیوڕاوڕووتن.ئەو چین وتوێژانەی کە لە دەوری بنەماڵەی بارزانی کۆبوونەوەبریتین لە:
چین توێژێک لەسەرناوی پێشمەرگە،چین وتوێژێک لەسەر ناوی مامۆستای زانکۆکان،چین وتوێژێک لە خەڵكی بێکارەومفتە خۆری مووچە بگیر،ئاسایشی دژە گەلی،سیخۆرەکانی سەر بە میتی تورک،تاقمێک نووسەرورووناکبیریی گزیروبێ مایە،مێدیایەک کە کانگای درۆودەلەسەیە،هەروەها کەسانێكی نفس نزم کە کاریان بۆتە پێداهەڵاگووتن بە نەخوێندەوارەکانی بنەماڵەی بارزانیو...هەروەها کەسانێکی شکەنجەگەری ئازادیخوازلەناو زیندانەکانی بەعس ئاسای ئەو بنەماڵەیە!
بیست ساڵ لە دەستپێکی هەزارەی سێ تێپەڕیوە،تەنیا لە سەدەی رابوروودا دەیان وڵات گەیشتوونە سەربەخۆیی ودەروازەی پێشکەوتن وهەنگاوەکانی ئازادی ودێمۆکڕآسیان بە وردیی تاقی کردۆتەوە.کەچی لەو سەردەمەداکورد بۆتە / دیلیی / بنەماڵەیەکی بێرەحم ومرۆڤکوژ بە ناوی بارزانی!دۆستی هەری نزیکی ئەو بنەماڵەیە دووژمنی سەرسەختیی کوردن!
لە حاڵی حازردا لەهیچ دەسەڵاتێک وهیچ بەرپرسێکی هەیی لە باشووڕی کوردستان بێزراوتروقێزەونتر من نابینم.پێگەی جەمارەریی ئەو چەتانە لە نزمترین ئاستی خۆیدایە،لە هەڵبژاردنێکی بێ گزەوفێڵدا دەردەکەوێ ئەوانە چەندیان خەڵک دەگەڵە.بە داخەوە دونیای بەرژەوەندخوازیی دەرەکەیش تەنیا بۆ قازانجی خۆی ئەو دەسەڵاتەی پاراستووە!دەنا چآک دەزانێ ئەوانە کێن.

هێرشی قزڵباشەکان بۆ ناوچەی موکریان:

لە سەردەمیی شیعەی سەفەویدابوو کە سارم بەگی موکری لە ناوچەی موکریان وبەتایبەت لە شاری مهاباد نیمچە خۆبەڕێبەریەکی دامەزراندبوو.دەسەڵاتداران شیعەی سەفەوی هەستیان بە مەترسی دەکرد ونەیاندەخواست لە ناوچەیەدا بەشێک لە کورد ببێتە خاوەنی دەسەڵاتی خۆی.لەوسەردەمدا قزڵباش هەبوون کە وێچوویەکی زۆر نزیکن لە حەشدی سەعبی وحەشدی ئێڕانی./بەسیج / .هێرشی قزڵباشەکان بۆ جاری یەکەم لە دەروازەی شآری مهاباد کە دەکەوێتە باشووری شآر لە لایان سوپای کورد تێک شکێنراوبە وتەی مێژوونووسانی سەردەم نزیکەی دەهەزار کەس قزڵباش کوژران،بەڵام بۆ جاری دووهەمی هێرشی قزڵباشەکانی سەرکەوتوسارم بەگ بەسواری ئەسپەکەی رایکردە قەڵاکەی خۆی وپاشآن گیانی خۆی لەدەستدا!
لەوسەردەمەشدا بەیارمەتیی ئێڕان لە عێڕاق تەنیا ناوەکەیە کراوەتە حەشدی شەعبی،دەنا هەر هەمان قزڵباشی سەردەمی سەفەویی شیعەن کە مەزنترین مەترسین بۆ داگیرکردنی تەواوی خاکی باشووری کوردستان.هەروەک چۆن بەهاسانی بە بێ تەقە کەرکوکیان داگیرکردوە وئەوانەی کە ناوی خۆیان نابوو پێشمەرگە لە سەفیی پێشەوەدارێگای ڕاکردنیان هەڵبژاردوهەڵاتن،دیتمان فشە فشی کەمال کەرکوکی وفەرماندەکانی دیکە لە باشووری کوردستان تەنا هەڕەشەکانیان وێنەی / بای سکیان / چوو!
جیاوازیی حەشدی بارزانی وقزڵباش وحەشدی شەعبی:

قزڵباشەکان کاتی خۆی کاری خۆیان کرد وکوردیان تێکشکاند.هەر لەوسەردەمەدا بۆ ئەوەی ئەتکی دیرۆکیمان پێ لە بیر نەبەنەوە لەمهاباد لەو شوێنەی کە کورد وقزڵباش کاتی خوی شەڕیان کردوە مزگەوتێکی رێکوپێک دروست بووە کە تایبەتە بە نوێژخوێنەکانی شێعە ئایین.یانی مەلای نوێژکەری سوننەئایین ناچن لەو مزگەوتەدا نوێژ بکەن.
بەڵام ئەو حەشدەی لە دەوروبەریی بنەماڵەی بارزانی کۆکراونەوەوناوی خۆیان ناوە پێشمەرگە وپارێزەریی وڵات،بە ئەرک وپێویست نەیانتوانەوە ئەرکی نەتەوەیی خۆیان ئەنجام بدەن.دەکرێ بگووترێ تەنیا پێنج لە سەتای ئەو هێزەی کە بارزانی باڵی لەسەر فش دەکاتەوە پێشمەرگەی راستەقینەن.ئەوانیدیکە وەک دێکۆڕ دەچن.نموونەی زیندووش رادەستکردنی شەنگال وکەرکوکە کە هیچکات مێژووی کورد لە بیریی ناکە.
ئەوهێزە لە سەر ژیانی هەژارانەی خەڵكی داگیرکراو وەک شێر دەچن،کەچی هەم سەرکردەکانیان وهەمیش ئەوهێزە لە دەرەوەی وڵات جگە لە نەهامەتیی هێچیان بە دیاریی بۆ کورد پێ نەبووە.چآولە کۆمەڵەکان ودێمۆکڕاتەکان رۆژهەڵاتی کوردستان بکە چؤن زەمینگیرکراون!؟ئەوانەش لە هەمان قوماشن،تەنیا کوڵوکەفەن بۆ خۆ بە زلزانی ولێکترازان لە ئاست یەکتر!
ئەوئیدۆلۆژایەی کە سەردەمی دەسەڵاتدارانی شیعەی سەفەوی لە ئێڕان هێرشی کردە سەر بەشێک لە رۆژهەڵاتی کوردستان،ئێمەی کورد بەدووژمنی بزانین یان بەدووژمنی نەزانین هیچ لە بابەتەکە کەم ناکاتەوە گرینگ ئەوە بوو کە کورد لەوسەردەمدا نەدەبوایە شکست بخوا،کە تووشی شکست هات!
هەرئێستێش حەشدی شەعبی لە عێڕاق هەڵگریی هەمان میراتە کە لەسەر رێبازیی قزڵباشەکان بۆ بە جێ ماوە.ئیمە خۆشمان بوێن یا خۆشمان نەوێن،هیچ لە بارودۆخەکە ناگۆڕێ،هەر ساتێک ئێران دەگەڵ ئامریکا بسازێن،یەکەم هیڕش،هیرشی حەشدی شەعبی دەبێ بۆ باشووری کوردستان.تۆ بڵێی چەکدارەکانی سەر بە بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی ئەو هێزە بن لە بەرانبەر بە حەشدی شەعبی بتوانن بەرخۆدانێکی کوردخوازانە بەڕێوەبەرن.بەداخەوە جوابکەی من / نا / یە.چون ئەو سیستمەی کە ٢٩ ساڵە کورد دەچەوسێنێتەوە وبۆتە هێزێکی قۆڵچماق وتفەنگ بەدەست، دەسەڵاتی خۆی سەپاندوە. بۆ رۆژیی تەنگانەوپێویست بەکاری پاراستنی دەسکەوتەکان کوردنایەوبەئەومەبەستە تەیارنەکراوە.

کۆتایی:
من کەسایەتیەکی وەک بارزانی لە تەنیشت دیکتاتۆڕەکانی وەک ئیستالین و شآی ئێڕان وهیتلێروسەددام وقەزافی و...کەسانی دیکە دانانیم ئەوانە خاوەنی هێزبون. بارزانی کەسایەتیەکی سووک ونزم وبچووکی هەیە،لە ناوخۆی وڵات قامکی هەڕەشەی لە ئازادیخوازی کورد داییم راست کراوەتەوە! بەڵام بۆ هەندەران لە ترسی داگیرکار هەردووک گونی لە ترسان جووتن.بەڵام کام یەک لەو کەسانەی کە وەک دیکتاتۆڕ ژیاون وێنەی بنەماكەی بارزانی دەژین؟ساڵان باسی شآی ئێڕان دەکرا،ئەوەندیی من بزانم شآی ئێڕان وبنەماڵەکەی وەک دەسەڵاتدارانی وبنەماڵەی بارزانی نەژیاون.!منداڵەکانی بارزانیەکان وبۆخۆشیان بە فرۆکەی تایبەت سەفەر دەکەن خاوەنی کۆشکوتەلارن لە هەندەران وناوخۆ وڵات.ئەوین وخۆشەویستیی لە لای پیاوەکانی بنەماڵەی بارزانی هیچ بەهایەکیان نییە.ئیزن بە کچیان نادەن دەگەڵ ئازادیخوازەکانی وەک سەردەشت عوسمانەکان ژیانی هاوبەشیی پێک بێنن.چون ئەوکەسانە لە توخموتۆوی نیگریسی بارزانی نین.
جەعفەرکەریمی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە