ئاشكرا بوونی دوو خیانەت لە زاری بارزانیەوە (بۆ مێژوو)

Wednesday, 28/10/2020, 17:46

8721 بینراوە


بارزانی لە کتێبی بۆ مێژودا ئیعترافی لەسەر دوو روداو کردووە کە پێموایە بێ لێکۆڵینەوە دەچێتە قاڵبی خیانەتەوە
خیانەتی یەكەم: ماوەیەكی زۆر بوو لایەنگرانی (پ د ك) لەئاستی بەرز نكوڵیان دەكرد كە (تیلرسۆنی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا) نامەی ناردبێت. لە كتیبەكەی مەسعود بارزانی (بۆ مێژوو) (ل 94) بارزانی ئیعتراف دەكا و کە نامەکەی بۆ هاتووە، بەڵام بە ئەنجومەنی ڕێفراندۆمی پیشان نەداوە ...
خیانەتی دووەم: بۆ یەكەم جار مەسعود بارزانی لە دوای 16 ئۆکتۆبەر ئیعتراف دەكات كە خۆی فەرمانی بە كشانەوەی هێزی پیشمەرگە کردووە بەرامبەر پێشڕەویەكانی حەشدی شەعبی لەدوای 16ی ئۆكتۆبەر و ڕیفراندۆم.

(ل115 فەرمانم دەركردبەپاشەكشە كردنی پیشمەرگە ..)
ئایا ئێستا سەرانی ریفراندۆم لە دوای خوێندنەوەی ئیعتراف نامەکەی بارزانی کە ناوی لێناوە (بۆ مێژوو) دەڵێن چی و چۆن جوابی خەڵکی دەدەنەوە ؟!
دەبێ ئێستا بپرسین کێ خیانەتکاری 16ی ئۆکتۆبەرە بارزانی ؟! بێگومان بارزانی ....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە