مەیمونەکانی ئەردۆغان

Monday, 11/01/2021, 21:39

9555 بینراوە


ئەردۆغان دەرزەنێك مەیمونی لەدەوری خۆی ڕاگرتوە هەر کاتێ بیەوێ، هەڵیان ئەپەڕێنێ. نمونەی ئەمانەش؛مەسعود و بنەماڵە خۆفرۆش و سووك و ڕسواکەی، سەلاحەدین بەهادینی جاش ئیخوان و عەلی قەراغی و مەلا درێژ دادڕ و میانڕەکان لە هەولێر و سلێمانی ، وە زۆر بەتایبەتی شێخ نەهرۆی کەسنەزان.
حکومەتەکەی ئەردۆگان کارت نەما تاقی نەکاتەوە بۆ ئەوەی کۆتایی بە پەکەکە بێنن، کەچی وەك بینیمان پەکەکە ڕۆژ دوای ڕۆژ بەهێز تر و بەجەماوەر تر ئەبێ.. نە زیندانی کردنی ڕابەر ئاپۆ، نە تیرۆکردنی شێرە کچەکانی و میرخاسەکانیان، نە توندکردنی هەزارەها کوردی باکوور نەیتوانی خەونی ئەردۆغان بۆ لەناوبردنی پەکەکە بهێنێتە دی.
بنەماڵە خۆفرۆشەکانی باشوور لە ساڵی 1992 وە تا ئێستا چاوساغی بۆ ئەردۆگان و جەندرمە ئەکەن و شەڕی خۆتڕێنێ پەکەکە ئەکەن کە بە گوفتی خۆیان تا ئێستا زیاتر لە 3500 چەتەی خۆیان بە کوشت داوە و ناویان لێناون پێشمەرگە ، کەچی جگە لە ڕیسوابوونی زیاتر هیچی تریان دەست نەکەوتوە، وا ئەم جارەش ئەیانەوێ دڵسۆزی خۆیان بۆ تورکی داگیر تازە بکەنەوە لەڕێگەی ملدان بە داوای دوژمنان بۆ ئەوەی ڕۆڵەی کورد بە کوشت بدەن، لێ مەخابن دوای ئەوەی بۆیان دەرکەوت کە ئاستی ووشیاری خەڵکی باشوور لە هەڵکشاندایە و چیتر شەڕی پەکەکە ناکەن، ئەردۆغان بەنیازە دوا کارتی خۆی بەکاربێنێ کە ئەویش خۆی لە (سوپەر جاش)ێکی وەك شێخ نەهرۆی کەسنەزاندا ئەبینێنتەوە تا دوا فیشەکی خیانەتکارانەی خۆی بتەقێنێ و ئەوەندەی تر شەرمەزاری و جبەی خیانەت بەبەری خۆیدا بکا.
هێنانی ئەم نمونە ناشرینە بۆ سلێمانی و هەوڵدان بۆ ئەوەی ڕۆڵێکی پێ بدەن و لەڕێگەی ئەوەوە چەند مووچەیەك بدەن بە خەڵکی و جاش خەفیفەی لێ دروست بکەن، تەنها هەوڵێکی نەزۆکە و هیچی تر. ئەردۆغان ئەبێ باش بزانێ ئەم شێخە پەڕۆیە هەر وەك مەسعودی خاین ئەتوانێ چەند هەزار کەسێك بە کوژ بدا و دواتر ڕیسوایی و سەرشۆڕی بۆ ئەمێنێتەوە.
ئەو بۆشاییەی حزبی کوردی لەباشوور دروستیان کرد پاش ئەوەی دەرکەوت ئەمانە تەنها کاری بازرگانی و چەتەیی و قاچاغچێتی هەموو ئامانجیانە، نەك شێخ نەهرۆ و نەکەسانی لەو جۆرە ناتوانن ئەو بۆشاییە پڕبکەنەوە و ئەوەندەی تر خۆڵ بکەنە چاوی جەماوەر و دوای خۆیانن بدەن بەرەو مەرگێکی تر و شەڕێکی نەخوازراوی تر.بۆیە هەنووکە باشترین کاتە بۆ ئەوەی جەماوەر خۆی لەژێر ڕەوتێکی چەپگەرایی و نیشتمانی ساز بدا و جارێکی تر ئەو بۆشاییەی پارتی و یەکێتی و گۆڕان و ئیسلامیەکان دروستیان کرد، بقۆزنەوە و نەیەڵن ئەو هەلەیان لە کیس بچێ. لەم کاتەدا کەهیچ هیواو ئومێدێك لەئاسۆوە بەدی ناکرێ، باشترین هەلە بۆ ئەوەی گەنجانی ووڵات بکەونە خۆیان و نەیەڵن ئەم شەڕواڵ کورت و ژەنگاویانە ببن بە مۆتەکە بەسەریانەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە