شەڕی حیزبی ،یان ئازادی.!

Tuesday, 16/02/2021, 20:49

2669 بینراوە


قسە زۆرە بکرێت ،لەئێستادا دەربارەی ئازادی ئینسانەکان،بەڵام کاتێک مرۆڤەکان ئاگایەکیان ،لەئازادی و مافەکانیان نی یە و،یەکێک سەرگەرمی فاشیۆنە.یەکێکی تر سەرگەرمی حیجابە.
ھیچ یەکێک لەودوانە دووروو نزیک پەیوەندی بەماف و ئازادی ڕاستەقینەی ئینسانەکانەوە نی یە.ئەو دوو بەرەیە شەڕی خۆیان دەکەن ،لەدەرەوەی گەیشتن بەئازادی و مافەکان.
ئەمیان ژنان بەکاڵا دەکات بەناوی مۆدێرنەو پێشکەوتن،کە ھیچ پەیوەندی بەمافی ژنانەوە نی یەو دەسەڵاتی مافیای ئێستا ئەوە دەخوازێت ژنان ،لەھەموو ماف وئازادیەکانی داماڵێت و بیکاتە ڕیکلامی بازرگانی .
ئەوەی دوومیان دەیەوێت بڵێت ئێمەش ھەمان یاریتان ،لەگەڵ دەکەین و ژنان حیجاب دەکەین ،واتە وەک ئێوە دەیان کەین بە کۆیلەی حیزبیمان .
ئەویارە ھیچی پەیوەندی بەمافی ژنان و ئازادیەکانی یەوە نی .کاسبی دووبەرەیەو ھیچی تر.
ھەموو مرۆڤێک ئازاد چی دەپۆشێت و چی ناپۆشێت .ئەوەی ڕوو دەدات شەڕی ساردی نێوان بەرە جیاوازەکانە و ژنان بوونەتە قوربانی شەڕی دەسکەوتی حیزبی ،نەک ماف و ئازادیەکانی ژنان.
ھەردوو بەرەی بەناو داکۆکی لەماف و ئازادیەکانی ژنان .سی ساڵە چەند بەرپرستان بەسزاگەیاندووە ،لەبەرامبەر پێشێل کردنی مافی ژنان .چەندتان سزاداوە ،کە لەھەردوو بەرەکە بەرپرسەکانیان ژنی بەمێردیان داگیر کردووە. ڕاستیەکانیش ڕوون ئاشکرا ،لەبەرچاوتان بوو،بەڵام بەهۆی حیزبی بوونتان بۆ ئەو دووبەرەیە بێدەنگیتان هەڵبژارد.
یان ھەردوو لاتان بۆ گەوجاندنی خەڵک و دەسکەوتی حیزبیتان ،یەکێکتان دەیکەن بە فاشیۆن و ھانیان دەدەن ھەموو جەستەیان بکەن بەسلیکۆن و ،لاکەی تریشتان بەناوی ئایینەوە حیجابیان پێدەپۆشن ،کەدیارە ھەردوولا پارە بەخەرجدەدەن و دەیانکەن بەڕیکلام بۆ خۆتان.ئەم گەمە ناشرینە ھیچ ،لە توندوتیژی و بێ مافیەکانی ژنان کەم ناکاتەوە،ھێندەی تر ژنان و مافەکانیان دەکات بە ژێر بەرداشی ململانێکانی دووبەرەی ،لەبنەڕەتدا دژ بەماف و ئازادیەکانی ژنان.
ئەم ھەویرە زۆر ئاوی تر دەکێشێ و لایەنی زۆر زیاتر ،لەپشتی ئەم گەمە دووسەرەوەیە ،کەبەشێکی زۆری بۆ لەبیر بردنەوەی کێشە ئابوری وسیاسیەکانی خەڵک و بەردەوام بوونی مافیاگەری کوردایەتی یە .
لەگەڵ تۆمە ئەی مرۆڤ ،شوێن چارەنووست کەوە.
ھەرئاوا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە