راپۆرتێکی نهێنی لەسەر فاروقی مەلا موستەفا و کۆمپانیای نۆکان (بەشی2)

Sunday, 31/01/2021, 2:59

6748 بینراوە


سەلام قادر فەرەج کێیە و چۆن نازناوی مەلا سەلامی پێ بەخشرا ؟؟ فاروقی مەلا موستەفا و هیوا ڕەئووف چۆن کارەکانیان دەکەن ؟؟
کۆمپانیای نۆکان چ ڕۆڵێکی هەیە لەم بازرگانیە ڕەشەدا و یەکێتی و لایەنەکانی دی چ سوودێک لەم بازرگانیە دەبینن ؟

" بازاڕی سەلام یاخوود مەلا سەلام " سەلام قادر فەرەج کێیە ؟؟

سەلام فەرەج قاچاخچیەکی جگەرەی سلێمانیە تا ساڵی ٢٠٠٣ سەلام بازرگانێکی بچووکی جگەرە بوو کە جگەرەی لە کەرکوک دەکڕی و دەیخستە ناو سەیارە تایبەتیەکەی خۆی و دەیهێنا لە سلێمانی لە قاوەخانە و باڕ و دووکانە بچووکەکان دەیفرۆشتەوە، دەرکەوتنی سەلام زیاتر لە دوای جەنگی عێڕاق و ئەمریکا بوو کاتێک سەلام دەبێتە شۆفێری فاروقی مەلا موستەفا خاوەن گروپی کۆمپانیاکانی فاروق کە فرعێکە لە گروپی کۆمپانیاکانی نۆکان ، فارووق لە پاڵ کاری گواستنەوەی پەیوەندی بە تایبەت کۆمپانیای ئاسیا سێڵ کە خاوەندارێتی دەکرێت لە لایەن خوودی بنەماڵەی جلال طاڵەبانی خەریکی کاری قاچاخە و مێژووی ئەم کارەشی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵەکانی پێش نەوەدەکان کاتێک فاروق بەکرێگیراوی ئەمن بوو لە هەمان کاتوەک شیوعیەکی دڵسۆزیش دەردەکەوت ، هەر ئەم شیوعیەتیەشی وای کردبوو کە پەیوەندی لەگەڵ دەسەڵاتتدارانی ئاسایشی بوڵگاری ببەستێت و کاری قاچاخچێتی لەو ڕێگەیەوە بکات و لە هەمان کات بە هۆکاری بعسی بوونەکەشی کار ئاسانی تەواوەتی بۆ دەکرا لە لایەن هەندێک لە کاربەدەستانی بەعس کە ئەوەیان باسێکی دورو درێژە بۆ کاتێکی تر و لە بابەتێکی پەیوەندیدار بە کەسایەتی مافیا و جەردەکانی کوردستان دەیخەینە ڕوو...

بابگەڕێینەوە سەر باسە سەرەکیەکە

کاتێک بە دیاریکراوی لە ٢٠٠٧ فاروقی مەلا موستەفا کاری قاچاخچێتی جگەرە دەسپێرێت بە مەلا سەلام ، دوای چەندین سەردانی نهێنی مەلا سەلام دەگاتە ڕێککەوتن لەگەڵ بەرپرسانی ئیماراتی و هەر لەوێشەوە ووردە وردە خۆی دەکات بە خاوەنە بەشی کۆمپانیای الاندلس شرق کە لە پێشتردا باسم کردووە ، دواتر چەندین چاوپێکەوتن و دانیشتن لەگەڵ کاربەدەستانی کۆمپانیای بوڵگار تەباک دەکات و دەگەنە ڕێککەوتن بۆ گواستنەوەی جگەرە لە بوڵگاریا بۆ تورکیا و لەوێشەوە بۆ کوردستانی عێڕاق و دواتر بارکردنەوەی و گواستنەوەیان جارێکی تر بۆ تورکیا یاخوود ئێران و لەوێشەوە بۆ ئیمارات ..
کە بەم شؿوەیەی خوارەوە ئەنجام ئەدرێت
دەزانم پرسیارێک لەلاتان گەڵاڵە بووە ، بۆ ڕاستەوخۆ ئەو جگەرەیە لە بوڵگاریاوە کاتێک دەنێردرێتە تورکیا بۆ هەر لەوێوە ڕەوانەی دوبەی ناکرێت ؟؟
وەڵام : وەک لە پێشتردا ئاماژەم پێکردوە گەر بێت و ڕاستەوخۆ جگەرە بە یاسایی لە بوڵگاریاوە بگوازرێتەوە بۆ ئیمارات ئەوا پێویست بە نێوەندگیر ناکات و ڕاستەوخۆ دەگوازرێتەوە بەم شێوازەش داهاتی بوڵگار تۆباکۆ و مافیاکان و سیاسیە گەندەڵەکان کەمدەکات لە هەمان کاتیش گەر بێت و بە ڕاستەوخۆ بیگوازێتەوە وەک لە پێشتردا باسم کرد دەبێت نرخی پاکەتێک بە ٣٠ سەنت بێت وەک لەوەی لە بازاڕی ڕەش بدرێت بە ٥ ئیورۆ .

ئێستا با بگەڕێینەوە سەر چۆنیەتی کارکردنی سەلام قادر

بە هۆکاری ئەو پاڵپشتیە مادی و سیاسی و لۆجستیەی کە دەکرا لە لایەن گەورەکانیەوە لە کۆمپانیای نۆکان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان سەلام قادر توانی کە بازرگانی قاچاخچێتی جگەرە پەرە پێبدات ، مەرکەزی ئەم بازرگانیە دەکەوێتە بەصی سلؿمانی و لەوێشەوە بۆ تورکیا و ئێران ، هیوا ڕەئوف و فاروقی مەلا موستەفا کاریان پاڵپشتی لۆجیستی و ئیداری بوون
تێبینی : بوڵگار تەباک تاکە سەرچاوەی جگەرەی سەلام قادر نیە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوین .

لە (دیلاوێرەوە بۆ دوبەی)

لە سەرەتادا سەلام لەگەڵ کۆمپانیای (کالیدۆن ئینڤێست Caledon invest ) دەستی بە بازرگانی کرد کە کالیدۆن ئینڤێست بریکارکۆمپانیای بوڵگارتەباکە لە دیلاوەری ئەمریکی
تەنانەت مەلا سەلام بو بە هاوردەکاری ڕەسمی کالیدۆن بۆ کوردستانی عێڕاق
هەروەها نامەیەکی ڕەسمی کە دوپاتی مافی تایبەتی سەلام لەگەڵ دامەزراوە بوڵگاری و عێڕاقیەکان ە لەلایەن سەرۆکی ئیدارەی کۆمپانیای بوڵگار تەباک (الکسندر مانولیف )ەوە ئیمزا کراوە کە ئێستا ناوبراو جێگری وەزیری ئابوری بوڵگاریایە کە پێشتر شکستی هێنا لە هەڵبژاردنی بۆ پۆستی وەزیری پەیوەندی و گواستنەوە بە هۆکاری ئەو کۆمەڵە ڕاپۆرتە میدیایەی لەسەر کارکدنی ڕابردووی بڵاویان کردەوە .

ئەوەی جێی سەرنجە لەم نامەیەدا دوپاتکردنەوەی پەیوەندی تایبەتی درێژخایەنی بوڵگار تەباک و سەلام قادرە ، کە ئەم پەیوەندیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانێکی دورو درێژ و لەهەمان کات لە ڕاپۆرتی جەمارکی بوڵگاری ئاماژە بەم نامەیە کراوە کە سەلام وەکیلی سەرەکی بوڵگارتەباکە بۆ گواستنەوەی جگەرە بۆ دەرەوەی بوڵگاریا بە تایبەت ڕۆهەڵات و ڕۆژهەڵاتی ناوین .

لێرەدا دەمەوێت باسی ئەو مردنە گوماناویەی ژەنڕاڵ فانیو تانۆف بکەم کە ئەوکات سەرۆکی جەمارک بوو ، مردنەکەی لە کاتێکدا بوو کە بە دواداچوونی بۆ زانیاریەکان دەکرد تا دواتر بڵاویان بکاتەوە لەسەروبەندی بڵاوکردنەوەی زانیاریەکان لە هەواڵەکان بڵاو کرایەوە کە تانۆف بە جەڵتەی دڵ مردووە

لەلایەکی ترەوە جێگرەوەی ژەنەڕاڵ فانیو خاتوو رۆزالیا دیمیتروڤا هاتە دەنگ و ئەو ڕاستیەی درکاند کە ژەنەڕاڵ بە جەڵتەی دڵ نەمردووە بەڵکو بە هۆکاری ئاشکرا کردنی ئەو داتا گوماناویانەوە بووە کە بوڵگار تەباک ڕەتی کردۆتەوە ڕادەستی بکات و بەمەش جەمارک کار ئاسانی گردوە بۆیە کاتێک ژەنەڕاڵ دەیەوێت ئەو پلانە ئاشکرا بکات لەلایەن گروپێکی بەکرێگیراو ژەنەڕاڵ ژەهر خوارد دەکەن ..
هەر لە دوابەدوای ئەم ڕووداوانە دۆخەکە بەرەو لێژی دەڕوات بۆ بوڵگار تەباک بۆیە دەیانەوێت کارەان بە یاسایی بکەن لەلایەکەوە ئۆفیسی داوەری گشتی دەستی کرد بە لێکۆڵینەوە و لە لاکەی تری بوڵگار تەباک پەیوەندی بە کۆمپانیای نۆکانەوە دەکات تا سەلام دور بخەنەوە و لە بەڵێندەرێتی کۆمپانیاکە بیوەستێنن هەر بۆیە لە ساڵی ٢٠١١ مۆڵەتی کۆمپانیاکەی مەلا سەلام هەڵدەوەشێندرێتەوە و مۆڵەتی کارکدن و بەڵێندەرایەتی نۆکان و بوڵگار تەبەک دەبەخشرێت بە کۆمپانیای نیڤادا
دواتر بەپێی بەڵگەنامەکانی داوەری گشتی بواری دەرکەوت کە جیاوازی نرخی فرۆشتنی جگەرە بە یاسای و نرخی بازاڕی ڕەش یاخوود قاچاخ نزیکە لە ١ ملیار دۆلار کە ئەم کارە لەلایەن سەلامەوە کراوە بۆ کۆمپانیای نۆکان واتە کۆمپانیای نۆکان بۆ هەر ساڵێک مامەڵەکردنی تەنها کاری جگەرەی نزیکەی ملیارێک دۆلاری دەستکەوتووە ئەمە بە لێدەرکردنی نرخی گواستنەوە و شیرینی دەستاو دەستکردن ..

لە بەڵگەنامەیەکی تردا مەجلیسی لێکۆڵینەوەی تاوانی ئەوروپی مەلا سەلامی خستە لیستی ئەو کەسانەی کە زیانی بە ئابووری ئەوروپا گەیاندووە بە قاچاخچێتی جگەرە
لەم نێوەندەدا نۆکان پلانێکی تر دادەنێت بۆ کارەکانیان کە هەم پاڵپشتی بوو بۆ هیوا و فاروق هەم بۆ ئیدارەی گشتی بەوەی کە دەم و چاوەکان و کەسایەتیەکانی ئەو قاچاخچێتیە بگۆڕن و لەهەمان کات درێژە بە کارەکانیان بدەن و لەهەمان کاتیش دڵنیایی درا بە هەردوو ناوبراو کە حزب و حکومەت پاڵپشتی تەواوەتیان دەکات
سەلام لەم نێوەندەدا بە تەنها نەهێڵدرایەوە بەڵکو دوو کارەکتەری تر دێنتە پێش ئەوانیش
کاوە ڕەش و شماڵ فەرەج
کاوە کاری پەیوەندی و بەڕؿگەیاندنی بازرگانیەکانە لە ڕۆژهەڵات واتە لە ئێران نوێنەری نۆکانە بۆ کاروبارەکانی لەگەڵ دەسەڵاتتدارانی ئێراندا ، شەماڵ و براکانیشی نوؿنەری نۆکانن لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بە تایبەت خلیجی عربی

لەگەڵ پاڵپشتیەکانی نۆکان تۆڕی مەلا سەلام یاخوود وردتر بڵێم تۆڕی فاروق و هیوا فراوانتر دەبێت و کارکردن تەنها لەگەڵ بوڵگار تەباک نابێت بەڵکو توندرا لەگەڵ چەندین کۆمپانیای تر کار بکەن و کەرەستەیان لێوەرگرن و بە قاچاخ ڕەوانەیان بکەن
سەنتەری ئیداری فەرەج لە دوبەیە ، فاروق پەیوەندیەکی تەلەفونی لەگەڵ طارق ئەمین لبنانی ئەبەستێت ، طاڕق بەڕێوبەری ئۆپراسیۆنەکانی هەناردەکردنی کەلوو پەلەو دەیان گوازێتەوە بۆ کوردستانی عێڕاق دوای ئەو تەلەفونە طاڕق و فەرەج ڕێکدەکەون کە لەوە بەدواوە فەرەج هەموو کاروبارە لۆجیستیکیەکان بەڕێوە ببات.

(لە ژێر پەردەی حزبدا )

لێهاتووی و بەتواناییەکەی سەلام لەپاڵیشیدا پاڵپشتی ماددی و معنوی حزب واتە نۆکانی یەکێتی و ئیدارەی گشتی وای کرد کە سەلام بە بێ ڕکابەر سەرتۆپی بازرگانەکان بێت لە بازاڕەکانی سلێمانیدا
لەژێر پەردەی حزبدا سەلامی شۆفێر بوو بە( مەلا سەلام ) بازرگانێکی دەوڵەمەندی جگەرەی سلێمانی کە ناو بەناو کاری خەیری دەکرد تا کارە قێزەونەکانی پێ بشارێتەوە لەهەمان کاتیش لە ساڵی ٢٠١٤ دوای ئەوەی مووچە وەستا سەلام بو بە کاربەڕێکەرێکی تەواوەتی بۆ سپی کردنەوەی پارەی زۆرێک لە بەرپرسان لە ژێر ناوی کۆمپانیاکەی دوبەی و لەهەمان کات لە ڕێگای بوڵگار تەباکەوە پارەی بەرپرسانی دەبردە دەرەوە .

لەساڵی ٢٠١٥ سەلام ویستی بەتەواوی کارەکەی بکات بە یاسای لە عێڕاقدا و لەوێوە خۆی بخزێنێتە ناو بازاڕ و تەندەرەکانی حکومەتی عێڕاقی ئەویش بەوەی کە ویستی مارکەی بازرگانی جگەرەی (پرستیج ) ناونووس بکات لە وەزارەتی بازرگانی عێڕاقی بەڵام لەلایەن بازرگانە شیعەکانەوە هەوڵەکەی پوچەڵ دەکرێتەوە

مەلا سەلام بە بوڵگار تەباک و بوڵگاریاوە ناوەستێت بەڵکو لە پاڵ بوڵگار تەباک کار لەگەڵ ئۆکرانیا و ئیتاڵیا دەکات کە کارردنەکەی بەم شێوەیەیە سەرەتا کەرەستەکان لەوێ دەکڕێت و دواتر بە باخیرەی گەورە دەهؿتدرؿتە عێڕاق دواتر دەخرێنە شاحینەکانی هیوا و لەوێوە بۆ کەرکوک و لەوێشەوە بۆ سلێمانی
لە سلێمانیشەوە بە دوو ڕێگا دەگوازرؿتەوە
١- بە شاحینە بۆ قەندیل و لەوێشەوە بە سواری ئەسپ و هێستر و ماین داخڵی ئیران دەکرێت و لە سەردەشتەوە دەگوازرێتەوە بۆ بازاڕەکانی قاچاخی ئێرانی .
٢- بە ڕێگای شاحینە بۆ تورکیا لە دەروازەی براهیم خلیلەوە دەگوازرێتەوە بۆ تورکیا و سوریا بەڵام لێرەدا ئەمەوێت پێتان بڵێم بە پێی ئەو بەڵگەنامەی کە لەبەردەستمە پارتی ئەو سوودەی کە دەستی کەوتووە یاخوود لە ئەنجامی باج وەرگرتن لەو کاڵایانە بە تایبەت (جگەرە )نزیک بووە لە ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری ساڵانە .
لە دوبەیش کۆمپانیای ئەندەلس شرق چالاکیەکانی لە بیروت ئەنجام دەدات لەگەڵ کۆمپانیای بیروت بۆ گواستنەوە کە سەرۆکی کۆمپانیاکە ناوی (عیسا شامسی)ە
ئەمەوێت ئەم زانیاریەشتان بۆ ئاشکرا بکەم کە (مارکە سەرەکیەکانی کە سەلام کاری پێوە دەکات تەنها پریستج و ئێم ئێمی بوڵگار تەباک نیە بەڵکو بازرگانیەکەی پەرە پێداوەو وەکالەتی چەندین مارکەی بەریتانی و ئەمریکی وەرگرتوە لەوانە (مارلبورو ، ئێل اند ئێن ، لارک ، فیلیپ مۆریس ، دانێڵ ، وینستۆن و رۆزمانس و کەنت و ئەسپین ) کە لە داتای جەمارکی جیهانی ئاماژەی پێکراوە ئەم مارکانەی کە ناوم هێنان ئەمانە زیاتر لە بازاڕەکانی کوردستان و عێڕاق و تورکیا و ئێران ساخ دەکرێنەوە و هەندێکیشیان بە ڕەشە کە نرخی هەر پاکەتێک لە بازاڕی ڕەشی ئیستانبوڵدا نزیکی ٣ بۆ ٤ دۆلارە واتە بە هەردوو بارەکە سود و قازانجی گەورە بۆ نۆکان و یەکێتی دەهێنێتەوە .

چاوەڕوانی بەشی سێهەم بن


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە