ڤاکسین یان ئەسپی تەروادە؟

Saturday, 12/12/2020, 0:37

9168 بینراوە


ئێمە وەک فێرکراوین ڤاکیسن یان کوتین بۆ ئەو مەبەستەیە، کە لە نەخۆشی و ڤایرۆس دەمانپارێزێت و زۆرێک لە ئێمە لە منداڵیدا بۆ ئەو مەبەستە کوتراوین.
لە سەرەتای ساڵانی هەشتاکان دەزگای هەواڵگری بەریتانی (MI6) و (CIA) هەڵسان بە تاقی کردنەوەی چەند ڤایرۆسێک لە ئەفریقا. ئەم ڤایرۆسانەیان لە ڕێگای ڤاکسینەوە دەکردە لەشی ئەفەریقاییەکان و  پێیان دەگوتن، کە ئەم ڤاکسینانە لە نەخۆشی مەلاریا و شەلەل و کۆمەڵێک نەخۆشی تر دەتپارێزێت، کە لە ئەفریقادا بە زۆری بەربڵاو بوو، بەڵام لە ڕاستیدا ئەوان لەگەڵ ڤاکسینەکەدا ڤایرۆسی HIV کە بە ڤایرۆسی ئەیز ناسراوە لەگەڵ چەند ڤایسێکی تردا بە دەرزی دەیانکردە جەستەی خەڵکی ئەفریقاوە، پاشان تاقیکردنەوەیان لەسەر دەکرد. ئەم زانیارییە دوایی لە دەمی کارمەندێکی هەواڵگری بەریتانی  باس کراوە پاش ئەوەی خانەنشین بوو.
لە ساڵی 1994دا بیڵ گەیتس هەڵسا بە دروست کردنی کۆمپانیایەکی ڤاکسین بە ناوی بیڵگەیتس فاوندەیشن (Bill gates foundation)..ئەم کۆمپانیایە تەنها کاری ئەوە بوو کە ڤاکسین دروست بکات و بە تەواوی وڵاتاندا بڵاوی بکاتەوە.
Bill gates foundation vacancies
زۆرێک لەو ڤایرۆسانەی کە لە دوایدا هەرخۆشیان ڤاکسینيکەیان دەفرۆشتەوە بەو وڵاتانە کە خۆیان لە تاقیگەکاندا بەرهەمیان دەهێنا، وەک ئێبۆلا و سارس و ئەیدز.
وەک پێشتر باسم کرد لە بابەتێکدا بە ناوی( دروستکەری ڤایرۆسی کرۆنا دەستگیرکرا ) کلیکی ئەو ناونیشانەی کەوانەکە بکە
ڤایرۆسی کۆڤید١٩(COVID-19) لە تاقیگەدا بەرهەم هاتووە، لەبەر ئەوەی ئاڕ ئێن ئەی و پڕۆتینی چوار جۆر ڤایرۆسی تێدایە.. (لێرەوە ناچمە سەر وردەکاری ڤایرۆسەکە)..
تا ئێستا مرۆڤ خۆی نەگەیشتۆتە ئەو ئاستەی بتوانێت ڤایرۆسێکی لەو جۆرە بەرهەم بهێنێت، ئەمەش وا دەکات بیر لەوە بکەنەوە، کە بوونەوەری دەرەکی جۆری ڕەساسی لە تاقیگەکانی سەر مانگ یاریدەری مرۆڤیان کردووە بۆ دەستکاری  کردنی ئەم ڤایرۆسە ، پاشان لە ڕێگای کۆمپانیاکەی بیڵگەیتسەوە بە جیهاندا بڵاو کرایەوە.
ئێستا دوو پرسیار لای تۆی خوێنەر دروست دەبێت!
یەکەم ڤایرۆس سودی چییە بۆ دەوڵەمەندەکان؟
دووەم: بۆ بونەوەری دەرەکی کارێکی لەم جۆرە دەکەن؟
یەکەم: دەوڵەمەندەکان یەکەم جار خولیای دەوڵەمەند بوونیان هەیە پاشان هێندە پارەدار دەبن ئیتر خۆشی و چێژ لە پارە وەرناگرن، وا هەست دەکەن ئەوان بڕیاردەر و خودای سەر زەویین..بۆیە بەلای ئەوانەی ژمارەی دانیشوانی سەر زەوی زۆرە و دەبێت کەم بکرێتەوە، ئەوان وا هەست دەکەن گووکەر و نان خۆرمان زۆرە کە هیچ سودێکیان نییە، نە بۆ کۆمەڵگا نە بۆ مرۆڤایەتی، وەک چۆن ساڵانە لە ئوسترالیا جارێک مەڕ لە ناو دەبەن چونکە ژمارەیان زۆرە جارێک تریش کەروێشک.. وە لە هەمان کاتیشدا پارە بە ڤاکسنەکان پەیدا دەکەن.
دووەم: بوونەوەری دەرەکی، کە لێرەن (رەنگە هەندێک کەس بڕوا بەمە نەکەن و بێیان وابێت ئەمە شتێکی خەیاڵییە)، ئەوانە نەهاتون یارمەتی مرۆڤایەتی بدەن بۆ ئەوەی بەرەو پێش بچێت و تەکنەلۆژی و چەکیان بە بەلاش پێنادەن!. لە بەرامبەر پێدانی تەکنەلۆژی و چەکی پێشکەوتو یان بایۆجی ئەوان تاقیکردنەوە لەسەر مرۆڤ و جینەکانی دەکەن.. ئەمەش وا دەکات بۆ ئەوان زۆر ئاسان بێت ڤایرۆسێک دروست بکەن، کە بە جارێک هێرش بکاتە سەر چوار ئۆرگانی جەستەی مرۆڤ..

ڤەکسین بە نانۆتەکنەلۆژی

ڤاکسین:
ئەم ڤاکسینەی کە بۆ (COVID-19) دروست کراوە زۆر کوشندەترە لە ڤایرۆسەکە و من بە ئەسپی تەروادە ناوی دەبەم، لەبەر ئەوەی ئەم ڤاکسینە ئەوە جۆر ڤاکسینە نییە کە بە زەعیفی ڤایرۆسەکە بکەنە جەستەت  ودوای  لە ناوی بەرێت، بەڵکو ئەم ڤاکسینە نانۆ تەکنەلۆژی تێدا بەکار هاتووە،هەرچەند هێشتا مرۆڤ ناتوانێت بە تەواوەتی کۆنترۆڵی نانۆتەکنەلۆژی بکات، هەربۆیەش دەنگۆی ئەوەیە هەیە، کە لە بەریتانیا چەند کەسێک کوتران و توشی شەلەل و ئیفلیجی بوون، ئەمەش وا دەکات بڵیم ئەمە ڤاکسین نییە بەڵکو ئەسپی تەروادەیە و کاتێک هاتە ناو جەستەت وەک ئەوە وایە تۆ خۆت تەسلیمی کەسانێکی تر کردبێت، کە نرخی مرۆڤیان لا کەمترە لە نرخی ئەو مشکانەی کە لە تاقیگەکاندا  بەکاری دەهێنن.
نانۆ ڕۆبۆت لەناو مولولەی خوێندا

هەڵبەت ئیتر دوای ئەمە بە نانۆ تەکنەلۆژی دەتوانن تەواوی داتاکانی ناو جەستەی مرۆڤ بخوێننەوە.
 لە ڕێگای نانۆ تەکنەلۆژی دەتوانن زانیاریی و داتا بنێرن و زانیارییش وەربگرن. دەتوانن بزانن دڵت چۆن ئیش دەکات، فشاری خوێنی جەستەی ئەو کەسە چۆنە و چۆدەژی! تەنانەت دەتوانن بزانن ئەو کەسە چی دەڵێیت و لەکوێیە؟ هەروەها تەواوی کاتەکان ئەو کەسە لە کوێ بووە و بۆ کوێ دەچێت، هەموو ئەمانە دەبینرێت. جگە لەم زانیرییانە دەتوانن بۆ نمونە ئەگەر 16 کەس کۆبنەوە بۆ خۆ پیشاندان ئەوا یەکسەر دەبینرێت. دەتوانن بە ڕێگای تەوژمی ئەلەکترۆنی و فەرکوێنس فەرمان  بە نانۆکان بدەن و دڵت ڕابگرێت، دەتوانن وەک چیپس لە بری پاسپۆرت لە دوورەوە بیخوێننەوە بزان تۆ کێیت..
بە هەرحاڵ دەیەها کاری تری پێ دەکرێت...
کەواتە ئەم ڤاکسینە زیاتر بۆ بە کۆیلەکردنی مرۆڤە و بۆ کەمکردنەوە ژمارەی مرۆڤەکانە لەسەر زەوی، نەک بۆ چارەسەر..
من خۆم هیچ کات ئامادە نیم هیچ ڤاکسینێک نە لە خۆم بدەم، نە لە منداڵەکانم. هیوام وایە ئەوەی باوەڕی بەم ڤاکسینە هەیە ئەم بابەتە بخوێنێتەوە و دوو جار بیر بکاتەوە
 ئایا دەتەوێت ئەم ڤاکسینە بەکار بهێنیت یان نا؟

بابەتی ڤایرۆس یان چەک لێرە بخوێنەوە


سەیری ئەم دوو دێڕە بکە کە دۆناڵد تڕامپ لە تویتدا گوتویەتی..ئەوسا دەزانیت دەیانەوێت ئەم جیلە لەناو بەرن و جیلێکی تازەی کۆیلە دروست بکەن.. بۆیە لەسەر منداڵ و ژنی دوگیان تاقییان نەکردۆتەوە،
ئەو لە تویتەر نوسیویەتی "دەستمان بە ناردنی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بۆ هەموو ویلایەتێك كردووە، یەكەمین پرۆسەی كوتان بە ڤاكسینەكە لە ماوەی 24 كاتژمێری داهاتوودا دەستپێدەكات و كوتانی خەڵك بە ڤاكسین لە ئەمریكا بێبەرامبەر دەبێت".
تا ئێستا ڤاكسینەكە كە لەسەر منداڵ و ژنانی دوو گیان تاقی نەكراوەتەوە، هیچ كاریگەری لاوەكی لە بەكارهێنانی بەدینەكراوە هەرچەندە ماوەی چەند رۆژێكە لە وڵاتی بەریتانیا دەست بە كوتان كراوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە