بێدەنگ نابین: خۆپیشاندان لە شاری مالمۆی سوید دژی ماڵی مەلا مستەفا


بنه‌ماله‌ى بارزانى چه‌ته‌كانى ده‌خاته‌ حاله‌تى ئاماده‌باشيه‌وه

Thursday, 12.31.2020, 2:44

3410 بینراوە


تيك شكانى پلانه‌كانى مەسعود بارزانی ترسى خسته‌ ناو بنه‌ماله‌ بارزانيه‌وه‌ به‌شيكى زۆري خانه‌واده‌كه‌يان كوردستانيان جێهيشت به‌تايبه‌تى دواى له‌شه‌ركيشى چه‌ته‌كانى رۆژ كه‌ راسته‌و خۆ سه‌ر به‌باره‌گاى بارزانين ژماره‌يه‌ن (5000) چه‌تەيه‌.  ئه‌م چه‌تانه‌ له‌ مانگى رابردوو له‌شه‌ركيشيان پيكرا بۆسه‌ر سنورى ئيران له‌ناوچه‌ سنوريه‌كانى سيده‌كان و حاجى عمران بۆ نانه‌وه‌ى ئاژاوه‌ له‌ناوچه‌ سنوريه‌كان، تا له‌به‌رامبه‌ردا مسعود مانگانه‌ (500) ملۆن دۆلار له‌ ولاتى سعوديه‌ وه‌ربگريت به‌لام وولاتى سعوديه‌ پاشگه‌زبۆيه‌وه‌ دواى هاتنى هيزى ئه‌مريكا بۆ ناوچه‌ى خه‌ليج، کە پێیان راگەیاند پيويست به‌ پيدانى ئه‌و بره‌ پارەیە ناکات.
بۆيه‌ باره‌گاى بارزانى بريارى گواستنه‌وه‌ى ئه‌و چه‌تانه‌ى دا بۆ ده‌وروبه‌رى هه‌ولير له‌ ترسى خۆپيشاندانى جه‌ماوه‌رى رۆژ دواى رۆژ خه‌لك له‌ بنه‌ماله‌ى بارزانى توڕه‌تر ده‌بيت و خه‌للك به‌ ئاشكرا به‌ چاوى خیانەت و کەمدووربینییەوە سه‌يرى بنه‌ماله‌ ده‌كات بۆيه‌ ترسى زۆريان لي نيشتوه‌ ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆى وه‌ستاندنى ته‌واوى ئاهه‌نگه‌كانى سه‌رى سال.
شه‌وى رابردوو به‌روارى 30-12-2020 وه‌يسى کوری مەسعود بارزانی كه‌ به‌رپرسى ده‌زگاى دژه‌ تيرۆرى پارتيه‌ بريارى باوكى جى به‌جى كردوه‌ به‌ ئاماده‌ كردنى 1500 داعش كه‌ له‌ گرتوخانه‌كانى پارتين له‌كاتى بونى هه‌ر خۆپشاندانيك ئه‌و داعشانه‌ به‌ره‌لابكرين و كوردستانيان پێتيك بدرێت بۆ ئه‌وه‌ى هاوپه‌يمانان به‌ هاناى بنه‌ماله‌ى بارزانيه‌وه‌ بين رزگاريان بكه‌ن دواى بي هيوا بوونى مەسعود له‌ ولاتى توركيا به‌ هۆى سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زيرانى عيراق بۆ توركيا.

نۆما دیانی
پەیامنێری کوردستانپۆست/ هەولێر