خوێنەرە حەپۆلەکانی خالید ئێرتوغرول

Monday, 01/02/2021, 23:45

5141 بینراوە


هیچ شتێک هێندەی ئایدیۆلۆجیای بێگانە نەبۆتە هۆی پەرتکردنی ئەقڵی تاکی کورد، ئەگەر داگیرکەرەکان بەهێز سنوری جوگرافیان دیاریکردبێت بۆمان و بەهێز بیپارێزن،ئەوا"جوگرافیای مێشکمان"بەهێزی ئایدیۆلۆژی دەپارێزرێت و داگیرکەر تاکیکورد پەروەردەدەکات. ئەوەی لێرەدا مەبەستمە ئایدیۆلۆجیای ئیخوانە،کە ئیخوانەکوردەکانیش لقێک لە ئیخوانیزمی جیهانی ،کە ئامانجیان دامەزراندنی خەلافەت و گێڕانەوەی حوکمی جەنگەڵی سوڵتانەکانە.ڕاستە ئەمڕۆ براموسڵمانەکان تەیرە ئەبابیلەیان لەگەڵ نییە بۆتێک شکاندنی کافران!وەک نوح هەراری دەڵێت:هەموشتێک بەدەست ئێمەیە،ئەگەر ئێمە بمانەوێت ناتوانن یاسای جەنگەڵ دامەزرێننەوە".بەڵام ئایدیۆلۆژی ئیسلامی هێشتا ڕۆڵی لە بەکۆیلەکردنی کورد کەم نەبوە،هێشتا تاکی کوردی موسڵمان نایهەوێت لە دینی ئاغاکانی جیابێتەوە،لەڕێگەی ڕابەرە خائینەکانی ئیخوان دژی خاک و خەڵکی خۆیانن و نمەک بەحەرامن. من هەمیشە وتومە ئایدیۆلۆژیای مەزن بێ ڕابەری مەزن دەبێتە سەرچاوەی خیانەتێکی گەورە. ئیخوان پیسترین ئایدیۆلۆجیایە ،کەبەهۆی ئەوانەوە تاکیکورد کراوەتە سورەی بەرلەشکری داگیرکەری تورک . هەموو فێڵ و تەڵەکەبازییەک ئەنجام دەدەن بۆ داگیرکردنی ئەقڵی کۆمەڵگا. لەم سەردەمەدا کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕێگنادات بەیاسای جەنگەڵ وڵاتان داگیربکەن،پەنایان بردووە بۆ کۆمەڵێک تەکتیکی فریودەرانە وەک موغاڵەتەتەی لۆژیکی،شێواندنی مێژوو، کاری خێرخوازی کەلەبنەڕەتدا ئامانجیان لەوکارە بەاخوانکردنی ئەقڵی هەژارانە،نەک تێرکردنی سکیان،لە ئێستاشدا گەورەترین خیانەتی مێژویی ئەنجام دەدەن و هێرشێکی گەورە یان دەستپێکردووە بۆسەر ناسنامەی ژن ،لە هەموو جێگایەک هەوڵدەدەن لە کەسێتی ژن کەم بکەنەوە، لەماوەی ڕابردودا بینیمان مەزهەر خوراسانی جاش فیکری عوسمانیە نوێکان و ئاکەپە لەناو مزگەوتێکی تورکیا فرمێسکی جاشایەتی دەڕشت،مەلا سەید احمەدمان بینی بۆ داعشەکانی باغۆز دەگریا چونکە دەیسانی ئەوداعشانە موجاهیدی ئەردۆغان بون. عەلی قەرەداخی جاشی فیکری سەدەش بەهەمان شێوە پشتیوانی سوڵتانە خوێریەکەی تورکیا دەکات . تورکەکان لەڕێگەی ئیخوانەوە دەستیان بەسەر ئەقڵی کۆمەڵگەی باشوردا گرتووە لە دەیان ڕێگەوە کار بۆ بەاخوانکردنی کۆمەڵگا دەکەن .لەڕاستیشدا هەموو ئەوەی دەیکەن بە دنەدانی وڵاتانی دەرەوەیە وردە وردە خەریکن بەڕەکە لەبن قونی کوردایەتی دەردێنن .
ئیخوان لاوان بەبیری ناسیۆنالیزمی تورکی پەروەردە دەکات،لەژێرناوی پارێزگاریکردن لە گەنجەکانمان،بۆئەوەی سەرگەردان ی سەوز،کە ئاکەپە ڕێبەرایەتی دەکات.دەیانکەن بە اخوانی و لەوێشەوە لایەنگری تورک ،بەجۆرێک خەودەبینن ڕۆژێک تورک بێت دەستبە سەرباشور دابگرێت. لێرەدا دەمەوێت باسی هەوڵێکی اخوانەکان بکەم ،لە و پڕۆسەی بە اخوانکردنە،ئەویش وەرگێڕانی کتێبەکانی خالید ئێر توغرولە،بەشێوەیەکی فراوان،اخوانەکان گەنج و لاوی کورد دنەدەدەن بۆخوێندنەوەی کتێبەکانی خالید .بۆنمونە ڕۆمانی محمد دوزجەیی، دەجار چاپکراوە.دیارەکە اخوان لاوان هاندەدەن بۆخوێندنەوەی ئەوجۆرە کتێبانە کە نوسەرەکەی" ئئیخوانییە، ناسیۆنالیزمی تورکی سەوزە، نووسیینەکانی هەمووی لە خزنەتی فاشیزمی سونییدایە. بەشی زۆری کتێبەکانی کراون بە کوردیی ناوەڕاست و یەکگرتووەکانیش زۆر ئالودەی کتێبەکانین و تەنانەت کار بۆ ئەوە دەکەن ئەو کتێبانەی گەنجان بیخوێننەوە. "
لە ڕۆمانی محمددوزەجی" نوسەری تورک خالید ئێرتوغرول.هەڵبەت ناوی لێنراوە ڕۆمان،ئەگینا هیچ نییە،جگە لە دوبارەکردنەوەی قسەی ئەوبانگخوازانەی مێشکی خەڵکی دەشۆنەوە، لەسەرەتاوە تاکۆتایی نوسەر وڵامی کۆمەڵێک پرسیاری ناڕەسەن دەداتەوە،کە گوایە هەموو کەسێک کە باوەڕی بەئیسلام نییە ،هۆکارەکەی کۆمەڵێک "پرسیاری ناڕەسەنە" جا ئیسلامیەکان لە دروستکردنی پرسیاری ناڕەسەن زۆر شارەزان . قارەمانەکە گەنجێکە، کە بێدینە،بەکەسێتی مامۆستاکەی سەرسام دەبێت، بۆیە گوێ بۆوڵامەکانی دەگرێت و دواجار قوتابیەکە دەبێتە موسڵمان .
بۆنمونە لەوڵامی ئەوەی بۆچی بانگ عەرەبیە مامۆستا دەڵێت: لەبەر ئەوەی کەتۆ لەچین بیت لە"چین چانگ چونگ "کە دەکاتە اللەاکبر، تێناگەیت و نوێژەکەو دەچێت . نوسەر دەڵێت سەعید نورسی وتویەتی: نابێ دژی براکانمان بین" ونابێ لەدەوڵەت یاخی بین، گوایە محمد دوزجەیی جیاوازی ناکات لەنێوان سەعید نورسی و شێخ سەعید،لێرەدا مامۆستاکەی بۆی ڕونندەکاتەوە کە شێخ سەعید یاخییە،بەڵام نەورەسی نا ،نورسی برایە،ئیماندارە،مەزنە و،هەروەها خوێنەر هاندەدات بۆ خوێندنەوەی پەیامەکانی نور،جا تورک هەمیشە ڕێزی ئەو نۆکەرانە دەگرن کە دەبنە جاشی فیکر و لەژێرناوی خواپەرستی تاکی کورد دەکەنە نۆکەری سوڵتانەکان،کەسانی وەک مەلا ئیدریس لەکۆندا و ئەمڕۆش عەلی قەرەداغی وەک جاشفیکریەکی مۆدێرن و گەورەترین خائینی سەدەی بیست و یەک لە ناوکوردا ، ڕۆڵێکی زۆر بێشەڕەفانە دەگێڕێت،و لەیەنگیری فاشیزمی ئاکەپەیە.ئیخوانی کورد،بەگشتی ڕۆڵی ئەوکەرە دەبینن کە ئیخوانی جیهانی لێبارکراوە و بە پێچەوانەی اخلاق و ئەقڵ و مرۆڤایەتی بونە کەری سوڵتان .
ئەم کتێبە"چاپی دەیەمی هەیە!"بەحیساب ڕۆمانە،بەڵام لەڕاستیدا گێڕانەوەی فەرمودە و مێشک شوشتنەوەی گەنجانە ،هەموو ئەو وڕێنە بێ بنەمایانەن کەڕۆژانە لەزاری مەلاکان دەیبیستین. محمد دوزجەیی گەنجێکە لەگەڵ دەگاتە زانکۆ ،مامۆستاکەی بەهەدەفی دەگرێت و هیدایەتی دەدات! مامۆستاکە لەڕێیی ڕێزگرتنێکی دوڕوانە و هاندانێکی ساختە و لەڕێگەی ڕەوشتێکی انسانی درۆزنانە"تایبەت بەئیخوان"کە هەدەف خودی مرۆف نیە بەڵکو ڕێزگرتنە بۆخستنە ژێرکاریگەری و دواجار هێنانە سەر بیروڕای خۆت..
نوسەر لێرەدا هەوڵدەدات بیسەلمێنێت کە:
دین شتێکی زگماکییە.
ئیسلام لەگەڵ هەموو زانستەکان دێتەوە بۆنمونە تیۆری بیگ بانگ!
مرۆڤ نابێ دژی دەوڵەت یاخی بێت شۆڕش شتێکی خەراپە و ...
کارت بەسیاسەت نەبێ خەریکی دینداریبە
پاشان دەیەوێ بەخوێنەر بڵێ وتەی زانایانی ڕۆژئاواچییە،زانا موسڵمانەکان قسەی جوانتریان هەیە،ئیتر لۆژیکی نوسەر وتی وتییە . هەمو ئەوشتانەی کە براموسڵمانەکانمان وەک توتی ئەیڵێنەوە و ..بۆنمونە نوسەر دەڵێت :لەکاتی وانە وتنەوە قسەیەکی کاڕل ئەلێکسیسم پێ وتن،خوێندکارێک وتی جا ئێمە پێویستناکا بۆ قسەی جوان بچینە ڕۆژاوا،سەعید نورسی قسەی جوانتری هەیە، لەگەڵ ئۆکەی نوسەر... جا ئیخوانەکان نەک هەر ئەردۆغانیان لێبو بە پێغەمبەر،ئەوەتا خالید و فەتحوڵڵاشیان لێبۆتە ئەسحابە. جیالەوەی پرسیارو وڵامەکانی ناو ئەوکتێبە تەنها خوێنەری ساویلکە و ئایدیۆلۆجی دەخەڵەتێنن،لەهەمانکاتدا وەک پیشە ی هەمیشەیی اخوانەکان کتێبەکە پڕە لە وڕێنەو پارادۆکۆکس.کەوەرگێڕو خوێنەری ئایدیۆلۆجی لەوە حەپۆلترن،لەو سەفسەتەو وڕێنە تێبگەن.
نوسەر لەوڵامی پرسیارێکدا دەیەوێت بەمحمد دوزجەیی بڵێت خودا مرۆڤی دروستکردوە تا خۆی بسەلمێنێ، وەک چۆن هونەرمەند حەزدەکات تابلۆکەی نمایش بکاتهاهاها، لێرەدا خوا وەک مرۆڤ حەزی لەخۆ دەرخستنە بۆ مرۆڤی گەمژە. لەوڵامی ئەوەی خوا بۆ چی مرۆڤی دروستکردووە،لێرەدا نوسەر دەرونی مرۆڤ دەداتە پاڵخوا،لەوانەیە ئەمە وڵامێکی گونجاوبێت بۆ گەنجێکی ساویلکە و بێ مەعریفە.بەڵام لەوڵامی پرسیارێکیتردا کە محمد لەمامۆستاکەی دەکات دەڵێت :بەدیهێنراو ناتوانێ لە بەدیهێنەر تێبگات،چونکە ئەو بەدیهێندراو بەمێشکی خۆی دەیپێوێت !جا ئەمە ڕێک ئەوەی پێشتر بەتاڵ دەکاتەوە. جا خوێنەری حۆل لەوە تێناگات،لە هەردووڵامەکان سەرسام دەبێت. لەڕاستیدا ئەم کتێبە پڕە لەقۆڕیات،بەڵام چونکە اخوانەکان تورک پەرستن ئیتر لەوەدەچێ وەک قورئان لایان پیرۆزبێت، کتێبێکی ئاوا بێبەها چاپی دەیەمی هەبێت دەبێ چ خوێنەرێکمان هەبێت! ئەمە یە خوێنەری ئایدیۆلۆجی ، وەرگێڕی ئایدیۆلۆجی، چ وەرگێڕ چ خوێنەر بەدوای ڕاستی و جوانیدا ناگەڕێن،بەڵکو وێڵی سەحرای خەیاڵی ئایدیۆلۆجی خۆیانن .ئەگەرنا خێرە تاکی کورد ئاوا ئالودە نوسینی نوسەرێکی تورکی اخوانی.
ئەوەی زیاتر جێی سەرنجە نوسەر لەباسی شێخ سەعیددا ، زۆر پیاهەڵدەڵێ،چونکە شان بەشانی براتورکەکانی شەڕی کردوە!بەڵام شێخی پیران بەیاخی بو دادەنێت! ئینجا تاکیکورد وەلەوە گێژترە بزانێ بۆچی براتورک و عەرەبەکان هێندە خەمی ئیمانی کوردیانە!
جا جاشفیکریەکانی خۆمان هەموکتێبەکانی خالد دەکەنە کوردی بۆئەوەی ئیتر جارێتر کوردە موسڵمانەکان بەناوی خواوە بکەنەوە جاشی عوسمانیە نوێکان. ئەحمەد داود ئۆغلو دەڵێت :خواش دەوڵەتی کوردی چێبکا ئێمە هەڵدەگەڕێینەوە،بەڵام کوردی بێناموس هەموجاشێتیەکی فیکری دەکات بۆ ئەوەی سوڵتانە خوێڕیەکان زیندوبنەوە.
ئاخر کۆیلە سروشتی وایە لە ئاغاکەی دەترسێت،بۆچونەکانی دەپەرستێت،ئەڵێن سپارتاکۆس یاخیش بو،بەڵام کە گەیشتە دەروازەی ڕۆما حەپەسا ،ئێ جا براکۆیلەکانمان کە دەچنە ئەستەمبول دەحەپەسێن لەبەردەم شارستانیەتی ئاغاکانیان وەک کۆیلەیەک دەچەمێنەوە. ئەمە پەروەردەی اخوانە کەوادەکات گەنجەکانمان بە ئەردۆغان سەرسام بن و جنێو بەگەریلا بدەن،کۆیلایەتی هزری و جاشایەتی فیکری قه ت ڕێگە نادات ئەم کوردە ئازادبێت.دینداری دەکەی بۆخۆت بیکە ،بەڵام بێناموسی اخوانەکان ئەوەیە تورکچێتی دەکەن بەناوی خواوە .
ئەم کتێبە سەدوچل ودو لاپەڕەیە،بەڕێکەوت بەردەستمکەوت، وەرگێڕەکەش ژنێک ،دیارە ئەمژنە نازانێت لەسەردەمی سوڵتان بازاڕی ژن فرۆشتن لە ئیسلامبول ئیستەمبول هەبوو. پێشەکیەکیشی بۆنوسیوە، ئاگای لە و قسانە نییە کە بەرپرسانی ئاکەپە دەیکەن سەبارەت بەژن،بەڵام ژنیش ئەم جۆرە ژنانە بۆچونەکانی پیاو دەپەرستن،ئەوانیش ناحەقیان نییە ،کە هزری پیاوسالاریان لێ ببێتە بیرکردنەوەی خواو چەقۆی جەلادەکان بلێسنەوە وەک گوێرەکە.بەڕێکەوت بەردەستم کەوت،گوتم جا بۆ نەیخوێنمەوە داخۆ چییە واکورد تابیلی خوێندنەوەیەتی . بەڵام لەڕاستیدا نەڕۆمانە و نەهیچ هەوڵێکە بۆ مێشکشوشتنەوەی خوێنەری سەرەتایی و ئەوانەی خویان بەوەوە گرتوە وەک مەڕ گوێ بگرن بۆ ئامۆژگاری گورگی براو هاو دینیان. ئەمە بۆکەسانێک کە ناتوانن مێشکیان بەکار بێنن ڕەنگە پێی سەرسام بن،هەروەها فێری دەمدرێژیشیان دەکات و وایان لێدەکات بە دوبارەکردنوەی ئەم وڕێنانە واخۆ نیشاندەن لەودونیاو فەلسەفەو زانستەکان تێگەیشتون. ئیتر نوسەر لەجیاتی هەموو توتیەکان قسە دەکات و ئەمانیش کاوێژی دەکەن،هەڵبەت ،مرۆڤ کە بۆچونە گەمژانەکانی خۆی لە لای نوسەرێک دەبیستێتەوە،زۆر سەرسام دەبێت!جا نوسەری عەوام هیچ ناکات جگە لە نوسینەوە و دوبارەکردنەوەی باعە باعەکانیان. لەڕاستیدا خالید ئیرتوغرول هەر باعەباعی مەلاکانە دەیکاتە ڕۆمان،،لەگەڵ هەندێ وڕێنەی زانستی.
لەکاتێکدا اخوان چاویان لێیە ،ئەردۆغان هاوکاری داعشی دەکرد،دەیگوت دەبێ کۆبانێ بکهوێ،لەکاتێکدا هەزاران کوردی وڵاتپارێزی زیندانی کردوە،،لەکاتێکدا دژی خاک و ئاوی کوردستانە،زەیتونەکانی ڕۆژئاوا هەڵدەکەنێت،بەڵام لەڕێی جاشەتی اخوانەکان ،زۆرترین کتێبی خالید،کە تورکی سەوزە ،دەکەنەکوردی،تا تاکیکورد ببێتە کۆیلەی ئیسلامی تورکی.و مناڵەورتکەی اخوان هەموو ئەوانە جنێوبارانبکەن کەدژی فاشیزمی ئەردۆغانە..
ئیخوانە کوردەکان یەک داهێنانیان لەدیندا کرد،ئەویش بۆیەکەمجار لەمێژوی خەلافەتی ئیسلامیدا ژنیان هێنایە ناو سیاسەت و ڕۆڵی جاشی فیکریان پێداو کردیانە کۆیلەی هزری نێرسالاری کەسانی وەک ئێرتوغرول.زۆربەی وەرگێڕەکانیشی ژنن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە