سەلاحەدینی ئەیوبی، قارەمان، یان جاش

Wednesday, 24/03/2021, 21:35

11533 بینراوە


بە بڕوای بەندە گەر بڕیار بێ دادگایەك دابنرێ بۆ دادگایی کردنی جاش و خۆفرۆشان و نیشتمانفرۆشان، ئەوا پێوستە لە سەلاحەدینی ئەیوبیەوە دەست پێ بکەین. 
مێژوو ناشێوێنرێ، ئەگێڕنەوە کچێکی شێرکۆ داوا لە سەلاحەدین ئەکا کە پێوستە هەوڵی بدا بۆ ئەوەی لانەیەك بۆ کورد دروست بکا و هەوڵەکانی لە پێناو کورد و نیشتمانەکەیدا،چڕ بکاتەوە. سەلاحەدین زۆری پێناخۆش ئەبێ و جارێکی تر نەیوستوە چاوی بکەوێت و تۆرانویەتی.
مێژووی سەراپای کورد بگەڕێ،ئەوەندەی خانمان لە خەمی زمان و کلتوور و بوونماندا بوون، بە چارەکە ئەوە پیاوانمان هەوڵیان نەداوە. جگە لەوەش،ئەوەندەی جاش و پیاوی بیگانە لەناو پیاوانمادا هەبوە و هەیە، هیچ کات ئافرەتی کورد ئەو مافەی بەخۆی نەداوە کاری نەشیاو دژ بە گەلی کورد و هاو خوێنەکانی ، بکا. ئێستاشی لەسەربێ ئەمە هەر ڕاستە و سەلماندنی ناوێ.
شاعیری گەورەی عەرەب (مەحمود دەروێش)ئەڵێ؛ گەر سەلاحەدین سەرکەوتنی بەسەر خاچپەرستەکاندا نەهێنانە، ئەوا ئێستا لەجیاتی ئەوەی جێگای شانازی عەرەب و فەلەستینی و ئیسلام بێ، پێیان ئەووت؛ سەلاحەدین خائینێکی کوردە.
مرۆڤ کاتێ لە سەلاحەدین ئەڕوانێ و ئەو کارە ناهەموارانەی دژ بە نەورۆز و فەیلەسوفە کوردەکان و ئامۆزاکانی خۆی کردوونی، ئێدی ئەبێ تێبگا ئەم مرۆڤە دژ بەخەون و ئاواتی میلەتی خۆی بوە. ئەو ئەیتوانی جگە لە موسڵمانبوونی کاری باشی بۆ کوردی موسڵمانیش بکا، نەی کرد.
لامان سەیر نەبێ خائین و جاش و خاك فرۆشان لە نێو کوردا برەوی هەیە و بەردەوام لەهەڵکشاندایە.. لە زۆرکاتدا هەن لەم جۆرە شانازی بە خۆیانەوە ئەکەن و وەك کوردایەتی، پێمانی ئەفرۆشنەوە. بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی باشترین نمونەی زیندوون و ئەوڕۆ سەرکردە و دەم ڕاستی ئەم بەشەی کوردستانن..جا بۆ ئەوەی باش لەمە تێبگەین کەبۆچی جاشایەتی وەك کەلتووری لێهاتوە، ئەوا سەرچاوەکەی مێژینەیەکی دوور و درێژی هەیە و لە سەلاحەدینەوە، بۆمان ماوەتەوە.
نەوەی نوێ‌ گەر بیەوێ ئەم کلتوورە تل پێبدا و لەجیگای کلتوورێکی ڕاست لەجێی دابنێ،ئەبێ کاری پێشینەی ئەوە بێ ئەم جۆرە کەس و ژمارانە لای خۆی سفر بکاتەوە و دادگاییان بکا. هیوادارین ئەو ڕۆژە زۆر دوور نەبێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە