کاتێک سەرکردەیەک لە نیشتمان خۆشەویستتر دەبێ!

Tuesday, 09/03/2021, 23:53

3277 بینراوە


تاقمێک سەرکردە و بەرۆک وسەرۆک لە یادەواریی دیرۆکیدا ناویان سڕآوەتەوە،ئەوە ئێمەیەن وەک کۆیلە ساڵ بە ساڵ هزریی ئەو بەرۆکانە نوێ دەکەینەوە.لە مێژووی سەدەی رابووردووی نەتەوەکەماندا ئێستێش ناوی بەرۆکەکان هەر لە سەرزارانە ورەخنە گرتن لە وان بە گوناح دەنووسرێ!
یەکێک لەو سەرکردانە قازی محەممەدە کە نازناوی پێشەوای لەلایان هۆگرانی خۆیەوە پێدراوە وبۆتە بەرۆکی کورد کە دەست لە یەخەمان بەرناداوێنەی قیلیی کەوای سپی لێهاتووە!.هەرچەند دوای ئاشبەتاڵ وخۆرادەستکردنی قازی،ئێستێش وەک قارەمانێک سەیردەکرێ.ئەوبابەتەی خوارووداستان نییە،رووداوێکی چەندساڵ لەوەی پێشە کە باوکێکی هۆگریی قازی بۆ کوڕەکەی گیڕآوەتەوە کە چون کاتی خۆی دیفاعی لە قازی محەممەدکردوە ورادەی خۆشەویستیی خۆی چۆن بەرانبەر بە قازی دەردەبڕێ .من دەقی نووسینەوەی رووداوەکەی ئەوکات لە فەیسبوکی کەسێک بە ناوی لالۆوەک خۆی دەگێڕمەوە.بۆ خۆتان دادوەر بن لە ئاست ڕآمانی کۆیلەیەکی ٢٤ عەیار.

کوڕی ئەو باوکە ئاوای نووسیووە.

دەستخۆش بابە گیان.هەرکەس باوکی منی دیتبێ دەزانێ مرۆڤێکی هێمن و ئارام بووە.زۆری پێشەوا خۆش دەویست.باوکم فەرمانبەریی دایرەی گەنم وجۆ بووە لە شآری مهاباد.لەو دایرەیەدا  فەرمانبەرێکی لێ بووکە تورک بوو،ئەوکەسە خەڵكی شاری ورمێ بوو.رۆژێک باوکم بۆ کارێکی تایبەت دەچێتە لای ئەو تورکە.دەبێنێ کابرایەکی ساواکیش لە وێ دانیشتووە!کابرای ساواکی خۆش خۆش جنێوی بە کوردان دەدا وتەشهیریی پێ دەکرن باوکیشم هەر دەنگ ناکا،لە پڕ کابرای ساواکی جنێو بە قازی محەممەد دەدا. باوکیشم دەڵێ،ئەوە دەڵێی چی؟ کابرای ساواکی جنێوەکە دووپات دەکاتەوە! باوکیشم لێی دەچێتە پێش وبە قووەتی خۆی مستێک وشەپێک لە کابرا دەدا.
کابرای ساواکی دەست دەکا بە گریان ودەڕواتە دەرێ.باوکم ودووکەسی دیکەی کوردیش ئەوەندە لە کابرای ساواکی دەدەن تا کابرا دەگەیننە نەخۆشخانە.
 لە ساڵی ١٩٩٦من لە هەندەران باوکم دیتەوە چون هاتبوو بۆ دیتنم.لێم پرسی باوکە بۆ لەو کابرایەت دابوو کاتی خۆی؟باوکیشم گووتی، رۆڵە ئەو کابراساواکیە جنێوی بە قازی محەممەد دەدا،ئیتر منیش خوێنم پیس بوو،بەرچآوم رەش بوو،بۆیە پەلامارمداودەگەڵ ئەو دوو کەسە لێماندا!

بۆ خۆتان دادوەربن.

کۆمەڵگای داخراو،مێشکی داخراو دروست دەکا.باوکی خاوەن ئەو گووتارە لە بەرچآوی خۆی کابرای ساواکی بێڕێزیی بە نەتەوەی کورد کردوە هەرچی قسەی ناشیرینە بە دایک وخوشک وژن و... گووتوە کە چی دەنگی لە بەر نەهاتووە.بەڵام کاتێک قسەی زبر بە قازی محەممەد دەڵێ،خوێنی پیس دەبێ،بەرچاوی رەش دەبێ ولە کابرای ساواکی دەدا!لێرە بۆمان دەردەکەوێ کە رادەی خۆشەویستیی ئەو مەڕحومە بۆ قازی محەممەد،لە رادەی خۆشەویستیی بەرانبەر بە نەتەوە کوردونیشتمانی کورد، بۆ ئەو گرینگتروبەرزتربووە!
سەرکردەکان،دێن وئەڕۆن،بە چآک وخراپیانەوە،ئەوەی کە هەر دەمێنێ نەتەوەی کوردونیشتمانی کوردە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە